quranm◉

Surah Al-Ahqaf transliteration

◉ Sûre · ∞

46:1

حمٓ ﴿1﴾

Transliteration: Hameem

Translation: چه‌ند پیتێک له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێ له‌سووره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان ( 14 ) پیته‌، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که‌له‌توانای هیچ که‌سدانیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت به‌راده‌یه‌ک هه‌تا هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری کۆ ببنه‌وه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تیایه‌، زاناکان له‌هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به‌نهێنی ئه‌و پیتانه.

46:2

تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَكِيمِ ﴿2﴾

Transliteration: Tanzeelu alkitabi mina Allahi alAAazeezi alhakeemi

Translation: ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای باڵا ده‌ست و داناوه‌دابه‌زیوه‌.

46:3

مَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَأَجَلٖ مُّسَمّٗىۚ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ عَمَّآ أُنذِرُواْ مُعۡرِضُونَ ﴿3﴾

Transliteration: Ma khalaqna alssamawati waalarda wama baynahuma illa bialhaqqi waajalin musamman waallatheena kafaroo AAamma onthiroo muAAridoona

Translation: ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌م هه‌موو شتانه‌ی نێوانمان دروست نه‌کردووه‌، ته‌نها له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت، بۆ کاتێکی دیاریکراویش، که‌چی بێ باوه‌ڕان پشت هه‌ڵده‌که‌ن له‌و ئاگاداری و بێدارکردنه‌وه‌یه‌

46:4

قُلۡ أَرَءَيۡتُم مَّا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُواْ مِنَ ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ لَهُمۡ شِرۡكٞ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِۖ ٱئۡتُونِي بِكِتَٰبٖ مِّن قَبۡلِ هَٰذَآ أَوۡ أَثَٰرَةٖ مِّنۡ عِلۡمٍ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ﴿4﴾

Transliteration: Qul araaytum ma tadAAoona min dooni Allahi aroonee matha khalaqoo mina alardi am lahum shirkun fee alssamawati eetoonee bikitabin min qabli hatha aw atharatin min AAilmin in kuntum sadiqeena

Translation: ئه‌ی محمد ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌واڵم بده‌نێ: ئایا سه‌رنجتان داوه‌له‌و شتانه‌ی که‌له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن و، هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن؟ باشه‌ئاخر ئه‌وانه‌چ شتێکیان له‌زه‌ویدا به‌دیهێناوه‌، با پێشانم بده‌ن!... یاخود ئه‌وانه له‌هه‌ڵسوڕانی ئاسمانه‌کاندا هیچ هاوبه‌شی وهاوکاریه‌کیان هه‌یه‌؟!.. ( ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن: به‌ڵێ ) ده‌که‌واته کتێبێکی ئاسمانیم نیشان بده‌ن که‌پێش ئه‌م قورئانه بۆتان هاتبێت، یان دیارده‌یه‌کی زانستی له‌و ڕووه‌وه بیسه‌لمێنێت ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن!

46:5

وَمَنۡ أَضَلُّ مِمَّن يَدۡعُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَن لَّا يَسۡتَجِيبُ لَهُۥٓ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَهُمۡ عَن دُعَآئِهِمۡ غَٰفِلُونَ ﴿5﴾

Transliteration: Waman adallu mimman yadAAoo min dooni Allahi man la yastajeebu lahu ila yawmi alqiyamati wahum AAan duAAaihim ghafiloona

Translation: جا ئیتر کێ له‌و که‌سه گومڕاتره که دوعاو نزا و پاڕانه‌وه‌، ڕوو به‌که‌سێک یان شتێک ده‌کات، جگه له‌خوا که ئه‌گه‌ر هه‌تا ڕۆژی قیامه‌تیش لێی بپاڕێته‌وه بێ سووده‌، نه‌به‌هانایه‌وه ده‌چێت، نه‌به‌په‌رستنه‌که‌ش ده‌زانێت، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌له‌دۆعاو پارانه‌وه‌ی ئه‌وان بێ ئاگاو غافڵن و هه‌ستی پێ ناکه‌ن.

46:6

وَإِذَا حُشِرَ ٱلنَّاسُ كَانُواْ لَهُمۡ أَعۡدَآءٗ وَكَانُواْ بِعِبَادَتِهِمۡ كَٰفِرِينَ ﴿6﴾

Transliteration: Waitha hushira alnnasu kanoo lahum aAAdaan wakanoo biAAibadatihim kafireena

Translation: کاتێکیش که‌خه‌ڵکی کۆده‌کرێنه‌وه بۆ لێ پرسینه‌وه‌، بت و په‌رستراوه‌کان ده‌بنه دوژمن بۆ ئه‌و که‌سانه‌که له‌دونیادا ده‌یانپه‌رستن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بڕوایان پێ ناکه‌ن، به‌ڵکو به‌درۆیان ده‌خه‌نه‌وه‌.

