quranm◉

Surah Al-Kahf transliteration

◉ Sûre · ∞

18:1

ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ عَلَىٰ عَبۡدِهِ ٱلۡكِتَٰبَ وَلَمۡ يَجۡعَل لَّهُۥ عِوَجَاۜ ﴿1﴾

Transliteration: Alhamdu lillahi allathee anzala AAala AAabdihi alkitaba walam yajAAal lahu AAiwajan

Translation: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی ئه‌م کتێبه که قورئانه بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم ) دابه‌زاندووه‌، هیچ که‌م و کووڕی و ناته‌واویه‌کیشی بۆ ڕه‌وا نه‌داوه‌.

18:2

قَيِّمٗا لِّيُنذِرَ بَأۡسٗا شَدِيدٗا مِّن لَّدُنۡهُ وَيُبَشِّرَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلصَّـٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمۡ أَجۡرًا حَسَنٗا ﴿2﴾

Transliteration: Qayyiman liyunthira basan shadeedan min ladunhu wayubashshira almumineena allatheena yaAAmaloona alssalihati anna lahum ajran hasanan

Translation: کردوویه‌تی به‌چاودێری هه‌رچی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئاده‌میزاده‌و ڕێك و ڕاسته له هه‌موو شتێکدا، بۆ ئه‌وه‌ی یاخیه‌کان له سزایه‌کی سه‌خت بێدار بکاته‌وه که له‌لایه‌ن خواوه ( له دنیاو قیامه‌تدا) یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت و مژده‌ش بدات به‌و ئیماندارانه‌ی که کارو کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌وه‌ی که‌به‌ڕاستی پاداشتی زۆر چاکیان بۆ ئاماده‌یه‌.

18:3

مَّـٰكِثِينَ فِيهِ أَبَدٗا ﴿3﴾

Transliteration: Makitheena feehi abadan

Translation: به‌رده‌وام و بۆ هه‌میشه له‌و به‌هه‌شته سازگاره‌دا ده‌مێننه‌وه‌.

18:4

وَيُنذِرَ ٱلَّذِينَ قَالُواْ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدٗا ﴿4﴾

Transliteration: Wayunthira allatheena qaloo ittakhatha Allahu waladan

Translation: هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه بترسێنێت و بێداریان ده‌کاته‌وه‌، که ده‌یانوت: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوه‌!!

18:5

مَّا لَهُم بِهِۦ مِنۡ عِلۡمٖ وَلَا لِأٓبَآئِهِمۡۚ كَبُرَتۡ كَلِمَةٗ تَخۡرُجُ مِنۡ أَفۡوَٰهِهِمۡۚ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبٗا ﴿5﴾

Transliteration: Ma lahum bihi min AAilmin wala liabaihim kaburat kalimatan takhruju min afwahihim in yaqooloona illa kathiban

Translation: جا ئه‌وانه نه خۆیان و نه باوو باپیرانیان له ڕووی زانست و زانیاری و تێگه‌یشتنه‌وه ئه‌و گوفتاره ناقۆڵایه ناڵێن، ئه‌و بوختانه‌یان قسه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌و ناڕێکه که له ده‌میان ده‌رده‌چێت، ئه‌وانه جگه له درۆو گوفتاری نابه‌جێ هیچی تر ناڵێن.

18:6

فَلَعَلَّكَ بَٰخِعٞ نَّفۡسَكَ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمۡ إِن لَّمۡ يُؤۡمِنُواْ بِهَٰذَا ٱلۡحَدِيثِ أَسَفًا ﴿6﴾

Transliteration: FalaAAallaka bakhiAAun nafsaka AAala atharihim in lam yuminoo bihatha alhadeethi asafan

Translation: جا تۆ له‌وانه‌یه له خه‌م و په‌ژاره‌دا له سه‌ره‌نجامی ڕه‌شی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به‌م قورئان و فه‌رمووده‌یه ناهێنن خۆت له‌ناو به‌ریت و له داخ و خه‌فه‌تدا بمریت.

18:7

إِنَّا جَعَلۡنَا مَا عَلَى ٱلۡأَرۡضِ زِينَةٗ لَّهَا لِنَبۡلُوَهُمۡ أَيُّهُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلٗا ﴿7﴾

Transliteration: Inna jaAAalna ma AAala alardi zeenatan laha linabluwahum ayyuhum ahsanu AAamalan

Translation: بێگومان ئێمه هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا هه‌یه کردوومانه به‌هۆی ڕازاندنه‌وه‌ی، تا تاقیان بکه‌ینه‌وه کامیان کارو کرده‌وه‌ی چاکترو ڕێك و پێك تر ئه‌نجام ده‌دات (نازو نیعمه‌ته‌کان بۆ چاکه به‌کار ده‌هێنێت).

18:8

وَإِنَّا لَجَٰعِلُونَ مَا عَلَيۡهَا صَعِيدٗا جُرُزًا ﴿8﴾

Transliteration: Wainna lajaAAiloona ma AAalayha saAAeedan juruzan

Translation: بێگومان ئێمه سه‌رئه‌نجام هه‌رچی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا هه‌یه ته‌ختی ده‌که‌ین و ده‌یکه‌ینه گۆڕه‌پانێکی وشك و برنگ و ساف.

18:9

أَمۡ حَسِبۡتَ أَنَّ أَصۡحَٰبَ ٱلۡكَهۡفِ وَٱلرَّقِيمِ كَانُواْ مِنۡ ءَايَٰتِنَا عَجَبًا ﴿9﴾

Transliteration: Am hasibta anna ashaba alkahfi waalrraqeemi kanoo min ayatina AAajaban

Translation: (به‌ڵگه‌یه‌کی تر له‌سه‌ر زیندوو بوونه‌وه ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره ده‌پرسێت) ئایا وا دانانێییت که به‌ڕاستی یارانی ئه‌شکه‌وت و تابلۆ (که ناویانی له‌سه‌ر نووسراوه‌) له نیشانه‌و به‌ڵگه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی ئێمه‌ن؟! (له سه‌رده‌می پاشایه‌کی زۆرداری خوانه‌ناسدا چه‌ند لاوێکی ئیماندار هه‌ست ده‌که‌ن که ئیمان و ژیانیان له مه‌ترسیدایه بۆیه ڕوو ده‌که‌نه ئه‌شکه‌وتێك، له‌وێدا ماوه‌یه‌کی دوورو درێژ خوای گه‌وره خه‌ویان لێ ده‌خات)...

18:10

إِذۡ أَوَى ٱلۡفِتۡيَةُ إِلَى ٱلۡكَهۡفِ فَقَالُواْ رَبَّنَآ ءَاتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحۡمَةٗ وَهَيِّئۡ لَنَا مِنۡ أَمۡرِنَا رَشَدٗا ﴿10﴾

Transliteration: Ith awa alfityatu ila alkahfi faqaloo rabbana atina min ladunka rahmatan wahayyi lana min amrina rashadan

Translation: کاتێك لاوه‌کان په‌نایان برده به‌ر ئه‌شکه‌وته‌که‌و نزایان کرد، جا وتیان: په‌روه‌ردگارا له‌لایه‌ن خۆته‌وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تیمان پێ ببه‌خشه و له سۆزی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه‌و ڕێگه‌ی ڕزگاری و سه‌رفرازیمان بۆ بسازێنه له‌م کاره‌ماندا.

18:11

فَضَرَبۡنَا عَلَىٰٓ ءَاذَانِهِمۡ فِي ٱلۡكَهۡفِ سِنِينَ عَدَدٗا ﴿11﴾

Transliteration: Fadarabna AAala athanihim fee alkahfi sineena AAadadan

Translation: ئینجا (ئێمه‌ش نزامان گیراکردن) په‌رده‌مان هێنا به‌سه‌ر گوێیاندا، (تا به‌ئارامی) چه‌نده‌ها ساڵ له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بۆ خۆیان (به خه‌وتوویی) بمێننه‌وه‌.

18:12

ثُمَّ بَعَثۡنَٰهُمۡ لِنَعۡلَمَ أَيُّ ٱلۡحِزۡبَيۡنِ أَحۡصَىٰ لِمَا لَبِثُوٓاْ أَمَدٗا ﴿12﴾

Transliteration: Thumma baAAathnahum linaAAlama ayyu alhizbayni ahsa lima labithoo amadan

Translation: پاشان (دوای ماوه‌یه‌کی دوورو درێژ) له خه‌و خه‌به‌رمان کردنه‌وه‌و له نوستن هه‌ستان، تا بزانین کام ده‌سته‌یه‌یان ده‌زانن که چه‌نده خه‌ویان لێکه‌وتووه (ئه‌وانه‌یان که ده‌ڵێن ڕۆژێك یان که‌متر، یان ئه‌وانه‌یان که ده‌ڵێن مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێت چه‌نده خه‌وتووین).

18:13

نَّحۡنُ نَقُصُّ عَلَيۡكَ نَبَأَهُم بِٱلۡحَقِّۚ إِنَّهُمۡ فِتۡيَةٌ ءَامَنُواْ بِرَبِّهِمۡ وَزِدۡنَٰهُمۡ هُدٗى ﴿13﴾

Transliteration: Nahnu naqussu AAalayka nabaahum bialhaqqi innahum fityatun amanoo birabbihim wazidnahum hudan

Translation: ئێمه به‌ڕاستی و دروستی هه‌واڵی به‌سه‌رهاتی ئه‌و لاوانه‌ت بۆ ده‌گێڕینه‌وه‌، به‌ڕاستی ئه‌وانه لاوانێك بوون باوه‌ڕی دامه‌زراویان هێنابوو به په‌روه‌ردگاریان، ئێمه‌ش زیاتر له نووری ئیمان و هیدایه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن.

18:14

وَرَبَطۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ إِذۡ قَامُواْ فَقَالُواْ رَبُّنَا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ لَن نَّدۡعُوَاْ مِن دُونِهِۦٓ إِلَٰهٗاۖ لَّقَدۡ قُلۡنَآ إِذٗا شَطَطًا ﴿14﴾

Transliteration: Warabatna AAala quloobihim ith qamoo faqaloo rabbuna rabbu alssamawati waalardi lan nadAAuwa min doonihi ilahan laqad qulna ithan shatatan

Translation: ئێمه‌ش دڵه‌کانیانمان دامه‌زراو کردو ترسمان تێدا نه‌هێشت (بڕیاریاندا کۆمه‌ڵگه‌ی نه‌فامی به‌جێبهێڵن) کاتێك هه‌ستان و وتیان: په‌روه‌ردگاری ئێمه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌، هه‌رگیز هاناو هاوار بۆ هیچ خوایه‌کی تر نابه‌ین جگه له‌و، ئه‌گه‌ر له‌و ڕاستی یه لابده‌ین، سوێند به خوا ئه‌وه بێگومان ئێمه له‌و کاته‌دا قسه‌ی نابه‌جێ و نادروستمان کردووه‌.

18:15

هَـٰٓؤُلَآءِ قَوۡمُنَا ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةٗۖ لَّوۡلَا يَأۡتُونَ عَلَيۡهِم بِسُلۡطَٰنِۭ بَيِّنٖۖ فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا ﴿15﴾

Transliteration: Haolai qawmuna ittakhathoo min doonihi alihatan lawla yatoona AAalayhim bisultanin bayyinin faman athlamu mimmani iftara AAala Allahi kathiban

Translation: ئا ئه‌وانه قه‌ومه‌که‌ی خۆمانن (له ڕێبازی ڕاست لایانداوه له‌جیاتی خواناسی) شتی تریان کردووه به خوای خۆیان، ده‌با به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکراش بهێنن له‌سه‌ریان، جا کێ سته‌مکارتره له‌وه‌ی که درۆ بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت؟!

18:16

وَإِذِ ٱعۡتَزَلۡتُمُوهُمۡ وَمَا يَعۡبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ فَأۡوُۥٓاْ إِلَى ٱلۡكَهۡفِ يَنشُرۡ لَكُمۡ رَبُّكُم مِّن رَّحۡمَتِهِۦ وَيُهَيِّئۡ لَكُم مِّنۡ أَمۡرِكُم مِّرۡفَقٗا ﴿16﴾

Transliteration: Waithi iAAtazaltumoohum wama yaAAbudoona illa Allaha fawoo ila alkahfi yanshur lakum rabbukum min rahmatihi wayuhayyi lakum min amrikum mirfaqan

Translation: (هه‌ندێکیان وتیان) جا ئێسته که ئێوه بڕیارتانداوه خۆتان دووره په‌رێزبگرن له‌م خه‌ڵکه‌و له‌وشتانه که له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن، ته‌نها خواپه‌رستی بکه‌ن، ده په‌نا به‌رنه ئه‌شکه‌وته‌که‌، ئه‌و کاته په‌روه‌ردگارتان ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆیتان به‌سه‌ردا په‌خش ده‌کاته‌وه‌و هۆکاری حه‌وانه‌وه‌تان بۆ دابین ده‌کات.

