quranm◉

Surah Al-Anbya transliteration

◉ Sûre · ∞

21:1

ٱقۡتَرَبَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمۡ وَهُمۡ فِي غَفۡلَةٖ مُّعۡرِضُونَ ﴿1﴾

Transliteration: Iqtaraba lilnnasi hisabuhum wahum fee ghaflatin muAAridoona

Translation: موحاسه‌به‌و لێ پرسینه‌وه‌ی خه‌ڵکی نزیک بۆته‌وه‌، له کاتێکدا (زۆربه‌ی) ئه‌وان بێ ئاگا وغافڵن وپشتیان له ئاینی خوا کردووه و ڕوو وه‌ر‌گێرن (له‌به‌رنامه‌که‌ی).

21:2

مَا يَأۡتِيهِم مِّن ذِكۡرٖ مِّن رَّبِّهِم مُّحۡدَثٍ إِلَّا ٱسۡتَمَعُوهُ وَهُمۡ يَلۡعَبُونَ ﴿2﴾

Transliteration: Ma yateehim min thikrin min rabbihim muhdathin illa istamaAAoohu wahum yalAAaboona

Translation: هیچ یاداوه‌ریه‌کی تازه‌یان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌نه‌وه بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گوێ بیستی نه‌بوو بن و له‌وکاته‌دا یاری و گه‌مه‌ی پێنه‌که‌ن...

21:3

لَاهِيَةٗ قُلُوبُهُمۡۗ وَأَسَرُّواْ ٱلنَّجۡوَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ هَلۡ هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡۖ أَفَتَأۡتُونَ ٱلسِّحۡرَ وَأَنتُمۡ تُبۡصِرُونَ ﴿3﴾

Transliteration: Lahiyatan quloobuhum waasarroo alnnajwa allatheena thalamoo hal hatha illa basharun mithlukum afatatoona alssihra waantum tubsiroona

Translation: دڵه‌کانیان بێ ئاگاو سه‌رگه‌ردانه‌، ئه‌وانه‌ش که سته‌میان کرد، قسه‌کانیان شارده‌وه (به‌نهێنی ده‌یانوت) ئایا ئه‌مه تانها به‌شه‌رێک نیه وه‌ک ئێوه‌؟! ئایا ئێوه به‌ده‌م جادووگه‌ریه‌وه ده‌چن؟! له‌کاتێکدا ئێوه چاوتان هه‌یه و ده‌یبینن!!

21:4

قَالَ رَبِّي يَعۡلَمُ ٱلۡقَوۡلَ فِي ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ ﴿4﴾

Transliteration: Qala rabbee yaAAlamu alqawla fee alssamai waalardi wahuwa alssameeAAu alAAaleemu

Translation: (خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له باس و خواسیان ئاگادارکرد بۆیه‌) وتی: په‌روه‌ردگارم ئاگاداری هه‌موو قسه و گوفتارێکه له ئاسمان و زه‌ویدا و ئه‌و زاته بیسه‌رو زانایه.

21:5

بَلۡ قَالُوٓاْ أَضۡغَٰثُ أَحۡلَٰمِۭ بَلِ ٱفۡتَرَىٰهُ بَلۡ هُوَ شَاعِرٞ فَلۡيَأۡتِنَا بِـَٔايَةٖ كَمَآ أُرۡسِلَ ٱلۡأَوَّلُونَ ﴿5﴾

Transliteration: Bal qaloo adghathu ahlamin bali iftarahu bal huwa shaAAirun falyatina biayatin kama orsila alawwaloona

Translation: به‌ڵکو (شتی تریشیان) ده‌وت: (وه‌ک ئه‌وه‌ی که گوایه ئه‌م قورئانه‌): خه‌وو خه‌یاڵی بێ سه‌ر و بنه‌، یاخود خۆی هه‌ڵی به‌ستووه‌، به‌ڵکو ئه‌و که‌سێکی شاعیره‌، ده‌با به‌ڵگه و موعجیزه‌یه‌ک بهێنێت وه‌ک پێغه‌مبه‌رانی پێشوو!!

21:6

مَآ ءَامَنَتۡ قَبۡلَهُم مِّن قَرۡيَةٍ أَهۡلَكۡنَٰهَآۖ أَفَهُمۡ يُؤۡمِنُونَ ﴿6﴾

Transliteration: Ma amanat qablahum min qaryatin ahlaknaha afahum yuminoona

Translation: ئه‌و شارو شارۆچکه و دێهاتانه‌ی پێش ئه‌مان (که داوای موعجیزه‌یان کردووه و دوایی باوه‌ڕیان نه‌هێناوه‌) له ناومان بردوون، ئایا ئه‌مان باوه‌ڕ ده‌هێنن؟! (ئایا ئه‌وان باوه‌ڕ ده‌هێنن)؟

21:7

وَمَآ أَرۡسَلۡنَا قَبۡلَكَ إِلَّا رِجَالٗا نُّوحِيٓ إِلَيۡهِمۡۖ فَسۡـَٔلُوٓاْ أَهۡلَ ٱلذِّكۡرِ إِن كُنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ ﴿7﴾

Transliteration: Wama arsalna qablaka illa rijalan noohee ilayhim faisaloo ahla alththikri in kuntum la taAAlamoona

Translation: ئێمه پێش تۆ که‌سانی ترمان ڕه‌وانه نه‌کردووه‌، جگه له پیاوانێک (که هه‌ڵمانبژاردوون)، وه‌حی و نیگایان بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ین، ده‌بپرسن له خاوه‌نی کتێبه‌کانی پێشوو ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م ڕاستیانه نازانن.

21:8

وَمَا جَعَلۡنَٰهُمۡ جَسَدٗا لَّا يَأۡكُلُونَ ٱلطَّعَامَ وَمَا كَانُواْ خَٰلِدِينَ ﴿8﴾

Transliteration: Wama jaAAalnahum jasadan la yakuloona alttaAAama wama kanoo khalideena

Translation: ئێمه وه نه‌بێت ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌مان له په‌یکه‌ر و لاشه‌یه‌ک دروست کردبێت که خواردن نه‌خۆن و ژیانی هه‌میشه‌یی‌شمان پێ نه‌به‌خشیوون.

21:9

ثُمَّ صَدَقۡنَٰهُمُ ٱلۡوَعۡدَ فَأَنجَيۡنَٰهُمۡ وَمَن نَّشَآءُ وَأَهۡلَكۡنَا ٱلۡمُسۡرِفِينَ ﴿9﴾

Transliteration: Thumma sadaqnahumu alwaAAda faanjaynahum waman nashao waahlakna almusrifeena

Translation: له‌وه‌ودوا به‌ڵێنی خۆمانمان بۆ بردوونه‌ته سه‌ر، جا ڕزگارمان کردوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که ده‌مانه‌وێت و (باوه‌ڕیان هێناوه‌) سه‌رکه‌ش و له‌سنور ده‌رچووه‌کانیشمان له‌ناوبردووه‌.

21:10

لَقَدۡ أَنزَلۡنَآ إِلَيۡكُمۡ كِتَٰبٗا فِيهِ ذِكۡرُكُمۡۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ ﴿10﴾

Transliteration: Laqad anzalna ilaykum kitaban feehi thikrukum afala taAAqiloona

Translation: سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه کتێبێکمان ڕه‌وانه کردووه بۆتان که یاداوه‌ریه و سه‌ربه‌رزی ئێوه له شوێنکه‌وتنیایه‌تی، ئایا ئه‌وه بیرو هۆشتان ناخه‌نه‌کار و ژیر نابن؟

21:11

وَكَمۡ قَصَمۡنَا مِن قَرۡيَةٖ كَانَتۡ ظَالِمَةٗ وَأَنشَأۡنَا بَعۡدَهَا قَوۡمًا ءَاخَرِينَ ﴿11﴾

Transliteration: Wakam qasamna min qaryatin kanat thalimatan waanshana baAAdaha qawman akhareena

Translation: چه‌نده‌ها شارو شارۆچکه‌مان کاول کرد که خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مکار بوون و به‌دوایاندا گه‌لانی ترمان هێناوه‌ته مه‌یدانه‌وه‌.

21:12

فَلَمَّآ أَحَسُّواْ بَأۡسَنَآ إِذَا هُم مِّنۡهَا يَرۡكُضُونَ ﴿12﴾

Transliteration: Falamma ahassoo basana itha hum minha yarkudoona

Translation: جا کاتێک ئه‌و خوا نه‌ناسانه هه‌ستیان کردووه که تۆڵه و سزای ئێمه به‌ره‌و ڕوویان هاتووه و نزیکه یه‌خه‌یان بگرێت، ئه‌وه ده‌ست به‌جێ ڕایان کردووه لێی و سه‌ریان لێشێواوه‌.

21:13

لَا تَرۡكُضُواْ وَٱرۡجِعُوٓاْ إِلَىٰ مَآ أُتۡرِفۡتُمۡ فِيهِ وَمَسَٰكِنِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تُسۡـَٔلُونَ ﴿13﴾

Transliteration: La tarkudoo wairjiAAoo ila ma otriftum feehi wamasakinikum laAAallakum tusaloona

Translation: )ئه‌وسا به گاڵته پێکردنه‌وه پێیان وتراوه‌) ڕامه‌که‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ڕابواردنه و بۆ ئه‌و ماڵ و حاڵه‌ی که تیایدا ده‌ژیان، بۆ ئه‌وه‌ی پرس و ڕاتان پێ بکرێت و کارێک یان ئیشێک چاوه‌ڕێتان بکات!!

21:14

قَالُواْ يَٰوَيۡلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ ﴿14﴾

Transliteration: Qaloo ya waylana inna kunna thalimeena

Translation: (ئه‌وسا به ده‌م ڕاکردنه‌وه‌) ده‌یانوت: هاوار بۆ ئێمه به‌ڕاستی ئێمه سته‌مکار بووین.

21:15

فَمَا زَالَت تِّلۡكَ دَعۡوَىٰهُمۡ حَتَّىٰ جَعَلۡنَٰهُمۡ حَصِيدًا خَٰمِدِينَ ﴿15﴾

Transliteration: Fama zalat tilka daAAwahum hatta jaAAalnahum haseedan khamideena

Translation: جا به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌وه قسه‌یانه‌، هه‌تا هه‌موویانمان دروێنه و خامۆش کرد.

