quranm◉

Surah Ash-Shu'ara transliteration

◉ Sûre · ∞

26:1

طسٓمٓ ﴿1﴾

Transliteration: Taseenmeem

Translation: سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقر‌ة) بده.

26:2

تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ ﴿2﴾

Transliteration: Tilka ayatu alkitabi almubeeni

Translation: ئه‌و سووره‌ته چه‌ندین ئایه‌ته له ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئاشکرا و ڕوون

26:3

لَعَلَّكَ بَٰخِعٞ نَّفۡسَكَ أَلَّا يَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ ﴿3﴾

Transliteration: LaAAallaka bakhiAAun nafsaka alla yakoonoo mumineena

Translation: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم خه‌ریکیت له داخ و خه‌فه‌تدا خۆت ده‌فه‌وتێنیت کاتێک ده‌بینیت خوانه‌ناسان باوه‌ڕناهێنن.

26:4

إِن نَّشَأۡ نُنَزِّلۡ عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ءَايَةٗ فَظَلَّتۡ أَعۡنَٰقُهُمۡ لَهَا خَٰضِعِينَ ﴿4﴾

Transliteration: In nasha nunazzil AAalayhim mina alssamai ayatan fathallat aAAnaquhum laha khadiAAeena

Translation: خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت موعجیزه‌یه‌کیان له ئاسمانه‌وه بۆ دابه‌زێنین ئه‌وسا به‌رده‌وام گه‌ردنیان بۆی ملکه‌چ و زه‌لیل ده‌بێت

26:5

وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن ذِكۡرٖ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ مُحۡدَثٍ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهُ مُعۡرِضِينَ ﴿5﴾

Transliteration: Wama yateehim min thikrin mina alrrahmani muhdathin illa kanoo AAanhu muAArideena

Translation: هیچ یاد خستنه‌وه و ئامۆژگاریه‌کی گۆیا له خوای میهره‌بانه‌وه بۆیان نه‌هاتووه‌، پشتیان تێ نه‌کردبێت و سه‌رپێچیان لێ نه‌کردبێت.

26:6

فَقَدۡ كَذَّبُواْ فَسَيَأۡتِيهِمۡ أَنۢبَـٰٓؤُاْ مَا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ ﴿6﴾

Transliteration: Faqad kaththaboo fasayateehim anbao ma kanoo bihi yastahzioona

Translation: بێگومان ئه‌وانه (به‌رنامه‌ی ئێمه‌یان) به‌درۆ زانی، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و سه‌ره‌نجامه‌یان پێ ده‌گات، که گاڵته‌یان پێ ده‌کرد.

26:7

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ كَمۡ أَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجٖ كَرِيمٍ ﴿7﴾

Transliteration: Awalam yaraw ila alardi kam anbatna feeha min kulli zawjin kareemin

Translation: ئایا سه‌رنجی زه‌وییان نه‌داوه و لێی ورد نه‌بونه‌ته‌وه، چه‌نده‌ها جووت گژوگیاو ڕووه‌کی به نرخی هه‌موو جۆرو و ڕازاوه‌مان تێدا ڕواندووه‌.

26:8

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ﴿8﴾

Transliteration: Inna fee thalika laayatan wama kana aktharuhum mumineena

Translation: به ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی (به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوای په‌روه‌ردگار) که‌چی زۆربه‌یان باوه‌ڕدار نه‌بوون.

26:9

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿9﴾

Transliteration: Wainna rabbaka lahuwa alAAazeezu alrraheemu

Translation: به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) باڵا ده‌سته (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا) به‌سۆز و میهره‌بانیشه (به ئیمانداران).

26:10

وَإِذۡ نَادَىٰ رَبُّكَ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱئۡتِ ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿10﴾

Transliteration: Waith nada rabbuka moosa ani iti alqawma alththalimeena

Translation: (بیریان بخه‌ره‌وه‌) کاتێک په‌روه‌ردگارت (له لاپاڵی کێوی طوردا) فه‌رمانیدا به موسا که بچۆ بۆ لای قه‌ومی سته‌مکار و سته‌م پیشه‌...

26:11

قَوۡمَ فِرۡعَوۡنَۚ أَلَا يَتَّقُونَ ﴿11﴾

Transliteration: Qawma firAAawna ala yattaqoona

Translation: که قه‌ومی فیرعه‌ونه... وه پێیان بڵێت: ئایا له خوا ناترسن؟ پارێزکار نابن؟

26:12

قَالَ رَبِّ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ ﴿12﴾

Transliteration: Qala rabbi innee akhafu an yukaththibooni

Translation: موسا وتی: په‌روه‌ردگارا، بێگومان من ده‌ترسم بڕوام پێ نه‌که‌ن..

26:13

وَيَضِيقُ صَدۡرِي وَلَا يَنطَلِقُ لِسَانِي فَأَرۡسِلۡ إِلَىٰ هَٰرُونَ ﴿13﴾

Transliteration: Wayadeequ sadree wala yantaliqu lisanee faarsil ila haroona

Translation: ته‌نگه نه‌فه‌س وسینه نه‌نگیش ببم و زمانم پاراو نه‌بێت، به‌ڵکو په‌یام بۆ هارونی براشم بنێرێت (تا هاوکاریم بکات و یاریده‌ده‌رم بێت)...

26:14

وَلَهُمۡ عَلَيَّ ذَنۢبٞ فَأَخَافُ أَن يَقۡتُلُونِ ﴿14﴾

Transliteration: Walahum AAalayya thanbun faakhafu an yaqtulooni

Translation: تۆڵه‌‌ی تاوانێکیشان وا به‌سه‌رمه‌وه (کاتێک به هه‌ڵه قبط‌یه‌که‌م کوشت) بۆیه ده‌ترسم بمکوژنه‌وه‌...

26:15

قَالَ كَلَّاۖ فَٱذۡهَبَا بِـَٔايَٰتِنَآۖ إِنَّا مَعَكُم مُّسۡتَمِعُونَ ﴿15﴾

Transliteration: Qala kalla faithhaba biayatina inna maAAakum mustamiAAoona

Translation: خوا فه‌رمووی: نه‌خێر (ناتوانن بتکوژن)، که‌واته بڕۆن هه‌ردووکتان هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌کانماندا، ئێمه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتانداین و چاودێرو گوێگرین...

26:16

فَأۡتِيَا فِرۡعَوۡنَ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ﴿16﴾

Transliteration: Fatiya firAAawna faqoola inna rasoolu rabbi alAAalameena

Translation: بچن بۆ لای فیرعه‌ون و بڵێن: ئێمه به‌ڕاستی هه‌ردووکمان نێردراوی په‌روه‌ردگاری جیهانیانین

26:17

أَنۡ أَرۡسِلۡ مَعَنَا بَنِيٓ إِسۡرَـٰٓءِيلَ ﴿17﴾

Transliteration: An arsil maAAana banee israeela

Translation: داوات لێ ده‌که‌ین که ده‌ستبه‌رداری نه‌وه‌ی ئیسرائیل ببیت و ئازادیان بکه‌یت با له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بن...

26:18

قَالَ أَلَمۡ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدٗا وَلَبِثۡتَ فِينَا مِنۡ عُمُرِكَ سِنِينَ ﴿18﴾

Transliteration: Qala alam nurabbika feena waleedan walabithta feena min AAumurika sineena

Translation: کاتێک موسا و هاروون په‌یامی خوایان گه‌یاند، فیرعه‌ون به موسای وت: (ئه‌مه پاداشتی پیاوه‌تی‌یه) ئایا ئێمه به منداڵی به خێومان نه‌کردیت؟ چه‌نده‌ها ساڵی ته‌مه‌نت له‌ناوماندا نه‌برده‌سه‌ر؟...

26:19

وَفَعَلۡتَ فَعۡلَتَكَ ٱلَّتِي فَعَلۡتَ وَأَنتَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ ﴿19﴾

Transliteration: WafaAAalta faAAlataka allatee faAAalta waanta mina alkafireena

Translation: ئه‌وه‌شت کرد که کردت (مه‌به‌ست کوشتنی قبطیه‌که‌یه‌) دیاره که تۆ له ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌دایت که ناشکورن و پاداشتی پیاوه‌تی نازانن...

26:20

قَالَ فَعَلۡتُهَآ إِذٗا وَأَنَا۠ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ ﴿20﴾

Transliteration: Qala faAAaltuha ithan waana mina alddalleena

Translation: موسا وتی: ئه‌و کاته ئه‌وه‌مکرد، له نه‌زانه‌کان بووم، (نه‌مده‌زانی به‌وه ده‌مرێت)...

26:21

فَفَرَرۡتُ مِنكُمۡ لَمَّا خِفۡتُكُمۡ فَوَهَبَ لِي رَبِّي حُكۡمٗا وَجَعَلَنِي مِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ﴿21﴾

Transliteration: Fafarartu minkum lamma khiftukum fawahaba lee rabbee hukman wajaAAalanee mina almursaleena

Translation: ئینجا ئه‌وه بوو له ده‌ست ئێوه هه‌ڵاتم کاتێک ترسام (له‌سه‌ر کوشتنی هه‌ڵه بمکوژنه‌وه)، ئیتر په‌روه‌ردگارم دانایی پێبه‌خشیووم و کردوومی به یه‌کێک له پێغه‌مبه‌ران.

26:22

وَتِلۡكَ نِعۡمَةٞ تَمُنُّهَا عَلَيَّ أَنۡ عَبَّدتَّ بَنِيٓ إِسۡرَـٰٓءِيلَ ﴿22﴾

Transliteration: Watilka niAAmatun tamunnuha AAalayya an AAabbadta banee israeela

Translation: جا ئه‌وه نازو نیعمه‌ته منه‌تم به‌سه‌ردا ده‌که‌یت که تۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیلت کردۆته به‌نده‌ی خۆت و زه‌لیلت کردوون؟ (چونکه به‌هۆی سته‌می تۆوه من له ماڵی ئێوه‌دا به‌خێوکرام).