18:17

وَتَرَى ٱلشَّمۡسَ إِذَا طَلَعَت تَّزَٰوَرُ عَن كَهۡفِهِمۡ ذَاتَ ٱلۡيَمِينِ وَإِذَا غَرَبَت تَّقۡرِضُهُمۡ ذَاتَ ٱلشِّمَالِ وَهُمۡ فِي فَجۡوَةٖ مِّنۡهُۚ ذَٰلِكَ مِنۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِۗ مَن يَهۡدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلۡمُهۡتَدِۖ وَمَن يُضۡلِلۡ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ وَلِيّٗا مُّرۡشِدٗا ﴿17﴾

Transliteration: Watara alshshamsa itha talaAAat tazawaru AAan kahfihim thata alyameeni waitha gharabat taqriduhum thata alshshimali wahum fee fajwatin minhu thalika min ayati Allahi man yahdi Allahu fahuwa almuhtadi waman yudlil falan tajida lahu waliyyan murshidan

Translation: کاتێکیش که خۆر هه‌ڵدێت، تیشکه‌که‌ی ده‌بینیت له لای ڕاستی ئه‌شکه‌وته‌که‌وه ده‌دات و تێپه‌ڕ ده‌بێت، کاتێکیش که ئاوا ده‌بێت له لای چه‌پی ده‌دات و تیشکه‌که‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له‌و کاته‌دا ئه‌و لاوانه له‌ناو بۆشایی فراوانی ئه‌شکه‌وته‌که‌دا ڕاکشاون، ئه‌وه هه‌مووی به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌که له به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی خوا، ئه‌وه‌ی خوا هیدایه‌تی بدات هه‌ر ئه‌و هیدایه‌ت دراوه‌و ڕێنموویی وه‌رگرتووه‌، ئه‌وه‌ش خوا گومڕای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت که پشتیوانی بکات و ڕێنموویی بکات.

18:18

وَتَحۡسَبُهُمۡ أَيۡقَاظٗا وَهُمۡ رُقُودٞۚ وَنُقَلِّبُهُمۡ ذَاتَ ٱلۡيَمِينِ وَذَاتَ ٱلشِّمَالِۖ وَكَلۡبُهُم بَٰسِطٞ ذِرَاعَيۡهِ بِٱلۡوَصِيدِۚ لَوِ ٱطَّلَعۡتَ عَلَيۡهِمۡ لَوَلَّيۡتَ مِنۡهُمۡ فِرَارٗا وَلَمُلِئۡتَ مِنۡهُمۡ رُعۡبٗا ﴿18﴾

Transliteration: Watahsabuhum ayqathan wahum ruqoodun wanuqallibuhum thata alyameeni wathata alshshimali wakalbuhum basitun thiraAAayhi bialwaseedi lawi ittalaAAta AAalayhim lawallayta minhum firaran walamulita minhum ruAAban

Translation: (پاشان دیمه‌نیان ده‌هێنێته به‌رچاوو ده‌فه‌رموێت): واده‌زانیت به‌خه‌به‌رن له‌کاتێکدا به‌خه‌وتویی ڕاکشاون، ئێمه ئه‌م دیوو ئه‌و دیویان پێده‌که‌ین و به‌لای ڕاست و چه‌پیاندا هه‌ڵیان ده‌گێڕینه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی جه‌سته‌یان نه‌خوات و هه‌وای پاك لێیان بدات)، سه‌گه‌که‌شیان چه‌مۆڵه‌ی داداوه له‌به‌رده‌م که‌له‌به‌ری ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، ئه‌گه‌ر تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) سه‌رێکت بکێشایه بۆ سه‌ر دیمه‌نیان، ئه‌وه به په‌له هه‌ڵده‌هاتیت و ترسێکی زۆر له دیمه‌نیان ده‌چووه دڵته‌وه‌.

18:19

وَكَذَٰلِكَ بَعَثۡنَٰهُمۡ لِيَتَسَآءَلُواْ بَيۡنَهُمۡۚ قَالَ قَآئِلٞ مِّنۡهُمۡ كَمۡ لَبِثۡتُمۡۖ قَالُواْ لَبِثۡنَا يَوۡمًا أَوۡ بَعۡضَ يَوۡمٖۚ قَالُواْ رَبُّكُمۡ أَعۡلَمُ بِمَا لَبِثۡتُمۡ فَٱبۡعَثُوٓاْ أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمۡ هَٰذِهِۦٓ إِلَى ٱلۡمَدِينَةِ فَلۡيَنظُرۡ أَيُّهَآ أَزۡكَىٰ طَعَامٗا فَلۡيَأۡتِكُم بِرِزۡقٖ مِّنۡهُ وَلۡيَتَلَطَّفۡ وَلَا يُشۡعِرَنَّ بِكُمۡ أَحَدًا ﴿19﴾

Transliteration: Wakathalika baAAathnahum liyatasaaloo baynahum qala qailun minhum kam labithtum qaloo labithna yawman aw baAAda yawmin qaloo rabbukum aAAlamu bima labithtum faibAAathoo ahadakum biwariqikum hathihi ila almadeenati falyanthur ayyuha azka taAAaman falyatikum birizqin minhu walyatalattaf wala yushAAiranna bikum ahadan

Translation: هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش که به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆمان خه‌ومان لێخستن، خه‌به‌رمان کردنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی (له ماوه‌ی خه‌وتنه‌که‌یان) له‌یه‌کتر بپرسن، یه‌کێکیان وتی: باشه ئه‌وه ئێوه واده‌زانن چه‌نده خه‌وتوون، هه‌ندێکیان وتیان: ڕۆژێك یان که‌متر له ڕۆژێك خه‌وتووین، هه‌ندێکی تریان وتیان: مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارتان خۆی بزانێت چه‌نده خه‌وتوون، دیاره هه‌ستیان به‌برسێتی کردووه‌، بۆیه لاوێکیان پێشنیاری کردو وتی: ده یه‌کێکتان بنێرن با ئه‌م پاره زیوه‌تان ببات بۆ شار، جا سه‌رنج بدات، بزانێت کێ خۆراکی خاوێن تری هه‌یه‌، با له‌و خۆراکه‌تان بۆ بکڕێت و بۆتان بهێنێت، با وریاو نه‌رم و نیان و له‌سه‌ر خۆش بێت، با که‌سیش ئاگادار نه‌کات به کارو بارتان.

18:20

إِنَّهُمۡ إِن يَظۡهَرُواْ عَلَيۡكُمۡ يَرۡجُمُوكُمۡ أَوۡ يُعِيدُوكُمۡ فِي مِلَّتِهِمۡ وَلَن تُفۡلِحُوٓاْ إِذًا أَبَدٗا ﴿20﴾

Transliteration: Innahum in yathharoo AAalaykum yarjumookum aw yuAAeedookum fee millatihim walan tuflihoo ithan abadan

Translation: چونکه به‌ڕاستی ئه‌و بت په‌رستانه ئه‌گه‌ر پێتان بزانن، ئه‌وه به‌رد بارانتان ده‌که‌ن، یان ده‌تانگێڕنه‌وه بۆ ناو ئایینی خۆیان، ئه‌و کاته ئیتر هه‌رگیز سه‌رفراز نابن.

18:21

وَكَذَٰلِكَ أَعۡثَرۡنَا عَلَيۡهِمۡ لِيَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ وَأَنَّ ٱلسَّاعَةَ لَا رَيۡبَ فِيهَآ إِذۡ يَتَنَٰزَعُونَ بَيۡنَهُمۡ أَمۡرَهُمۡۖ فَقَالُواْ ٱبۡنُواْ عَلَيۡهِم بُنۡيَٰنٗاۖ رَّبُّهُمۡ أَعۡلَمُ بِهِمۡۚ قَالَ ٱلَّذِينَ غَلَبُواْ عَلَىٰٓ أَمۡرِهِمۡ لَنَتَّخِذَنَّ عَلَيۡهِم مَّسۡجِدٗا ﴿21﴾

Transliteration: Wakathalika aAAtharna AAalayhim liyaAAlamoo anna waAAda Allahi haqqun waanna alsaAAata la rayba feeha ith yatanazaAAoona baynahum amrahum faqaloo ibnoo AAalayhim bunyanan rabbuhum aAAlamu bihim qala allatheena ghalaboo AAala amrihim lanattakhithanna AAalayhim masjidan

Translation: (وادیاره که یه‌کێکیان ناردووه بۆ کڕینی خوارده‌مه‌نی و پاره زیوه‌که‌ی ده‌رهێناوه‌، کابرای دوکاندار خه‌ڵکی له ده‌ور کۆ ده‌کاته‌وه‌، چونکه مێژووی سکه‌ی پاره‌که زۆر کۆن بوو، ئه‌وسا بۆیان ده‌رکه‌وت، ئه‌م لاوه یه‌کێکه له‌وانه‌ی که چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ده‌ست پاشای بت په‌رست و سته‌مکار هه‌ڵاتوون، خه‌ڵکه‌که له‌گه‌ڵ لاوه‌که‌دا به‌ره‌و ئه‌شکه‌وته‌که بۆ سه‌ردانی ئه‌وانی تر چون)، تا به‌و شێوه‌یه‌ش خه‌ڵکیمان ڕێنموویی کرد تا بیاندۆزنه‌وه و بزانن و دڵنیابن که به‌ڕاستی به‌ڵێنی خوا له زیندوو کردنه‌وه‌ی مردووه‌کاندا حه‌ق و ڕاسته‌و بێگومان قیامه‌تیش هه‌ر دێت و هیچ گومانی تێدا نیه (له‌وێ که به‌دیداریان شادبوون)، لاوه‌کان خه‌وی یه‌کجاریان لێکه‌وت) له‌کاتێکدا ئه‌و خه‌ڵکه کێشه‌یان بوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زیندوو بوونه‌وه‌، ئینجا هه‌ندێکیان وتیان: با چه‌ند خانوویه‌کیان له‌سه‌ر دروست بکه‌ن، په‌روه‌ردگاریان زانایه پێیان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو به‌سه‌ر کارو باریاندا، وتیان: بێگومان مزگه‌وتێکیان به‌سه‌ره‌وه دروست ده‌که‌ین (که ئه‌مه‌ش شتێکی داهێنراو بوو له ئایینی گاوڕیدا که له‌سه‌ر گۆڕی پیاو چاکان په‌رستگایان دروست ده‌کرد).

18:22

سَيَقُولُونَ ثَلَٰثَةٞ رَّابِعُهُمۡ كَلۡبُهُمۡ وَيَقُولُونَ خَمۡسَةٞ سَادِسُهُمۡ كَلۡبُهُمۡ رَجۡمَۢا بِٱلۡغَيۡبِۖ وَيَقُولُونَ سَبۡعَةٞ وَثَامِنُهُمۡ كَلۡبُهُمۡۚ قُل رَّبِّيٓ أَعۡلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعۡلَمُهُمۡ إِلَّا قَلِيلٞۗ فَلَا تُمَارِ فِيهِمۡ إِلَّا مِرَآءٗ ظَٰهِرٗا وَلَا تَسۡتَفۡتِ فِيهِم مِّنۡهُمۡ أَحَدٗا ﴿22﴾

Transliteration: Sayaqooloona thalathatun rabiAAuhum kalbuhum wayaqooloona khamsatun sadisuhum kalbuhum rajman bialghaybi wayaqooloona sabAAatun wathaminuhum kalbuhum qul rabbee aAAlamu biAAiddatihim ma yaAAlamuhum illa qaleelun fala tumari feehim illa miraan thahiran wala tastafti feehim minhum ahadan

Translation: جا (ده‌رباره‌ی ژماره‌ی یارانی ئه‌شکه‌وت) له ئایینده‌دا ده‌ڵێن: سیانن و چوارهه‌میان سه‌گه‌که‌یانه‌، هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن: پێنجن و شه‌ش هه‌میان سه‌گه‌که‌یانه‌، که هه‌موو ئه‌مانه قسه‌یه‌کی بێ به‌ڵگه‌ن و چێو له تاریکی کوتانه‌، هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن حه‌وتن و هه‌شته‌میان سه‌گه‌که‌یانه‌، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌ر په‌روه‌ردگارم خۆی ده‌زانێت ژماره‌یان چه‌نده‌، ته‌نها که‌مێك نه‌بێت که‌س ژماره‌یان نازانێت، له‌به‌ر ئه‌وه موجاده‌له مه‌که له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه جگه له موجاده‌له‌یه‌کی ئاشکراو ئاسان نه‌بێت، ده‌رباره‌شیان له‌هیچ که‌سێك له خاوه‌نانی کتێب مه‌پرسه‌، (چونکه ئه‌وه‌ی به‌وه‌حی به‌تۆ گه‌ییووه به‌سه له‌و باره‌یه‌وه‌).

18:23

وَلَا تَقُولَنَّ لِشَاْيۡءٍ إِنِّي فَاعِلٞ ذَٰلِكَ غَدًا ﴿23﴾

Transliteration: Wala taqoolanna lishayin innee faAAilun thalika ghadan

Translation: هه‌رگیز ده‌رباره‌ی هیچ شتێك و هیچ کارێك مه‌ڵێ، من به‌ڕاستی سبه‌ینێ ئه‌نجامده‌ری ئه‌و کاره‌م...