21:16

وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا لَٰعِبِينَ ﴿16﴾

Transliteration: Wama khalaqna alssamaa waalarda wama baynahuma laAAibeena

Translation: ئێمه ئاسمان و زه‌وی، هه‌رچیش له نێوانیاندایه به گاڵته (بێ مه‌به‌ست) دروستمان نه‌کردووه‌.

21:17

لَوۡ أَرَدۡنَآ أَن نَّتَّخِذَ لَهۡوٗا لَّٱتَّخَذۡنَٰهُ مِن لَّدُنَّآ إِن كُنَّا فَٰعِلِينَ ﴿17﴾

Transliteration: Law aradna an nattakhitha lahwan laittakhathnahu min ladunna in kunna faAAileena

Translation: ئه‌گه‌ر بمانویستایه یاری و گه‌مه‌یه‌ک بسازێنین، له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه ده‌مانسازاند، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت کاری وا بکه‌ین...

21:18

بَلۡ نَقۡذِفُ بِٱلۡحَقِّ عَلَى ٱلۡبَٰطِلِ فَيَدۡمَغُهُۥ فَإِذَا هُوَ زَاهِقٞۚ وَلَكُمُ ٱلۡوَيۡلُ مِمَّا تَصِفُونَ ﴿18﴾

Transliteration: Bal naqthifu bialhaqqi AAala albatili fayadmaghuhu faitha huwa zahiqun walakumu alwaylu mimma tasifoona

Translation: (جا ئه‌وه له ئێمه ناوه‌شێته‌وه‌) به‌ڵکو حه‌ق ده‌ماڵین به‌سه‌ر به‌تاڵ و ناحه‌قیداو ده‌ست به‌جێ داغانی ده‌که‌ین، هاوارو واوه‌یلا له ئێوه‌، بۆ ئه‌و بوختان و قسه نابه‌جێیانه‌ی که ده‌یکه‌ن.

21:19

وَلَهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَمَنۡ عِندَهُۥ لَا يَسۡتَكۡبِرُونَ عَنۡ عِبَادَتِهِۦ وَلَا يَسۡتَحۡسِرُونَ ﴿19﴾

Transliteration: Walahu man fee alssamawati waalardi waman AAindahu la yastakbiroona AAan AAibadatihi wala yastahsiroona

Translation: هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و له خزمه‌تی ئه‌ودان، بێگومان ئه‌و فریشتانه‌ی که له خزمه‌تیدان، خۆیان به‌گه‌وره نازانن له په‌رستنیدا و هه‌رگیز ماندوو بێ تاقه‌ت و بێزار نابن له ستایشی ئه‌و زاته‌.

21:20

يُسَبِّحُونَ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ لَا يَفۡتُرُونَ ﴿20﴾

Transliteration: Yusabbihoona allayla waalnnahara la yafturoona

Translation: (به‌رده‌وام) به‌شه‌و و به ڕۆژ ته‌سبیحات و ستایشی ده‌که‌ن و له‌کاتێکدا ساردبوونه‌وه‌ش ڕوویان تێناکات.

21:21

أَمِ ٱتَّخَذُوٓاْ ءَالِهَةٗ مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ هُمۡ يُنشِرُونَ ﴿21﴾

Transliteration: Ami ittakhathoo alihatan mina alardi hum yunshiroona

Translation: ئایا خه‌ڵکی ناله‌بار په‌رستراوی ساخته‌یان بڕیارداوه له‌زه‌ویدا و ئه‌و په‌رستراوانه ده‌توانن ژیان ببه‌خشن؟

21:22

لَوۡ كَانَ فِيهِمَآ ءَالِهَةٌ إِلَّا ٱللَّهُ لَفَسَدَتَاۚ فَسُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ رَبِّ ٱلۡعَرۡشِ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿22﴾

Transliteration: Law kana feehima alihatun illa Allahu lafasadata fasubhana Allahi rabbi alAAarshi AAamma yasifoona

Translation: ئه‌گه‌ر له هه‌ردووکیاندا (له ئاسمان و زه‌ویدا) چه‌ند خوایه‌کی تر هه‌بوایه غه‌یری (الله‌)، ئه‌وه کاول و وێران ده‌بوون و تێک ده‌چوون به‌سه‌ر یه‌کدا، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا که په‌روه‌ردگاری عه‌رشه‌، له‌و باس و خواسانه‌دا (که خوانه‌ناسان) ده‌یڵێن (هاوه‌ڵ بۆ ئه‌و زاته بڕیار ده‌ده‌ن).

21:23

لَا يُسۡـَٔلُ عَمَّا يَفۡعَلُ وَهُمۡ يُسۡـَٔلُونَ ﴿23﴾

Transliteration: La yusalu AAamma yafAAalu wahum yusaloona

Translation: پرسیار ناکرێت له‌وه‌ی که خوا ده‌یکات، له کاتێکدا ئه‌وان پرسیاریان لێ ده‌کرێت و موحاسه‌به ده‌کرێن.

21:24

أَمِ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةٗۖ قُلۡ هَاتُواْ بُرۡهَٰنَكُمۡۖ هَٰذَا ذِكۡرُ مَن مَّعِيَ وَذِكۡرُ مَن قَبۡلِيۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٱلۡحَقَّۖ فَهُم مُّعۡرِضُونَ ﴿24﴾

Transliteration: Ami ittakhathoo min doonihi alihatan qul hatoo burhanakum hatha thikru man maAAiya wathikru man qablee bal aktharuhum la yaAAlamoona alhaqqa fahum muAAridoona

Translation: ئایا ئه‌وانه خوایه‌کی تریان له جیاتی په‌روه‌ردگار بۆ خۆیان ڕه‌خساندووه‌؟! (یاخود خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن و گێلن؟!) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: به‌ڵگه‌تان بهێنن له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌تان، من دڵنیام که ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه‌، بۆ ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵی منن و ڕێبازی منیان گرتۆته‌به‌ر، هه‌روه‌ها له به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران و قه‌ومه‌کانی پێش منیش ده‌دوێت، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی حه‌ق و حه‌قیقه‌ت ناناسن و دژایه‌تی ده‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رده‌چه‌ر خێنن.

21:25

وَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِيٓ إِلَيۡهِ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعۡبُدُونِ ﴿25﴾

Transliteration: Wama arsalna min qablika min rasoolin illa noohee ilayhi annahu la ilaha illa ana faoAAbudooni

Translation: ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردووه‌، که وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که‌: بێگومان هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن.

21:26

وَقَالُواْ ٱتَّخَذَ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَلَدٗاۗ سُبۡحَٰنَهُۥۚ بَلۡ عِبَادٞ مُّكۡرَمُونَ ﴿26﴾

Transliteration: Waqaloo ittakhatha alrrahmanu waladan subhanahu bal AAibadun mukramoona

Translation: خوانه‌ناسان ده‌یانوت: خوای میهره‌بان کوڕی بۆ خۆی بڕیارداوه (فریشته‌کان ڕۆڵه‌ی ئه‌ون)، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌یه‌، به‌ڵکو ئه‌وانه به‌نده‌ی ڕێزداری ئه‌ون.

21:27

لَا يَسۡبِقُونَهُۥ بِٱلۡقَوۡلِ وَهُم بِأَمۡرِهِۦ يَعۡمَلُونَ ﴿27﴾

Transliteration: La yasbiqoonahu bialqawli wahum biamrihi yaAAmaloona

Translation: (ئه‌و فریشتانه ئه‌وه‌نده ڕه‌وشت به‌رزن) هه‌رگیز (نافه‌رمانی ناکه‌ن و) قسه له‌قسه‌یدا ناکه‌ن و له گوفتاردا پێشی ناکه‌ون، ئه‌وانه به فه‌رمانی ئه‌و ده‌جوڵێنه‌وه و فه‌رمانی ئه جێبه‌جێ ده‌که‌ن.

21:28

يَعۡلَمُ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡ وَلَا يَشۡفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ٱرۡتَضَىٰ وَهُم مِّنۡ خَشۡيَتِهِۦ مُشۡفِقُونَ ﴿28﴾

Transliteration: YaAAlamu ma bayna aydeehim wama khalfahum wala yashfaAAoona illa limani irtada wahum min khashyatihi mushfiqoona

Translation: هه‌ر خوا ده‌زانێت ئه خه‌ڵکه له ڕابوردوودا چیان ئه‌نجامداوه و له داهاتووشدا چی ئه‌نجام ده‌ده‌ن (دنیا و قیامه‌ت، ڕابوردوو و داهاتوو، بۆ ئه‌و زاته چوونیه‌که‌)، فریشته‌کانیش تکاکار نابن ته‌نها بۆ ئه‌و که‌سانه نه‌بێت خوا پێی ڕازییه و ئه‌و فریشتانه له ترسی ئه‌و زاته ناوێرن هیچ سه‌رپێچیه‌ک ئه‌نجام بده‌ن.

21:29

وَمَن يَقُلۡ مِنۡهُمۡ إِنِّيٓ إِلَٰهٞ مِّن دُونِهِۦ فَذَٰلِكَ نَجۡزِيهِ جَهَنَّمَۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿29﴾

Transliteration: Waman yaqul minhum innee ilahun min doonihi fathalika najzeehi jahannama kathalika najzee alththalimeena

Translation: خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێک له فریشته‌کان (له خۆی غه‌ڕڕا بێت) بڵێت: به‌ڕاستی منیش خوام بێجگه له‌و، ئه‌وه پاداشتی ده‌ده‌ینه‌وه به دۆزه‌خ، هه‌ر به‌و شێوه‌یه پاداشتی سته‌مکاران و یاخیه‌کان ده‌ده‌ینه‌وه‌

21:30

أَوَلَمۡ يَرَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَنَّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ كَانَتَا رَتۡقٗا فَفَتَقۡنَٰهُمَاۖ وَجَعَلۡنَا مِنَ ٱلۡمَآءِ كُلَّ شَيۡءٍ حَيٍّۚ أَفَلَا يُؤۡمِنُونَ ﴿30﴾

Transliteration: Awalam yara allatheena kafaroo anna alssamawati waalarda kanata ratqan fafataqnahuma wajaAAalna mina almai kulla shayin hayyin afala yuminoona

Translation: ئایا ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕ بوون نه‌یانبینیووه و بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه به‌ڕاستی ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه‌ک پارچه بوون له‌وه‌ودوا لێکمان جیا کردنه‌وه (که ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕاسته‌قینه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه په‌ی پێ ده‌برێت)، له ئاویش هه‌موو شتێکی زیندوومان فه‌راهه‌م هێناوه (ئاو زۆربه‌ی پێکهاته‌ی له‌شی ئاده‌میزاد و زینده‌واران و ڕووه‌ک پێکده‌هێنێت)، ئایا ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن (به‌و ڕاستیانه و به‌و ده‌سه‌ڵاته بێ سنووره‌ی ئێمه‌)؟!