46:7

وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمۡ هَٰذَا سِحۡرٞ مُّبِينٌ ﴿7﴾

Transliteration: Waitha tutla AAalayhim ayatuna bayyinatin qala allatheena kafaroo lilhaqqi lamma jaahum hatha sihrun mubeenun

Translation: له کاتێکدا ئایه‌ته ئاشکراو ڕوونه‌کانی ئێمه به‌سه‌ریاندا بخوێنرێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون به‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که‌بۆیان دێت ده‌ڵێن: ئه‌مه‌جادوویه‌کی ئاشکرایه.

46:8

أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۖ قُلۡ إِنِ ٱفۡتَرَيۡتُهُۥ فَلَا تَمۡلِكُونَ لِي مِنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔاۖ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَا تُفِيضُونَ فِيهِۚ كَفَىٰ بِهِۦ شَهِيدَۢا بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۖ وَهُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ﴿8﴾

Transliteration: Am yaqooloona iftarahu qul ini iftaraytuhu fala tamlikoona lee mina Allahi shayan huwa aAAlamu bima tufeedoona feehi kafa bihi shaheedan baynee wabaynakum wahuwa alghafooru alrraheemu

Translation: یاخوا ده‌ڵێن محمد ( صلی الله علیه وسلم ) خۆی ئه‌م قورئانه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه... پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر خۆم هه‌ڵم به‌ستبێت، ( ئه‌وه دڵنیابن خوا تۆڵه‌م لێده‌ستێنێت و سزام ده‌دات )، ئه‌و کاته ئێوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن له‌خه‌شم و قینی خوا ڕزگارم بکه‌ن، جا هه‌ر خوا ده‌زانێت ده‌رباره‌ی ئه‌م قورئانه‌ئێوه چ دڕۆ و بوختانێک هه‌ڵده‌به‌ستن وتێیدا ڕۆده‌چن؟ له‌به‌ر ئه‌وه خوام به‌سه که شایه‌ت بێت له‌نێوان من و ئێوه‌دا، به‌ڕاستی ئه‌وزاته لێبوورده‌و به‌سۆزو میهره‌بانه ( بۆ ئه‌وانه‌ی په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌بیروبۆچوونه چه‌وته‌کانیان و ڕێگه‌ی ئیمان ده‌گرنه‌به‌ر ).

46:9

قُلۡ مَا كُنتُ بِدۡعٗا مِّنَ ٱلرُّسُلِ وَمَآ أَدۡرِي مَا يُفۡعَلُ بِي وَلَا بِكُمۡۖ إِنۡ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَيَّ وَمَآ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٞ مُّبِينٞ ﴿9﴾

Transliteration: Qul ma kuntu bidAAan mina alrrusuli wama adree ma yufAAalu bee wala bikum in attabiAAu illa ma yooha ilayya wama ana illa natheerun mubeenun

Translation: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) پێیان بڵێ: که‌من یه‌که‌م پێغه‌مبه‌رو تازه‌په‌یدابوو نیم، ناشزانم چیم به‌سه‌ر دێت، چیش به‌سه‌ر ئێوه دێت؟ ( چونکه غه‌یب زان نیم و له‌نهێنی و شاراوه‌کان ئاگادار نیم )، من ته‌نها شوێنی ئه‌و وه‌حی و نیگایه ده‌که‌وم که‌پێم ده‌گات و من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام.

46:10

قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كَانَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ وَكَفَرۡتُم بِهِۦ وَشَهِدَ شَاهِدٞ مِّنۢ بَنِيٓ إِسۡرَـٰٓءِيلَ عَلَىٰ مِثۡلِهِۦ فَـَٔامَنَ وَٱسۡتَكۡبَرۡتُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿10﴾

Transliteration: Qul araaytum in kana min AAindi Allahi wakafartum bihi washahida shahidun min banee israeela AAala mithlihi faamana waistakbartum inna Allaha la yahdee alqawma alththalimeena

Translation: هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ، باشه‌، ئه‌ی ئه‌وه چۆنه وحاڵتان چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خواوه‌بێت و، ئێوه ئاوا بڕوای پێنه‌که‌ن؟! هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌شایه‌تێک له‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل شایه‌تی داوه‌که‌چ ته‌ورات و، چ قورئان له‌یه‌ک سه‌رچاوه‌وه‌، ئه‌وه‌باوه‌ڕی هێنا به‌محمد ( صلی الله علیه وسلم ) و قورئان که‌چی ئێوه خۆتان به‌زل و گه‌وره‌زانی و، باوه‌ڕتان نه‌هێنا... بێگومان خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌سته‌ی سته‌مکاران ناکات.