18:24

إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُۚ وَٱذۡكُر رَّبَّكَ إِذَا نَسِيتَ وَقُلۡ عَسَىٰٓ أَن يَهۡدِيَنِ رَبِّي لِأَقۡرَبَ مِنۡ هَٰذَا رَشَدٗا ﴿24﴾

Transliteration: Illa an yashaa Allahu waothkur rabbaka itha naseeta waqul AAasa an yahdiyani rabbee liaqraba min hatha rashadan

Translation: مه‌گه‌ر بڵێیت: ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت و ویستی په‌روه‌ردگاری له‌سه‌ر بێت، یادی په‌روه‌ردگاریشت بکه کاتێك که له بیرت چوو بڵێیت (ان شاء الله‌) له ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێکدا بڵێ: ئومێده‌وارم په‌روه‌ردگارم ڕێنموویم بکات بۆ به‌ڵگه‌یه‌کی نزیکتر له‌مه تا به‌و شێوه‌یه‌ی که پێی چاکه‌و لای په‌سه‌نده جێبه‌جێی بکه‌م.

18:25

وَلَبِثُواْ فِي كَهۡفِهِمۡ ثَلَٰثَ مِاْئَةٖ سِنِينَ وَٱزۡدَادُواْ تِسۡعٗا ﴿25﴾

Transliteration: Walabithoo fee kahfihim thalatha miatin sineena waizdadoo tisAAan

Translation: ئه‌وسا ئیتر یارانی ئه‌شکه‌وت سێ سه‌د ساڵی ته‌واوی (هه‌تاوی) له ئه‌شکه‌وته‌که‌یاندا مانه‌وه (ئه‌گه‌ر به ساڵی مانگی حسابی بکه‌یت) نۆ دانه ساڵی تریشیان خسته سه‌ر (واته ده‌کاته 309 ساڵ خه‌ویان لێکه‌وت).

18:26

قُلِ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا لَبِثُواْۖ لَهُۥ غَيۡبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ أَبۡصِرۡ بِهِۦ وَأَسۡمِعۡۚ مَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِيّٖ وَلَا يُشۡرِكُ فِي حُكۡمِهِۦٓ أَحَدٗا ﴿26﴾

Transliteration: Quli Allahu aAAlamu bima labithoo lahu ghaybu alssamawati waalardi absir bihi waasmiAA ma lahum min doonihi min waliyyin wala yushriku fee hukmihi ahadan

Translation: پێیان بڵێ: خوا خۆی ده‌زانێت به‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، هه‌ر بۆ خوایه زانینی نهێنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ئای که چه‌نده بینه‌رو بیسه‌ره خوای گه‌وره‌! هیچ که‌س نیه جگه له‌و زاته پشت و په‌نای خه‌ڵکی بێت، بێگومان ئه‌و خوایه له کارو فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌یدا هیچ که‌س ناکات به‌هاوتاو هاوبه‌شی خۆی.

18:27

وَٱتۡلُ مَآ أُوحِيَ إِلَيۡكَ مِن كِتَابِ رَبِّكَۖ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِهِۦ وَلَن تَجِدَ مِن دُونِهِۦ مُلۡتَحَدٗا ﴿27﴾

Transliteration: Waotlu ma oohiya ilayka min kitabi rabbika la mubaddila likalimatihi walan tajida min doonihi multahadan

Translation: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ی به‌وه‌حی ڕه‌وانه کراوه بۆ تۆ، له قورئانی په‌روه‌ردگارت ده‌وری بکه‌ره‌وه‌، هیچ که‌س نی یه فه‌رمووده‌و گوفتاری ئه‌و زاته بگۆڕێت، دڵنیاش به که هه‌رگیز په‌ناگاو یاریده‌ده‌رێکی وه‌کو ئه‌و زاته‌ت ده‌ست ناکه‌وێت.

18:28

وَٱصۡبِرۡ نَفۡسَكَ مَعَ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ رَبَّهُم بِٱلۡغَدَوٰةِ وَٱلۡعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجۡهَهُۥۖ وَلَا تَعۡدُ عَيۡنَاكَ عَنۡهُمۡ تُرِيدُ زِينَةَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَلَا تُطِعۡ مَنۡ أَغۡفَلۡنَا قَلۡبَهُۥ عَن ذِكۡرِنَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ وَكَانَ أَمۡرُهُۥ فُرُطٗا ﴿28﴾

Transliteration: Waisbir nafsaka maAAa allatheena yadAAoona rabbahum bialghadati waalAAashiyyi yureedoona wajhahu wala taAAdu AAaynaka AAanhum tureedu zeenata alhayati alddunya wala tutiAA man aghfalna qalbahu AAan thikrina waittabaAAa hawahu wakana amruhu furutan

Translation: ئارام بگره‌و خۆت ڕابگره له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که خواپه‌رستی ده‌که‌ن و یادی په‌روه‌ردگاریان ویردی سه‌رزاریانه له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا، مه‌به‌ستیانه‌و ده‌یانه‌وێت که ئه‌و زاته له خۆیان ڕازی بکه‌ن، ڕوو له‌وان وه‌رمه‌گێڕه‌و (ڕوو مه‌که دنیاپه‌رستان و ده‌وڵه‌مه‌ندان) له‌کاتێکدا تۆ زینه‌ت و ڕازاوه‌یی ژیانی دنیات بوێت و به‌گوێی ئه‌وجۆره که‌سه مه‌که که دڵیمان غافڵ کردووه له یادی خۆمان (به‌هۆی دنیاپه‌رستیه‌وه‌) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وتووه‌و هه‌رچی کاروباری هه‌یه بێ سه‌رو بنه‌و له سنوور ده‌رچووه‌.

18:29

وَقُلِ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكُمۡۖ فَمَن شَآءَ فَلۡيُؤۡمِن وَمَن شَآءَ فَلۡيَكۡفُرۡۚ إِنَّآ أَعۡتَدۡنَا لِلظَّـٰلِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمۡ سُرَادِقُهَاۚ وَإِن يَسۡتَغِيثُواْ يُغَاثُواْ بِمَآءٖ كَٱلۡمُهۡلِ يَشۡوِي ٱلۡوُجُوهَۚ بِئۡسَ ٱلشَّرَابُ وَسَآءَتۡ مُرۡتَفَقًا ﴿29﴾

Transliteration: Waquli alhaqqu min rabbikum faman shaa falyumin waman shaa falyakfur inna aAAtadna lilththalimeena naran ahata bihim suradiquha wain yastagheethoo yughathoo bimain kaalmuhli yashwee alwujooha bisa alshsharabu wasaat murtafaqan

Translation: پێیان بڵێ: حه‌ق هه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان ڕه‌وانه‌کراوه‌، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کافرو بێ باوه‌ڕ بێت، بێگومان ئێمه دۆزه‌خێکمان ئاماده کردووه بۆ سته‌مکاران که له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌وره‌یان ده‌دات و دیواری بڵێسه‌ی ئابڵوقه‌ی داون، خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بکه‌ن له ئازارو تینویه‌تیدا، ئه‌وه ئاو ده‌درێن به ئاوێکی گه‌رمی پیس و بۆن ناخۆش که وه‌کو خڵته‌ی کانزایی تواوه وایه‌، ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌کوڕوزێنێت و ده‌یبرژێنێت، ئای که چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کی تاڵ و ناخۆشه‌، چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی پڕ له ئازاره‌.

18:30

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّـٰلِحَٰتِ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجۡرَ مَنۡ أَحۡسَنَ عَمَلًا ﴿30﴾

Transliteration: Inna allatheena amanoo waAAamiloo alssalihati inna la nudeeAAu ajra man ahsana AAamalan

Translation: له‌ولاشه‌وه‌، بۆ ئه‌وانه‌ی که به‌ڕاستی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌، با دڵنیابن ئێمه پاداشتی ئه‌و که‌سه به‌زایه ناده‌ین که کردارو ڕه‌فتاری جوان و په‌سه‌نده‌...

18:31

أُوْلَـٰٓئِكَ لَهُمۡ جَنَّـٰتُ عَدۡنٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهِمُ ٱلۡأَنۡهَٰرُ يُحَلَّوۡنَ فِيهَا مِنۡ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٖ وَيَلۡبَسُونَ ثِيَابًا خُضۡرٗا مِّن سُندُسٖ وَإِسۡتَبۡرَقٖ مُّتَّكِـِٔينَ فِيهَا عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِۚ نِعۡمَ ٱلثَّوَابُ وَحَسُنَتۡ مُرۡتَفَقٗا ﴿31﴾

Transliteration: Olaika lahum jannatu AAadnin tajree min tahtihimu alanharu yuhallawna feeha min asawira min thahabin wayalbasoona thiyaban khudran min sundusin waistabraqin muttakieena feeha AAala alaraiki niAAma alththawabu wahasunat murtafaqan

Translation: ئا ئه‌وانه باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دن_بۆیان ئاماده‌یه‌، که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌به‌رده‌میاندا جاری و ڕه‌وانه‌، بازن و ده‌سته‌به‌ندو (سه‌عاتی) ئاڵتونیان له ده‌ست ده‌کرێت، پۆشاکی سه‌وزی جوان ده‌پۆشن که دووتوێیه‌، چینی ژێره‌وه ئاوریشمی ئه‌ستووره‌، چینی سه‌ره‌وه ئاوریشمی ته‌نکه‌، (جا به‌که‌ماڵی شادیه‌وه‌) له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه‌، به‌ڕاستی ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه چاکترین و جوانترین و خۆشترین پاداشتیان ده‌ستکه‌وتووه‌، هاوڕێ له‌گه‌ڵ خۆشترین و سازگارترین جێگه‌و ڕێگه‌دا.

18:32

وَٱضۡرِبۡ لَهُم مَّثَلٗا رَّجُلَيۡنِ جَعَلۡنَا لِأَحَدِهِمَا جَنَّتَيۡنِ مِنۡ أَعۡنَٰبٖ وَحَفَفۡنَٰهُمَا بِنَخۡلٖ وَجَعَلۡنَا بَيۡنَهُمَا زَرۡعٗا ﴿32﴾

Transliteration: Waidrib lahum mathalan rajulayni jaAAalna liahadihima jannatayni min aAAnabin wahafafnahuma binakhlin wajaAAalna baynahuma zarAAan

Translation: (ده‌رباره‌ی دۆزه‌خیان و به‌هه‌شتیان) ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، نموونه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه به‌دوو پیاو که یه‌کێکیانمان کردووه به‌خاوه‌نی دوو باخی ڕه‌زو، ده‌وری هه‌ردوو باخه‌که‌مان به‌دار خورما ته‌نیوه‌و له نێوانیاندا باخ و بێستانمان فه‌راهه‌م هێناوه‌...

18:33

كِلۡتَا ٱلۡجَنَّتَيۡنِ ءَاتَتۡ أُكُلَهَا وَلَمۡ تَظۡلِم مِّنۡهُ شَيۡـٔٗاۚ وَفَجَّرۡنَا خِلَٰلَهُمَا نَهَرٗا ﴿33﴾

Transliteration: Kilta aljannatayni atat okulaha walam tathlim minhu shayan wafajjarna khilalahuma naharan

Translation: هه‌ردوو باخه‌که‌ش میوه‌ی چاکیان به‌رهه‌م هێناوه‌و هیچیان لێ خه‌سار نه‌بووه‌و له نێوان هه‌ردوو باخه‌که‌شدا ڕووبارێکمان هه‌ڵقوڵاندووه‌...

18:34

وَكَانَ لَهُۥ ثَمَرٞ فَقَالَ لِصَٰحِبِهِۦ وَهُوَ يُحَاوِرُهُۥٓ أَنَا۠ أَكۡثَرُ مِنكَ مَالٗا وَأَعَزُّ نَفَرٗا ﴿34﴾

Transliteration: Wakana lahu thamarun faqala lisahibihi wahuwa yuhawiruhu ana aktharu minka malan waaAAazzu nafaran

Translation: جا ئه‌و خاوه‌ن باخه‌، زۆر سه‌روه‌ت و سامانی تری هه‌بوو، (کابرای خاوه‌ن باخ غه‌ڕابوو به‌سامانه‌که‌ی) بۆیه به هاوه‌ڵه هه‌ژاره ئیمانداره‌که‌ی وت کاتێك گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ده‌کرد: من سامانی زۆر زیاترم هه‌یه له تۆ، ماڵ و منداڵیشم به‌هێز تره له‌وانه‌ی تۆ.

18:35

وَدَخَلَ جَنَّتَهُۥ وَهُوَ ظَالِمٞ لِّنَفۡسِهِۦ قَالَ مَآ أَظُنُّ أَن تَبِيدَ هَٰذِهِۦٓ أَبَدٗا ﴿35﴾

Transliteration: Wadakhala jannatahu wahuwa thalimun linafsihi qala ma athunnu an tabeeda hathihi abadan

Translation: ڕۆژێك چوو بۆ سه‌ردانی یه‌کێك له باخه‌کانی (له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌که‌یدا) له‌کاتێکدا که سته‌مکار بوو له خۆی (به‌هۆی له خۆبایی بوونیه‌وه‌)، بۆیه له‌به‌رخۆیه‌وه وتی: گومان نابه‌م که ئه‌م باخ و باخاته هه‌رگیز له‌ناو بچێت...