21:31

وَجَعَلۡنَا فِي ٱلۡأَرۡضِ رَوَٰسِيَ أَن تَمِيدَ بِهِمۡ وَجَعَلۡنَا فِيهَا فِجَاجٗا سُبُلٗا لَّعَلَّهُمۡ يَهۡتَدُونَ ﴿31﴾

Transliteration: WajaAAalna fee alardi rawasiya an tameeda bihim wajaAAalna feeha fijajan subulan laAAallahum yahtadoona

Translation: له زه‌ویشدا که‌ژو کێوه‌کانمان چه‌سپاندووه‌، تا لاسه‌نگ نه‌بێت و لار نه‌بێته‌وه و هه‌ڵیان نه‌گێرێته‌وه‌، له لاپاڵی چیاکان و له دۆڵه‌کاندا ڕێگاو بانی فراوانمان سازاندووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ژیان بۆ خۆیان دابین بکه‌ن و هه‌روه‌ها ڕێیان له گه‌نجینه و ناز و نیعمه‌ته شاراوه‌کان بکه‌وێت.

21:32

وَجَعَلۡنَا ٱلسَّمَآءَ سَقۡفٗا مَّحۡفُوظٗاۖ وَهُمۡ عَنۡ ءَايَٰتِهَا مُعۡرِضُونَ ﴿32﴾

Transliteration: WajaAAalna alssamaa saqfan mahfoothan wahum AAan ayatiha muAAridoona

Translation: ئێمه ئاسمانمان کردووه به سه‌قفێکی پارێزراو، که‌چی ئه‌وانه ڕوو وه‌رده‌گێڕن له هه‌موو نیشانه و به‌ڵگه‌کانی ئاسمان.

21:33

وَهُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ وَٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ كُلّٞ فِي فَلَكٖ يَسۡبَحُونَ ﴿33﴾

Transliteration: Wahuwa allathee khalaqa allayla waalnnahara waalshshamsa waalqamara kullun fee falakin yasbahoona

Translation: هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شه‌وو ڕۆژی به‌دیهێناوه‌، خۆر مانگیش دروست کردووه‌، هه‌ریه‌که‌یان له خولگه‌یه‌کدا ده‌سوڕێته‌وه (زوه‌ی به ده‌وری خۆردا و مانگیش به‌ده‌وری زه‌ویدا).

21:34

وَمَا جَعَلۡنَا لِبَشَرٖ مِّن قَبۡلِكَ ٱلۡخُلۡدَۖ أَفَإِيْن مِّتَّ فَهُمُ ٱلۡخَٰلِدُونَ ﴿34﴾

Transliteration: Wama jaAAalna libasharin min qablika alkhulda afain mitta fahumu alkhalidoona

Translation: ئێمه پێش تۆ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌مریمان به هیچ که‌سێک نه‌به‌خشیووه‌، جا ئایا ئه‌گه‌ر تۆ بمریت، (دوای مه‌رگی تۆ) ئه‌وه ئه‌و خه‌ڵکه ژیانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر و نامرن؟!

21:35

كُلُّ نَفۡسٖ ذَآئِقَةُ ٱلۡمَوۡتِۗ وَنَبۡلُوكُم بِٱلشَّرِّ وَٱلۡخَيۡرِ فِتۡنَةٗۖ وَإِلَيۡنَا تُرۡجَعُونَ ﴿35﴾

Transliteration: Kullu nafsin thaiqatu almawti wanablookum bialshsharri waalkhayri fitnatan wailayna turjaAAoona

Translation: هه‌موو که‌سێک ده‌بێت مردن بچێژێت و شه‌رابی مه‌رگ بنۆشێت، بێگومان ئێمه ئێوه تاقی ده‌که‌ینه‌وه به‌شه‌ڕ و ناخۆشی و به‌ڵاو به‌خێرو خۆشی و دارایی و توانایی، سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ لای ئێمه ده‌هێنرێنه‌وه (تا پاداشتتان بده‌ینه‌وه‌).

21:36

وَإِذَا رَءَاكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَٰذَا ٱلَّذِي يَذۡكُرُ ءَالِهَتَكُمۡ وَهُم بِذِكۡرِ ٱلرَّحۡمَٰنِ هُمۡ كَٰفِرُونَ ﴿36﴾

Transliteration: Waitha raaka allatheena kafaroo in yattakhithoonaka illa huzuwan ahatha allathee yathkuru alihatakum wahum bithikri alrrahmani hum kafiroona

Translation: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون تۆ ده‌بینن، هیچ کارێکیان له ده‌ست نایه‌ت له‌گه‌ڵ تۆی بکه‌ن جگه له گاڵته و گاڵته جاڕیی، (جا به‌یه‌کتر ده‌ڵێن): له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه بێ‌باوه‌ڕن به قورئانی خوای میهره‌بان.

21:37

خُلِقَ ٱلۡإِنسَٰنُ مِنۡ عَجَلٖۚ سَأُوْرِيكُمۡ ءَايَٰتِي فَلَا تَسۡتَعۡجِلُونِ ﴿37﴾

Transliteration: Khuliqa alinsanu min AAajalin saoreekum ayatee fala tastaAAjiloona

Translation: ئه‌وه‌نده ئینسان به په‌له تاڵوکه‌یه‌. (هه‌ر ده‌ڵێیت) له په‌له‌و تاڵوکه دروستکراوه‌، له ئایینده من نیشانه‌ی و به‌ڵگه‌کانی خۆمتان نیشان ده‌ده‌م، جا په‌له‌م لێ مه‌که‌ن.

21:38

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡوَعۡدُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ﴿38﴾

Transliteration: Wayaqooloona mata hatha alwaAAdu in kuntum sadiqeena

Translation: خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: باشه، که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟

21:39

لَوۡ يَعۡلَمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ ٱلنَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمۡ وَلَا هُمۡ يُنصَرُونَ ﴿39﴾

Transliteration: Law yaAAlamu allatheena kafaroo heena la yakuffoona AAan wujoohihimu alnnara wala AAan thuhoorihim wala hum yunsaroona

Translation: ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕان هه‌واڵی ئه‌و ڕۆژه‌یان بزانیایه (که به‌ڕێوه‌یه و نزیکه و ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌)، کاتێک ناتوانن بڵێسه‌ی ئاگر له ده‌م و چاو و ڕوخسارو له پشتیان دوور بخه‌نه‌وه‌، به‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رکه‌وتوو ڕزگار نابن (ئه‌وانه نه‌گاڵته‌یان ده‌کردو نه بێ باوه‌ڕ ده‌بوون و نه‌په‌له‌یان ده‌کرد).

21:40

بَلۡ تَأۡتِيهِم بَغۡتَةٗ فَتَبۡهَتُهُمۡ فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمۡ يُنظَرُونَ ﴿40﴾

Transliteration: Bal tateehim baghtatan fatabhatuhum fala yastateeAAoona raddaha wala hum yuntharoona

Translation: به‌ڵکو قیامه‌ت کتوپڕ یه‌خه‌یان ده‌گرێت و سه‌رسام و ڕیسوایان ده‌کات، ئه‌وسا ناتوانن به‌ره‌نگاری بوه‌ستن و بیگێرنه‌وه‌، مۆڵه‌تیشیان نادرێت.

21:41

وَلَقَدِ ٱسۡتُهۡزِئَ بِرُسُلٖ مِّن قَبۡلِكَ فَحَاقَ بِٱلَّذِينَ سَخِرُواْ مِنۡهُم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ ﴿41﴾

Transliteration: Walaqadi istuhzia birusulin min qablika fahaqa biallatheena sakhiroo minhum ma kanoo bihi yastahzioona

Translation: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) سوێند به‌خوا بێگومان پێش تۆ گاڵته کراوه به پێغه‌مبه‌رانی تریش، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی ئه‌وان گاڵته‌یان پێ ده‌کرد، یه‌خه‌ی پێگرتن و به‌هۆی ئه‌وانه‌یانه‌وه گاڵته‌یان کرد.

21:42

قُلۡ مَن يَكۡلَؤُكُم بِٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ مِنَ ٱلرَّحۡمَٰنِۚ بَلۡ هُمۡ عَن ذِكۡرِ رَبِّهِم مُّعۡرِضُونَ ﴿42﴾

Transliteration: Qul man yaklaokum biallayli waalnnahari mina alrrahmani bal hum AAan thikri rabbihim muAAridoona

Translation: پێیان بڵێ: کێ ده‌توانێت ئێوه بپارێزێت له شه‌وو ڕۆژدا له سزاو تۆڵه‌ی خوای میهره‌بان، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه هه‌میشه ڕوو وه‌رگێڕن له یادی په‌روه‌ردگاریان.

21:43

أَمۡ لَهُمۡ ءَالِهَةٞ تَمۡنَعُهُم مِّن دُونِنَاۚ لَا يَسۡتَطِيعُونَ نَصۡرَ أَنفُسِهِمۡ وَلَا هُم مِّنَّا يُصۡحَبُونَ ﴿43﴾

Transliteration: Am lahum alihatun tamnaAAuhum min doonina la yastateeAAoona nasra anfusihim wala hum minna yushaboona

Translation: یان ئه‌و بێ‌باوه‌ڕانه چه‌ند خوایه‌کیان هه‌یه که ده‌توانن له سزامان ڕزگاریان بکات جگه له ئێمه؟! (ئه‌و کۆلکه خوایانه‌) نه ده‌توانن خۆیان ڕزگار بکه‌ن و خۆیان ڕزگار بکه‌ن و خۆیان سه‌ربخه‌ن، نه په‌نا ده‌درێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه و نه‌کۆمه‌کیان ده‌کرێت.