26:23

قَالَ فِرۡعَوۡنُ وَمَا رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ﴿23﴾

Transliteration: Qala firAAawnu wama rabbu alAAalameena

Translation: ئینجا فیرعه‌وون وتی: باشه، په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان چی‌یه و کێ‌یه؟...

26:24

قَالَ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ ﴿24﴾

Transliteration: Qala rabbu alssamawati waalardi wama baynahuma in kuntum mooqineena

Translation: موسا وتی: ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌و هه‌رچیش وا له نێوانیاندایه ئه‌گه‌ر ئێوه بڕوا ده‌که‌ن و دڵنیا ده‌بن.

26:25

قَالَ لِمَنۡ حَوۡلَهُۥٓ أَلَا تَسۡتَمِعُونَ ﴿25﴾

Transliteration: Qala liman hawlahu ala tastamiAAoona

Translation: (فیرعه‌ون به له خۆبایی بوونێکه‌وه‌) به‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری وت: ئه‌وه گوێ ناگرن چی ده‌ڵێت.

26:26

قَالَ رَبُّكُمۡ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ ﴿26﴾

Transliteration: Qala rabbukum warabbu abaikumu alawwaleena

Translation: (موسا ڕووی کرده خه‌ڵکه‌که‌) وتی: په‌روه‌ردگاری من په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و په‌روه‌ردگاری باو باپیرانی دێرینیشتانه.

26:27

قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ ٱلَّذِيٓ أُرۡسِلَ إِلَيۡكُمۡ لَمَجۡنُونٞ ﴿27﴾

Transliteration: Qala inna rasoolakumu allathee orsila ilaykum lamajnoonun

Translation: فیرعه‌ون (به گاڵته پێکردنه‌وه‌) وتی: به ڕاستی (وا دیاره‌) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی بۆ ئێوه ڕه‌وانه کراوه شێته‌!!

26:28

قَالَ رَبُّ ٱلۡمَشۡرِقِ وَٱلۡمَغۡرِبِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُمۡ تَعۡقِلُونَ ﴿28﴾

Transliteration: Qala rabbu almashriqi waalmaghribi wama baynahuma in kuntum taAAqiloona

Translation: موسا وتی: په‌روه‌ردگاری خۆرهه‌ڵات و خۆرئاواو هه‌موو ئه‌و شتانه‌شه که‌وا له نێوانیاندایه ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و بیروهۆشتان بخه‌نه کار!!

26:29

قَالَ لَئِنِ ٱتَّخَذۡتَ إِلَٰهًا غَيۡرِي لَأَجۡعَلَنَّكَ مِنَ ٱلۡمَسۡجُونِينَ ﴿29﴾

Transliteration: Qala laini ittakhathta ilahan ghayree laajAAalannaka mina almasjooneena

Translation: فیرعه‌ون سوێندی خوارد و وتی: ئه‌گه‌ر جگه له من که‌سێکی تر بکه‌یته خوای خۆت و فه‌رمانبه‌رداری بیت، ده‌تخه‌مه ڕیزی به‌ندکراوه‌کانه‌وه و زیندانیت ده‌که‌م...

26:30

قَالَ أَوَلَوۡ جِئۡتُكَ بِشَيۡءٖ مُّبِينٖ ﴿30﴾

Transliteration: Qala awalaw jituka bishayin mubeenin

Translation: موسا وتی: باشه‌، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه و شتێکی ئاشکرات پیشان بده‌م (له‌سه‌ر ڕاستگۆیی خۆم هه‌ر به‌ندم ده‌که‌یت)...

26:31

قَالَ فَأۡتِ بِهِۦٓ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ ﴿31﴾

Transliteration: Qala fati bihi in kunta mina alssadiqeena

Translation: فیرعه‌ون وتی: ئاده‌ی بزانم چیت پێ ده‌کرێت ئه‌نجامی بده ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت!!...

26:32

فَأَلۡقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعۡبَانٞ مُّبِينٞ ﴿32﴾

Transliteration: Faalqa AAasahu faitha hiya thuAAbanun mubeenun

Translation: ئه‌ویش گۆچانه‌که‌ی فڕێدا، ده‌ستبه‌جێ بوو به هه‌‌ژدیهایه‌کی گه‌وره‌ی ئاشکرا (فیرعه‌ون و دار و ده‌سته‌ی تۆقان)!!...

26:33

وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِيَ بَيۡضَآءُ لِلنَّـٰظِرِينَ ﴿33﴾

Transliteration: WanazaAAa yadahu faitha hiya baydao lilnnathireena

Translation: ده‌ستیشی (خسته بن باڵی) و ده‌ریهێنا خێرا بوو به (کافوری) سپی و ده‌دره‌وشایه‌وه له به‌ر چاوی ته‌ماشاکاران!!...

26:34

قَالَ لِلۡمَلَإِ حَوۡلَهُۥٓ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌ عَلِيمٞ ﴿34﴾

Transliteration: Qala lilmalai hawlahu inna hatha lasahirun AAaleemun

Translation: فیرعه‌ون (هیچی بۆ نه‌مایه‌وه‌) به دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری خۆی وت: ئه‌م (فرستاده‌یه‌) جاودووگه‌رێکی زاناو شاره‌زایه‌!!...

26:35

يُرِيدُ أَن يُخۡرِجَكُم مِّنۡ أَرۡضِكُم بِسِحۡرِهِۦ فَمَاذَا تَأۡمُرُونَ ﴿35﴾

Transliteration: Yureedu an yukhrijakum min ardikum bisihrihi famatha tamuroona

Translation: ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر زه‌وی خۆتان ده‌رتان بکات به هۆی جادوه‌که‌یه‌وه‌، فه‌رمانتان به چی‌یه؟ (چی بکه‌ین باشه تا سنورێکی بۆ دابنێین).

26:36

قَالُوٓاْ أَرۡجِهۡ وَأَخَاهُ وَٱبۡعَثۡ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ ﴿36﴾

Transliteration: Qaloo arjih waakhahu waibAAath fee almadaini hashireena

Translation: دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ون وتیان: مۆڵه‌تێک بده به موساو براکه‌ی، فه‌رمانیش بنێره بۆ کاربه‌ده‌ستانی هه‌موو شاره‌کان تا خه‌ڵکی کۆبکه‌نه‌وه و له پیلانه‌که ئاگاداریاین بکه‌ین!!...

26:37

يَأۡتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٖ ﴿37﴾

Transliteration: Yatooka bikulli sahharin AAaleemin

Translation: بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌رچی جادووگه‌ری شاره‌زا هه‌یه بۆت بهێنن...

26:38

فَجُمِعَ ٱلسَّحَرَةُ لِمِيقَٰتِ يَوۡمٖ مَّعۡلُومٖ ﴿38﴾

Transliteration: FajumiAAa alssaharatu limeeqati yawmin maAAloomin

Translation: سه‌ره‌نجام جادوگه‌ران له ڕۆژێکی دیاریکراو و کاتێکی دیاریکراودا کۆکرانه‌وه‌...

26:39

وَقِيلَ لِلنَّاسِ هَلۡ أَنتُم مُّجۡتَمِعُونَ ﴿39﴾

Transliteration: Waqeela lilnnasi hal antum mujtamiAAoona

Translation: پاشان به خه‌ڵکی وترا: ئایا (بۆ دیتنی ئه‌م دیمه‌ن و شانۆیه‌) کۆنابنه‌وه‌؟!...

26:40

لَعَلَّنَا نَتَّبِعُ ٱلسَّحَرَةَ إِن كَانُواْ هُمُ ٱلۡغَٰلِبِينَ ﴿40﴾

Transliteration: LaAAallana nattabiAAu alssaharata in kanoo humu alghalibeena

Translation: بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی جادووگه‌ران بکه‌وین ئه‌گه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتن و بردیانه‌وه‌!...

26:41

فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالُواْ لِفِرۡعَوۡنَ أَئِنَّ لَنَا لَأَجۡرًا إِن كُنَّا نَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبِينَ ﴿41﴾

Transliteration: Falamma jaa alssaharatu qaloo lifirAAawna ainna lana laajran in kunna nahnu alghalibeena

Translation: کاتێک جادووگه‌ران هاتن بۆ لای فیرعه‌ون، وتیان: ئایا پاداشتمان ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رکه‌وتین و بردمانه‌وه‌؟!

26:42

قَالَ نَعَمۡ وَإِنَّكُمۡ إِذٗا لَّمِنَ ٱلۡمُقَرَّبِينَ ﴿42﴾

Transliteration: Qala naAAam wainnakum ithan lamina almuqarrabeena

Translation: فیرعه‌ون وتی: به‌ڵێ بێگومان ئێوه له‌و کاته‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له نزیکانی من ده‌بن...

26:43

قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلۡقُواْ مَآ أَنتُم مُّلۡقُونَ ﴿43﴾

Transliteration: Qala lahum moosa alqoo ma antum mulqoona

Translation: (پاشان له ڕۆژ و کاتی دیاریکراودا) موسا به جادووگه‌رانی وت: چیتان پێیه فڕێی بده‌ن و چیتان له ده‌ست دێت درێغی مه‌که‌ن؟!

26:44

فَأَلۡقَوۡاْ حِبَالَهُمۡ وَعِصِيَّهُمۡ وَقَالُواْ بِعِزَّةِ فِرۡعَوۡنَ إِنَّا لَنَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبُونَ ﴿44﴾

Transliteration: Faalqaw hibalahum waAAisiyyahum waqaloo biAAizzati firAAawna inna lanahnu alghaliboona

Translation: ئه‌وانیش هه‌رچی په‌ت و گوریس و دارو گۆچانیان هه‌یه فڕێیاندا و وتیان: به یارمه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ون، بێگومان هه‌ر ئێمه سه‌رده‌که‌وین و هه‌ر ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه‌.