18:36

وَمَآ أَظُنُّ ٱلسَّاعَةَ قَآئِمَةٗ وَلَئِن رُّدِدتُّ إِلَىٰ رَبِّي لَأَجِدَنَّ خَيۡرٗا مِّنۡهَا مُنقَلَبٗا ﴿36﴾

Transliteration: Wama athunnu alssaAAata qaimatan walain rudidtu ila rabbee laajidanna khayran minha munqalaban

Translation: واشنازانم قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر بمگێڕنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارم دوای مردنم، ئه‌وه دڵنیام که‌لای ئه‌ویش جێگه‌و ڕێگه‌و چه‌نده‌ها باخی ڕازاوه‌ی له‌مه باشترم بۆ ئاماده کراوه‌.

18:37

قَالَ لَهُۥ صَاحِبُهُۥ وَهُوَ يُحَاوِرُهُۥٓ أَكَفَرۡتَ بِٱلَّذِي خَلَقَكَ مِن تُرَابٖ ثُمَّ مِن نُّطۡفَةٖ ثُمَّ سَوَّىٰكَ رَجُلٗا ﴿37﴾

Transliteration: Qala lahu sahibuhu wahuwa yuhawiruhu akafarta biallathee khalaqaka min turabin thumma min nutfatin thumma sawwaka rajulan

Translation: هاوه‌ڵه ئیمانداره‌که‌ی له‌کاتێکدا که گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ده‌کرد پێی وت: ئایا باوه‌ڕت نه‌ماوه به‌و زاته‌ی که سه‌ره‌تا تۆی له خاك دروست کردووه‌؟! له‌وه‌ودوا نوفته‌یه‌ك بوویت، پاشان کردیتی به پیاو؟!

18:38

لَّـٰكِنَّا۠ هُوَ ٱللَّهُ رَبِّي وَلَآ أُشۡرِكُ بِرَبِّيٓ أَحَدٗا ﴿38﴾

Transliteration: Lakinna huwa Allahu rabbee wala oshriku birabbee ahadan

Translation: به‌ڵام من ده‌ڵێم که‌: _الله‌_ (به‌دیهێنه‌ری هه‌موو بوونه‌وه‌ر)، هه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگارمه‌، هیچ جۆره هاوه‌ڵ و شه‌ریکێك بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌م بڕیار ناده‌م.

18:39

وَلَوۡلَآ إِذۡ دَخَلۡتَ جَنَّتَكَ قُلۡتَ مَا شَآءَ ٱللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِٱللَّهِۚ إِن تَرَنِ أَنَا۠ أَقَلَّ مِنكَ مَالٗا وَوَلَدٗا ﴿39﴾

Transliteration: Walawla ith dakhalta jannataka qulta ma shaa Allahu la quwwata illa biAllahi in tarani ana aqalla minka malan wawaladan

Translation: ده‌بوا کاتێك چوویته ناو باخه‌که‌ته‌وه‌، بتوتایه‌: ما شاء الله‌، هه‌رچی خوا ویستی له‌سه‌ر بێت هه‌ر ئه‌وه پێش دێت ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌ته به‌خششی خوایه‌و به‌هه‌رکه‌س بیه‌وێت ده‌یبه‌خشێت، هیچ هێزو توانایه‌ك بۆ هیچ که‌س نی یه ته‌نها به‌هۆی خواوه نه‌بێت، ئه‌گه‌ر تۆ من ده‌بینیت ماڵ و سامان و نه‌وه‌م له تۆ که‌متره‌...

18:40

فَعَسَىٰ رَبِّيٓ أَن يُؤۡتِيَنِ خَيۡرٗا مِّن جَنَّتِكَ وَيُرۡسِلَ عَلَيۡهَا حُسۡبَانٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فَتُصۡبِحَ صَعِيدٗا زَلَقًا ﴿40﴾

Transliteration: FaAAasa rabbee an yutiyani khayran min jannatika wayursila AAalayha husbanan mina alssamai fatusbiha saAAeedan zalaqan

Translation: ئه‌وه نزیکه و ئومێده‌وارم په‌روه‌ردگارم له‌و باخه‌ی تۆ چاکترم پێ ببه‌خشێت (له دنیادا یان له قیامه‌تدا) به‌ڵایه‌کیش له ئاسمانه‌وه بۆ باخه‌که‌ت بنێرێت و، بیکاته زه‌ویه‌کی ڕووت و خلیسك و وشك...

18:41

أَوۡ يُصۡبِحَ مَآؤُهَا غَوۡرٗا فَلَن تَسۡتَطِيعَ لَهُۥ طَلَبٗا ﴿41﴾

Transliteration: Aw yusbiha maoha ghawran falan tastateeAAa lahu talaban

Translation: یاخود (دوور نیه‌) ئاوی باخه‌که ڕۆبچێت و هه‌رگیز نه‌توانیت به‌ده‌ستی بهێنیت.

18:42

وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِۦ فَأَصۡبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيۡهِ عَلَىٰ مَآ أَنفَقَ فِيهَا وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَيَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي لَمۡ أُشۡرِكۡ بِرَبِّيٓ أَحَدٗا ﴿42﴾

Transliteration: Waoheeta bithamarihi faasbaha yuqallibu kaffayhi AAala ma anfaqa feeha wahiya khawiyatun AAala AAurooshiha wayaqoolu ya laytanee lam oshrik birabbee ahadan

Translation: (سه‌رئه‌نجام پێشبینی هاوه‌ڵی خواناسی هاته‌دی) سه‌روه‌ت و سامانی به‌با دراو له‌ناو برا، ئینجا (به‌ده‌م ئاخ و داخ و هه‌ناسه‌ی سارده‌وه‌)، ده‌ستی ده‌دا به‌یه‌کداو له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سره‌فه‌ی که‌تێدا کردبوو، له‌کاتێکدا باخه‌که به‌سه‌ریه‌کدا ته‌پی بوو، له جێی خۆیدا کاول بوو، ئه‌وسا ده‌یوت: خۆزگه من هیچ جۆره هاوه‌ڵێکم بۆ خوا بڕیار نه‌دایه (باوه‌ڕی دامه‌زراوم ته‌نها به‌و هه‌بوایه‌).

18:43

وَلَمۡ تَكُن لَّهُۥ فِئَةٞ يَنصُرُونَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَمَا كَانَ مُنتَصِرًا ﴿43﴾

Transliteration: Walam takun lahu fiatun yansuroonahu min dooni Allahi wama kana muntasiran

Translation: ئیتر هیچ ده‌سته‌و تاقمێك نه‌بوو جگه له خوا فریای بکه‌وێت و له‌خه‌شمی خوا ده‌ربازی بکات، سه‌رکه‌وتووش نه‌بوو.

18:44

هُنَالِكَ ٱلۡوَلَٰيَةُ لِلَّهِ ٱلۡحَقِّۚ هُوَ خَيۡرٞ ثَوَابٗا وَخَيۡرٌ عُقۡبٗا ﴿44﴾

Transliteration: Hunalika alwalayatu lillahi alhaqqi huwa khayrun thawaban wakhayrun AAuqban

Translation: ئا له‌و کاتانه‌داو له‌و جۆره حاڵانه‌دا یارمه‌تی و کۆمه‌ك ته‌نها له خوا، په‌روه‌ردگاری حه‌ق و ڕاست و دروست وه‌رده‌گیرێت، هه‌ر خۆی چاکترین پاداشتی ئاماده کردووه‌، چاکترین سه‌رئه‌نجامیش چاوه‌ڕێی به‌خته‌وه‌رانه‌.

18:45

وَٱضۡرِبۡ لَهُم مَّثَلَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا كَمَآءٍ أَنزَلۡنَٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخۡتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلۡأَرۡضِ فَأَصۡبَحَ هَشِيمٗا تَذۡرُوهُ ٱلرِّيَٰحُۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ مُّقۡتَدِرًا ﴿45﴾

Transliteration: Waidrib lahum mathala alhayati alddunya kamain anzalnahu mina alssamai faikhtalata bihi nabatu alardi faasbaha hasheeman tathroohu alrriyahu wakana Allahu AAala kulli shayin muqtadiran

Translation: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) نموونه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه که ژیانی دنیا وه‌ك ئه‌و ئاوی بارانه وایه که له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنین و ڕووه‌کی زه‌وی به‌هۆیه‌وه به‌یه‌کدا دێن، له دوای ماوه‌یه‌کی که‌م (هه‌موو ئه‌و ڕووه‌ك و گژو گیایه‌) ده‌بێته پووش و په‌ڵاشێکی وردو خاش، ڕه‌شه‌با به‌م لاو لادا بڵاوی ده‌کاته‌وه‌، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.

18:46

ٱلۡمَالُ وَٱلۡبَنُونَ زِينَةُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَٱلۡبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّـٰلِحَٰتُ خَيۡرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابٗا وَخَيۡرٌ أَمَلٗا ﴿46﴾

Transliteration: Almalu waalbanoona zeenatu alhayati alddunya waalbaqiyatu alssalihatu khayrun AAinda rabbika thawaban wakhayrun amalan

Translation: ماڵ و سامان و وه‌چه‌، زینه‌ت و جوانین بۆ ژیانی دنیا، به‌ڵام دڵنیابن کرده‌وه چاکه‌کان که به‌رهه‌میان ده‌مێنێته‌وه پاداشتیان چاکتره لای په‌روه‌ردگارت و ئومێدو هیوای چاکتریشی لێ ده‌کرێت بۆ خاوه‌نه‌کانیان.

18:47

وَيَوۡمَ نُسَيِّرُ ٱلۡجِبَالَ وَتَرَى ٱلۡأَرۡضَ بَارِزَةٗ وَحَشَرۡنَٰهُمۡ فَلَمۡ نُغَادِرۡ مِنۡهُمۡ أَحَدٗا ﴿47﴾

Transliteration: Wayawma nusayyiru aljibala watara alarda barizatan wahasharnahum falam nughadir minhum ahadan

Translation: ڕۆژێك دێت که کێوه‌کان له جێگه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌که‌نین و گۆشه‌و که‌ناری زه‌وی به‌زه‌قی ده‌بینیت، له‌کاتێکدا هه‌موو خه‌ڵکیشمان کۆ کردۆته‌وه‌و که‌سیشمان لێ به‌جێ نه‌هێشتوون.

18:48

وَعُرِضُواْ عَلَىٰ رَبِّكَ صَفّٗا لَّقَدۡ جِئۡتُمُونَا كَمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةِۭۚ بَلۡ زَعَمۡتُمۡ أَلَّن نَّجۡعَلَ لَكُم مَّوۡعِدٗا ﴿48﴾

Transliteration: WaAAuridoo AAala rabbika saffan laqad jitumoona kama khalaqnakum awwala marratin bal zaAAamtum allan najAAala lakum mawAAidan

Translation: ئه‌و ڕۆژه سه‌رجه‌م نه‌وه‌ی ئاده‌م، ڕیز کراون له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگارا، خوای گه‌وره ڕوو به‌کافران ده‌فه‌رموێت: سوێند بێت واهاتنه‌وه بۆ لامان هه‌ر وه‌ك له سه‌ره‌تادا دروستمان کردوون (به‌ڕووتی بێ ماڵ و سامان و... هتد) له‌حاڵێکدا که ئێوه گومانتان وابوو، واشتان ده‌وت که هه‌رگیز کاتێکمان دیاری نه‌کردووه بۆ لێپرسینه‌وه‌تان.

18:49

وَوُضِعَ ٱلۡكِتَٰبُ فَتَرَى ٱلۡمُجۡرِمِينَ مُشۡفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَٰوَيۡلَتَنَا مَالِ هَٰذَا ٱلۡكِتَٰبِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةٗ وَلَا كَبِيرَةً إِلَّآ أَحۡصَىٰهَاۚ وَوَجَدُواْ مَا عَمِلُواْ حَاضِرٗاۗ وَلَا يَظۡلِمُ رَبُّكَ أَحَدٗا ﴿49﴾

Transliteration: WawudiAAa alkitabu fatara almujrimeena mushfiqeena mimma feehi wayaqooloona ya waylatana ma lihatha alkitabi la yughadiru sagheeratan wala kabeeratan illa ahsaha wawajadoo ma AAamiloo hadiran wala yathlimu rabbuka ahadan

Translation: نامه‌ی کرده‌وه‌ی هه‌ر که‌س داده‌نرێت، (ئیمانداران دڵخۆشن) به‌ڵام تاوانباران ده‌بینیت دڵه له‌رزێ و دڵه ڕاوکێیانه له کارو کرده‌وه‌ی ناپه‌سه‌ندی تۆمار کراویان، بۆیه ده‌ڵێن: هاوار له ئێمه ئه‌م نامه‌و دۆسیه‌یه چیه‌؟! هیچ گوناهێکی وردو درشت به‌جێ ناهێڵێت به‌ڵکو هه‌مووی تۆمار کردوه‌، ئه‌و خه‌ڵکه هه‌رچیان کردووه (به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه‌) ئاماده‌یه‌، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ سته‌م له هیچ که‌س ناکات.