21:44

بَلۡ مَتَّعۡنَا هَـٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمۡ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡعُمُرُۗ أَفَلَا يَرَوۡنَ أَنَّا نَأۡتِي ٱلۡأَرۡضَ نَنقُصُهَا مِنۡ أَطۡرَافِهَآۚ أَفَهُمُ ٱلۡغَٰلِبُونَ ﴿44﴾

Transliteration: Bal mattaAAna haolai waabaahum hatta tala AAalayhimu alAAumuru afala yarawna anna natee alarda nanqusuha min atrafiha afahumu alghaliboona

Translation: ئێمه (به‌په‌له تۆڵه‌ناسێنین) به‌ڵکو ئه‌وانه خۆیان و باوو باپیرانیان له نازو نیعمه‌تی دنیا به‌هره‌وه‌ر کردووه‌، هه‌تا ته‌مانیان درێژ بۆته‌وه‌، جا ئایا ئه‌وانه نابینن و نازانن که به‌ڕاستی ئێمه ورده ورده دێین و ده‌سه‌ڵاتیان له‌ملاو لای وڵاتیاندا که‌م ده‌که‌ینه‌وه‌، (کاتێک ئوممه‌تی ئیسلام شایسته ده‌بێت، خوای باڵا ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا که‌م ده‌کاته‌وه‌) جا ئایا ئه‌و بێ‌باوه‌ڕانه هه‌میشه سه‌رکه‌وتوو و زاڵن؟!

21:45

قُلۡ إِنَّمَآ أُنذِرُكُم بِٱلۡوَحۡيِۚ وَلَا يَسۡمَعُ ٱلصُّمُّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا مَا يُنذَرُونَ ﴿45﴾

Transliteration: Qul innama onthirukum bialwahyi wala yasmaAAu alssummu aldduAAaa itha ma yuntharoona

Translation: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من ته‌نها له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه ئێوه بێدار ده‌که‌مه‌وه‌، که‌سانێکیش هه‌ن که‌ڕن له ئاستی حه‌قدا و سه‌دای په‌یامی خوا نابیستن کاتێک بێدار ده‌کرێنه‌وه‌.

21:46

وَلَئِن مَّسَّتۡهُمۡ نَفۡحَةٞ مِّنۡ عَذَابِ رَبِّكَ لَيَقُولُنَّ يَٰوَيۡلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ ﴿46﴾

Transliteration: Walain massathum nafhatun min AAathabi rabbika layaqoolunna ya waylana inna kunna thalimeena

Translation: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر که‌مێک له هاڵاوی سزای په‌روه‌ردگارت ڕوویان تێ بکات و لێیان بدات، ئه‌وه خوانه‌ناسان به کوڵ ده‌ڵێن: هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ئێمه‌، به ڕاستی ئێمه که‌سانێکی سته‌مکار بووین.

21:47

وَنَضَعُ ٱلۡمَوَٰزِينَ ٱلۡقِسۡطَ لِيَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ فَلَا تُظۡلَمُ نَفۡسٞ شَيۡـٔٗاۖ وَإِن كَانَ مِثۡقَالَ حَبَّةٖ مِّنۡ خَرۡدَلٍ أَتَيۡنَا بِهَاۗ وَكَفَىٰ بِنَا حَٰسِبِينَ ﴿47﴾

Transliteration: WanadaAAu almawazeena alqista liyawmi alqiyamati fala tuthlamu nafsun shayan wain kana mithqala habbatin min khardalin atayna biha wakafa bina hasibeena

Translation: ئێمه پێوه‌ر و ته‌رازووه‌کانی دادپه‌روه‌ری له ڕۆژی قیامه‌تدا داده‌نێین، جا هیچ که‌س به هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌می لێ ناکرێت، ئه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر تۆوه خه‌رته‌له‌یه‌ک (که زۆر بچووک و ورده‌، کارێکی چاک یان خراپی ئه‌نجام دابێت) ده‌یهێنینه مه‌یدان، جا ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئێمه که ئاوا به وردی حساب و لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

21:48

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ٱلۡفُرۡقَانَ وَضِيَآءٗ وَذِكۡرٗا لِّلۡمُتَّقِينَ ﴿48﴾

Transliteration: Walaqad atayna moosa waharoona alfurqana wadiyaan wathikran lilmuttaqeena

Translation: سوێند به خوا بێگومان ئێمه به موساو هاروون کتێبی ته‌وراتمان به‌خشی که جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و به‌تاڵه‌، هه‌روه‌ها ڕووناکی و یادخه‌ره‌وه‌شه بۆ پارێزکاران...

21:49

ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُم بِٱلۡغَيۡبِ وَهُم مِّنَ ٱلسَّاعَةِ مُشۡفِقُونَ ﴿49﴾

Transliteration: Allatheena yakhshawna rabbahum bialghaybi wahum mina alssaAAati mushfiqoona

Translation: ئه‌وانه‌ن له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له کاتێکدا که که‌س دیار نیه و په‌روه‌ردگاریش لێیان پانهانه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وانه له قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه بیمیان هه‌یه (بێگومان ئه‌وانه له قیامه‌تدا دڵنیا و ئاسووده و دڵخۆشن).

21:50

وَهَٰذَا ذِكۡرٞ مُّبَارَكٌ أَنزَلۡنَٰهُۚ أَفَأَنتُمۡ لَهُۥ مُنكِرُونَ ﴿50﴾

Transliteration: Wahatha thikrun mubarakun anzalnahu afaantum lahu munkiroona

Translation: جا ئه‌م قورئانه‌ش یادخه‌ره‌وه‌یه‌کی موباره‌ک و به‌فه‌ڕ و پیرۆزه دامان به‌زاندووه‌، جا ئایا ئێوه خۆتانی لێ وێڵ ده‌که‌ن و نایناسن؟!

21:51

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَآ إِبۡرَٰهِيمَ رُشۡدَهُۥ مِن قَبۡلُ وَكُنَّا بِهِۦ عَٰلِمِينَ ﴿51﴾

Transliteration: Walaqad atayna ibraheema rushdahu min qablu wakunna bihi AAalimeena

Translation: سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ژیری و هۆشمه‌ندیمان پێشتر به ئیبراهیم به‌خشی، ئێمه چاک ئه‌ومان ده‌ناسی.

21:52

إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَا هَٰذِهِ ٱلتَّمَاثِيلُ ٱلَّتِيٓ أَنتُمۡ لَهَا عَٰكِفُونَ ﴿52﴾

Transliteration: Ith qala liabeehi waqawmihi ma hathihi alttamatheelu allatee antum laha AAakifoona

Translation: کاتێک به باوک و قه‌ومه‌که‌ی ده‌وت: ئه‌م بتانه چیه‌؟! ئێوه هه‌میشه به‌ده‌وریدا دێن و ده‌یانپه‌رستن!

21:53

قَالُواْ وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا لَهَا عَٰبِدِينَ ﴿53﴾

Transliteration: Qaloo wajadna abaana laha AAabideena

Translation: له‌وه‌ڵامدا (ته‌نها به‌ڵگه‌یان ئه‌وه بوو، که‌) وتیان: ئێمه باوو باپیرانمان بینیووه ئه‌مانه‌یان په‌رستووه‌.

21:54

قَالَ لَقَدۡ كُنتُمۡ أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُمۡ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ ﴿54﴾

Transliteration: Qala laqad kuntum antum waabaokum fee dalalin mubeenin

Translation: ئیبراهیم وتی: به‌ڕاستی ئێوه و باوو باپیرانی ئێوه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا بوون.

21:55

قَالُوٓاْ أَجِئۡتَنَا بِٱلۡحَقِّ أَمۡ أَنتَ مِنَ ٱللَّـٰعِبِينَ ﴿55﴾

Transliteration: Qaloo ajitana bialhaqqi am anta mina allaAAibeena

Translation: خه‌ڵکه‌که وتیان: به‌ڕاست، تۆ حه‌قیقه‌تت بۆ ئێمه هێناوه یان گاڵته ده‌که‌یت؟!

21:56

قَالَ بَل رَّبُّكُمۡ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ ٱلَّذِي فَطَرَهُنَّ وَأَنَا۠ عَلَىٰ ذَٰلِكُم مِّنَ ٱلشَّـٰهِدِينَ ﴿56﴾

Transliteration: Qala bal rabbukum rabbu alssamawati waalardi allathee fatarahunna waana AAala thalikum mina alshshahideena

Translation: ئیبراهیم وتی: (من گاڵته ناکه‌م) به‌ڵکو ده‌مه‌وێت تێتان بگه‌یه‌نم که په‌روه‌ردگارتان په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه و به‌دی هێناون و من له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه له‌شایه‌ت و ئاگاکانم.

21:57

وَتَٱللَّهِ لَأَكِيدَنَّ أَصۡنَٰمَكُم بَعۡدَ أَن تُوَلُّواْ مُدۡبِرِينَ ﴿57﴾

Transliteration: WataAllahi laakeedanna asnamakum baAAda an tuwalloo mudbireena

Translation: ئینجا ئیبراهیم له‌به‌ر خۆیه‌وه سوێندی خوارد و وتی: به‌خوا نه‌خشه‌یه‌ک ده‌کێشم و داوێک ده‌نێمه‌وه بۆ بته‌کانتان دوای ئه‌وه‌ی ئێوه به‌جێتان هێشتن و پشتتان هه‌ڵکرد.

21:58

فَجَعَلَهُمۡ جُذَٰذًا إِلَّا كَبِيرٗا لَّهُمۡ لَعَلَّهُمۡ إِلَيۡهِ يَرۡجِعُونَ ﴿58﴾

Transliteration: FajaAAalahum juthathan illa kabeeran lahum laAAallahum ilayhi yarjiAAoona

Translation: ئینجا هه‌موو وردو خاش کرد جگه له گه‌وره‌که‌یان، به‌ڵکو که گه‌ڕانه‌وه (پرسیار بکه‌ن) و ئیبراهیم ڕاستیان بۆ ڕوون بکاته‌وه‌.

21:59

قَالُواْ مَن فَعَلَ هَٰذَا بِـَٔالِهَتِنَآ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿59﴾

Transliteration: Qaloo man faAAala hatha bialihatina innahu lamina alththalimeena

Translation: بت په‌رستان (که هاتنه‌وه بینیان بته‌کانیان وردوخاش کراوه‌) وتیان: ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی کردووه به خواکانمان، به‌ڕاستی له سته‌مکارانه‌!!