26:45

فَأَلۡقَىٰ مُوسَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ تَلۡقَفُ مَا يَأۡفِكُونَ ﴿45﴾

Transliteration: Faalqa moosa AAasahu faitha hiya talqafu ma yafikoona

Translation: ئینجا موسا عه‌ساکه‌ی فڕێدا، هه‌رچی درۆ و ده‌له‌سه و گوریس و داریان هه‌بوو، هه‌ر هه‌مووی هه‌ڵلووشی و له ناوی برد.

26:46

فَأُلۡقِيَ ٱلسَّحَرَةُ سَٰجِدِينَ ﴿46﴾

Transliteration: Faolqiya alssaharatu sajideena

Translation: ئه‌وسا ئیتر هه‌موو جادووگه‌ران، خران به ڕووداو سوژده‌یان برد بۆ خوا...

26:47

قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ﴿47﴾

Transliteration: Qaloo amanna birabbi alAAalameena

Translation: وتیان: ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه به په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان.

26:48

رَبِّ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ﴿48﴾

Transliteration: Rabbi moosa waharoona

Translation: په‌روه‌ردگاری موساو هاروون.

26:49

قَالَ ءَامَنتُمۡ لَهُۥ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِي عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحۡرَ فَلَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَۚ لَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفٖ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمۡ أَجۡمَعِينَ ﴿49﴾

Transliteration: Qala amantum lahu qabla an athana lakum innahu lakabeerukumu allathee AAallamakumu alssihra falasawfa taAAlamoona laoqattiAAanna aydiyakum waarjulakum min khilafin walaosallibannakum ajmaAAeena

Translation: فیرعه‌ون وتی: هه‌روا باوه‌ڕتان پێ هێنا پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تتان بده‌م بێگومان ئه‌م جادووگه‌ره‌، گه‌وره‌که‌تانه‌، که فێری جادووگه‌ری کردوون، خۆتان ده‌بیننه‌وه‌، ده‌بێت ده‌ست قاچتان به پێچه‌وانه‌وه بقرتێنم و هه‌مووتان له جاچ بده‌م.

26:50

قَالُواْ لَا ضَيۡرَۖ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ ﴿50﴾

Transliteration: Qaloo la dayra inna ila rabbina munqaliboona

Translation: جادووگه‌رانی ئه‌وسا و ئیماندارانی ئێستا، بێ ترس وتیان: هیچ زه‌ره‌رو زیانی بۆمان نابێت (له هه‌ڕه‌شه ناترسین) چونکه ئێمه دڵنیاین که بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌.

26:51

إِنَّا نَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لَنَا رَبُّنَا خَطَٰيَٰنَآ أَن كُنَّآ أَوَّلَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ﴿51﴾

Transliteration: Inna natmaAAu an yaghfira lana rabbuna khatayana an kunna awwala almumineena

Translation: ئێمه به ڕاستی به‌ته‌ماین و ئومێده‌وارین که په‌روه‌ردگارمان له گوناهه‌کانمان خۆش ببێت هه‌ر به‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌سته‌ین له ئیمانداران (چاوپۆشی له ڕابووردووی ناپه‌سه‌ندمان ده‌کات).

26:52

وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَسۡرِ بِعِبَادِيٓ إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ ﴿52﴾

Transliteration: Waawhayna ila moosa an asri biAAibadee innakum muttabaAAoona

Translation: (دوای ساڵه‌ها) وه‌حیمان نارد بۆ موسا (ئیتر وڵات به‌جێ بهێڵێت) شه‌وڕه‌ویی بکه به به‌نده‌کانم و دڵنیاش بن که (دوژمنان) شوێنتان ده‌که‌ون...

26:53

فَأَرۡسَلَ فِرۡعَوۡنُ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ ﴿53﴾

Transliteration: Faarsala firAAawnu fee almadaini hashireena

Translation: فیرعه‌ون (که هه‌واڵی زانی) ناردی بۆ شاره‌کان که هێز کۆبکه‌نه‌وه و (نه‌یه‌ڵن نه‌وه‌ی ئیسرائیل کۆچ بکه‌ن)...

26:54

إِنَّ هَـٰٓؤُلَآءِ لَشِرۡذِمَةٞ قَلِيلُونَ ﴿54﴾

Transliteration: Inna haolai lashirthimatun qaleeloona

Translation: (جاڕی داو وتی) بێگومان ئه‌وانه ده‌سته‌یه‌کی که‌من و زوو باڵبه‌ستیان ده‌که‌ین...

26:55

وَإِنَّهُمۡ لَنَا لَغَآئِظُونَ ﴿55﴾

Transliteration: Wainnahum lana laghaithoona

Translation: به ڕاستی ئه‌وانه سه‌رکه‌شییان کردووه و ئێمه‌یان تووڕه کردووه...

26:56

وَإِنَّا لَجَمِيعٌ حَٰذِرُونَ ﴿56﴾

Transliteration: Wainna lajameeAAun hathiroona

Translation: (خه‌متان نه‌بێت) بێگومان ئێمه هه‌موومان بێدارو ئاگادارین (له نه‌خشه‌یان)...

26:57

فَأَخۡرَجۡنَٰهُم مِّن جَنَّـٰتٖ وَعُيُونٖ ﴿57﴾

Transliteration: Faakhrajnahum min jannatin waAAuyoonin

Translation: ئینجا ئێمه (به‌و شێوه‌یه فیرعه‌ون ودارو ده‌سته‌یمان) ده‌رهێنا له ناو باخ و باخات و کانیاوه‌کان...

26:58

وَكُنُوزٖ وَمَقَامٖ كَرِيمٖ ﴿58﴾

Transliteration: Wakunoozin wamaqamin kareemin

Translation: له نێو گه‌نجینه‌ی جۆراو جۆر و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش و ڕازاوه‌دا...

26:59

كَذَٰلِكَۖ وَأَوۡرَثۡنَٰهَا بَنِيٓ إِسۡرَـٰٓءِيلَ ﴿59﴾

Transliteration: Kathalika waawrathnaha banee israeela

Translation: نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان کرد به خاوه‌نی (زۆربه‌ی) ماڵ و سامانیان...

26:60

فَأَتۡبَعُوهُم مُّشۡرِقِينَ ﴿60﴾

Transliteration: FaatbaAAoohum mushriqeena

Translation: ئه‌وسا (فیرعه‌ون و دارو ده‌سته‌ی) شوێنیان که‌وتن، له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتندا پێیان گه‌یشتن...

26:61

فَلَمَّا تَرَـٰٓءَا ٱلۡجَمۡعَانِ قَالَ أَصۡحَٰبُ مُوسَىٰٓ إِنَّا لَمُدۡرَكُونَ ﴿61﴾

Transliteration: Falamma taraa aljamAAani qala ashabu moosa inna lamudrakoona

Translation: کاتێک هه‌ردوولا یه‌کتریان به‌دی کرد، یارانی موسا وتیان: به‌ڕاستی پێمانگه‌یشتن و ئێمه تیا چووین.

26:62

قَالَ كَلَّآۖ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهۡدِينِ ﴿62﴾

Transliteration: Qala kalla inna maAAiya rabbee sayahdeeni

Translation: موسا وتی: نه‌خێر، وا نیه‌، من به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم له‌گه‌ڵدایه‌و ڕێنموویم ده‌کات (بۆ ڕزگاری و سه‌رفرازی)

26:63

فَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱضۡرِب بِّعَصَاكَ ٱلۡبَحۡرَۖ فَٱنفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرۡقٖ كَٱلطَّوۡدِ ٱلۡعَظِيمِ ﴿63﴾

Transliteration: Faawhayna ila moosa ani idrib biAAasaka albahra fainfalaqa fakana kullu firqin kaalttawdi alAAatheemi

Translation: ئه‌وسا ئێمه وه‌حیمان نارد بۆ موسا که‌: به عه‌ساکه‌ت بماڵه به ده‌ریاکه‌دا، (هه‌ر که ئه‌و کاره‌ی کرد) ده‌ریا شه‌ق بوو و هه‌ر ڕێگه و شه‌قامێکی ده‌وره درا به شه‌پۆلی گه‌وره‌ی ئاو، که وه‌ک کێوی گه‌وره و مه‌زن وابوو (ئاوه‌که هه‌ڵدرایه‌وه دوانزه کۆڵانی بۆ دوانزه تایه‌فه‌که‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل دروست کردو به نێوانیاندا په‌ڕینه‌وه‌)...

26:64

وَأَزۡلَفۡنَا ثَمَّ ٱلۡأٓخَرِينَ ﴿64﴾

Transliteration: Waazlafna thamma alakhareena

Translation: پاشان ئه‌وانی ترمان له‌و شوێنه نزیک کرده‌وه‌...

26:65

وَأَنجَيۡنَا مُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ ﴿65﴾

Transliteration: Waanjayna moosa waman maAAahu ajmaAAeena

Translation: موسا و هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان بوو...

26:66

ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ ﴿66﴾

Transliteration: Thumma aghraqna alakhareena

Translation: پاشان ئه‌وانی ترمان نوقمی ده‌ریا کرد.

26:67

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ﴿67﴾

Transliteration: Inna fee thalika laayatan wama kana aktharuhum mumineena

Translation: ته‌ماشای ئایه‌تی 8، 9 بکه‌.

26:68

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿68﴾

Transliteration: Wainna rabbaka lahuwa alAAazeezu alrraheemu

Translation: ته‌ماشای ئایه‌تی 8، 9 بکه‌.

26:69

وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ إِبۡرَٰهِيمَ ﴿69﴾

Transliteration: Waotlu AAalayhim nabaa ibraheema

Translation: هه‌روه‌ها به‌سه‌رهات وهه‌واڵی ئیبراهیم بۆ ئه‌و خه‌ڵکه باس بکه.