46:11

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَوۡ كَانَ خَيۡرٗا مَّا سَبَقُونَآ إِلَيۡهِۚ وَإِذۡ لَمۡ يَهۡتَدُواْ بِهِۦ فَسَيَقُولُونَ هَٰذَآ إِفۡكٞ قَدِيمٞ ﴿11﴾

Transliteration: Waqala allatheena kafaroo lillatheena amanoo law kana khayran ma sabaqoona ilayhi waith lam yahtadoo bihi fasayaqooloona hatha ifkun qadeemun

Translation: ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌رن ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر باوه‌ڕهێنان به‌قورئان وبه‌محمد ( صلى الله عليه وسلم) چاک بوایه‌، ئه‌وانه‌پێش ئێمه نه‌ده‌که‌وتن!! جا چونکه خۆیان هیدایه‌ت و ڕێنموویی قورئان وه‌رناگرن ده‌ڵێن: ئه‌مه هه‌ڵبه‌ستراو و ئه‌فسانه‌یه‌کی کۆنه!!

46:12

وَمِن قَبۡلِهِۦ كِتَٰبُ مُوسَىٰٓ إِمَامٗا وَرَحۡمَةٗۚ وَهَٰذَا كِتَٰبٞ مُّصَدِّقٞ لِّسَانًا عَرَبِيّٗا لِّيُنذِرَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ وَبُشۡرَىٰ لِلۡمُحۡسِنِينَ ﴿12﴾

Transliteration: Wamin qablihi kitabu moosa imaman warahmatan wahatha kitabun musaddiqun lisanan AAarabiyyan liyunthira allatheena thalamoo wabushra lilmuhsineena

Translation: خۆ پێش ئه‌م قورئانه‌، ته‌وراتی موسا ڕه‌وانه‌کراوه‌تا پێشه‌واو ڕه‌حمه‌ت بێت له‌کاتی خۆیدا... ئه‌م قورئانه‌ش په‌یامێکه سه‌لمێنه‌ری په‌یام و کتێبه‌کانی پێش خۆیه‌تی و، ڕێکه له‌گه‌ڵیانداو به‌زمانێکی عه‌ره‌بی پاراوی ڕه‌وان هاتووه‌بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه‌بێداریان بکاته‌وه‌مژده‌به‌خشیشه به‌چاکه‌کاران

46:13

إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ فَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ ﴿13﴾

Transliteration: Inna allatheena qaloo rabbuna Allahu thumma istaqamoo fala khawfun AAalayhim wala hum yahzanoona

Translation: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارمان الله یه‌و، پاشان پابه‌ندی ئه‌و ئیمانه ده‌بن وڕاست وره‌وان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و له‌سه‌ری به‌رده‌وامن، ئه‌وانه‌هیچ جۆره ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نی یه و دڵته‌نگ نابن...

46:14

أُوْلَـٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِ خَٰلِدِينَ فِيهَا جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ﴿14﴾

Transliteration: Olaika ashabu aljannati khalideena feeha jazaan bima kanoo yaAAmaloona

Translation: ئه‌وانه‌به‌هه‌شتین و ژیانی نه‌مریی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، له‌پاداشتی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌دا که‌ئه‌نجامیان ده‌دا.

46:15

وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ إِحۡسَٰنًاۖ حَمَلَتۡهُ أُمُّهُۥ كُرۡهٗا وَوَضَعَتۡهُ كُرۡهٗاۖ وَحَمۡلُهُۥ وَفِصَٰلُهُۥ ثَلَٰثُونَ شَهۡرًاۚ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَبَلَغَ أَرۡبَعِينَ سَنَةٗ قَالَ رَبِّ أَوۡزِعۡنِيٓ أَنۡ أَشۡكُرَ نِعۡمَتَكَ ٱلَّتِيٓ أَنۡعَمۡتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَيَّ وَأَنۡ أَعۡمَلَ صَٰلِحٗا تَرۡضَىٰهُ وَأَصۡلِحۡ لِي فِي ذُرِّيَّتِيٓۖ إِنِّي تُبۡتُ إِلَيۡكَ وَإِنِّي مِنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ ﴿15﴾

Transliteration: Wawassayna alinsana biwalidayhi ihsanan hamalathu ommuhu kurhan wawadaAAathu kurhan wahamluhu wafisaluhu thalathoona shahran hatta itha balagha ashuddahu wabalagha arbaAAeena sanatan qala rabbi awziAAnee an ashkura niAAmataka allatee anAAamta AAalayya waAAala walidayya waan aAAmala salihan tardahu waaslih lee fee thurriyyatee innee tubtu ilayka wainnee mina almuslimeena