21:60

قَالُواْ سَمِعۡنَا فَتٗى يَذۡكُرُهُمۡ يُقَالُ لَهُۥٓ إِبۡرَٰهِيمُ ﴿60﴾

Transliteration: Qaloo samiAAna fatan yathkuruhum yuqalu lahu ibraheemu

Translation: هه‌ندێکیان وتیان: بیستومانه لاوێک به خراپه باسیان ده‌کات پێی ده‌ڵێن ئیبراهیم.

21:61

قَالُواْ فَأۡتُواْ بِهِۦ عَلَىٰٓ أَعۡيُنِ ٱلنَّاسِ لَعَلَّهُمۡ يَشۡهَدُونَ ﴿61﴾

Transliteration: Qaloo fatoo bihi AAala aAAyuni alnnasi laAAallahum yashhadoona

Translation: وتیان: که‌وابوو بیهێنن به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه (موحاسه‌به‌ی بکه‌ین و لێی بکۆڵینه‌وه‌) بائه‌وانیش ئاگاداربن و بیبینن.

21:62

قَالُوٓاْ ءَأَنتَ فَعَلۡتَ هَٰذَا بِـَٔالِهَتِنَا يَـٰٓإِبۡرَٰهِيمُ ﴿62﴾

Transliteration: Qaloo aanta faAAalta hatha bialihatina ya ibraheemu

Translation: (ئیتر چوون ئیبراهیمیان هێناو لێیان پرسی) وتیان باشه‌، ئه‌ی ئیبراهیم ئایا تۆ ئه‌مه‌ت کردووه به خواکانمان؟!

21:63

قَالَ بَلۡ فَعَلَهُۥ كَبِيرُهُمۡ هَٰذَا فَسۡـَٔلُوهُمۡ إِن كَانُواْ يَنطِقُونَ ﴿63﴾

Transliteration: Qala bal faAAalahu kabeeruhum hatha faisaloohum in kanoo yantiqoona

Translation: ئیبراهیم وتی: (بۆچی له من ده‌پرسن، خۆ بته گه‌وره‌که ساغ و سه‌لیمه‌) نه‌خێر؛ هه‌ر کاری ئه‌و بته زله‌یه‌، ده لێیان بپرسن ئه‌گه‌ر قسه ده‌که‌ن و تێ ده‌گه‌ن!!

21:64

فَرَجَعُوٓاْ إِلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ فَقَالُوٓاْ إِنَّكُمۡ أَنتُمُ ٱلظَّـٰلِمُونَ ﴿64﴾

Transliteration: FarajaAAoo ila anfusihim faqaloo innakum antumu alththalimoona

Translation: (که‌میک داچڵه‌کان و) له دڵی خۆیاندا لێکیان دایه‌وه‌، سه‌ره‌نجام وتیان به خۆیان: به‌ڕاستی ئێوه هه‌میشه سته‌مکارن (ئیبراهیم ڕاست ده‌کات، ئه‌مانه ناتوانن به‌رگری له خۆیان بکه‌ن جۆن ده‌توانن به‌رگری له ئێمه بکه‌ن).

21:65

ثُمَّ نُكِسُواْ عَلَىٰ رُءُوسِهِمۡ لَقَدۡ عَلِمۡتَ مَا هَـٰٓؤُلَآءِ يَنطِقُونَ ﴿65﴾

Transliteration: Thumma nukisoo AAala ruoosihim laqad AAalimta ma haolai yantiqoona

Translation: پاشان به‌سه‌رشۆڕی پاشگه‌زکرانه‌وه بۆ بیرو باوه‌ڕه کۆنه‌که‌یان وتیان: بێگومان تۆ زانیووته که ئه‌وانه قسه ناکه‌ن و تێ ناگه‌ن!! (زۆرزان و کاربه‌ده‌ستانیان چه‌واشه‌یان کردوونه‌).

21:66

قَالَ أَفَتَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَا يَضُرُّكُمۡ ﴿66﴾

Transliteration: Qala afataAAbudoona min dooni Allahi ma la yanfaAAukum shayan wala yadurrukum

Translation: ئیبراهیم وتی: باشه‌، ئاخر، چۆن شتێک ده‌په‌رستن له جیاتی خوا که ناتوانێت هیچ جۆره قازانج یان زیانێکتان پێ بگه‌یه‌نێت، (ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌تا نه‌یانتوانی به‌رگری له خۆشیان بکه‌ن).

21:67

أُفّٖ لَّكُمۡ وَلِمَا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ ﴿67﴾

Transliteration: Offin lakum walima taAAbudoona min dooni Allahi afala taAAqiloona

Translation: ئۆن له ده‌ستان و له‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، جا ئایا ئه‌وه تێناگه‌ن و بیرو هۆشتان ناخه‌نه‌کار؟!

21:68

قَالُواْ حَرِّقُوهُ وَٱنصُرُوٓاْ ءَالِهَتَكُمۡ إِن كُنتُمۡ فَٰعِلِينَ ﴿68﴾

Transliteration: Qaloo harriqoohu waonsuroo alihatakum in kuntum faAAileena

Translation: هه‌ندێکیان وتیان: ئیبراهیم بسوتێنن و پشتیوانی له خواکانتان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه شتێکتان بۆ ده‌کرێت.

21:69

قُلۡنَا يَٰنَارُ كُونِي بَرۡدٗا وَسَلَٰمًا عَلَىٰٓ إِبۡرَٰهِيمَ ﴿69﴾

Transliteration: Qulna ya naru koonee bardan wasalaman AAala ibraheema

Translation: (خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت، ئێمه‌ش فه‌رمانمان ده‌رکرد و) وتمان: ئه‌ی ئاگر ساردو سه‌لامه‌ت له‌سه‌ر ئیبراهیم (هه‌رچه‌نده ئاگر سوتێنه‌ره باڵام به فه‌رمانی خوا توانای سووتاندنی نه‌ماو ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار فه‌رمانی به‌سه‌لامه‌تی نه‌دایه حه‌زره‌تی ئیبراهیم له‌ناو ئاگره‌که‌دا سه‌رمای ده‌بوو).

21:70

وَأَرَادُواْ بِهِۦ كَيۡدٗا فَجَعَلۡنَٰهُمُ ٱلۡأَخۡسَرِينَ ﴿70﴾

Transliteration: Waaradoo bihi kaydan fajaAAalnahumu alakhsareena

Translation: ئه‌وانه ویستیان پیلان بگێڕن دژی ئیبراهیم ئینجا ئێمه‌ش ئه‌وانمان به ڕه‌نجه‌ڕۆترین که‌س گێڕا.

21:71

وَنَجَّيۡنَٰهُ وَلُوطًا إِلَى ٱلۡأَرۡضِ ٱلَّتِي بَٰرَكۡنَا فِيهَا لِلۡعَٰلَمِينَ ﴿71﴾

Transliteration: Wanajjaynahu walootan ila alardi allatee barakna feeha lilAAalameena

Translation: ئێمه ئه‌ویش و - لوط - ی برازایشمان ڕزگار کرد و ناردمانن بۆ (وڵاتی شام) ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی که به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندووه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی.

21:72

وَوَهَبۡنَا لَهُۥٓ إِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ نَافِلَةٗۖ وَكُلّٗا جَعَلۡنَا صَٰلِحِينَ ﴿72﴾

Transliteration: Wawahabna lahu ishaqa wayaAAqooba nafilatan wakullan jaAAalna saliheena

Translation: هه‌روه‌ها ئێمه ئیسحاقمان به‌خشی به ئیبراهیم و یه‌عقوبیش به‌نه‌وه‌ی (وه‌ک زیاده ڕێزێک بۆ ئیبراهیم)، هه‌ر یه‌ک له‌وانمان کرد به پیاوچاک و خواناس.

21:73

وَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَئِمَّةٗ يَهۡدُونَ بِأَمۡرِنَا وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡهِمۡ فِعۡلَ ٱلۡخَيۡرَٰتِ وَإِقَامَ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءَ ٱلزَّكَوٰةِۖ وَكَانُواْ لَنَا عَٰبِدِينَ ﴿73﴾

Transliteration: WajaAAalnahum aimmatan yahdoona biamrina waawhayna ilayhim fiAAla alkhayrati waiqama alssalati waeetaa alzzakati wakanoo lana AAabideena

Translation: هه‌موو ئه‌وانیشمان کرده پێشه‌واو به فه‌رمانی ئێمه ڕێنموویی خه‌ڵکیان ده‌کردو نیگامان بۆ کردن به ئه‌نجامدانی کارو کرده‌وه چاکه‌کان و ڕاگرتنی نوێژ و زه‌کات دان، (به‌ڕاستی) ئه‌وان هه‌ر ئێمه‌یان ده‌په‌رست و هه‌ر به‌ندایه‌تی ئێمه‌یان ده‌کرد.

21:74

وَلُوطًا ءَاتَيۡنَٰهُ حُكۡمٗا وَعِلۡمٗا وَنَجَّيۡنَٰهُ مِنَ ٱلۡقَرۡيَةِ ٱلَّتِي كَانَت تَّعۡمَلُ ٱلۡخَبَـٰٓئِثَۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمَ سَوۡءٖ فَٰسِقِينَ ﴿74﴾

Transliteration: Walootan ataynahu hukman waAAilman wanajjaynahu mina alqaryati allatee kanat taAAmalu alkhabaitha innahum kanoo qawma sawin fasiqeena

Translation: به لوط پێغه‌مبه‌ریش حیکمه‌ت و دانایی و زانیاریمان به‌خشی و ڕزگارمان کرد له‌و شاره‌ی کرده‌وه پیسه‌کانیان تێدا ئه‌نجام ده‌دا، بێگومان ئه‌وانه قه‌ومێکی ناله‌بار و خراپ و به‌دخوو تاوانکار بوون...

21:75

وَأَدۡخَلۡنَٰهُ فِي رَحۡمَتِنَآۖ إِنَّهُۥ مِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿75﴾

Transliteration: Waadkhalnahu fee rahmatina innahu mina alssaliheena

Translation: ئێمه ئه‌ومان خسته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆمانه‌وه‌، به‌ڕاستی ئه‌و له ڕیزی به‌نده چاک و باشه‌کاندایه‌.