26:70

إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَا تَعۡبُدُونَ ﴿70﴾

Transliteration: Ith qala liabeehi waqawmihi ma taAAbudoona

Translation: کاتێک به باوکی و به قه‌ومه‌که‌ی وت: باشه‌، ئه‌وه ئێوه چی ده‌په‌رستن؟!

26:71

قَالُواْ نَعۡبُدُ أَصۡنَامٗا فَنَظَلُّ لَهَا عَٰكِفِينَ ﴿71﴾

Transliteration: Qaloo naAAbudu asnaman fanathallu laha AAakifeena

Translation: وتیان (ئاشکرایه‌) ئێمه کۆمه‌ڵێ بت ده‌په‌رستین و به‌رده‌وام ده‌ورو خولیان ده‌ده‌ین.

26:72

قَالَ هَلۡ يَسۡمَعُونَكُمۡ إِذۡ تَدۡعُونَ ﴿72﴾

Transliteration: Qala hal yasmaAAoonakum ith tadAAoona

Translation: ئیبراهیم وتی: ئایا کاتێک که هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن و دوعا و نزا ده‌که‌ن، گوێیان له ئا‌هو ناڵه و داخوازیه‌کانتان هه‌یه‌؟!...

26:73

أَوۡ يَنفَعُونَكُمۡ أَوۡ يَضُرُّونَ ﴿73﴾

Transliteration: Aw yanfaAAoonakum aw yadurroona

Translation: یاخود ده‌توانن ئه‌وانه قازانجێک یان زیانێکتان پێبگه‌یه‌نن؟...

26:74

قَالُواْ بَلۡ وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا كَذَٰلِكَ يَفۡعَلُونَ ﴿74﴾

Transliteration: Qaloo bal wajadna abaana kathalika yafAAaloona

Translation: بت په‌رستان وتیان: (ئێمه ئه‌وه نازانین) باو باپیرانمان بینیوه ئاوایان کردووه (ئێمه‌ش وا ده‌که‌ین)...

26:75

قَالَ أَفَرَءَيۡتُم مَّا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ ﴿75﴾

Transliteration: Qala afaraaytum ma kuntum taAAbudoona

Translation: ئیبراهیم وتی: باشه ئاخر ئێوه نابینن چی ده‌په‌رستن (که‌ی ئه‌و شتانه شایسته‌ی په‌رستنن)...

26:76

أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُمُ ٱلۡأَقۡدَمُونَ ﴿76﴾

Transliteration: Antum waabaokumu alaqdamoona

Translation: به ڕاستی ئێوه‌ش و باو باپیرانی دێرینیشتان (به هه‌ڵه‌دا چوون)...

26:77

فَإِنَّهُمۡ عَدُوّٞ لِّيٓ إِلَّا رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ﴿77﴾

Transliteration: Fainnahum AAaduwwun lee illa rabba alAAalameena

Translation: بێگومان هه‌موو ئه‌وانه دوژمنی منن، به دوژمنی خۆمیان ده‌زانم جگه له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان...

26:78

ٱلَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهۡدِينِ ﴿78﴾

Transliteration: Allathee khalaqanee fahuwa yahdeeni

Translation: ئه‌وه‌ی دروستی کردووم هه‌ر ئه‌و ڕێنموییم ده‌کات (بۆ به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو جیهان)...

26:79

وَٱلَّذِي هُوَ يُطۡعِمُنِي وَيَسۡقِينِ ﴿79﴾

Transliteration: Waallathee huwa yutAAimunee wayasqeeni

Translation: ئه‌و زاته‌ش خۆی خۆراکم پێ ده‌به‌خشێت و تینویه‌تیم ده‌شکێنێت...

26:80

وَإِذَا مَرِضۡتُ فَهُوَ يَشۡفِينِ ﴿80﴾

Transliteration: Waitha maridtu fahuwa yashfeeni

Translation: کاتێکیش که نه‌خۆش ده‌که‌وم، ئه‌وه هه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رم ده‌کات و شیفام بۆ ده‌نێرێت...

26:81

وَٱلَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحۡيِينِ ﴿81﴾

Transliteration: Waallathee yumeetunee thumma yuhyeeni

Translation: هه‌ر ئه‌ویش ده‌ممرێنێت و له‌وه‌ودواش زیندووم ده‌کاته‌وه‌...

26:82

وَٱلَّذِيٓ أَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لِي خَطِيٓـَٔتِي يَوۡمَ ٱلدِّينِ ﴿82﴾

Transliteration: Waallathee atmaAAu an yaghfira lee khateeatee yawma alddeeni

Translation: هه‌ر ئه‌وه ئومێدم پێیه‌تی که له گوناهم خۆش ببێت له ڕۆژی قیامه‌تدا...

26:83

رَبِّ هَبۡ لِي حُكۡمٗا وَأَلۡحِقۡنِي بِٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿83﴾

Transliteration: Rabbi hab lee hukman waalhiqnee bialssaliheena

Translation: (ئینجا ئیبراهیم نزای کردو وتی) په‌روه‌ردگارا: زانیاری ودانایی و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوم پێ ببه‌خشه و په‌یوه‌ستم بکه به چاکه‌کارانه‌وه‌.

26:84

وَٱجۡعَل لِّي لِسَانَ صِدۡقٖ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ ﴿84﴾

Transliteration: WaijAAal lee lisana sidqin fee alakhireena

Translation: په‌روه‌ردگارا؛ یادی خێرم با له‌سه‌ر زاری نه‌وه‌کانی داهاتوودا بمێنێت.

26:85

وَٱجۡعَلۡنِي مِن وَرَثَةِ جَنَّةِ ٱلنَّعِيمِ ﴿85﴾

Transliteration: WaijAAalnee min warathati jannati alnnaAAeemi

Translation: بمگێڕه له ئه‌و که‌سه‌ناش که به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنن و ده‌بنه خاوه‌نی.

26:86

وَٱغۡفِرۡ لِأَبِيٓ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ ﴿86﴾

Transliteration: Waighfir liabee innahu kana mina alddalleena

Translation: له باوکیشم خۆش ببه به‌ڕاستی ئه‌و له ڕیزی گومڕاکاندا بوو (دیاره هێشتا لێی نا ئومێد نه‌بووه)

26:87

وَلَا تُخۡزِنِي يَوۡمَ يُبۡعَثُونَ ﴿87﴾

Transliteration: Wala tukhzinee yawma yubAAathoona

Translation: له ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تم مه‌که.

26:88

يَوۡمَ لَا يَنفَعُ مَالٞ وَلَا بَنُونَ ﴿88﴾

Transliteration: Yawma la yanfaAAu malun wala banoona

Translation: ئه‌و ڕۆژه‌ی نه ماڵ سوود ده‌به‌خشێت و (فریای ئاده‌میزاد ده‌که‌وێت) نه منداڵ و نه‌وه‌.

26:89

إِلَّا مَنۡ أَتَى ٱللَّهَ بِقَلۡبٖ سَلِيمٖ ﴿89﴾

Transliteration: Illa man ata Allaha biqalbin saleemin

Translation: مه‌گه‌ر که‌سێک به دڵ و ده‌روونی پاک و بێگه‌ردو پڕ له ئیمان، به خزمه‌ت په‌روه‌ردگار گه‌یشتبێت.

26:90

وَأُزۡلِفَتِ ٱلۡجَنَّةُ لِلۡمُتَّقِينَ ﴿90﴾

Transliteration: Waozlifati aljannatu lilmuttaqeena

Translation: ئه‌و کاته‌، به‌هه‌شت له چاکه‌کاران و خواناسان نزیک کراوه‌ته‌وه.

26:91

وَبُرِّزَتِ ٱلۡجَحِيمُ لِلۡغَاوِينَ ﴿91﴾

Transliteration: Waburrizati aljaheemu lilghaweena

Translation: دۆزه‌خیش بۆ گومڕاو سه‌رلێشێواوه‌کان ده‌رخراوه‌...

26:92

وَقِيلَ لَهُمۡ أَيۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ ﴿92﴾

Transliteration: Waqeela lahum ayna ma kuntum taAAbudoona

Translation: پێشیان ده‌وترێ: له کوێن ئه‌وانه‌ی ده‌تانپه‌رست؟...

26:93

مِن دُونِ ٱللَّهِ هَلۡ يَنصُرُونَكُمۡ أَوۡ يَنتَصِرُونَ ﴿93﴾

Transliteration: Min dooni Allahi hal yansuroonakum aw yantasiroona

Translation: له جیاتی خوا، ئایا یارمه‌تی ئێوه‌یان پێ ده‌درێت یان فریای خۆیان ده‌که‌ون؟

26:94

فَكُبۡكِبُواْ فِيهَا هُمۡ وَٱلۡغَاوُۥنَ ﴿94﴾

Transliteration: Fakubkiboo feeha hum waalghawoona

Translation: ئینجا هه‌موویان به پاڵه‌په‌ستۆو توندو تیژی‌یه‌وه‌، بته‌کان و گومڕاکان به‌سه‌ر ڕوودا فڕێ ده‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه...

26:95

وَجُنُودُ إِبۡلِيسَ أَجۡمَعُونَ ﴿95﴾

Transliteration: Wajunoodu ibleesa ajmaAAoona

Translation: (هاوڕێ له‌گه‌ڵ) هه‌ر هه‌موو سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندی شه‌یتاندا.

26:96

قَالُواْ وَهُمۡ فِيهَا يَخۡتَصِمُونَ ﴿96﴾

Transliteration: Qaloo wahum feeha yakhtasimoona

Translation: (بت په‌رستان: به بته‌کان و په‌رستراوه‌کانیان) ده‌ڵێن: به ڕق و کینه‌وه‌، له کاتێکدا که ئاژاوه‌و کێشه ده‌گێڕن له دۆزه‌خدا...