Translation: ئێمه فه‌رمانمان به‌ئاده‌میزاد داوه‌که چاکه‌کارو چاک ڕه‌فتار بێت له‌گه‌ڵ دایک و باوکیدا، دایکی به‌ئازاره‌وه هه‌ڵی گرتووه‌و به‌ده‌م ئێش و ئازاره‌وه‌بوویه‌تی، سک پربوون و له‌شیر بڕینه‌وه‌ی سی دانه مانگی خایاندوون.. هه‌تا کاتێک ئینسان ده‌گاته حاڵه‌تی توندوتۆڵی و توانایی و ته‌مه‌نی چڵ ساڵی ( ئه‌وسا ئیتر حه‌ق وایه ئه‌م دۆعایه بکاته‌یه‌کێک له‌وێرده‌کانی سه‌ر زاری و ) بڵێت: په‌روه‌ردگار!! کۆمه‌کیم بکه‌و یارمه‌تیم بده‌تا شوکرانه‌بژێر و سوپاسگوزاری ئه‌و نازو نیعمه‌تانه بم که‌به‌من و دایک و باوکمت به‌خشیوه‌، هه‌روه‌ها یارمه‌تیم بده‌له‌و جۆره کاروکرده‌وه‌چاکانه‌ئه‌نجام بده‌م، که‌تۆ پێی ڕازیت، داواکاریشم چاکه‌بڕوێنیت له‌ناو نه‌وه‌کانمدا له‌به‌ر قازانجی خۆم ( چاکه‌ی هه‌رکه‌س به‌شی دایک و باوکی تیادایه ) به‌ڕاستی من گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆلای تۆ، تا له‌گوناهه‌کانم خۆش ببیت و من له‌موسڵمانانی گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردارم.

46:16

أُوْلَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ نَتَقَبَّلُ عَنۡهُمۡ أَحۡسَنَ مَا عَمِلُواْ وَنَتَجَاوَزُ عَن سَيِّـَٔاتِهِمۡ فِيٓ أَصۡحَٰبِ ٱلۡجَنَّةِۖ وَعۡدَ ٱلصِّدۡقِ ٱلَّذِي كَانُواْ يُوعَدُونَ ﴿16﴾

Transliteration: Olaika allatheena nataqabbalu AAanhum ahsana ma AAamiloo wanatajawazu AAan sayyiatihim fee ashabi aljannati waAAda alssidqi allathee kanoo yooAAadoona

Translation: ئا ئه‌وانه‌ئه‌و که‌سانه‌ن که‌به‌گوێره‌ی چاکترینی کرده‌وه‌کانیان پاداشتیان ده‌ده‌ینه‌وه‌، چاوپۆشیش له‌هه‌ڵه‌و گو‌ناهه‌کانیان ده‌که‌ین له‌ڕیزی به‌هه‌شتی یه‌کاندا، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وبه‌ڵێنه ڕاست و دروسته‌یه که‌له‌کاتی خۆی پێیان درابوو.

46:17

وَٱلَّذِي قَالَ لِوَٰلِدَيۡهِ أُفّٖ لَّكُمَآ أَتَعِدَانِنِيٓ أَنۡ أُخۡرَجَ وَقَدۡ خَلَتِ ٱلۡقُرُونُ مِن قَبۡلِي وَهُمَا يَسۡتَغِيثَانِ ٱللَّهَ وَيۡلَكَ ءَامِنۡ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ فَيَقُولُ مَا هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ ﴿17﴾

Transliteration: Waallathee qala liwalidayhi offin lakuma ataAAidaninee an okhraja waqad khalati alquroonu min qablee wahuma yastagheethani Allaha waylaka amin inna waAAda Allahi haqqun fayaqoolu ma hatha illa asateeru alawwaleena

Translation: به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌بێزاره له‌دایک و باوکی باوه‌ڕداری و پێیان ده‌ڵێت: ئاخ و ئۆف له‌ده‌ست ئێوه‌، ئایا ئێوه هه‌ره‌شه‌م لێ ده‌که‌ن، ئێوه چۆن بڕواتان به‌وه‌هه‌یه من دوای مردن له‌گۆر ده‌ربهێنرێم و زیندوو ببمه‌وه‌!! له‌کاتێکدا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ش ساڵه‌هایه و سه‌ده‌هایه ده‌مرن و پێش من مردوون... ( کوان؟! له‌کوێن بۆ یه‌کێکیان نه‌گه‌ڕایه‌وه؟! ).. دایک و باوکه‌که‌ش زۆر به‌په‌رۆشه‌وه دۆعا و نزا ده‌که‌ن و له‌خوا ده‌پارێنه‌وه... کوره‌هاوار بۆتۆ، داد له‌ده‌ست تۆ، ئیمان و باوه‌ڕبهێنه‌، بێگومان به‌ڵێنی خوا حه‌ق و ڕاسته‌، که‌چی ( مێشکی پووچه‌و په‌رده‌ی هێناوه به‌سه‌رچاوو دڵیدا )، بێ هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌ڵێت: ئه‌مه‌قسه‌یه‌کی کۆنه و داستانی پێشووه‌کانه!!

46:18

أُوْلَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ حَقَّ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقَوۡلُ فِيٓ أُمَمٖ قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِهِم مِّنَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ خَٰسِرِينَ ﴿18﴾

Transliteration: Olaika allatheena haqqa AAalayhimu alqawlu fee umamin qad khalat min qablihim mina aljinni waalinsi innahum kanoo khasireena

Translation: ئا ئه‌و جۆره که‌سانه‌ئه‌وانه‌ن که‌بڕیاری خوایان له‌سه‌ر خۆیان کردووه‌به‌ماڵ و چه‌سپاوه‌له‌سه‌ریان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها گرۆو ده‌سته‌و میلله‌تانی تری ڕابوردووی بێ باوه‌ڕی پێش خۆیان، له‌هه‌ردوو به‌ره‌ی په‌ری و ئاده‌میزاد، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌هه‌رهه‌موویان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌ر مه‌ند بوون.