21:76

وَنُوحًا إِذۡ نَادَىٰ مِن قَبۡلُ فَٱسۡتَجَبۡنَا لَهُۥ فَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥ مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ ﴿76﴾

Transliteration: Wanoohan ith nada min qablu faistajabna lahu fanajjaynahu waahlahu mina alkarbi alAAatheemi

Translation: یادی نوح پێغه‌مبه‌ریش بکه‌ره‌وه کاتێک هاناو هاواری بۆ هێناین له‌مه‌و پێش، جا ئێمه‌ش نزامان گیرا کردو خۆی ه خێزانه‌که‌یمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگار کرد...

21:77

وَنَصَرۡنَٰهُ مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَآۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمَ سَوۡءٖ فَأَغۡرَقۡنَٰهُمۡ أَجۡمَعِينَ ﴿77﴾

Transliteration: Wanasarnahu mina alqawmi allatheena kaththaboo biayatina innahum kanoo qawma sawin faaghraqnahum ajmaAAeena

Translation: سه‌رکه‌وتنیشمان پێبه‌خشی به‌سه‌ر ئه‌و قه‌وم و هۆزه‌ی به‌ڵگه و نیشانه‌کانی ئێمه‌یان به درۆ ده‌زانی و بڕوایان پێی نه‌بوو، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانیش قه‌ومێکی ناله‌بارو خراپ بوون، به گشتی نوقمی ئاوی زریانه‌که‌مان کردن.

21:78

وَدَاوُۥدَ وَسُلَيۡمَٰنَ إِذۡ يَحۡكُمَانِ فِي ٱلۡحَرۡثِ إِذۡ نَفَشَتۡ فِيهِ غَنَمُ ٱلۡقَوۡمِ وَكُنَّا لِحُكۡمِهِمۡ شَٰهِدِينَ ﴿78﴾

Transliteration: Wadawooda wasulaymana ith yahkumani fee alharthi ith nafashat feehi ghanamu alqawmi wakunna lihukmihim shahideena

Translation: یادی داودو سله‌یمانیش بکه‌ره‌وه کاتێک بڕیاردرا ده‌رباره‌ی ئه‌و کێلگه کشتوکاڵیه‌، کاتێک که مه‌ڕو ماڵاتی خه‌ڵکی تیایدا بڵاو بوونه‌وه به‌شه‌و و زیانیان به کێلگه‌که گه‌یاند، ئێمه‌یش شایه‌ت بووین له‌سه‌ر ئه‌و داوه‌ری و بڕیاره‌ی ئه‌وان. (له‌سه‌رده‌می حوکمی حه‌زره‌تی داوددا ڕانه‌مه‌ڕێک زه‌وی و زاری کابرایه‌کی کاولکرد، کابراش چوو سکاڵای خۆی گه‌یانده داود، ئه‌ویش بڕیاریدا که هه‌موو ڕانه مه‌ڕه‌که بدرێت به خاوه‌ن زه‌ویه‌که‌، به‌ڵام حه‌زره‌تی سوله‌یمانی کوڕی ڕایه‌کی په‌سه‌ندتری هه‌بوو وتی: با به‌روبومی ماڵاته‌که بدرێت به خاوه‌ن زه‌ویه‌که تا زیانه‌که‌ی پڕ ده‌کاته‌وه‌).

21:79

فَفَهَّمۡنَٰهَا سُلَيۡمَٰنَۚ وَكُلًّا ءَاتَيۡنَا حُكۡمٗا وَعِلۡمٗاۚ وَسَخَّرۡنَا مَعَ دَاوُۥدَ ٱلۡجِبَالَ يُسَبِّحۡنَ وَٱلطَّيۡرَۚ وَكُنَّا فَٰعِلِينَ ﴿79﴾

Transliteration: Fafahhamnaha sulaymana wakullan atayna hukman waAAilman wasakhkharna maAAa dawooda aljibala yusabbihna waalttayra wakunna faAAileena

Translation: جا ئێمه چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌مان له سوله‌یمان گه‌یاند، به‌ڵام هه‌ریه‌که (له‌م باوک و کوڕه‌) به‌هره‌وه‌رمان کردبوو له حیکمه‌ت و دانایی وعیلم و زانستی، هه‌روه‌ها باڵنده‌و چیاکانیشمان له‌گه‌ڵ داودا ملکه‌چ وفه‌رمانبه‌ردار کردبوو، هه‌مووان پێکه‌وه ته‌سبیحات و ستایشی ئێمه‌یان ده‌کرد، ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان کرد.

21:80

وَعَلَّمۡنَٰهُ صَنۡعَةَ لَبُوسٖ لَّكُمۡ لِتُحۡصِنَكُم مِّنۢ بَأۡسِكُمۡۖ فَهَلۡ أَنتُمۡ شَٰكِرُونَ ﴿80﴾

Transliteration: WaAAallamnahu sanAAata laboosin lakum lituhsinakum min basikum fahal antum shakiroona

Translation: هه‌روه‌ها ئێمه داودمان فێری دروستکردنی زرێ و قه‌ڵغان کرد، تا له توندو تیژی کاتی شه‌ڕ بتانپارێزێت، ئایا (له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌تانه‌وه‌) ئێوه سوپاسگوزار ده‌بن؟!

21:81

وَلِسُلَيۡمَٰنَ ٱلرِّيحَ عَاصِفَةٗ تَجۡرِي بِأَمۡرِهِۦٓ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ ٱلَّتِي بَٰرَكۡنَا فِيهَاۚ وَكُنَّا بِكُلِّ شَيۡءٍ عَٰلِمِينَ ﴿81﴾

Transliteration: Walisulaymana alrreeha AAasifatan tajree biamrihi ila alardi allatee barakna feeha wakunna bikulli shayin AAalimeena

Translation: بۆ سوله‌یمانیش بایه‌کی به‌هێزو تیژمان ڕه‌خساند که به‌رمانی ئه‌و، جاروبار هاتووچۆی ده‌کرد بۆ ئه‌و زه‌ویه‌ی که به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندبوو و ئێمه به‌هه‌موو شتێک زاناو شاره‌زاین.

21:82

وَمِنَ ٱلشَّيَٰطِينِ مَن يَغُوصُونَ لَهُۥ وَيَعۡمَلُونَ عَمَلٗا دُونَ ذَٰلِكَۖ وَكُنَّا لَهُمۡ حَٰفِظِينَ ﴿82﴾

Transliteration: Wamina alshshayateeni man yaghoosoona lahu wayaAAmaloona AAamalan doona thalika wakunna lahum hafitheena

Translation: له په‌ریه‌کانیش هه‌ندێکمان بۆ ڕام هێنابوو که بچنه ناو بنی ده‌ریاوه (تا گه‌وهه‌ر و مرواری و شتی به نرخی بۆ ده‌ربهێنن) و جگه له‌وه کاری تریشیان ده‌کرد (وه‌کو دروستکردنی کۆشک وته‌لارو په‌یکه‌رو... هتد) و ئێمه‌ش چاودێریمان ده‌کردن (تا کاره‌کانیان به چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زیان به‌خه‌ڵک نه‌گه‌یه‌نن).

21:83

وَأَيُّوبَ إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّي مَسَّنِيَ ٱلضُّرُّ وَأَنتَ أَرۡحَمُ ٱلرَّـٰحِمِينَ ﴿83﴾

Transliteration: Waayyooba ith nada rabbahu annee massaniya alddurru waanta arhamu alrrahimeena

Translation: یادی - ئه‌یوب- یش بکه کاتێک هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد (دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی دوورو درێژ نه‌خۆش که‌وتبوو، جگه له‌وه پێشتریش ماڵ و سامان ومنداڵه‌کانی تیاچوو بوون) وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی من ئازارو ناخۆشیم تووش بووه‌، تۆش له هه‌موو که‌س میهره‌بانترو له هه‌موو که‌س دلۆڤانتریت.

21:84

فَٱسۡتَجَبۡنَا لَهُۥ فَكَشَفۡنَا مَا بِهِۦ مِن ضُرّٖۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ أَهۡلَهُۥ وَمِثۡلَهُم مَّعَهُمۡ رَحۡمَةٗ مِّنۡ عِندِنَا وَذِكۡرَىٰ لِلۡعَٰبِدِينَ ﴿84﴾

Transliteration: Faistajabna lahu fakashafna ma bihi min durrin waataynahu ahlahu wamithlahum maAAahum rahmatan min AAindina wathikra lilAAabideena

Translation: جا ئێمه نزامان گیراکردو به‌هاواریه‌وه چووین وهه‌موو ناخۆشی و نه‌خۆشیه‌کمان له کۆڵ کرده‌وه‌، هه‌موو ماڵ و منداڵیمان پێبه‌خشیوه و ئه‌وه‌نده‌ی تریش له‌گه‌ڵیاندا (ده‌کرێت خوای گه‌وره هه‌ر هه‌مان ماڵ و منداڵی پێشووی بۆ زیندوو کردبێته‌وه‌، یاخود نه‌وه‌ی نوێی پێبه‌خشیبێت)، ئه‌وه ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تی بوو له لایه‌ن ئێمه‌وه‌، یادا‌وه‌ریشه بۆ به‌نده خواپه‌رسته‌کان (که ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش تووشی به‌ڵاو ناخۆشی بوون وه‌ک ئه‌م، له‌وه‌ودوا نزایان کرد، خوای میهره‌بان به هاناو هاواری ئه‌وانیشه‌وه ده‌چێت).

21:85

وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِدۡرِيسَ وَذَا ٱلۡكِفۡلِۖ كُلّٞ مِّنَ ٱلصَّـٰبِرِينَ ﴿85﴾

Transliteration: WaismaAAeela waidreesa watha alkifli kullun mina alssabireena

Translation: یادی (اسماعیل و ادریس و ذوالکفل) یش بکه‌ره‌وه‌، هه‌ریه‌که له‌وان (له تاقیکردنه‌وه جۆراو جۆره‌کاندا سه‌رکه‌وتووبوون) له خۆگرو ئارامگران بوون.

21:86

وَأَدۡخَلۡنَٰهُمۡ فِي رَحۡمَتِنَآۖ إِنَّهُم مِّنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿86﴾

Transliteration: Waadkhalnahum fee rahmatina innahum mina alssaliheena

Translation: ئێمه هه‌موویانمان خسته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆمانه‌وه‌، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه له چاک و پاکانن.