26:97

تَٱللَّهِ إِن كُنَّا لَفِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ ﴿97﴾

Transliteration: TaAllahi in kunna lafee dalalin mubeenin

Translation: سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌ژیاین...

26:98

إِذۡ نُسَوِّيكُم بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ﴿98﴾

Transliteration: Ith nusawweekum birabbi alAAalameena

Translation: کاتێک که ئێوه‌مان ده‌برده ڕیزی په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه و یه‌کسانمان ده‌کردن له‌گه‌ڵیدا...

26:99

وَمَآ أَضَلَّنَآ إِلَّا ٱلۡمُجۡرِمُونَ ﴿99﴾

Transliteration: Wama adallana illa almujrimoona

Translation: ئێمه که‌س گومڕای نه‌کردین ته‌نها گوناهکار و تاوانباره‌کان نه‌بێت...

26:100

فَمَا لَنَا مِن شَٰفِعِينَ ﴿100﴾

Transliteration: Fama lana min shafiAAeena

Translation: که‌واته ئێمه هیچ تکاکارێکمان بۆ نی‌یه...

26:101

وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٖ ﴿101﴾

Transliteration: Wala sadeeqin hameemin

Translation: یاخود هاوڕێیه‌کی دلسۆز هه‌وڵێکمان بۆ بدات، یان دڵخۆشیمان بداته‌وه‌...

26:102

فَلَوۡ أَنَّ لَنَا كَرَّةٗ فَنَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ﴿102﴾

Transliteration: Falaw anna lana karratan fanakoona mina almumineena

Translation: جا خۆزگه جارێکی تر مۆڵه‌تمان بدرایه و (بگه‌ڕاینه‌وه بۆ دنیا) و به هۆی ئه‌وه‌وه بچینه ڕیزی ئیماندارانه‌وه‌.

26:103

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ﴿103﴾

Transliteration: Inna fee thalika laayatan wama kana aktharuhum mumineena

Translation: سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده‌.

26:104

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿104﴾

Transliteration: Wainna rabbaka lahuwa alAAazeezu alrraheemu

Translation: سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده‌.

26:105

كَذَّبَتۡ قَوۡمُ نُوحٍ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ﴿105﴾

Transliteration: Kaththabat qawmu noohin almursaleena

Translation: قه‌ومی - نوح - یش به‌رنامه‌ی هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به درۆ زانی.

26:106

إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ نُوحٌ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿106﴾

Transliteration: Ith qala lahum akhoohum noohun ala tattaqoona

Translation: کاتێک - نوح - ی برایان پێی وتن: باشه‌، ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟!

26:107

إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ ﴿107﴾

Transliteration: Innee lakum rasoolun ameenun

Translation: به ڕاستی دڵنیابن که من فرستاده‌یه‌کی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆتان...

26:108

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿108﴾

Transliteration: Faittaqoo Allaha waateeAAooni

Translation: که‌وابوو له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بکه‌ن...

26:109

وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ﴿109﴾

Transliteration: Wama asalukum AAalayhi min ajrin in ajriya illa AAala rabbi alAAalameena

Translation: من داوای هیچ جۆره پاداشتێکتان لێ ناکه‌م له‌سه‌ری، من ته‌نها پاداشتی خۆم له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان ده‌خوازم.

26:110

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿110﴾

Transliteration: Faittaqoo Allaha waateeAAooni

Translation: هه‌میشه له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بن...

26:111

قَالُوٓاْ أَنُؤۡمِنُ لَكَ وَٱتَّبَعَكَ ٱلۡأَرۡذَلُونَ ﴿111﴾

Transliteration: Qaloo anuminu laka waittabaAAaka alarthaloona

Translation: هه‌ندێک له ده‌مدارانی قه‌وموکه‌ی) وتیان: ئێمه چۆن باوه‌ڕ له به‌ر خاتری تۆ بهێنین، له کاتێکدا که که‌سانی هه‌ژارو داماو شوێنت که‌وتوون.

26:112

قَالَ وَمَا عِلۡمِي بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ﴿112﴾

Transliteration: Qala wama AAilmee bima kanoo yaAAmaloona

Translation: نوح وتی: جا من چوزانم، ئه‌وان چ کارو کرده‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامده‌دا (من بانگم کردن بۆ ئیمان و بڕوایان هێناوه‌).

26:113

إِنۡ حِسَابُهُمۡ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّيۖ لَوۡ تَشۡعُرُونَ ﴿113﴾

Transliteration: In hisabuhum illa AAala rabbee law tashAAuroona

Translation: حساب و پرسینه‌وه‌یان ته‌نها له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاری منه‌و له‌سه‌ر که‌سی تر نی‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ست و هۆشیاریتان هه‌یه‌...

26:114

وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ﴿114﴾

Transliteration: Wama ana bitaridi almumineena

Translation: من هه‌رگیز ئیمانداران ده‌رناکه‌م و (دڵیان نائێشێنم)...

26:115

إِنۡ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٞ مُّبِينٞ ﴿115﴾

Transliteration: In ana illa natheerun mubeenun

Translation: به‌ڵکو من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌بێت هیچی تر نیم...

26:116

قَالُواْ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ يَٰنُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمَرۡجُومِينَ ﴿116﴾

Transliteration: Qaloo lain lam tantahi ya noohu latakoonanna mina almarjoomeena

Translation: (ئه‌وسا ده‌سه‌ڵاتداران) وتیان: ئه‌ی نوح ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت و کۆتای به‌م باسانه نه‌هێنیت، به‌ڕاستی له ڕه‌جم کراوان ده‌بیت و (به‌رد بارانت ده‌که‌ین).

26:117

قَالَ رَبِّ إِنَّ قَوۡمِي كَذَّبُونِ ﴿117﴾

Transliteration: Qala rabbi inna qawmee kaththabooni

Translation: (نوح سکاڵای کردو) وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م بڕوایان پێنه‌کردم.

26:118

فَٱفۡتَحۡ بَيۡنِي وَبَيۡنَهُمۡ فَتۡحٗا وَنَجِّنِي وَمَن مَّعِيَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ﴿118﴾

Transliteration: Faiftah baynee wabaynahum fathan wanajjinee waman maAAiya mina almumineena

Translation: که‌واته داواکارم سه‌رکه‌وتنم پێببه‌خشیت به‌سه‌ریاندا و ده‌روم لێ بکه‌یته‌وه و خۆم و ئیماندارانی یاوه‌ریشم ڕزگار بکه‌یت.

26:119

فَأَنجَيۡنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِي ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ ﴿119﴾

Transliteration: Faanjaynahu waman maAAahu fee alfulki almashhooni

Translation: ئه‌وسا ئێمه‌) خۆی و هه‌رچی له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان کرد له که‌شتیه بارهه‌ڵگره‌که‌دا.

26:120

ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا بَعۡدُ ٱلۡبَاقِينَ ﴿120﴾

Transliteration: Thumma aghraqna baAAdu albaqeena

Translation: پاشان دوای ئه‌وان هه‌رچی مایه‌وه (له‌خه‌ڵکه گومڕاکه‌) نوقمی ئاوی زریانه‌که‌مان کرد.

26:121

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ﴿121﴾

Transliteration: Inna fee thalika laayatan wama kana aktharuhum mumineena

Translation: سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده‌.

26:122

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿122﴾

Transliteration: Wainna rabbaka lahuwa alAAazeezu alrraheemu

Translation: سه‌رنجی ئایه‌تی 8-9 بده‌.

26:123

كَذَّبَتۡ عَادٌ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ﴿123﴾

Transliteration: Kaththabat AAadun almursaleena

Translation: قه‌ومی عادیش به‌رنامه‌ی هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به درۆزانی.

26:124

إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ هُودٌ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿124﴾

Transliteration: Ith qala lahum akhoohum hoodun ala tattaqoona

Translation: کاتێک (هود)ی پێغه‌مبه‌ری برایان پێی وتن: باشه، ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن.

26:125

إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ ﴿125﴾

Transliteration: Innee lakum rasoolun ameenun

Translation: به‌ڕاستی دڵنیابن که من فرستاده‌یه‌کی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆتان.

26:126

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿126﴾

Transliteration: Faittaqoo Allaha waateeAAooni

Translation: له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌ردارم بن...

26:127

وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ﴿127﴾

Transliteration: Wama asalukum AAalayhi min ajrin in ajriya illa AAala rabbi alAAalameena

Translation: سه‌رنجی ئایه‌تی 109 بده‌...

26:128

أَتَبۡنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ ءَايَةٗ تَعۡبَثُونَ ﴿128﴾

Transliteration: Atabnoona bikulli reeAAin ayatan taAAbathoona

Translation: ئایا ئێوه له هه‌موو شوێنێکی بڵندو سازگاردا کۆشک و ته‌لار دروست ده‌که‌ن و خۆتان سه‌رگه‌رمی که‌یف و شادی ده‌که‌ن؟! (ئایا بۆ ئه‌وه دروست کراون؟)...

26:129

وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمۡ تَخۡلُدُونَ ﴿129﴾

Transliteration: Watattakhithoona masaniAAa laAAallakum takhludoona

Translation: هه‌ر خه‌ریکی دروستکردنی کارگه‌و کارخانه‌ن و به ئومێدی ئه‌وه‌ن هه‌میشه بژین و نه‌مرن...

26:130

وَإِذَا بَطَشۡتُم بَطَشۡتُمۡ جَبَّارِينَ ﴿130﴾

Transliteration: Waitha batashtum batashtum jabbareena

Translation: کاتێک په‌لامار ده‌ده‌ن، به شێوه‌یه‌کی زۆر دڵ ڕه‌ق و دڕندانه په‌لامار ده‌ده‌ن ده‌ست ده‌وه‌شێنن!...