46:19

وَلِكُلّٖ دَرَجَٰتٞ مِّمَّا عَمِلُواْۖ وَلِيُوَفِّيَهُمۡ أَعۡمَٰلَهُمۡ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ ﴿19﴾

Transliteration: Walikullin darajatun mimma AAamiloo waliyuwaffiyahum aAAmalahum wahum la yuthlamoona

Translation: هه‌ر ده‌سته‌یه‌ک، هه‌ر که‌سێک له‌ئیمانداران یان له‌بێ بڕواکان پله‌و پایه‌ی به‌رز، یان نزمیان هه‌یه‌، به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان که‌ئه‌نجامیانداوه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه خوای په‌روه‌ردگار به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان به‌ته‌واوی پاداشتیان بداته‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ بکرێت.

46:20

وَيَوۡمَ يُعۡرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ عَلَى ٱلنَّارِ أَذۡهَبۡتُمۡ طَيِّبَٰتِكُمۡ فِي حَيَاتِكُمُ ٱلدُّنۡيَا وَٱسۡتَمۡتَعۡتُم بِهَا فَٱلۡيَوۡمَ تُجۡزَوۡنَ عَذَابَ ٱلۡهُونِ بِمَا كُنتُمۡ تَسۡتَكۡبِرُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ وَبِمَا كُنتُمۡ تَفۡسُقُونَ ﴿20﴾

Transliteration: Wayawma yuAAradu allatheena kafaroo AAala alnnari athhabtum tayyibatikum fee hayatikumu alddunya waistamtaAAtum biha faalyawma tujzawna AAathaba alhooni bima kuntum tastakbiroona fee alardi bighayri alhaqqi wabima kuntum tafsuqoona

Translation: ڕۆژێک دێت ئه‌وانه‌ی که‌بێ بڕوان به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌برێن و نیشانیان ده‌درێت و پێیان ده‌وترێت: هه‌رچی خۆشی و شادیه‌کتان هه‌بوو له‌ژیانی دنیاتاندا به‌ئاره‌زووی خۆتان ڕاتانبوارد، که‌وابوو ئه‌مرۆ ئیتر نۆره‌ی ئه‌وه‌یه که‌سزای خه‌جاڵه‌تی و ڕیسوایی بدرێنه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌لووت به‌رزیتان ده‌کرد له‌زه‌ویدا به‌ناحه‌ق و به‌هۆی ده‌رچوونتان له‌سنوور و فه‌رمانی خوا.

46:21

وَٱذۡكُرۡ أَخَا عَادٍ إِذۡ أَنذَرَ قَوۡمَهُۥ بِٱلۡأَحۡقَافِ وَقَدۡ خَلَتِ ٱلنُّذُرُ مِنۢ بَيۡنِ يَدَيۡهِ وَمِنۡ خَلۡفِهِۦٓ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّا ٱللَّهَ إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ ﴿21﴾

Transliteration: Waothkur akha AAadin ith anthara qawmahu bialahqafi waqad khalati alnnuthuru min bayni yadayhi wamin khalfihi alla taAAbudoo illa Allaha innee akhafu AAalaykum AAathaba yawmin AAatheemin

Translation: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) یادی براکه‌ی قه‌ومی عاد ( هود پێغه‌مبه‌ر ) بکه‌، کاتێک قه‌ومه‌که‌ی بێدارکردنه‌وه له‌دۆڵ و بیابانه‌کاندا ( مه‌به‌ست ناوچه‌ی حچر موت ) ه‌، بێگومان بێدار خه‌ره‌وه‌ی زۆر له‌پێش ئه‌و و دوای ئه‌ویش تێپه‌ریان کرد، هه‌ر هه‌موویان ئه‌وه‌یان به‌خه‌ڵکی ڕاگه‌یاندووه که‌جگه له‌خوا که‌سی تر نه‌په‌رستن... به‌ڕاستی من ده‌ترسم سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌و بێ سنوورتان له‌رۆژێکی سامناکدا بۆ پێش بێت.

46:22

قَالُوٓاْ أَجِئۡتَنَا لِتَأۡفِكَنَا عَنۡ ءَالِهَتِنَا فَأۡتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ ﴿22﴾

Transliteration: Qaloo ajitana litafikana AAan alihatina fatina bima taAAiduna in kunta mina alssadiqeena

Translation: خوانه‌ناسانی قه‌ومه‌که‌ی پێیان وت: ئایا تۆ بۆ ئه‌وه‌هاتوویت که ئێمه له‌به‌نداینتی خواکانمان لابده‌یت؟! که‌واته‌ئه‌گه‌ر له‌ڕاستگۆیانی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که‌لێمان ده‌که‌یت، پێشی بێنه بۆمان!