18:50

وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَـٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ كَانَ مِنَ ٱلۡجِنِّ فَفَسَقَ عَنۡ أَمۡرِ رَبِّهِۦٓۗ أَفَتَتَّخِذُونَهُۥ وَذُرِّيَّتَهُۥٓ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِي وَهُمۡ لَكُمۡ عَدُوُّۢۚ بِئۡسَ لِلظَّـٰلِمِينَ بَدَلٗا ﴿50﴾

Transliteration: Waith qulna lilmalaikati osjudoo liadama fasajadoo illa ibleesa kana mina aljinni fafasaqa AAan amri rabbihi afatattakhithoonahu wathurriyyatahu awliyaa min doonee wahum lakum AAaduwwun bisa lilththalimeena badalan

Translation: ئێمه کاتێك به فریشته‌کانمان وت سوژده‌به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌ر هه‌موو سوژده‌یان برد جگه له ئیبلیس که له ده‌سته‌ی په‌ریه‌کان بوو به‌هۆی ئه‌وه‌وه له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری یاخی بوو، ئایا ڕه‌وایه که ئه‌وو نه‌وه‌که‌ی بکه‌نه پاڵپشت و یارو یاوه‌ری خۆتان له جیاتی من، له‌حاڵێکدا ئه‌وان دوژمنی هه‌میشه‌یی ئێوه‌ن، ئای که چه‌نده کارێکی خراپ و ناڕه‌وایه بۆ سته‌مکاران که له جیاتی خوا دوژمنێکی وه‌ك شه‌یتانیان داناوه‌و گوێڕایه‌ڵی ده‌که‌ن.

18:51

مَّآ أَشۡهَدتُّهُمۡ خَلۡقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلَا خَلۡقَ أَنفُسِهِمۡ وَمَا كُنتُ مُتَّخِذَ ٱلۡمُضِلِّينَ عَضُدٗا ﴿51﴾

Transliteration: Ma ashhadtuhum khalqa alssamawati waalardi wala khalqa anfusihim wama kuntu muttakhitha almudilleena AAadudan

Translation: وه‌نه‌بێت من له‌کاتی دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ئه‌وانم ئاماده کردبێت، بگره هه‌تا له دروست بوونی خۆشیان ئاگادارنین، به‌ڕاستی من هه‌رگیز ئه‌وانه‌ی خه‌ڵك گومڕا ده‌که‌ن نه‌مکردووه به‌یارمه‌تیده‌ری خۆم و پشتم پێ نه‌به‌ستوون.

18:52

وَيَوۡمَ يَقُولُ نَادُواْ شُرَكَآءِيَ ٱلَّذِينَ زَعَمۡتُمۡ فَدَعَوۡهُمۡ فَلَمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَهُمۡ وَجَعَلۡنَا بَيۡنَهُم مَّوۡبِقٗا ﴿52﴾

Transliteration: Wayawma yaqoolu nadoo shurakaiya allatheena zaAAamtum fadaAAawhum falam yastajeeboo lahum wajaAAalna baynahum mawbiqan

Translation: ڕۆژێك دێت که خوا له هاوه‌ڵگه‌ران ده‌پرسێت و پێیان ده‌ڵێت: کوا ئه‌و شه‌ریك و هاوه‌ڵانه‌ی که بۆ منتان بڕیار ده‌دا، جا بانگیان لێ ده‌که‌ن و هاواریان لێده‌که‌ن، (به‌ڵام بێ سووده‌) هه‌ر وه‌ڵامیشیان ناده‌نه‌وه‌، ئیتر بۆ هه‌میشه سزای سه‌خت ده‌خه‌ینه نێوانیانه‌وه‌.

18:53

وَرَءَا ٱلۡمُجۡرِمُونَ ٱلنَّارَ فَظَنُّوٓاْ أَنَّهُم مُّوَاقِعُوهَا وَلَمۡ يَجِدُواْ عَنۡهَا مَصۡرِفٗا ﴿53﴾

Transliteration: Waraa almujrimoona alnnara fathannoo annahum muwaqiAAooha walam yajidoo AAanha masrifan

Translation: (ئا له‌و گیر خواردنه‌دا) تاوانباران دۆزه‌خ ده‌بینن و دڵنیان بێگومان ده‌چنه ناوی و تێکه‌ڵی ده‌بن، هیچ په‌ناگاو که‌لێنێکیش نیه که لێی ده‌ربازبن.

18:54

وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَا فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لِلنَّاسِ مِن كُلِّ مَثَلٖۚ وَكَانَ ٱلۡإِنسَٰنُ أَكۡثَرَ شَيۡءٖ جَدَلٗا ﴿54﴾

Transliteration: Walaqad sarrafna fee hatha alqurani lilnnasi min kulli mathalin wakana alinsanu akthara shayin jadalan

Translation: سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان هێناوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵکی (تا په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرن) له کاتێکدا ئینسان له هه‌موو شتێك زیاتر موجاده‌له ده‌کات و له شت ده‌کۆڵێته‌وه‌.

18:55

وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤۡمِنُوٓاْ إِذۡ جَآءَهُمُ ٱلۡهُدَىٰ وَيَسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّهُمۡ إِلَّآ أَن تَأۡتِيَهُمۡ سُنَّةُ ٱلۡأَوَّلِينَ أَوۡ يَأۡتِيَهُمُ ٱلۡعَذَابُ قُبُلٗا ﴿55﴾

Transliteration: Wama manaAAa alnnasa an yuminoo ith jaahumu alhuda wayastaghfiroo rabbahum illa an tatiyahum sunnatu alawwaleena aw yatiyahumu alAAathabu qubulan

Translation: خه‌ڵکی خوانه‌ناس هیچ شتێك نه‌بووه‌ته کۆسپ له ڕێیاندا تا باوه‌ڕ بهێنن کاتێك که هیدایه‌تیان بۆ ڕه‌وانه کراوه‌و داوای لێخۆشبوون بکه‌ن له په‌روه‌ردگاریان، مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که یاسای پێشینان به‌سه‌ریاندا بسه‌پێت (به له‌ناو بردنیان) یاخود سزا ڕوو به‌ڕوویان بێته‌وه (له قیامه‌تدا).

18:56

وَمَا نُرۡسِلُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَۚ وَيُجَٰدِلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِٱلۡبَٰطِلِ لِيُدۡحِضُواْ بِهِ ٱلۡحَقَّۖ وَٱتَّخَذُوٓاْ ءَايَٰتِي وَمَآ أُنذِرُواْ هُزُوٗا ﴿56﴾

Transliteration: Wama nursilu almursaleena illa mubashshireena wamunthireena wayujadilu allatheena kafaroo bialbatili liyudhidoo bihi alhaqqa waittakhathoo ayatee wama onthiroo huzuwan

Translation: ئێمه پێغه‌مبه‌ران ته‌نها به‌مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر نه‌بێت نانێرین که‌چی ئه‌وانه‌ی کافرو بێ باوه‌ڕ بوون هه‌ر موجاده‌له‌و ده‌مبازی ده‌که‌ن به به‌ڵگه‌ی پڕوپووچ، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌و بیترازێنن، هه‌روه‌ها نایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی من و ئه‌وه‌ی ئه‌وانی پێ هۆشیار کراوه‌ته‌وه کردویانه به‌گاڵته‌.

18:57

وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦ فَأَعۡرَضَ عَنۡهَا وَنَسِيَ مَا قَدَّمَتۡ يَدَاهُۚ إِنَّا جَعَلۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ أَكِنَّةً أَن يَفۡقَهُوهُ وَفِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَقۡرٗاۖ وَإِن تَدۡعُهُمۡ إِلَى ٱلۡهُدَىٰ فَلَن يَهۡتَدُوٓاْ إِذًا أَبَدٗا ﴿57﴾

Transliteration: Waman athlamu mimman thukkira biayati rabbihi faaAArada AAanha wanasiya ma qaddamat yadahu inna jaAAalna AAala quloobihim akinnatan an yafqahoohu wafee athanihim waqran wain tadAAuhum ila alhuda falan yahtadoo ithan abadan

Translation: کێ له‌وه سته‌مکارتره که یاداوه‌ری کرابێت به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری، که‌چی ڕووی لێ وه‌رگێڕاون و لووتی به‌رز گرتووه‌و ئه‌وه‌شی له یاد کردووه که چ ده‌ستپێشکه‌ریه‌کی کردووه له گوناهو تاوان، ئێمه به‌ڕاستی په‌رده‌مان هێناوه به‌سه‌ر دڵیاندا تا له ئایه‌ته‌کانی ئێمه تێنه‌گه‌ن و قورسی و که‌ڕیشمان کردۆته گوێیانه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر بانگیان بکه‌یت بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت و دینداری، ئه‌وه هه‌رگیز ئه‌وانه ئه‌و هیدایه‌ته وه‌رناگرن.

18:58

وَرَبُّكَ ٱلۡغَفُورُ ذُو ٱلرَّحۡمَةِۖ لَوۡ يُؤَاخِذُهُم بِمَا كَسَبُواْ لَعَجَّلَ لَهُمُ ٱلۡعَذَابَۚ بَل لَّهُم مَّوۡعِدٞ لَّن يَجِدُواْ مِن دُونِهِۦ مَوۡئِلٗا ﴿58﴾

Transliteration: Warabbuka alghafooru thoo alrrahmati law yuakhithuhum bima kasaboo laAAajjala lahumu alAAathaba bal lahum mawAAidun lan yajidoo min doonihi mawilan

Translation: په‌روه‌ردگاری تۆ لێخۆشبووه‌و خاوه‌نی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌، ئه‌گه‌ر به‌کرده‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه بکات هه‌موویان به خێرایی ده‌پێچێته‌وه‌و به‌سزای سه‌خت دایانده‌گرێت، به‌ڵکو کاتی دیاریکراویان بۆ هه‌یه (هه‌ر کاتێك یه‌خه‌ی پێگرتن) هه‌رگیز په‌نایه‌کیان ده‌ست ناکه‌وێت بێجگه له په‌نای خوا.

18:59

وَتِلۡكَ ٱلۡقُرَىٰٓ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡ لَمَّا ظَلَمُواْ وَجَعَلۡنَا لِمَهۡلِكِهِم مَّوۡعِدٗا ﴿59﴾

Transliteration: Watilka alqura ahlaknahum lamma thalamoo wajaAAalna limahlikihim mawAAidan

Translation: ئه‌وه‌ته ئه‌و شارو شارۆچکانه (که باسیانتان بیستووه‌، یاخود به‌چاوی خۆتان ده‌یبینن) له‌ناومان بردوون و کاولمان کردوون کاتێك که (دانیشتوانی) سته‌میان کردووه‌و بۆ له‌ناوبردنیان کاتی دیاریکراومان بڕیارداوه‌.

18:60

وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِفَتَىٰهُ لَآ أَبۡرَحُ حَتَّىٰٓ أَبۡلُغَ مَجۡمَعَ ٱلۡبَحۡرَيۡنِ أَوۡ أَمۡضِيَ حُقُبٗا ﴿60﴾

Transliteration: Waith qala moosa lifatahu la abrahu hatta ablugha majmaAAa albahrayni aw amdiya huquban

Translation: (یادیان بێنه‌) کاتێك موسا به‌هاوه‌ڵانی لاوی خۆی وت: من کۆڵ ناده‌م و ده‌ڕۆم، ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ها ڕۆژم پێ بچێت تا ده‌گه‌مه ئه‌و شوێنه‌ی که دوو ده‌ریاکه یه‌کده‌گرن یان ده‌گه‌مه ئه‌نجام، یاخود ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌ڕۆم و ده‌گه‌ڕێم (خوای گه‌وره ویستوویه‌تی موسا پێغه‌مبه‌ر علیه السلام تێبگه‌یه‌نێت که به‌نده‌ی هه‌یه له بواری تردا شاره‌زان، له‌به‌ر ئه‌وه ڕێنموویی کردووه تا بگه‌ڕێت به‌شوێن ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا و له‌وانیش سوود وه‌ربگرێت).

18:61

فَلَمَّا بَلَغَا مَجۡمَعَ بَيۡنِهِمَا نَسِيَا حُوتَهُمَا فَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِي ٱلۡبَحۡرِ سَرَبٗا ﴿61﴾

Transliteration: Falamma balagha majmaAAa baynihima nasiya hootahuma faittakhatha sabeelahu fee albahri saraban

Translation: کاتێك گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی که دوو ده‌ریاکه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ماسیه‌کان که له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵیان گرتبوو بۆ توێشووی سه‌فه‌ر، فه‌رامۆشیان کردبوو، ئه‌ویش هه‌ڵبه‌زی بۆوه‌و ڕێگه‌ی ناو ده‌ریای بۆ خۆی گرته‌به‌ر.