21:87

وَذَا ٱلنُّونِ إِذ ذَّهَبَ مُغَٰضِبٗا فَظَنَّ أَن لَّن نَّقۡدِرَ عَلَيۡهِ فَنَادَىٰ فِي ٱلظُّلُمَٰتِ أَن لَّآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنتَ سُبۡحَٰنَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿87﴾

Transliteration: Watha alnnooni ith thahaba mughadiban fathanna an lan naqdira AAalayhi fanada fee alththulumati an la ilaha illa anta subhanaka innee kuntu mina alththalimeena

Translation: یادی (ذو النون)یش بکه‌ره‌وه (که یونس پێغه‌مبه‌ره‌) کاتێک به توڕه‌یی‌یه‌وه ڕۆیشت، گومانی وابوو که هه‌رگیز دنیای لێ ته‌نگ ناکه‌ینه‌وه (به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی گومانه‌که‌یه‌وه خوا خستیه ناو سکی نه‌هه‌نگه‌وه‌)، جا له ناو تاریکایه‌کاندا، (تاریکای شه‌وو ده‌ریا و ناوسکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا) هاوارو نزای لێ به‌رز بۆوه‌و وتی: په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر بۆ تۆیه‌، به‌ڕاستی من له سته‌مکاران بووم (کاتێک به بێ فه‌رمانی تۆ قه‌ومه‌که‌م به‌جێهێشت).

21:88

فَٱسۡتَجَبۡنَا لَهُۥ وَنَجَّيۡنَٰهُ مِنَ ٱلۡغَمِّۚ وَكَذَٰلِكَ نُـۨجِي ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ﴿88﴾

Transliteration: Faistajabna lahu wanajjaynahu mina alghammi wakathalika nunjee almumineena

Translation: ئێمه‌ش به‌هانایه‌وه چووین و ڕزگارمان کرد؛ له‌و غه‌م و په‌ژاره‌و ته‌نگانه‌یه‌ی که تێی که‌وتبوو، به‌و شێوه‌یه‌ش ئیمانداران ڕزگار ده‌که‌ین (کاتێک که ده‌که‌ونه ته‌نگانه‌وه‌و هاناو هاوار بۆ ئێمه ده‌هیێنن).

21:89

وَزَكَرِيَّآ إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥ رَبِّ لَا تَذَرۡنِي فَرۡدٗا وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلۡوَٰرِثِينَ ﴿89﴾

Transliteration: Wazakariyya ith nada rabbahu rabbi la tatharnee fardan waanta khayru alwaritheena

Translation: یادی (زکریا) ش بکه‌ره‌وه کاتێک هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری بردو وتی: په‌روه‌ردگارا؛ من به ته‌نهای مه‌هێڵه‌ره‌وه (نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه‌) تۆیش چاکترین زاتێکی له پاش من و هه‌موو مردوویه‌ک ده‌مێنیته‌وه‌.

21:90

فَٱسۡتَجَبۡنَا لَهُۥ وَوَهَبۡنَا لَهُۥ يَحۡيَىٰ وَأَصۡلَحۡنَا لَهُۥ زَوۡجَهُۥٓۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ يُسَٰرِعُونَ فِي ٱلۡخَيۡرَٰتِ وَيَدۡعُونَنَا رَغَبٗا وَرَهَبٗاۖ وَكَانُواْ لَنَا خَٰشِعِينَ ﴿90﴾

Transliteration: Faistajabna lahu wawahabna lahu yahya waaslahna lahu zawjahu innahum kanoo yusariAAoona fee alkhayrati wayadAAoonana raghaban warahaban wakanoo lana khashiAAeena

Translation: ئینجا ئێمه نزاکه‌یمان گیرا کردو (یحیی)مان پێبه‌خشی، هاوسه‌ره‌که‌شیمان بۆ چاککرد که منداڵی ببێ، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه چالاک و گورجو گۆڵ بوون له ئه‌نجامدانی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کدا و نزای به‌کوڵیان ده‌کرد، به ئومێدی ڕه‌حمه‌ت و به‌هه‌شتی ئێمه و له دۆزه‌خ و خه‌شمی ئێمه ده‌ترسانو ئه‌وانه هه‌میشه گه‌ردن که‌چ بوون بۆ ئێمه‌.

21:91

وَٱلَّتِيٓ أَحۡصَنَتۡ فَرۡجَهَا فَنَفَخۡنَا فِيهَا مِن رُّوحِنَا وَجَعَلۡنَٰهَا وَٱبۡنَهَآ ءَايَةٗ لِّلۡعَٰلَمِينَ ﴿91﴾

Transliteration: Waallatee ahsanat farjaha fanafakhna feeha min roohina wajaAAalnaha waibnaha ayatan lilAAalameena

Translation: یادی (مریم) یش بکه‌ره‌وه‌، ئه‌و ئافره‌ته‌ی داوێنی خۆی به خاوێنی ڕاگرت، ئێمه‌ش له‌و ڕۆحه‌ی خاوه‌نی بووین پێمان به‌خشی و خۆی و کوڕه‌که‌یمان کرد به (موعجیزه‌) و به‌ڵگه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی.

21:92

إِنَّ هَٰذِهِۦٓ أُمَّتُكُمۡ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ وَأَنَا۠ رَبُّكُمۡ فَٱعۡبُدُونِ ﴿92﴾

Transliteration: Inna hathihi ommatukum ommatan wahidatan waana rabbukum faoAAbudooni

Translation: خه‌ڵکینه! به‌ڕاستی ئه‌م ئایینه‌ی که ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه هێناویانه ئایینه‌که‌ی ئێوه‌یه‌، که یه‌ک ئایینه و منیش په‌روه‌ردگارتانم، ته‌نها من بپه‌رستن

21:93

وَتَقَطَّعُوٓاْ أَمۡرَهُم بَيۡنَهُمۡۖ كُلٌّ إِلَيۡنَا رَٰجِعُونَ ﴿93﴾

Transliteration: WataqattaAAoo amrahum baynahum kullun ilayna rajiAAoona

Translation: (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له ڕێبازی یه‌کتاناسی و ئاینی ئیسلام لایانداو) به‌ش به‌شیان کرد له نێوانی خۆیاندا. جۆره‌ها ده‌سته‌و گرۆ دروست بوو، به مه‌رجێک هه‌ر هه‌مووشیان بۆ لای ئێمه ده‌گه‌ڕێنه‌وه (له‌ده‌ستمان ده‌رناچن).

21:94

فَمَن يَعۡمَلۡ مِنَ ٱلصَّـٰلِحَٰتِ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَلَا كُفۡرَانَ لِسَعۡيِهِۦ وَإِنَّا لَهُۥ كَٰتِبُونَ ﴿94﴾

Transliteration: Faman yaAAmal mina alssalihati wahuwa muminun fala kufrana lisaAAyihi wainna lahu katiboona

Translation: جا ئه‌وه‌ی کارو کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام بدات له کاتێکدا که ئه‌و که‌سه باوه‌ڕداره‌، جا ئه‌وه هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی پشتگوێ ناخرێت و به‌زایه ناچێت به‌ڕاستی ئێمه بۆی یاداشت و تۆمار ده‌که‌ین.

21:95

وَحَرَٰمٌ عَلَىٰ قَرۡيَةٍ أَهۡلَكۡنَٰهَآ أَنَّهُمۡ لَا يَرۡجِعُونَ ﴿95﴾

Transliteration: Waharamun AAala qaryatin ahlaknaha annahum la yarjiAAoona

Translation: جارێکی تر حه‌رامه و ئه‌سته‌مه له دانیشتوانی هه‌ر شارو شارۆچکه‌یه‌ک که کاولمان کردووه‌، بێگومان ناگه‌ڕێنه‌وه‌...

21:96

حَتَّىٰٓ إِذَا فُتِحَتۡ يَأۡجُوجُ وَمَأۡجُوجُ وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٖ يَنسِلُونَ ﴿96﴾

Transliteration: Hatta itha futihat yajooju wamajooju wahum min kulli hadabin yansiloona

Translation: هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ربه‌سته‌که‌ی (ذو القرنین) له‌سه‌ر دوو تیره‌ی یاجوج و ماجوج ده‌کرێته‌وه (که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له نیشانه‌کانی نزیک بوونه‌وه‌ی کۆتای دنیا) و ئه‌وانه ئه‌و کاته له هه‌موو کون و که‌لێنێکه‌وه به لێشاو په‌یدا ده‌بن و زۆر ده‌بن.

21:97

وَٱقۡتَرَبَ ٱلۡوَعۡدُ ٱلۡحَقُّ فَإِذَا هِيَ شَٰخِصَةٌ أَبۡصَٰرُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يَٰوَيۡلَنَا قَدۡ كُنَّا فِي غَفۡلَةٖ مِّنۡ هَٰذَا بَلۡ كُنَّا ظَٰلِمِينَ ﴿97﴾

Transliteration: Waiqtaraba alwaAAdu alhaqqu faitha hiya shakhisatun absaru allatheena kafaroo ya waylana qad kunna fee ghaflatin min hatha bal kunna thalimeena

Translation: ئه‌وسا ئیتر به‌ڵێنی ڕاستی نزیک ده‌بێته‌وه و ده‌ست پێ ده‌کات، ئینجا ده‌بینیت چاوی ئه‌وانه‌ی بێ‌باوه‌ڕن ئه‌بڵه‌ق و زه‌ق ده‌بێت، (بێ په‌روا ده‌ڵێن) هاوار بۆ ئێمه‌، چاک غافڵ بووین له‌م ڕۆژه‌، له‌م سه‌ره‌نجامه‌، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌! به‌ڵکو ئێمه هه‌ر سته‌مکاربووین.

21:98

إِنَّكُمۡ وَمَا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنتُمۡ لَهَا وَٰرِدُونَ ﴿98﴾

Transliteration: Innakum wama taAAbudoona min dooni Allahi hasabu jahannama antum laha waridoona

Translation: (پاشان پێیان ده‌وترێت) بێگومان ئێوه و ئه‌و شتانه‌ی له جیاتی خوا ده‌تانپه‌رست سووته‌مه‌نی دۆزه‌خن و سه‌لکه بزوتی ئاگرن، ده‌بێت هه‌ر بچنه ناوی و هه‌میشه تێیدان.