46:23

قَالَ إِنَّمَا ٱلۡعِلۡمُ عِندَ ٱللَّهِ وَأُبَلِّغُكُم مَّآ أُرۡسِلۡتُ بِهِۦ وَلَٰكِنِّيٓ أَرَىٰكُمۡ قَوۡمٗا تَجۡهَلُونَ ﴿23﴾

Transliteration: Qala innama alAAilmu AAinda Allahi waoballighukum ma orsiltu bihi walakinnee arakum qawman tajhaloona

Translation: هود وتی: ڕوودانی ئه‌و سزایانه و زانینی کاته‌که‌ی به‌ڕاستی ته‌نها هه‌ر لای خوا خۆیه‌تی، من ئه‌وه‌م له‌سه‌ره که ئه‌وه‌ی من بۆی ڕه‌وانه کراوم پێتان ڕابگه‌یه‌نم، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێوه به قه‌وم و هۆزێکی نه‌زان و نه‌فام ده‌بینم.

46:24

فَلَمَّا رَأَوۡهُ عَارِضٗا مُّسۡتَقۡبِلَ أَوۡدِيَتِهِمۡ قَالُواْ هَٰذَا عَارِضٞ مُّمۡطِرُنَاۚ بَلۡ هُوَ مَا ٱسۡتَعۡجَلۡتُم بِهِۦۖ رِيحٞ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٞ ﴿24﴾

Transliteration: Falamma raawhu AAaridan mustaqbila awdiyatihim qaloo hatha AAaridun mumtiruna bal huwa ma istaAAjaltum bihi reehun feeha AAathabun aleemun

Translation: جا کاتێک په‌ڵه هه‌ورێکیان بینی ڕووی کردۆته دۆڵ و ناوچه‌که‌یان، دڵیان خۆشبوو، وتیان: ئه‌مه‌بارانی پێیه بۆمان، نه‌خێر وانیه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ئه‌و کاره‌ساته‌یه په‌له‌تانه‌پێش بێت، ڕه‌شه‌بایه‌کی توند، که‌سزایه‌کی به‌ئازارو به‌ئێشی پێیه.

46:25

تُدَمِّرُ كُلَّ شَيۡءِۭ بِأَمۡرِ رَبِّهَا فَأَصۡبَحُواْ لَا يُرَىٰٓ إِلَّا مَسَٰكِنُهُمۡۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡمُجۡرِمِينَ ﴿25﴾

Transliteration: Tudammiru kulla shayin biamri rabbiha faasbahoo la yura illa masakinuhum kathalika najzee alqawma almujrimeena

Translation: ئه‌وه‌ره‌شه‌بایه‌، هه‌موو شتێک و هه‌موو شوێنێک کاول ده‌کات به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری، ئیتر که‌سیان دیار نه‌مان جگه‌ماڵه چۆڵ و هۆڵه‌کانیان، هه‌ر ئا به‌و شێوه‌یه و به‌و جۆره سزایانه تۆڵه له‌قه‌وم و هۆزو گه‌لانی تاوانبارو تاوانکار ده‌سێنین ( له‌هه‌موو کات و شووێنێکدا، ئه‌گه‌ر یاخی ببن )..

46:26

وَلَقَدۡ مَكَّنَّـٰهُمۡ فِيمَآ إِن مَّكَّنَّـٰكُمۡ فِيهِ وَجَعَلۡنَا لَهُمۡ سَمۡعٗا وَأَبۡصَٰرٗا وَأَفۡـِٔدَةٗ فَمَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُمۡ سَمۡعُهُمۡ وَلَآ أَبۡصَٰرُهُمۡ وَلَآ أَفۡـِٔدَتُهُم مِّن شَيۡءٍ إِذۡ كَانُواْ يَجۡحَدُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ ﴿26﴾

Transliteration: Walaqad makkannahum feema in makkannakum feehi wajaAAalna lahum samAAan waabsaran waafidatan fama aghna AAanhum samAAuhum wala absaruhum wala afidatuhum min shayin ith kanoo yajhadoona biayati Allahi wahaqa bihim ma kanoo bihi yastahzioona

Translation: سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ده‌سه‌ڵات و تواناییه‌کی وامان به‌خشی به‌قه‌ومی ( عاد )، که‌به‌ئێوه‌مان نه‌به‌خشیووه‌، هه‌روه‌ها هۆکاره‌ی بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌شمان پێدابوون، مه‌خابن هۆکاره‌کانی بیستن و بینین و لێکدانه‌وه سوودی پێنه‌گه‌یاندن! ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو چونکه‌به‌به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی خوا بێ باوه‌ڕ بوون و، به‌رپه‌چیان ده‌دایه‌وه... ئه‌و سزایه‌ی که‌گاڵته‌یان پێی ده‌هات، داوێن گیریان بوو، لێی ده‌رباز نه‌بوون.