18:62

فَلَمَّا جَاوَزَا قَالَ لِفَتَىٰهُ ءَاتِنَا غَدَآءَنَا لَقَدۡ لَقِينَا مِن سَفَرِنَا هَٰذَا نَصَبٗا ﴿62﴾

Transliteration: Falamma jawaza qala lifatahu atina ghadaana laqad laqeena min safarina hatha nasaban

Translation: جا کاتێك تێپه‌ڕین (له‌و شوێنه‌و، له جێیه‌کی تر لایاندا) موسا به‌هاوه‌ڵه‌که‌ی وت: ئاده‌ی خواردنه‌که‌مان بهێنه‌، چونکه به‌ڕاستی له‌م سه‌فه‌ره‌ماندا زۆر هیلاك و ماندوو بووین.

18:63

قَالَ أَرَءَيۡتَ إِذۡ أَوَيۡنَآ إِلَى ٱلصَّخۡرَةِ فَإِنِّي نَسِيتُ ٱلۡحُوتَ وَمَآ أَنسَىٰنِيهُ إِلَّا ٱلشَّيۡطَٰنُ أَنۡ أَذۡكُرَهُۥۚ وَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِي ٱلۡبَحۡرِ عَجَبٗا ﴿63﴾

Transliteration: Qala araayta ith awayna ila alssakhrati fainnee naseetu alhoota wama ansaneehu illa alshshaytanu an athkurahu waittakhatha sabeelahu fee albahri AAajaban

Translation: لاوه‌که وتی: ئه‌گه‌ر له بیرت بێت ئه‌و کاته‌ی که چووینه سه‌ر به‌رده گه‌وره‌که (بۆ حه‌وانه‌وه‌) من بیرم چوو باسی ماسیه‌که‌ت بۆ بکه‌م، که‌سیش له بیری نه‌بردمه‌وه شه‌یتان نه‌بێت، که بۆتی باس بکه‌م، له‌ڕاستیدا ئه‌و ماسیه (زیندوو بۆوه‌و) به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر خۆی کرد به‌ناو ده‌ریادا.

18:64

قَالَ ذَٰلِكَ مَا كُنَّا نَبۡغِۚ فَٱرۡتَدَّا عَلَىٰٓ ءَاثَارِهِمَا قَصَصٗا ﴿64﴾

Transliteration: Qala thalika ma kunna nabghi fairtadda AAala atharihima qasasan

Translation: موسا علیه السلام وتی: هه‌ر ئه‌وه‌بوو که ئێمه ده‌مانویست (واته‌: ده‌بوو ئا له‌و شوێنه‌دا چاوه‌ڕێ بوینایه‌) ئیتر به ناچاری گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که به جێیان هێشتبوو.

18:65

فَوَجَدَا عَبۡدٗا مِّنۡ عِبَادِنَآ ءَاتَيۡنَٰهُ رَحۡمَةٗ مِّنۡ عِندِنَا وَعَلَّمۡنَٰهُ مِن لَّدُنَّا عِلۡمٗا ﴿65﴾

Transliteration: Fawajada AAabdan min AAibadina ataynahu rahmatan min AAindina waAAallamnahu min ladunna AAilman

Translation: له‌وێ به به‌نده‌یه‌ك له به‌نده‌کانی ئێمه ئاشنا بوو که له ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆمان به‌هره‌وه‌رمان کردبووو زانست و زانیاری تایبه‌تی خۆمانمان پێ به‌خشیبوو، موسا علیه السلام پێی وت: ئایا مۆڵه‌تم ده‌ده‌یت که شوێنت بکه‌وم تا له‌و زانست و زانیاریه‌ی پێت به‌خشراوه منیش به‌هره‌دار بکه‌یت؟

18:66

قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰ هَلۡ أَتَّبِعُكَ عَلَىٰٓ أَن تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمۡتَ رُشۡدٗا ﴿66﴾

Transliteration: Qala lahu moosa hal attabiAAuka AAala an tuAAallimani mimma AAullimta rushdan

Translation: موسا (علیه وسلام) پێی گوت: ئاخۆ مۆڵتم ده‌ده‌یت شوێنت بکه‌وم؟ تا له‌و زانسته‌ی -له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌- فێرکراویت، منیش فێر بکه‌یت و نیشانمی بده‌ی، به‌ڵکو که‌ڵکی لێ وه‌رگرم له کاروبارمدا.

18:67

قَالَ إِنَّكَ لَن تَسۡتَطِيعَ مَعِيَ صَبۡرٗا ﴿67﴾

Transliteration: Qala innaka lan tastateeAAa maAAiya sabran

Translation: زاناکه وتی: به‌ڕاستی تۆ هه‌رگیز ناتوانیت له‌گه‌ڵ مندا خۆڕاگر بیت (بێده‌نگ بیت به‌رامبه‌ر ڕه‌فیتارو کردارم، چونکه من شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌که‌م و تۆ له نهێنیه‌که‌ی تێناگه‌یت).

18:68

وَكَيۡفَ تَصۡبِرُ عَلَىٰ مَا لَمۡ تُحِطۡ بِهِۦ خُبۡرٗا ﴿68﴾

Transliteration: Wakayfa tasbiru AAala ma lam tuhit bihi khubran

Translation: جا چۆن خۆده‌گریت له به‌رامبه‌ر شتێکه‌وه که هه‌واڵت لێی نیه و ئه‌م سه‌رو ئه‌و سه‌ری نازانیت.

18:69

قَالَ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ صَابِرٗا وَلَآ أَعۡصِي لَكَ أَمۡرٗا ﴿69﴾

Transliteration: Qala satajidunee in shaa Allahu sabiran wala aAAsee laka amran

Translation: موسا وتی: ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت خۆڕاگر ده‌بم و له هیچ فه‌رمانێکت ده‌رناچم.

18:70

قَالَ فَإِنِ ٱتَّبَعۡتَنِي فَلَا تَسۡـَٔلۡنِي عَن شَيۡءٍ حَتَّىٰٓ أُحۡدِثَ لَكَ مِنۡهُ ذِكۡرٗا ﴿70﴾

Transliteration: Qala faini ittabaAAtanee fala tasalnee AAan shayin hatta ohditha laka minhu thikran

Translation: زاناکه وتی: جا ئه‌گه‌ر شوێنم که‌وتیت ئه‌وه پرسیارم له‌هیچ شتێك لێ مه‌که‌، هه‌تا خۆم له نهێنیه‌که‌ی ئاگادارت نه‌که‌م.

18:71

فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا رَكِبَا فِي ٱلسَّفِينَةِ خَرَقَهَاۖ قَالَ أَخَرَقۡتَهَا لِتُغۡرِقَ أَهۡلَهَا لَقَدۡ جِئۡتَ شَيۡـًٔا إِمۡرٗا ﴿71﴾

Transliteration: Faintalaqa hatta itha rakiba fee alssafeenati kharaqaha qala akharaqtaha litughriqa ahlaha laqad jita shayan imran

Translation: هه‌تا کاتێك پێکه‌وه ده‌رچوون و سواری که‌شتیه‌که بوو‌ن، زاناکه ده‌ستی کرد به کون کردن و عه‌یبدار کردنی، موسا (خۆی پێنه‌گیراو) وتی: باشه‌، ئاخر، ئه‌وه تۆ ئه‌م که‌شتیه کون ده‌که‌یت، ده‌ته‌وێت هه‌رچی سه‌رنشینه‌کانی هه‌یه نوقمی بکه‌یت، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی کارێکی ناشایسته‌ی گه‌وره‌ت کرد!!

18:72

قَالَ أَلَمۡ أَقُلۡ إِنَّكَ لَن تَسۡتَطِيعَ مَعِيَ صَبۡرٗا ﴿72﴾

Transliteration: Qala alam aqul innaka lan tastateeAAa maAAiya sabran

Translation: زاناکه وتی: نه‌م وت: تۆ هه‌رگیز ناتوانیت له‌گه‌ڵ مندا خۆڕاگر بیت!!.

18:73

قَالَ لَا تُؤَاخِذۡنِي بِمَا نَسِيتُ وَلَا تُرۡهِقۡنِي مِنۡ أَمۡرِي عُسۡرٗا ﴿73﴾

Transliteration: Qala la tuakhithnee bima naseetu wala turhiqnee min amree AAusran

Translation: موسا وتی: لێم مه‌گره چونکه مه‌رجه‌که‌م فه‌رامۆش کردو فێربوونی ئه‌م زانیاریه‌ی که ده‌مه‌وێت له تۆوه فێربم له‌سه‌رم قورس و گران مه‌که‌.

18:74

فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا لَقِيَا غُلَٰمٗا فَقَتَلَهُۥ قَالَ أَقَتَلۡتَ نَفۡسٗا زَكِيَّةَۢ بِغَيۡرِ نَفۡسٖ لَّقَدۡ جِئۡتَ شَيۡـٔٗا نُّكۡرٗا ﴿74﴾

Transliteration: Faintalaqa hatta itha laqiya ghulaman faqatalahu qala aqatalta nafsan zakiyyatan bighayri nafsin laqad jita shayan nukran

Translation: (دوایی دابه‌زینه سه‌ر وشکانی) که‌وتنه ڕێ، هه‌تا گه‌یشتنه منداڵێك، زاناکه گرتی و کوشتی، موسا وتی: سه‌یره‌، ئه‌وه بۆچی که‌سێکی بێ گوناهت کوشت بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانێکی وای کردبێت و (شایسته‌ی کوشتن بێت) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی کارێکی ناپه‌سه‌ندو ناڕه‌وات ئه‌نجامدا!!

18:75

قَالَ أَلَمۡ أَقُل لَّكَ إِنَّكَ لَن تَسۡتَطِيعَ مَعِيَ صَبۡرٗا ﴿75﴾

Transliteration: Qala alam aqul laka innaka lan tastateeAAa maAAiya sabran

Translation: زاناکه وتی: پێم نه‌وتیت که به‌ڕاستی تۆ هه‌رگیز ناتوانیت له‌گه‌ڵ مندا ئارام بگریت و دان به‌خۆتدا بگریت.

18:76

قَالَ إِن سَأَلۡتُكَ عَن شَيۡءِۭ بَعۡدَهَا فَلَا تُصَٰحِبۡنِيۖ قَدۡ بَلَغۡتَ مِن لَّدُنِّي عُذۡرٗا ﴿76﴾

Transliteration: Qala in saaltuka AAan shayin baAAdaha fala tusahibnee qad balaghta min ladunnee AAuthran

Translation: موسا وتی: ئه‌گه‌ر دوای ئه‌مه پرسیاری هه‌ر شتێکی ترم لێ کردیت، ئه‌وه هاوڕێیه‌تیم مه‌که‌، به‌ڕاستی به‌ڕای من مافی خۆته و له‌ڵایه‌ن منه‌وه لێ بوردراویت (چونکه من به‌ئاسانی له هه‌ڵسوکه‌وتی تۆ تێناگه‌م).

18:77

فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَيَآ أَهۡلَ قَرۡيَةٍ ٱسۡتَطۡعَمَآ أَهۡلَهَا فَأَبَوۡاْ أَن يُضَيِّفُوهُمَا فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارٗا يُرِيدُ أَن يَنقَضَّ فَأَقَامَهُۥۖ قَالَ لَوۡ شِئۡتَ لَتَّخَذۡتَ عَلَيۡهِ أَجۡرٗا ﴿77﴾

Transliteration: Faintalaqa hatta itha ataya ahla qaryatin istatAAama ahlaha faabaw an yudayyifoohuma fawajada feeha jidaran yureedu an yanqadda faaqamahu qala law shita laittakhathta AAalayhi ajran

Translation: پاشان ده‌رچوون و ڕۆشتن هه‌تا گه‌یشتنه ناو خه‌ڵکی شارۆچکه‌یه‌ک (برسیان بوو) داوای خۆراکیان له خاڵکه‌که کرد، که‌چی ده‌ستیان نا به ڕوویانه‌وه و میوانداریان لێ نه‌کردن، ئه‌وسا له‌ناو شاره‌که‌دا دیوارێکیان به‌دی کرد خه‌ریکبوو ده‌ڕوخا، به‌ڵام زاناکه هه‌ڵیچنیه‌وه‌و چاکی کرده‌وه‌و به‌رزی کرده‌وه‌، موسا وتی: ئه‌گه‌ر بتویستایه‌، ئه‌وه کرێیه‌کت به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره وه‌رده‌گرت (ده‌ماندا به‌خۆراک پیی تێر ده‌بووین).

18:78

قَالَ هَٰذَا فِرَاقُ بَيۡنِي وَبَيۡنِكَۚ سَأُنَبِّئُكَ بِتَأۡوِيلِ مَا لَمۡ تَسۡتَطِع عَّلَيۡهِ صَبۡرًا ﴿78﴾

Transliteration: Qala hatha firaqu baynee wabaynika saonabbioka bitaweeli ma lam tastatiAA AAalayhi sabran

Translation: زاناکه وتی: ئیتر ئالێره به دواوه کاتی جیابوونه‌وه‌ی نێوانی من و تۆیه‌، من تاوێکی تر تۆ ئاگادار ده‌که‌م له حه‌قیقه‌ت و سه‌رئه‌نجامی ئه‌و شتانه‌ی که نه‌تتوانی ئارام بگریت له به‌رامبه‌ریانه‌وه‌.