21:99

لَوۡ كَانَ هَـٰٓؤُلَآءِ ءَالِهَةٗ مَّا وَرَدُوهَاۖ وَكُلّٞ فِيهَا خَٰلِدُونَ ﴿99﴾

Transliteration: Law kana haolai alihatan ma waradooha wakullun feeha khalidoona

Translation: (هه‌روه‌ها به‌هاوه‌ڵگه‌ڕان ده‌وترێت) ئه‌وانه‌ی ئێوه ده‌تانپه‌رست ئه‌گه‌ر خوا بوونایه ئاوا نه‌ده‌خرانه ناو دۆزه‌خه‌وه‌، بێگومان هه‌رهه‌موویان (هاوه‌ڵگه‌ران و په‌رستراوه‌کانیان) له دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه‌.

21:100

لَهُمۡ فِيهَا زَفِيرٞ وَهُمۡ فِيهَا لَا يَسۡمَعُونَ ﴿100﴾

Transliteration: Lahum feeha zafeerun wahum feeha la yasmaAAoona

Translation: ئه‌وانه‌؛ به‌هه‌ناسه‌ی قورس و لرخه‌لرخ ئاهو ناڵه‌وه (ژیانی سه‌ختی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر) و مژده و هیواو قسه‌یه‌کی خۆش نابیستن.

21:101

إِنَّ ٱلَّذِينَ سَبَقَتۡ لَهُم مِّنَّا ٱلۡحُسۡنَىٰٓ أُوْلَـٰٓئِكَ عَنۡهَا مُبۡعَدُونَ ﴿101﴾

Transliteration: Inna allatheena sabaqat lahum minna alhusna olaika AAanha mubAAadoona

Translation: به‌ڕاستی ئه‌وانه که هه‌ر زوو بڕیارمانداوه چاکه بهێنینه‌وه ڕێیان (به‌هۆی ئیمان و باوه‌ڕو کرده‌وه‌ی چاکیانه‌وه‌) ئه‌وانه دووره په‌رێز کراون له دۆزه‌خه‌وه‌.

21:102

لَا يَسۡمَعُونَ حَسِيسَهَاۖ وَهُمۡ فِي مَا ٱشۡتَهَتۡ أَنفُسُهُمۡ خَٰلِدُونَ ﴿102﴾

Transliteration: La yasmaAAoona haseesaha wahum fee ma ishtahat anfusuhum khalidoona

Translation: قرچه قرچ و ورشه و ده‌نگی بڵێسه‌ی نابیستن، (به‌ڵکو ئه‌وان له نازو نیعمه‌تدا) که حه‌زیان لێی بوو و ئاره‌زوویان ده‌کرد بۆ هه‌تا هه‌تایی ده‌مێنن

21:103

لَا يَحۡزُنُهُمُ ٱلۡفَزَعُ ٱلۡأَكۡبَرُ وَتَتَلَقَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَـٰٓئِكَةُ هَٰذَا يَوۡمُكُمُ ٱلَّذِي كُنتُمۡ تُوعَدُونَ ﴿103﴾

Transliteration: La yahzunuhumu alfazaAAu alakbaru watatalaqqahumu almalaikatu hatha yawmukumu allathee kuntum tooAAadoona

Translation: (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌) لێقه‌ومانی گه‌وره و ته‌نگانه‌ی بێ سنوور (قیامه‌ت) تووشی غه‌مباری و په‌ژاره‌یان ناکات، به‌ڵکو فریشه‌کان (به ڕووی خۆشه‌وه پێشوازیان لی ده‌که‌ن و) ده‌ڵێن ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که کاتی خۆی به‌ڵێنیان پێده‌درا (ئێوه ئیتر ڕزگارتان بوو له ته‌نگانه و ناخۆشی دنیا، بۆ هه‌میشه که‌ونه‌ته خۆشیه‌وه‌).

21:104

يَوۡمَ نَطۡوِي ٱلسَّمَآءَ كَطَيِّ ٱلسِّجِلِّ لِلۡكُتُبِۚ كَمَا بَدَأۡنَآ أَوَّلَ خَلۡقٖ نُّعِيدُهُۥۚ وَعۡدًا عَلَيۡنَآۚ إِنَّا كُنَّا فَٰعِلِينَ ﴿104﴾

Transliteration: Yawma natwee alssamaa katayyi alssijlli lilkutubi kama badana awwala khalqin nuAAeeduhu waAAdan AAalayna inna kunna faAAileena

Translation: ڕۆژێک دێت ئێمه ئاسمان ده‌پێچینه‌وه‌، وه‌کو چۆن کتێبی کراوه داده‌خرێت و ده‌پێچرێته‌وه هه‌روه‌ک چۆن له سه‌ره‌تاوه دروستمان کرد، وه‌ک ئه‌وسای خۆی لێ ده‌که‌ینه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ به شێوه‌یه‌کی تر دروستی بکه‌ینه‌وه‌) جا ئه‌وه په‌یمان و به‌ڵێنی ئێمه‌یه‌، بێگومان ئێمه ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

21:105

وَلَقَدۡ كَتَبۡنَا فِي ٱلزَّبُورِ مِنۢ بَعۡدِ ٱلذِّكۡرِ أَنَّ ٱلۡأَرۡضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ ٱلصَّـٰلِحُونَ ﴿105﴾

Transliteration: Walaqad katabna fee alzzaboori min baAAdi alththikri anna alarda yarithuha AAibadiya alssalihoona

Translation: سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه له کتێبی زه‌بووردا دوای ته‌ورات بڕیارمان داوه که‌: بێگومان به‌نده شیاو و چاکه‌کانم ده‌بنه خاوه‌نی زه‌وی.

21:106

إِنَّ فِي هَٰذَا لَبَلَٰغٗا لِّقَوۡمٍ عَٰبِدِينَ ﴿106﴾

Transliteration: Inna fee hatha labalaghan liqawmin AAabideena

Translation: به‌ڕاستی ئا له‌م باسه‌دا مژده‌و ڕاگه‌یاندن بۆ که‌سانی خواپه‌رست و به‌نده ملکه‌چه‌کان.

21:107

وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا رَحۡمَةٗ لِّلۡعَٰلَمِينَ ﴿107﴾

Transliteration: Wama arsalnaka illa rahmatan lilAAalameena

Translation: (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که ببیته ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌ت بۆ هه‌موو جیهانه‌کان (جیهانی ئاده‌میزاد و گیاندار و ڕووه‌ک و په‌ری و... هتد)

21:108

قُلۡ إِنَّمَا يُوحَىٰٓ إِلَيَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۖ فَهَلۡ أَنتُم مُّسۡلِمُونَ ﴿108﴾

Transliteration: Qul innama yooha ilayya annama ilahukum ilahun wahidun fahal antum muslimoona

Translation: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ) بڵێ: به‌ڕاستی من ته‌نها ئاگادار ده‌کرێم که بێگومان خوای ئێوه هه‌ر خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه‌، ئایا ئێوه ته‌سلیمی ئه‌م بڕیاره ده‌بن و مسوڵمان ده‌بن؟!

21:109

فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَقُلۡ ءَاذَنتُكُمۡ عَلَىٰ سَوَآءٖۖ وَإِنۡ أَدۡرِيٓ أَقَرِيبٌ أَم بَعِيدٞ مَّا تُوعَدُونَ ﴿109﴾

Transliteration: Fain tawallaw faqul athantukum AAala sawain wain adree aqareebun am baAAeedun ma tooAAadoona

Translation: خۆ ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵکردو گوێیان نه‌گرت (بۆ گوفتارو به‌رنامه‌ی ڕوون و ئاشکرای تۆ، ئه‌وه پێیان) بڵێ: من په‌یامی خوام به یه‌کسانی به هه‌مووتان گه‌یاندووه (هیچ شتێکم له که‌س نه‌شاردۆته‌وه‌) من ئیتر نازانم ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که له ئێوه ده‌کرێت نزیکه یان دووره (ده‌رباره‌ی شکستی ئێوه‌، یان به‌رپا بوونی قیامه‌ت).

21:110

إِنَّهُۥ يَعۡلَمُ ٱلۡجَهۡرَ مِنَ ٱلۡقَوۡلِ وَيَعۡلَمُ مَا تَكۡتُمُونَ ﴿110﴾

Transliteration: Innahu yaAAlamu aljahra mina alqawli wayaAAlamu ma taktumoona

Translation: (دڵنیا بن) به ڕاستی هه‌ر ئه‌و زاته خۆی ده‌زانێت و ئاگایه به گوفتاری ئاشکراو هه‌ر ئه‌ویش ده‌زانێت و ئاگاداره له‌وه‌ی که ده‌یشارنه‌وه (له کارو کرده‌وه‌تان).

21:111

وَإِنۡ أَدۡرِي لَعَلَّهُۥ فِتۡنَةٞ لَّكُمۡ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٖ ﴿111﴾

Transliteration: Wain adree laAAallahu fitnatun lakum wamataAAun ila heenin

Translation: من نازانم له‌وانه‌یه ئه‌م دواخستنی تۆڵه و به‌ڵێنی په‌روه‌ردگاره بۆ تاقیکردنه‌وه و سزاتان بێت و ڕابواردنێکیش بێت تا کاتێکی دیاریکراو (له دنیای کۆتا ته‌مه‌ندا، یاخود به‌ڵکو به خۆدا بچنه‌وه و ڕێبازی دینداری بگرنه به‌ر).

21:112

قَٰلَ رَبِّ ٱحۡكُم بِٱلۡحَقِّۗ وَرَبُّنَا ٱلرَّحۡمَٰنُ ٱلۡمُسۡتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ ﴿112﴾

Transliteration: Qala rabbi ohkum bialhaqqi warabbuna alrrahmanu almustaAAanu AAala ma tasifoona

Translation: (دوای گه‌یاندنی په‌یامی خوا و گوێ پێنه‌دانی خوانه‌ناسان) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ووتی: په‌روه‌ردگارا دادگه‌رانه له نێوان من و ئه‌مانه‌دا داوه‌ری بفه‌رموو له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی، په‌روه‌ردگارمان به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه داوای یارمه‌تی لێکراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمان بخات به‌سه‌ر ئه‌و پێناسه‌یه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن ده‌رباره‌ی خواو پێغه‌مبه‌ر و په‌یامه‌که‌ی

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download