26:131

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿131﴾

Transliteration: Faittaqoo Allaha waateeAAooni

Translation: که‌واته له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌ردارم بن...

26:132

وَٱتَّقُواْ ٱلَّذِيٓ أَمَدَّكُم بِمَا تَعۡلَمُونَ ﴿132﴾

Transliteration: Waittaqoo allathee amaddakum bima taAAlamoona

Translation: له‌و زاته بترسن که خۆتان ده‌زانن چی پێبه‌خشیوون...

26:133

أَمَدَّكُم بِأَنۡعَٰمٖ وَبَنِينَ ﴿133﴾

Transliteration: Amaddakum bianAAamin wabaneena

Translation: ماڵاتی زۆر و نه‌وه‌ی زۆری پێبه‌خشیوون...

26:134

وَجَنَّـٰتٖ وَعُيُونٍ ﴿134﴾

Transliteration: Wajannatin waAAuyoonin

Translation: هه‌روه‌ها باخچه و باخات و کانی و سه‌رچاوه‌ی زۆر...

26:135

إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ ﴿135﴾

Transliteration: Innee akhafu AAalaykum AAathaba yawmin AAatheemin

Translation: به‌ڕاستی من ده‌ترسم له ڕۆژێکی زۆر سه‌ختدا به‌ڵایه‌کی گه‌وره یه‌خه‌تان پێ بگرێت...

26:136

قَالُواْ سَوَآءٌ عَلَيۡنَآ أَوَعَظۡتَ أَمۡ لَمۡ تَكُن مِّنَ ٱلۡوَٰعِظِينَ ﴿136﴾

Transliteration: Qaloo sawaon AAalayna awaAAathta am lam takun mina alwaAAitheena

Translation: (سته‌مکاران) وتیان: چوونیه‌‌که به‌لای ئێمه‌وه ئامۆژگاری کردبێت یانه‌تکردبێت؟!...

26:137

إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا خُلُقُ ٱلۡأَوَّلِينَ ﴿137﴾

Transliteration: In hatha illa khuluqu alawwaleena

Translation: ئه‌م بیر و باوه‌ڕه‌ی ئێمه هه‌مانه ڕه‌وشتی پێشینانمانه‌و هیچی تر.

26:138

وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ ﴿138﴾

Transliteration: Wama nahnu bimuAAaththabeena

Translation: (ئێمه بڕوا ناکه‌ین که وه‌ک تۆ ده‌ڵێیت) له سزادراوان وئازاردراوان بین.

26:139

فَكَذَّبُوهُ فَأَهۡلَكۡنَٰهُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ﴿139﴾

Transliteration: Fakaththaboohu faahlaknahum inna fee thalika laayatan wama kana aktharuhum mumineena

Translation: ئه‌وان بڕوایان پێنه‌کرد، ئێمه‌ش له‌ناومان بردن، به‌ڕاستی له به‌سه‌رهاتیاندا به‌ڵگه و نیشانه‌و عیبره‌ت هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان باوه‌ڕدار نه‌بوون.

26:140

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿140﴾

Transliteration: Wainna rabbaka lahuwa alAAazeezu alrraheemu

Translation: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) باڵا ده‌سته (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا) و به‌سۆزو میهره‌بانه (به ئیمانداران).

26:141

كَذَّبَتۡ ثَمُودُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ﴿141﴾

Transliteration: Kaththabat thamoodu almursaleena

Translation: قه‌ومی (ثمود) یش بڕوایان به پێغه‌مبه‌رانیان نه‌کرد.

26:142

إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ صَٰلِحٌ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿142﴾

Transliteration: Ith qala lahum akhoohum salihun ala tattaqoona

Translation: کاتێک صالحی برایان پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟

26:143

إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ ﴿143﴾

Transliteration: Innee lakum rasoolun ameenun

Translation: سه‌رنجی ئایه‌تی 107 بده‌.

26:144

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿144﴾

Transliteration: Faittaqoo Allaha waateeAAooni

Translation: له 108 دا مانا کراوه.

26:145

وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ﴿145﴾

Transliteration: Wama asalukum AAalayhi min ajrin in ajriya illa AAala rabbi alAAalameena

Translation: له 109 دا مانا کراوه‌.

26:146

أَتُتۡرَكُونَ فِي مَا هَٰهُنَآ ءَامِنِينَ ﴿146﴾

Transliteration: Atutrakoona fee ma hahuna amineena

Translation: ئایا واده‌زانن هه‌روا ئالێره‌دا به خۆشی و ئاسووده‌یی ده‌هێلرێنه‌وه (ژیانتان کۆتای نایه‌ت)؟.

26:147

فِي جَنَّـٰتٖ وَعُيُونٖ ﴿147﴾

Transliteration: Fee jannatin waAAuyoonin

Translation: له ناو باخ و باخات و کانیاوی سازگاردا؟!!

26:148

وَزُرُوعٖ وَنَخۡلٖ طَلۡعُهَا هَضِيمٞ ﴿148﴾

Transliteration: WazurooAAin wanakhlin talAAuha hadeemun

Translation: له ناو بێستان و دارخورمادا که خورمای نه‌رم و ناسک و به‌تام ده‌گرێت؟!!

26:149

وَتَنۡحِتُونَ مِنَ ٱلۡجِبَالِ بُيُوتٗا فَٰرِهِينَ ﴿149﴾

Transliteration: Watanhitoona mina aljibali buyootan fariheena

Translation: (هه‌روه‌ها بۆتان ده‌لوێت) ماڵو شوێنی خۆش له چیاکان دابتاشن و به جوانی دروستی بکه‌ن و به‌خۆشی تیایدا که‌شخه بکه‌ن؟!

26:150

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿150﴾

Transliteration: Faittaqoo Allaha waateeAAooni

Translation: له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بکه‌ن.

26:151

وَلَا تُطِيعُوٓاْ أَمۡرَ ٱلۡمُسۡرِفِينَ ﴿151﴾

Transliteration: Wala tuteeAAoo amra almusrifeena

Translation: به فه‌رمانی موسریف وله سنوور ده‌رچووه‌کان هه‌ڵس وکه‌وت مه‌که‌ن...

26:152

ٱلَّذِينَ يُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا يُصۡلِحُونَ ﴿152﴾

Transliteration: Allatheena yufsidoona fee alardi wala yuslihoona

Translation: ئه‌وانه‌ی که تۆوی فه‌سادو تاوان له زه‌ویدا ده‌چێنن و هه‌رگیز چاکسازی ناکه‌ن.

26:153

قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلۡمُسَحَّرِينَ ﴿153﴾

Transliteration: Qaloo innama anta mina almusahhareena

Translation: خوانه‌ناسان وتیان: وادیاره تۆ به‌ڕاستی له‌وانه‌ی که فێڵ و جادووت لێکراوه‌!!

26:154

مَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُنَا فَأۡتِ بِـَٔايَةٍ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ ﴿154﴾

Transliteration: Ma anta illa basharun mithluna fati biayatin in kunta mina alssadiqeena

Translation: تۆ جگه له‌وه‌ی که هه‌ر به‌شه‌رێکی وه‌ک ئێمه‌، هیچی تر نیت، به‌ڵگه‌یه‌کمان نیشان بده ئه‌گه‌ر له ڕاستگۆیانیت؟!

26:155

قَالَ هَٰذِهِۦ نَاقَةٞ لَّهَا شِرۡبٞ وَلَكُمۡ شِرۡبُ يَوۡمٖ مَّعۡلُومٖ ﴿155﴾

Transliteration: Qala hathihi naqatun laha shirbun walakum shirbu yawmin maAAloomin

Translation: جا خوای به توانا حوشترێکی بۆ به‌دیهێنان، تا ده‌مکوتیان بکات و بیانویان ببڕێت)، ئینجا _ صالح_ پێغه‌مبه‌ر پێی وتن: ئه‌مه وشترێکه‌و موعجیزه‌یه‌که ده‌بێت ڕۆژێک ئاو ته‌نها بۆ ئه‌م بێت، ڕۆژێکیش بۆ ئێوه دیاریکراو بێت.

26:156

وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٖ فَيَأۡخُذَكُمۡ عَذَابُ يَوۡمٍ عَظِيمٖ ﴿156﴾

Transliteration: Wala tamassooha bisooin fayakhuthakum AAathabu yawmin AAatheemin

Translation: نه‌که‌ن ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌رو ئازاری بده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه سزایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی سامناکدا یه‌خه‌تان نه‌گرێت.

26:157

فَعَقَرُوهَا فَأَصۡبَحُواْ نَٰدِمِينَ ﴿157﴾

Transliteration: FaAAaqarooha faasbahoo nadimeena

Translation: به‌ڵام گوێیان نه‌دا به ئامۆژگاریه‌کانی صالح)، جا سه‌ریان بڕی و ده‌ستبه‌جێ له به‌یانیدا په‌شیمان بوونه‌وه‌...

26:158

فَأَخَذَهُمُ ٱلۡعَذَابُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ﴿158﴾

Transliteration: Faakhathahumu alAAathabu inna fee thalika laayatan wama kana aktharuhum mumineena

Translation: ئه‌وسا به‌هۆی ئه‌وه‌وه خێرا سزای خوایی یه‌خه‌ی گرتن، به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه هه‌یه (له‌سه‌ر تۆڵه‌ی خوایی) هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان باوه‌ڕدار نه‌بوون.

26:159

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿159﴾

Transliteration: Wainna rabbaka lahuwa alAAazeezu alrraheemu

Translation: سه‌رنجی ئایه‌تی 9 بده‌.

26:160

كَذَّبَتۡ قَوۡمُ لُوطٍ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ﴿160﴾

Transliteration: Kaththabat qawmu lootin almursaleena

Translation: قه‌ومی لوطیش بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌کرد...

26:161

إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ لُوطٌ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿161﴾

Transliteration: Ith qala lahum akhoohum lootun ala tattaqoona

Translation: کاتێک (لوط) ی برایان پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن.

26:162

إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ ﴿162﴾

Transliteration: Innee lakum rasoolun ameenun

Translation: ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107 - 108 - 109) دا مانا کراوه.

26:163

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿163﴾

Transliteration: Faittaqoo Allaha waateeAAooni

Translation: ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107 - 108 - 109) دا مانا کراوه‌

26:164

وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ﴿164﴾

Transliteration: Wama asalukum AAalayhi min ajrin in ajriya illa AAala rabbi alAAalameena

Translation: ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107-108-109) دا مانا کراوه‌.

26:165

أَتَأۡتُونَ ٱلذُّكۡرَانَ مِنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ ﴿165﴾

Transliteration: Atatoona alththukrana mina alAAalameena

Translation: ئایا له ناو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌دا ئێوه به شوێن نێرینه‌دا ده‌گه‌ڕێن و ده‌تانه‌وێت ئاره‌زووی جووت بوون له‌گه‌ڵ ئه‌واندا جێبه‌جێ بکه‌ن؟...

26:166

وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمۡ رَبُّكُم مِّنۡ أَزۡوَٰجِكُمۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٌ عَادُونَ ﴿166﴾

Transliteration: Watatharoona ma khalaqa lakum rabbukum min azwajikum bal antum qawmun AAadoona

Translation: وازیش ده‌هێنن له هاوسه‌ران و هاوجووتانی خۆتان که په‌روه‌ردگارتان بۆی دروست کردوون، به‌ڵکو ئێوه هه‌ر قه‌ومێکی ناله‌بارو به‌دڕه‌وشت و ناڕه‌سه‌نن.

26:167

قَالُواْ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ يَٰلُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُخۡرَجِينَ ﴿167﴾

Transliteration: Qaloo lain lam tantahi ya lootu latakoonanna mina almukhrajeena

Translation: تاوانباران وتیان: ئه‌ی لوط، ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت له ده‌ربه‌ده‌ر کراوان ده‌بیت.

26:168

قَالَ إِنِّي لِعَمَلِكُم مِّنَ ٱلۡقَالِينَ ﴿168﴾

Transliteration: Qala innee liAAamalikum mina alqaleena

Translation: لوط وتی: به‌ڕاستی من بێزارم له کارو کرده‌وه‌تان و نه‌فره‌تی لێده‌که‌م و بێده‌نگ نابم.

26:169

رَبِّ نَجِّنِي وَأَهۡلِي مِمَّا يَعۡمَلُونَ ﴿169﴾

Transliteration: Rabbi najjinee waahlee mimma yaAAmaloona

Translation: ئه‌وسا که نائومێد بوو لێیان، نزای کردو وتی: په‌روه‌ردگارا خۆم و ماڵ و خێزانم ڕزگار بکه له‌و کاروکرده‌وانه‌ی ئه‌مانه ده‌یکه‌ن.

26:170

فَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ ﴿170﴾

Transliteration: Fanajjaynahu waahlahu ajmaAAeena

Translation: جا ئێمه‌ش نزامان گیرا کرد و خۆی و ماڵ و خێزانیمان هه‌مووی ڕزگار کرد...

26:171

إِلَّا عَجُوزٗا فِي ٱلۡغَٰبِرِينَ ﴿171﴾

Transliteration: Illa AAajoozan fee alghabireena

Translation: جگه له پیره‌ژنێک (که هاوسه‌ری بوو) له تیا چووه‌کان بوو (چونکه باوه‌ڕی به په‌یامه‌که‌ی نه‌بوو)

26:172

ثُمَّ دَمَّرۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ ﴿172﴾

Transliteration: Thumma dammarna alakhareena

Translation: له‌وه‌ودوا ئه‌وانی ترمان ڕیشه‌که‌ن کرد.

26:173

وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهِم مَّطَرٗاۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلۡمُنذَرِينَ ﴿173﴾

Transliteration: Waamtarna AAalayhim mataran fasaa mataru almunthareena

Translation: به‌سه‌ختیش به‌رد بارانمان کردن، ئای که خراپ و سه‌خت و دژواره بارانی بێدارکراوه‌کان.

26:174

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ﴿174﴾

Transliteration: Inna fee thalika laayatan wama kana aktharuhum mumineena

Translation: (174)، (175) سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده‌.

26:175

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿175﴾

Transliteration: Wainna rabbaka lahuwa alAAazeezu alrraheemu

Translation: (175)، (174) سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده‌.

26:176

كَذَّبَ أَصۡحَٰبُ لۡـَٔيۡكَةِ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ﴿176﴾

Transliteration: Kaththaba ashabu alaykati almursaleena

Translation: خاوه‌نی باخ و باخاته چڕو پڕه‌کانیش به‌رنامه‌ی گشت پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆزانی.

26:177

إِذۡ قَالَ لَهُمۡ شُعَيۡبٌ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿177﴾

Transliteration: Ith qala lahum shuAAaybun ala tattaqoona

Translation: کاتێک شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر پێی وتن: باشه‌، ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟

26:178

إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ ﴿178﴾

Transliteration: Innee lakum rasoolun ameenun

Translation: سه‌رنجی ئایه‌تی 107 بده‌.

26:179

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿179﴾

Transliteration: Faittaqoo Allaha waateeAAooni

Translation: سه‌رنجی ئایه‌تی 108 بده‌.

26:180

وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ﴿180﴾

Transliteration: Wama asalukum AAalayhi min ajrin in ajriya illa AAala rabbi alAAalameena

Translation: سه‌رنجی ئایه‌تی 109 بده‌.

26:181

أَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ وَلَا تَكُونُواْ مِنَ ٱلۡمُخۡسِرِينَ ﴿181﴾

Transliteration: Awfoo alkayla wala takoonoo mina almukhsireena

Translation: له کێشان و پێواندا وه‌فادار بن و فێڵ مه‌که‌ن و له‌و که‌سانه مه‌بن که زه‌ره‌ر به خه‌ڵکی ده‌گه‌یه‌نن و شتیان بێ نرخ ده‌که‌ن و (هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانیان ده‌وێت).

26:182

وَزِنُواْ بِٱلۡقِسۡطَاسِ ٱلۡمُسۡتَقِيمِ ﴿182﴾

Transliteration: Wazinoo bialqistasi almustaqeemi

Translation: به ته‌رازوو پێوه‌ری ڕاست و دروستیش کێشانه بکه‌ن.

26:183

وَلَا تَبۡخَسُواْ ٱلنَّاسَ أَشۡيَآءَهُمۡ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ ﴿183﴾

Transliteration: Wala tabkhasoo alnnasa ashyaahum wala taAAthaw fee alardi mufsideena

Translation: نرخی که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی خه‌ڵكی مه‌شکێننو سووکی مه‌که‌ن و له زه‌ویدا فه‌ساد و تاوان ئه‌نجام مه‌ده‌ن.

26:184

وَٱتَّقُواْ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ وَٱلۡجِبِلَّةَ ٱلۡأَوَّلِينَ ﴿184﴾

Transliteration: Waittaqoo allathee khalaqakum waaljibillata alawwaleena

Translation: هه‌ر له‌و زاته بترسن که ئێوه‌ش و نه‌وه‌کانی پێش ئێوه‌شی دروست کردووه‌.

26:185

قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلۡمُسَحَّرِينَ ﴿185﴾

Transliteration: Qaloo innama anta mina almusahhareena

Translation: (نه‌فامان) وتیان: به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی شوعه‌یب هه‌ر له جادوو لێکراوانیت.

26:186

وَمَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُنَا وَإِن نَّظُنُّكَ لَمِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ ﴿186﴾

Transliteration: Wama anta illa basharun mithluna wain nathunnuka lamina alkathibeena

Translation: تۆ ته‌نها مرۆڤێکی وک ئێمه‌یت و هیچی تر، به‌ڕاستی واگومان ده‌به‌ین که‌له درۆزنان بیت!!

26:187

فَأَسۡقِطۡ عَلَيۡنَا كِسَفٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ ﴿187﴾

Transliteration: Faasqit AAalayna kisafan mina alssamai in kunta mina alssadiqeena

Translation: ده پارچه‌یه‌ک له ئاسمانه‌وه به‌سه‌رماندا دابارێنه ئه‌گه‌ر تۆ له ڕیزی ڕاستگۆیاندایت؟!

26:188

قَالَ رَبِّيٓ أَعۡلَمُ بِمَا تَعۡمَلُونَ ﴿188﴾

Transliteration: Qala rabbee aAAlamu bima taAAmaloona

Translation: شوعه‌یب وتی: من دڵنیام له‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارم ئاگاداره به‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.

26:189

فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمۡ عَذَابُ يَوۡمِ ٱلظُّلَّةِۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٍ ﴿189﴾

Transliteration: Fakaththaboohu faakhathahum AAathabu yawmi alththullati innahu kana AAathaba yawmin AAatheemin

Translation: سه‌ره‌نجام، قه‌ومی ناله‌بار بڕوایان به شوعه‌یب نه‌کرد، ئیتر سزای هه‌ورو سێبه‌ر (که له ژێریدا ئاگر باران کران) دایگرتن، به‌ڕاستی ئه‌و سزایه سزای ڕۆژێکی گه‌وره‌و سه‌خت بوو.

26:190

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ﴿190﴾

Transliteration: Inna fee thalika laayatan wama kana aktharuhum mumineena

Translation: سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده‌.

26:191

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿191﴾

Transliteration: Wainna rabbaka lahuwa alAAazeezu alrraheemu

Translation: سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده‌.

26:192

وَإِنَّهُۥ لَتَنزِيلُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ﴿192﴾

Transliteration: Wainnahu latanzeelu rabbi alAAalameena

Translation: به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه کراوه‌.