18:79

أَمَّا ٱلسَّفِينَةُ فَكَانَتۡ لِمَسَٰكِينَ يَعۡمَلُونَ فِي ٱلۡبَحۡرِ فَأَرَدتُّ أَنۡ أَعِيبَهَا وَكَانَ وَرَآءَهُم مَّلِكٞ يَأۡخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصۡبٗا ﴿79﴾

Transliteration: Amma alssafeenatu fakanat limasakeena yaAAmaloona fee albahri faaradtu an aAAeebaha wakana waraahum malikun yakhuthu kulla safeenatin ghasban

Translation: ئه‌و که‌شتیه‌ی (عه‌یبدارم کرد چه‌ند هه‌ژارێک خاوه‌نی بوون له ده‌ریادا کاریان ده‌کرد، جا منیش ویستم عه‌یبداری بکه‌م، له‌کاتێکدا له‌و ناوه‌دا پاشایه‌ک هه‌بوو که هه‌موو که‌شتیه‌کی (چاک و ڕێکوپێکی) داگیر ده‌کرد.

18:80

وَأَمَّا ٱلۡغُلَٰمُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤۡمِنَيۡنِ فَخَشِينَآ أَن يُرۡهِقَهُمَا طُغۡيَٰنٗا وَكُفۡرٗا ﴿80﴾

Transliteration: Waamma alghulamu fakana abawahu muminayni fakhasheena an yurhiqahuma tughyanan wakufran

Translation: منداڵه‌که‌ش (که کوشتم) دایک و باوکێکی ئیمانداری هه‌بوو، ترساین له‌وه‌ی که به‌سه‌رکه‌شی و بێ دینی و خوانه‌ناسی هیلاک و ماندویان بکات (چونکه هه‌ر له ئێستاوه سه‌رکه‌شی و لاساریی پێوه دیار بوو).

18:81

فَأَرَدۡنَآ أَن يُبۡدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيۡرٗا مِّنۡهُ زَكَوٰةٗ وَأَقۡرَبَ رُحۡمٗا ﴿81﴾

Transliteration: Faaradna an yubdilahuma rabbuhuma khayran minhu zakatan waaqraba ruhman

Translation: (به‌و کاره‌مان) ویستمان که په‌روه‌ردگاریان (له‌جیاتی ئه‌و) پاکترو چاکتریان پێ ببه‌خشێت و به‌منداڵێکی خاوه‌ن به‌زه‌یی و میهرابانتر به‌هره‌وه‌ریان بکات (منداڵه‌که‌ش به‌هه‌شتی بێت).

18:82

وَأَمَّا ٱلۡجِدَارُ فَكَانَ لِغُلَٰمَيۡنِ يَتِيمَيۡنِ فِي ٱلۡمَدِينَةِ وَكَانَ تَحۡتَهُۥ كَنزٞ لَّهُمَا وَكَانَ أَبُوهُمَا صَٰلِحٗا فَأَرَادَ رَبُّكَ أَن يَبۡلُغَآ أَشُدَّهُمَا وَيَسۡتَخۡرِجَا كَنزَهُمَا رَحۡمَةٗ مِّن رَّبِّكَۚ وَمَا فَعَلۡتُهُۥ عَنۡ أَمۡرِيۚ ذَٰلِكَ تَأۡوِيلُ مَا لَمۡ تَسۡطِع عَّلَيۡهِ صَبۡرٗا ﴿82﴾

Transliteration: Waamma aljidaru fakana lighulamayni yateemayni fee almadeenati wakana tahtahu kanzun lahuma wakana aboohuma salihan faarada rabbuka an yablugha ashuddahuma wayastakhrija kanzahuma rahmatan min rabbika wama faAAaltuhu AAan amree thalika taweelu ma lam tastiAA AAalayhi sabran

Translation: دیواره‌که‌ش که چاکم کرده‌وه‌، خاوه‌نه‌که‌ی دوو منداڵی هه‌تیووی شارۆچکه‌که بوون، له‌ژێریدا گه‌نجینه‌یه‌کی (زێڕو زیویان) هه‌بوو (که باوکیان بۆی شاردبوونه‌وه‌، ئه‌گه‌ر گوێمان پێ نه‌دایه‌، باران و لافاو ده‌ری ده‌خست و ئه‌و خه ڵکه ڕه‌زیله‌ی که میوانداریان لێ نه‌کردین‌، ده‌ستیان ده‌که‌وت)، باوکی ئه دوو منداڵه‌ش خواناس و چاک بوو، جا په‌روه‌ردگارت ویستی کاتێک گه‌نجینه‌که‌یان ده‌ست بکه‌وێت که گه‌وره و به‌هێزبن، ئه‌وسا ده‌ری بهێنن، ئه‌مه‌ش وه‌کو ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (له‌به‌ر خاتری باوکیان)، دڵنیاشبه که هه‌موو ئه‌و کارانه‌م له خۆوه نه‌کردووه‌، ئیتر ئه‌وه بوو ڕاز و نهێنی ئه‌و شتانه‌ی که خۆت بۆ نه‌ده‌گیرا کاتێک ئانجامم ده‌دان.

18:83

وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَن ذِي ٱلۡقَرۡنَيۡنِۖ قُلۡ سَأَتۡلُواْ عَلَيۡكُم مِّنۡهُ ذِكۡرًا ﴿83﴾

Transliteration: Wayasaloonaka AAan thee alqarnayni qul saatloo AAalaykum minhu thikran

Translation: ده‌رباره‌ی (ذو القرنین) یش پرسیارت لێ ده‌که‌ن، پێیان بڵێ: گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی ئه‌وتان بۆ باس ده‌که‌م.

18:84

إِنَّا مَكَّنَّا لَهُۥ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَءَاتَيۡنَٰهُ مِن كُلِّ شَيۡءٖ سَبَبٗا ﴿84﴾

Transliteration: Inna makkanna lahu fee alardi waataynahu min kulli shayin sababan

Translation: ئێمه توانا و ده‌سه‌ڵاتمان له زه‌ویدا پێ به‌خشی بوو، بۆ هه‌رشتێکی پێویستی ئه‌و سه‌رده‌مه هۆکاره‌که‌یمان بۆ ڕه‌خساندبوو.

18:85

فَأَتۡبَعَ سَبَبًا ﴿85﴾

Transliteration: FaatbaAAa sababan

Translation: ئه‌ویش که‌ڵکی ته‌واوی له هۆکاره‌کان وه‌رده‌گرت.

18:86

حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَغۡرِبَ ٱلشَّمۡسِ وَجَدَهَا تَغۡرُبُ فِي عَيۡنٍ حَمِئَةٖ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوۡمٗاۖ قُلۡنَا يَٰذَا ٱلۡقَرۡنَيۡنِ إِمَّآ أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّآ أَن تَتَّخِذَ فِيهِمۡ حُسۡنٗا ﴿86﴾

Transliteration: Hatta itha balagha maghriba alshshamsi wajadaha taghrubu fee AAaynin hamiatin wawajada AAindaha qawman qulna ya tha alqarnayni imma an tuAAaththiba waimma an tattakhitha feehim husnan

Translation: (خۆی و له‌شکره‌که‌ی) که‌وته ڕێ هه‌تا کاتێک گه‌یشته ناوچه‌کانی خۆرئاوا، (که‌وا ده‌هاته به‌رچاو) له گۆمێکی قوڕاودا، ڕۆژ، ئاوا ده‌بێت، له‌و ناوه‌دا ڕێی که‌وت له قه‌ومێکی (خوانه‌ناس و بێ دین)، ئێمه‌ش پێمان وت: ئه‌ی (ذو القرنین) یان ئه‌وه‌یه به سزا له‌ناویان ده‌به‌یت (ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کوفر و تاوانیان به‌رده‌وام بوون) یان چاکه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌یت (ئه‌گه‌ر شوێنی ئیمان و چاکه نه‌که‌وتن).

18:87

قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوۡفَ نُعَذِّبُهُۥ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِۦ فَيُعَذِّبُهُۥ عَذَابٗا نُّكۡرٗا ﴿87﴾

Transliteration: Qala amma man thalama fasawfa nuAAaththibuhu thumma yuraddu ila rabbihi fayuAAaththibuhu AAathaban nukran

Translation: (ذو القرنین) وتی: بێگومان ئه‌وه‌ی سته‌مکار بێت ئێمه سزای ده‌ده‌ین، له‌وه‌ودوایش که گه‌ڕایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری سزایه‌کی زۆر سه‌خت و گرانی ده‌دات.

18:88

وَأَمَّا مَنۡ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَلَهُۥ جَزَآءً ٱلۡحُسۡنَىٰۖ وَسَنَقُولُ لَهُۥ مِنۡ أَمۡرِنَا يُسۡرٗا ﴿88﴾

Transliteration: Waamma man amana waAAamila salihan falahu jazaan alhusna wasanaqoolu lahu min amrina yusran

Translation: به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنێت و کارو کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات، ئه‌وه پاداشتی چاک بۆ ئه‌وه‌، له‌مه‌ودوا قسه‌ی خۆش و فه‌رمانی ئاسان و کاری سووکی ده‌ده‌ین به‌سه‌ردا.

18:89

ثُمَّ أَتۡبَعَ سَبَبًا ﴿89﴾

Transliteration: Thumma atbaAAa sababan

Translation: له‌وه‌ودوا که‌ڵکی ته‌واوی له هۆکاره‌کان وه‌رگرت و به‌شوێنیاندا گه‌ڕا.

18:90

حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَطۡلِعَ ٱلشَّمۡسِ وَجَدَهَا تَطۡلُعُ عَلَىٰ قَوۡمٖ لَّمۡ نَجۡعَل لَّهُم مِّن دُونِهَا سِتۡرٗا ﴿90﴾

Transliteration: Hatta itha balagha matliAAa alshshamsi wajadaha tatluAAu AAala qawmin lam najAAal lahum min dooniha sitran

Translation: هه‌تا کاتێک گه‌یشته ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی (دوور)، بینی خۆر هه‌ڵدێت له‌سه‌ر قه‌ومێک که په‌ناگایه‌کیان نیه تا له‌تینی خۆیان بپارێزن.

18:91

كَذَٰلِكَۖ وَقَدۡ أَحَطۡنَا بِمَا لَدَيۡهِ خُبۡرٗا ﴿91﴾

Transliteration: Kathalika waqad ahatna bima ladayhi khubran

Translation: هه‌ر به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتاری کرد، که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆرئاوادا کردی، بێگومان ئێمه به‌ته‌واویی ئاگاداربووین له‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌دا.

18:92

ثُمَّ أَتۡبَعَ سَبَبًا ﴿92﴾

Transliteration: Thumma atbaAAa sababan

Translation: له‌وه‌ودوا هه‌ر ده‌ستبه‌رداری هۆکاره‌کان نه‌بوو، به‌شوێنیاندا گه‌ڕا.

18:93

حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ بَيۡنَ ٱلسَّدَّيۡنِ وَجَدَ مِن دُونِهِمَا قَوۡمٗا لَّا يَكَادُونَ يَفۡقَهُونَ قَوۡلٗا ﴿93﴾

Transliteration: Hatta itha balagha bayna alssaddayni wajada min doonihima qawman la yakadoona yafqahoona qawlan

Translation: هه‌تا کاتێک گه‌یشته نێوان هه‌ردوو به‌ربه‌سته‌که‌، که له نێوانیاندا قه‌ومێک هه‌بوو که له هیچ قسه‌یه‌ک تێ نه‌ده‌گه‌یشتن (مه‌گه‌ر زۆر به‌ده‌گمه‌ن).

18:94

قَالُواْ يَٰذَا ٱلۡقَرۡنَيۡنِ إِنَّ يَأۡجُوجَ وَمَأۡجُوجَ مُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَهَلۡ نَجۡعَلُ لَكَ خَرۡجًا عَلَىٰٓ أَن تَجۡعَلَ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَهُمۡ سَدّٗا ﴿94﴾

Transliteration: Qaloo ya tha alqarnayni inna yajooja wamajooja mufsidoona fee alardi fahal najAAalu laka kharjan AAala an tajAAala baynana wabaynahum saddan

Translation: کاتێک ده‌سه‌ڵاتی (ذو القرنین) یان بینی وتیان: ئه‌ی (ذو القرنین) به‌ڕاستی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج تۆوی خراپه و تاوان ده‌چێنن له زه‌ویدا، تا به‌ربه‌ستێک له نێوان ئێمه و ئه‌واندا دروست بکه‌یت؟

18:95

قَالَ مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيۡرٞ فَأَعِينُونِي بِقُوَّةٍ أَجۡعَلۡ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَهُمۡ رَدۡمًا ﴿95﴾

Transliteration: Qala ma makkannee feehi rabbee khayrun faaAAeenoonee biquwwatin ajAAal baynakum wabaynahum radman

Translation: (ذو القرنین) وتی: ئه‌و ده‌سه‌ڵات و زانیاری و شتانه‌ی په‌روه‌ردگارم پێی به‌خشیووم چاکتره بۆ من (له پاره و سامان) جا ئێوه به‌هێزی بازوو یارمه‌تیم بده‌ن تا به‌ربه‌ستێکی به‌هێز له نێوان ئێوه و ئه‌واندا دروست بکه‌م.

