quranm◉

Sûre An-Nahl 16:30

۞وَقِيلَ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ مَاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمۡۚ قَالُواْ خَيۡرٗاۗ لِّلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٞۚ وَلَدَارُ ٱلۡأٓخِرَةِ خَيۡرٞۚ وَلَنِعۡمَ دَارُ ٱلۡمُتَّقِينَ ﴿٣٠﴾

◉

Werger

له‌و لاشه‌وه به‌و که‌سانه ده‌وترێت که خواناسی و پارێزکاریان کردووه‌: په‌روه‌ردگارتان چی ڕه‌وانه کردووه‌؟ چ به‌رنامه‌و کتێبێکی دابه‌زاندووه‌؟، هه‌مووان ده‌ڵێن: خێرو به‌ره‌که‌ت، (بۆ هه‌ردوو جیهان)، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م جیهانه‌دا چاکه‌یان کردووه‌، چاکه دێته‌وه ڕێیان، بێگومان جێگه‌و ڕێگه‌ی ئه‌و جیهان خۆشترو چاکترو سازگارترو پڕ له نازو نیعمه‌تتره (به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ دنیادا) ئای که‌چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌و کۆشك و ته‌لاری خواناس و پارێزکاران سازگارو خۆش و جوان و ڕازاوه‌یه‌...
— Burhan Muhammad-Amin
وە ووترا بەوانەی کە خۆیان پاراست (لە بێ بڕوایی) ئەوە پەروەردگارتان چی ناردوەتە خوارەوە؟ دەڵێن خێرو چاکە بۆ ئەوانەی کە لەم دونیایەدا چاکەیان کردووە چاکە ھەیە و بێگومان جێگای ڕۆژی دوایی چاکترە و چ خۆشەماڵ و شوێنی پارێزکاران و لە خواترسان
— Muhammad Saleh Bamoki

◉ Sûre · ∞