46:27

وَلَقَدۡ أَهۡلَكۡنَا مَا حَوۡلَكُم مِّنَ ٱلۡقُرَىٰ وَصَرَّفۡنَا ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ ﴿27﴾

Transliteration: Walaqad ahlakna ma hawlakum mina alqura wasarrafna alayati laAAallahum yarjiAAoona

Translation: بێگومانیش ئێمه دانیشتوانی شارو دێهاته‌کانی ده‌وروبه‌رتانمان له‌ناو برد ( کاتێک یاخی بوون له‌به‌رنامه‌ی ئێمه )، به‌ڵگه و نیشانه‌ی جۆراو جۆریشمان خسته‌به‌ر چاویان، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئیمان و ڕوو بکه‌نه‌وه‌باوه‌ڕ.

46:28

فَلَوۡلَا نَصَرَهُمُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ قُرۡبَانًا ءَالِهَةَۢۖ بَلۡ ضَلُّواْ عَنۡهُمۡۚ وَذَٰلِكَ إِفۡكُهُمۡ وَمَا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ ﴿28﴾

Transliteration: Falawla nasarahumu allatheena ittakhathoo min dooni Allahi qurbanan alihatan bal dalloo AAanhum wathalika ifkuhum wama kanoo yaftaroona

Translation: جا ئه‌و بتانه‌ی که‌به‌ته‌ما بوون له‌خوا نزیکیان بخه‌نه‌وه‌و له‌کاتی ته‌نگانه‌دا فریایان بکه‌ون!! ده‌با فریایان بکه‌وتنایه‌؟! به‌ڵکو هه‌ر لێیان ون بوون و ئاسه‌واریان نه‌ما، ئائه‌وه‌بوو درۆکانیان و ئه‌وه‌ش بوو که‌هه‌ڵیانده‌به‌ست ( که‌گوایه ئه‌م بتانه‌بۆیه ده‌په‌رستن تا له‌خوا نزیکیان بکه‌نه‌وه‌، فریایان بکه‌وه‌! ).

46:29

وَإِذۡ صَرَفۡنَآ إِلَيۡكَ نَفَرٗا مِّنَ ٱلۡجِنِّ يَسۡتَمِعُونَ ٱلۡقُرۡءَانَ فَلَمَّا حَضَرُوهُ قَالُوٓاْ أَنصِتُواْۖ فَلَمَّا قُضِيَ وَلَّوۡاْ إِلَىٰ قَوۡمِهِم مُّنذِرِينَ ﴿29﴾

Transliteration: Waith sarafna ilayka nafaran mina aljinni yastamiAAoona alqurana falamma hadaroohu qaloo ansitoo falamma qudiya wallaw ila qawmihim munthireena

Translation: یادی ئه‌وه‌ش بکه‌کاتێک ئێمه ده‌سته‌یه‌ک په‌ریمان لادایه لای تۆ، تا گوێ له‌قورئان بگرن، ئه‌وسا ئاماده‌بوون و به‌یه‌کتریان وت: گوێ بگرن و بێ ده‌نگ بن، کاتێک قورئان خوێندنه‌که ته‌واو بوو، په‌ریه‌کان گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو هۆزو قه‌ومه‌که‌یان و، ده‌ستیان کرد به‌ئاگادارکردنه‌وه‌و بانگکردنیان بۆ په‌یره‌وی کردنی ئه‌م ئاینه نوێیه.

46:30

قَالُواْ يَٰقَوۡمَنَآ إِنَّا سَمِعۡنَا كِتَٰبًا أُنزِلَ مِنۢ بَعۡدِ مُوسَىٰ مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ يَهۡدِيٓ إِلَى ٱلۡحَقِّ وَإِلَىٰ طَرِيقٖ مُّسۡتَقِيمٖ ﴿30﴾

Transliteration: Qaloo ya qawmana inna samiAAna kitaban onzila min baAAdi moosa musaddiqan lima bayna yadayhi yahdee ila alhaqqi waila tareeqin mustaqeemin

Translation: وتیان: ئه‌ی هۆز و گه‌لی ئێمه! باوه‌ڕ بکه‌ن، گوێمان له‌کتێبێک بوو که‌له‌دوای موسا نێردراوه‌، سه‌لمێنه‌ری په‌یام و کتێبه‌کانی پێش خۆیه‌تی و ڕێکه له‌گه‌ڵیاندا و، ڕێنموویی و هیدایه‌ت ده‌دات بۆ حه‌ق و ڕاسته‌شه‌قامی ڕاست و دروستیش. نباراو گوناهکاران نین که‌تیاده‌چن؟!