18:96

ءَاتُونِي زُبَرَ ٱلۡحَدِيدِۖ حَتَّىٰٓ إِذَا سَاوَىٰ بَيۡنَ ٱلصَّدَفَيۡنِ قَالَ ٱنفُخُواْۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَعَلَهُۥ نَارٗا قَالَ ءَاتُونِيٓ أُفۡرِغۡ عَلَيۡهِ قِطۡرٗا ﴿96﴾

Transliteration: Atoonee zubara alhadeedi hatta itha sawa bayna alsadafayni qala onfukhoo hatta itha jaAAalahu naran qala atoonee ofrigh AAalayhi qitran

Translation: پارچه ئاسنم بۆ بهێنن و (که‌ڵه‌که‌ی بکه‌ن) هه‌تا ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری هه‌ردوو کێوه‌که‌ی پڕ کرد، ئه‌وسا فه‌رمانیدا، تا به (موشه‌ده‌مه‌) فوو بکه‌ن له‌و ئاگره‌ی که له ژێریدا کرابۆوه‌، هه‌تا کاتێک هه‌مووی کرد به ئاگر، ئینجا (ذو القرنین) وتی: ئاده‌ی مسی تواوه‌م بۆ بهێنن تا بیکه‌م به‌سه‌ریدا (مس له‌گه‌ڵ ئاسندا تێکه‌ڵ بکرێت پێکهاته‌یه‌کی به‌هێزی لێ دروست ده‌بێت).

18:97

فَمَا ٱسۡطَٰعُوٓاْ أَن يَظۡهَرُوهُ وَمَا ٱسۡتَطَٰعُواْ لَهُۥ نَقۡبٗا ﴿97﴾

Transliteration: Fama istaAAoo an yathharoohu wama istataAAoo lahu naqban

Translation: ئه‌و‌سا ئیتر (یه‌ئجوج و مه‌ئجوج) نه توانیان سه‌ربکه‌ون، نه توانیان کوناو ده‌ری بکه‌ن.

18:98

قَالَ هَٰذَا رَحۡمَةٞ مِّن رَّبِّيۖ فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ رَبِّي جَعَلَهُۥ دَكَّآءَۖ وَكَانَ وَعۡدُ رَبِّي حَقّٗا ﴿98﴾

Transliteration: Qala hatha rahmatun min rabbee faitha jaa waAAdu rabbee jaAAalahu dakkaa wakana waAAdu rabbee haqqan

Translation: (ئه‌وسا ذو القرنین) وتی: دروستکردنی ئه‌م به‌ربه‌سته ڕه‌حمه‌تێک بوو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه‌، ئینجا کاتێک په‌روه‌ردگارم بڕیاری تێکدانی بدات، ورد و خاشی ده‌کات، بێگومان به‌ڵێنی په‌روه‌ردگارم حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه‌.

18:99

وَتَرَكۡنَا بَعۡضَهُمۡ يَوۡمَئِذٖ يَمُوجُ فِي بَعۡضٖۖ وَنُفِخَ فِي ٱلصُّورِ فَجَمَعۡنَٰهُمۡ جَمۡعٗا ﴿99﴾

Transliteration: Watarakna baAAdahum yawmaithin yamooju fee baAAdin wanufikha fee alssoori fajamaAAnahum jamAAan

Translation: له‌و ڕۆژه به‌دواوه وازمان لێهێنان تا وه‌ک شه‌پۆل به‌ناو یه‌کدا بێن، یاخود وازمان لێهێنان بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی (که به‌ربه‌سته‌که ده‌شکێت و به په‌له‌) وه‌کو لێشاودێنه ده‌رێ و شه‌پۆل ده‌ده‌ن به‌ناو یه‌کدا (که یه‌کێکه له نیشانه‌کانی کۆتایی هاتنی دنیا)، ئه‌وسا فوو ده‌کرێت به - صور - دا، به‌و هۆیه‌وه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی به ته‌واوی کۆ ده‌که‌ینه‌وه (بۆ موحاسه‌به و لێپرسینه‌وه‌).

18:100

وَعَرَضۡنَا جَهَنَّمَ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡكَٰفِرِينَ عَرۡضًا ﴿100﴾

Transliteration: WaAAaradna jahannama yawmaithin lilkafireena AAardan

Translation: ئیتر ئه‌و ڕۆژه دۆزه‌خ نیشانی کافران ده‌ده‌ین و به‌ته‌واوی ده‌ری ده‌خه‌ین (هه‌مووشیانی تیادا کۆ ده‌که‌ینه‌وه‌).

18:101

ٱلَّذِينَ كَانَتۡ أَعۡيُنُهُمۡ فِي غِطَآءٍ عَن ذِكۡرِي وَكَانُواْ لَا يَسۡتَطِيعُونَ سَمۡعًا ﴿101﴾

Transliteration: Allatheena kanat aAAyunuhum fee ghitain AAan thikree wakanoo la yastateeAAoona samAAan

Translation: ئه‌وانه‌ی که په‌رده به‌سه‌ر چاویاندا هاتبوو (نه‌یانده‌ویست نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری ئێمه ببینن) و یادی ئێمه بکه‌ن و توانای بیستنی (قورئانی ئێمه‌یان نه‌بوو، حه‌زیان لێ نه‌ده‌کرد).

18:102

أَفَحَسِبَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَن يَتَّخِذُواْ عِبَادِي مِن دُونِيٓ أَوۡلِيَآءَۚ إِنَّآ أَعۡتَدۡنَا جَهَنَّمَ لِلۡكَٰفِرِينَ نُزُلٗا ﴿102﴾

Transliteration: Afahasiba allatheena kafaroo an yattakhithoo AAibadee min doonee awliyaa inna aAAtadna jahannama lilkafireena nuzulan

Translation: ئایا ئه‌وانه‌ی کافرو بێ باوه‌ڕ بوون وا ده‌زانن که هه‌روا بۆیان ده‌چێته سه‌رو چاوپۆشییان لێ ده‌که‌ین له کاتێکدا که ئه‌وان به‌نده‌کانی ئێمه ده‌که‌نه یارو یاوه‌ری خۆیان و پشت به‌وان ده‌به‌ستن و ئێمه فه‌رامۆش ده‌که‌ن، ئه‌وانه بابزانن که به‌ڕاستی ئێمه دۆزه‌خمان ئاماده‌کردووه بۆ بێ باوه‌ڕان که‌له‌وێ داده‌به‌زن و نیشته‌جێ ده‌بن.

18:103

قُلۡ هَلۡ نُنَبِّئُكُم بِٱلۡأَخۡسَرِينَ أَعۡمَٰلًا ﴿103﴾

Transliteration: Qul hal nunabbiokum bialakhsareena aAAmalan

Translation: ئه‌ی محمد (صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵی ئه‌و که‌سانه‌تان بده‌مێ که له کارو کرده‌وه‌یاندا زۆر زه‌ره‌رمه‌ند و خه‌ساره‌تمه‌ندن؟!

18:104

ٱلَّذِينَ ضَلَّ سَعۡيُهُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَهُمۡ يَحۡسَبُونَ أَنَّهُمۡ يُحۡسِنُونَ صُنۡعًا ﴿104﴾

Transliteration: Allatheena dalla saAAyuhum fee alhayati alddunya wahum yahsaboona annahum yuhsinoona sunAAan

Translation: (ئه‌وانه‌) ئه‌و که‌سانه‌ن که هه‌وڵ و کۆششیان له‌ژیانی دنیادا، به‌زایه و به‌هه‌ده‌ر چووه به‌مه‌رجێک وایان ده‌زانی که به‌ڕاستی کاری چاک ده‌که‌ن و کرده‌وه‌ی ڕه‌وا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

18:105

أُوْلَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ وَلِقَآئِهِۦ فَحَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ فَلَا نُقِيمُ لَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَزۡنٗا ﴿105﴾

Transliteration: Olaika allatheena kafaroo biayati rabbihim waliqaihi fahabitat aAAmaluhum fala nuqeemu lahum yawma alqiyamati waznan

Translation: ئه‌وانه که‌سانێکن که باوه‌ڕیان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان نه‌بووه‌و به‌نیازی ئاماده‌بوونی به‌رده‌م باره‌گای خوایی نه‌بوون، ئیتر هه‌موو کارو کرده‌وه‌کانیان بێ نرخ و پووچ بووه‌وه‌، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا هیچ جۆره بایه‌خ و نرخێکیان بۆ دانانێین.

18:106

ذَٰلِكَ جَزَآؤُهُمۡ جَهَنَّمُ بِمَا كَفَرُواْ وَٱتَّخَذُوٓاْ ءَايَٰتِي وَرُسُلِي هُزُوًا ﴿106﴾

Transliteration: Thalika jazaohum jahannamu bima kafaroo waittakhathoo ayatee warusulee huzuwan

Translation: ئه‌وانه پاداشتیان ئاگری دۆزه‌خه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌بوو و گاڵته‌جاڕیان به‌به‌ڵگه‌و نیشانه‌کان و پێغه‌مبه‌رانی ئێمه‌کرد.

18:107

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّـٰلِحَٰتِ كَانَتۡ لَهُمۡ جَنَّـٰتُ ٱلۡفِرۡدَوۡسِ نُزُلًا ﴿107﴾

Transliteration: Inna allatheena amanoo waAAamiloo alssalihati kanat lahum jannatu alfirdawsi nuzulan

Translation: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌، ئێمه هه‌ر له زووه‌وه به به‌هه‌شتی فیرده‌وسمان بۆ ئاماده کردوون، تا له‌وێ دابه‌زن و ژیانی کامه‌رانی تیایدا به‌رنه‌سه‌ر.

18:108

خَٰلِدِينَ فِيهَا لَا يَبۡغُونَ عَنۡهَا حِوَلٗا ﴿108﴾

Transliteration: Khalideena feeha la yabghoona AAanha hiwalan

Translation: ژیانیان تیایدا به‌رده‌وام و نه‌بڕاوه‌یه‌، نایانه‌وێت بگوێزرێنه‌وه بۆ شوێنێکی تر (له‌به‌ر چاویان ناکه‌وێت).

18:109

قُل لَّوۡ كَانَ ٱلۡبَحۡرُ مِدَادٗا لِّكَلِمَٰتِ رَبِّي لَنَفِدَ ٱلۡبَحۡرُ قَبۡلَ أَن تَنفَدَ كَلِمَٰتُ رَبِّي وَلَوۡ جِئۡنَا بِمِثۡلِهِۦ مَدَدٗا ﴿109﴾

Transliteration: Qul law kana albahru midadan likalimati rabbee lanafida albahru qabla an tanfada kalimatu rabbee walaw jina bimithlihi madadan

Translation: پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ده‌ریا هه‌مووی مره‌که‌ب بێت و زانست و زانیاری په‌روه‌ردگارمی پێ بنووسرایه‌، ده‌ریا ته‌واو ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی زانست و زانیاری په‌روه‌ردگارم ته‌واو ببێت، ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ها ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ریاش بهێنن و بیکه‌نه مره‌که‌ب، چونکه زانست و زانیاری په‌روه‌ردگار کۆتایی نایه و بێ سنووره‌.

18:110

قُلۡ إِنَّمَآ أَنَا۠ بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يُوحَىٰٓ إِلَيَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۖ فَمَن كَانَ يَرۡجُواْ لِقَآءَ رَبِّهِۦ فَلۡيَعۡمَلۡ عَمَلٗا صَٰلِحٗا وَلَا يُشۡرِكۡ بِعِبَادَةِ رَبِّهِۦٓ أَحَدَۢا ﴿110﴾

Transliteration: Qul innama ana basharun mithlukum yooha ilayya annama ilahukum ilahun wahidun faman kana yarjoo liqaa rabbihi falyaAAmal AAamalan salihan wala yushrik biAAibadati rabbihi ahadan

Translation: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) پێیان) بڵێ: به‌ڕاستی من ته‌نها ئاده‌میزادێکم وه‌ک ئێوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه وه‌حی و نیگام بۆ دێت (ئه‌م ڕاستیه‌تان تێبگه‌یه‌نم) که‌: بێگومان خوای ئێوه خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه‌، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌دیداری په‌روه‌ردگاری شادببێت، به‌خۆ‌شنودیه‌وه با کارو کرده‌وه‌ی چاک و دروست ئه‌نجام بدات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له په‌رستندا هیچ که‌سێک نه‌کاته هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆی.

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download