46:31

يَٰقَوۡمَنَآ أَجِيبُواْ دَاعِيَ ٱللَّهِ وَءَامِنُواْ بِهِۦ يَغۡفِرۡ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمۡ وَيُجِرۡكُم مِّنۡ عَذَابٍ أَلِيمٖ ﴿31﴾

Transliteration: Ya qawmana ajeeboo daAAiya Allahi waaminoo bihi yaghfir lakum min thunoobikum wayujirkum min AAathabin aleemin

Translation: ئه‌ی خزمینه!! بچن به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه‌و ئیمان و باوه‌ڕی پێبهێنن، ئه‌و کاته‌له‌گوناهه‌کانیان خۆش ده‌بێت و له‌سزای به‌ئێش و ئازار ده‌تانپارێزێت

46:32

وَمَن لَّا يُجِبۡ دَاعِيَ ٱللَّهِ فَلَيۡسَ بِمُعۡجِزٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَيۡسَ لَهُۥ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءُۚ أُوْلَـٰٓئِكَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ ﴿32﴾

Transliteration: Waman la yujib daAAiya Allahi falaysa bimuAAjizin fee alardi walaysa lahu min doonihi awliyaa olaika fee dalalin mubeenin

Translation: جا ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌بانگه‌وازی خوا ناکات، ئه‌وه‌وه‌نه‌بێت له‌ده‌سه‌ڵاتی خوا له‌م سه‌ر زه‌ویه‌دا ده‌رباز ببێت و خوا ده‌سه‌وسان بکات، که‌سیش ناتوانێت جگه‌له‌خوا ڕزگاری بکات و پشتیوانی لێ بکات، ئا ئه‌وانه‌له‌گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی زۆر ئاشکرادان.

46:33

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَلَمۡ يَعۡيَ بِخَلۡقِهِنَّ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يُحۡـِۧيَ ٱلۡمَوۡتَىٰۚ بَلَىٰٓۚ إِنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ﴿33﴾

Transliteration: Awalam yaraw anna Allaha allathee khalaqa alssamawati waalarda walam yaAAya bikhalqihinna biqadirin AAala an yuhyiya almawta bala innahu AAala kulli shayin qadeerun

Translation: ئایا ئه‌وه‌سه‌رنجیان نه‌داوه‌به‌ڕاستی ئه‌وه‌خوایه که‌ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌و له‌دروست کردنیشیاندا هیچ ماندوو نه‌بووه‌، توانای نی یه مردووه‌کان زیندوو بکاته‌وه‌، به‌ڵێ، بێگومان ئه‌و زاته‌، به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه.

46:34

وَيَوۡمَ يُعۡرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ عَلَى ٱلنَّارِ أَلَيۡسَ هَٰذَا بِٱلۡحَقِّۖ قَالُواْ بَلَىٰ وَرَبِّنَاۚ قَالَ فَذُوقُواْ ٱلۡعَذَابَ بِمَا كُنتُمۡ تَكۡفُرُونَ ﴿34﴾

Transliteration: Wayawma yuAAradu allatheena kafaroo AAala alnnari alaysa hatha bialhaqqi qaloo bala warabbina qala fathooqoo alAAathaba bima kuntum takfuroona

Translation: ڕۆژێک دێت کافرو خوانه‌ناسان دۆزه‌خیان نیشان ده‌درێت و پێیان ده‌وترێت: ئێستا ده‌ڵێن چی؟! ئا ئه‌مه‌ئیتر حه‌ق و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه نیه؟! ( هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ ) ده‌ڵێن: به‌ڵێ... سوێند به‌په‌روه‌ردیگارمان ڕاسته‌و حه‌قه‌، ( به‌ڵام ئه‌و سوێند خواردن و دان پێدانانه‌، تازه‌بێ سووده‌) بۆیه خوا ده‌فه‌رموێت: ماده‌م وایه سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ی ناو ئاگر بچێژن له‌سه‌ر ئه‌نجامی بێ بڕوایی و کافربوونتاندا.

46:35

فَٱصۡبِرۡ كَمَا صَبَرَ أُوْلُواْ ٱلۡعَزۡمِ مِنَ ٱلرُّسُلِ وَلَا تَسۡتَعۡجِل لَّهُمۡۚ كَأَنَّهُمۡ يَوۡمَ يَرَوۡنَ مَا يُوعَدُونَ لَمۡ يَلۡبَثُوٓاْ إِلَّا سَاعَةٗ مِّن نَّهَارِۭۚ بَلَٰغٞۚ فَهَلۡ يُهۡلَكُ إِلَّا ٱلۡقَوۡمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ ﴿35﴾

Transliteration: Faisbir kama sabara oloo alAAazmi mina alrrusuli wala tastaAAjil lahum kaannahum yawma yarawna ma yooAAadoona lam yalbathoo illa saAAatan min naharin balaghun fahal yuhlaku illa alqawmu alfasiqoona

Translation: که‌وابوو ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) دان به‌خۆدا بگره‌و خۆڕاگربه‌، هه‌روه‌کوو پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن ویستی به‌هێز خۆڕاگر بوون، په‌له‌شیان لێ مه‌که‌، ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌به‌ڵێنیان دراوه‌تێ هه‌ر کاتێک پێشهات وا ده‌زانن ته‌نها ساته‌وه‌ختێکیان له‌رۆژێکدا پێچووه‌، ئه‌مه‌به‌ڵێن و په‌یام و ڕاگه‌یاندنێکی ته‌واوه‌، جا ئه‌و کاته‌مه‌گه‌ر ته‌نها تاوانباراو گوناهکاران نین که‌تیاده‌چن؟!

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download