26:193

نَزَلَ بِهِ ٱلرُّوحُ ٱلۡأَمِينُ ﴿193﴾

Transliteration: Nazala bihi alrroohu alameenu

Translation: جوبره‌ئیلی ئه‌مین (فریشته‌ی وه‌حی) دایبه‌زاندووه‌.

26:194

عَلَىٰ قَلۡبِكَ لِتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُنذِرِينَ ﴿194﴾

Transliteration: AAala qalbika litakoona mina almunthireena

Translation: بۆ سه‌ر دڵی تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تا بچیته ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌وه که خه‌ڵکی بێدارده‌که‌نه‌وه و له خه‌وی غه‌فڵه‌ت دایانده‌چڵه‌کێنن.

26:195

بِلِسَانٍ عَرَبِيّٖ مُّبِينٖ ﴿195﴾

Transliteration: Bilisanin AAarabiyyin mubeenin

Translation: به زمانی عه‌ره‌بی ڕوون و ئاشکرا، یاخود به زمانێکی پاراو و شیرین و ڕوون.

26:196

وَإِنَّهُۥ لَفِي زُبُرِ ٱلۡأَوَّلِينَ ﴿196﴾

Transliteration: Wainnahu lafee zuburi alawwaleena

Translation: بێگومان هه‌واڵی ڕاستی و دروستی ئه‌م قورئانه له کتێبه پێشووه‌کاندا باسکراوه‌.

26:197

أَوَلَمۡ يَكُن لَّهُمۡ ءَايَةً أَن يَعۡلَمَهُۥ عُلَمَـٰٓؤُاْ بَنِيٓ إِسۡرَـٰٓءِيلَ ﴿197﴾

Transliteration: Awalam yakun lahum ayatan an yaAAlamahu AAulamao banee israeela

Translation: ئایا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه نه‌بوو بۆ ئه‌و خه‌ڵکه که زاناکانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر و قورئان، گه‌لێ شت ده‌زانن.

26:198

وَلَوۡ نَزَّلۡنَٰهُ عَلَىٰ بَعۡضِ ٱلۡأَعۡجَمِينَ ﴿198﴾

Transliteration: Walaw nazzalnahu AAala baAAdi alaAAjameena

Translation: خۆ ئه‌گه‌ر قورئانمان دابه‌زاندایه بۆ سه‌ر که‌سانێکی تر جگه له عه‌ره‌به‌کان...

26:199

فَقَرَأَهُۥ عَلَيۡهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ مُؤۡمِنِينَ ﴿199﴾

Transliteration: Faqaraahu AAalayhim ma kanoo bihi mumineena

Translation: بیشخوێندایه به‌سه‌ریاندا هه‌ر باوه‌ڕیان پێ نه‌ده‌کرد...

26:200

كَذَٰلِكَ سَلَكۡنَٰهُ فِي قُلُوبِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ ﴿200﴾

Transliteration: Kathalika salaknahu fee quloobi almujrimeena

Translation: هه‌ر ئابه‌و شێوه‌یه‌، به‌رده‌وام کارکردی قورئان له دڵی تاوانباراندا جێگیر ده‌که‌ین...

26:201

لَا يُؤۡمِنُونَ بِهِۦ حَتَّىٰ يَرَوُاْ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ ﴿201﴾

Transliteration: La yuminoona bihi hatta yarawoo alAAathaba alaleema

Translation: که هه‌ر باوه‌ڕیان پێی نابێت هه‌تا سزایه‌کی به ئێش و ئازار ده‌بینن...

26:202

فَيَأۡتِيَهُم بَغۡتَةٗ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ ﴿202﴾

Transliteration: Fayatiyahum baghtatan wahum la yashAAuroona

Translation: که کوتوپڕ یه‌خه‌یان ده‌گرێت و ئه‌وان هه‌ست به نزیک بوونه‌وه‌ی ناکه‌ن.

26:203

فَيَقُولُواْ هَلۡ نَحۡنُ مُنظَرُونَ ﴿203﴾

Transliteration: Fayaqooloo hal nahnu muntharoona

Translation: ئه‌و کاته هاوار ده‌که‌ن و) ده‌ڵێن: ئایا ئیتر مۆڵه‌تمان ده‌درێت، ئایا ئیتر جارێکی تر فرسه‌تمان ده‌درێتێ؟!.

26:204

أَفَبِعَذَابِنَا يَسۡتَعۡجِلُونَ ﴿204﴾

Transliteration: AfabiAAathabina yastaAAjiloona

Translation: ئایا ئه‌وانه په‌له‌یانه زوو سزای ئێمه یه‌خه‌یان بگرێت؟!

26:205

أَفَرَءَيۡتَ إِن مَّتَّعۡنَٰهُمۡ سِنِينَ ﴿205﴾

Transliteration: Afaraayta in mattaAAnahum sineena

Translation: باشه ئایا ئه‌گه‌ر ساڵه‌ها مۆڵه‌تیان بده‌ین و ژیانی دنیا به‌خۆشی ببه‌نه سه‌ر، باوه‌ڕ ده‌هێنن؟!

26:206

ثُمَّ جَآءَهُم مَّا كَانُواْ يُوعَدُونَ ﴿206﴾

Transliteration: Thumma jaahum ma kanoo yooAAadoona

Translation: پاشان ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه و سزایه‌ی که له‌وان کراوه هاته دی و پێش هات، ده‌توانن چی بکه‌ن؟!

26:207

مَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يُمَتَّعُونَ ﴿207﴾

Transliteration: Ma aghna AAanhum ma kanoo yumattaAAoona

Translation: ئه‌وسا ئیتر ئه‌و ڕابواردنه‌ی دنیایان هیچ فریایان ناکه‌وێت و بێ سوود ده‌بێت.

26:208

وَمَآ أَهۡلَكۡنَا مِن قَرۡيَةٍ إِلَّا لَهَا مُنذِرُونَ ﴿208﴾

Transliteration: Wama ahlakna min qaryatin illa laha munthiroona

Translation: ئێمه هه‌ر شارو شارۆچکه‌یه‌کمان کاول کردبێت به‌بێ فرستاده و بێدارخه‌ره‌وه نه‌بووه‌.

26:209

ذِكۡرَىٰ وَمَا كُنَّا ظَٰلِمِينَ ﴿209﴾

Transliteration: Thikra wama kunna thalimeena

Translation: تا دابچڵه‌کێن و بیر بکه‌نه‌وه‌، بێگومان هه‌رگیز ئێمه سته‌مکار نه‌بووین و نابین.

26:210

وَمَا تَنَزَّلَتۡ بِهِ ٱلشَّيَٰطِينُ ﴿210﴾

Transliteration: Wama tanazzalat bihi alshshayateenu

Translation: دڵنیا بن که ئایه‌ته‌کانی ئه‌م قورئانه وه‌نه‌بێت له ڕێگه‌ی شه‌یتانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه کرابێت

26:211

وَمَا يَنۢبَغِي لَهُمۡ وَمَا يَسۡتَطِيعُونَ ﴿211﴾

Transliteration: Wama yanbaghee lahum wama yastateeAAoona

Translation: شتی وا به‌وان ناکرێت و هه‌رگیز ناتوانن به کاری وا هه‌ستن.

26:212

إِنَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّمۡعِ لَمَعۡزُولُونَ ﴿212﴾

Transliteration: Innahum AAani alssamAAi lamaAAzooloona

Translation: بێگومان ئه‌و شه‌یتانانه له بیستنی وه‌حی و فه‌رمانه‌کانی خوا که ڕاده‌گه‌یه‌نرێت به فریشته‌کان دوور و به‌رکه‌نارن.

26:213

فَلَا تَدۡعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُعَذَّبِينَ ﴿213﴾

Transliteration: Fala tadAAu maAAa Allahi ilahan akhara fatakoona mina almuAAaththabeena

Translation: که‌واته ئه‌ی ئیمانداران، له‌گه‌ڵ خوادا هانا و هاوار بۆ به‌ناو خوایه‌کی تر مه‌به‌، چونکه به‌هۆی ئه‌وه‌وه تۆش له سزا دراوان ده‌بیت.

26:214

وَأَنذِرۡ عَشِيرَتَكَ ٱلۡأَقۡرَبِينَ ﴿214﴾

Transliteration: Waanthir AAasheerataka alaqrabeena

Translation: ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) سه‌ره‌تا عه‌شره‌ت و تایه‌فه و که‌س و کاری نزیکت بێدار بکه‌ره‌وه و بترسێنه‌.

26:215

وَٱخۡفِضۡ جَنَاحَكَ لِمَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ﴿215﴾

Transliteration: Waikhfid janahaka limani ittabaAAaka mina almumineena

Translation: باڵی به‌زه‌یی و میهره‌بانی خۆت نه‌وی بکه بۆ ئه‌و ئیماندارانه‌ی که شوێنت که‌وتوون.

26:216

فَإِنۡ عَصَوۡكَ فَقُلۡ إِنِّي بَرِيٓءٞ مِّمَّا تَعۡمَلُونَ ﴿216﴾

Transliteration: Fain AAasawka faqul innee bareeon mimma taAAmaloona

Translation: ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان یاخی بوون و سه‌رپێچیان کرد، ئه‌وه پێیان بڵێ: که به‌ڕاستی من به‌ریم له هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.

26:217

وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱلۡعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ ﴿217﴾

Transliteration: Watawakkal AAala alAAazeezi alrraheemi

Translation: محمد (صلی الله علیه وسلم) پشت به خوای باڵا ده‌ست ومیهره‌بانت ببه‌سته‌.

26:218

ٱلَّذِي يَرَىٰكَ حِينَ تَقُومُ ﴿218﴾

Transliteration: Allathee yaraka heena taqoomu

Translation: ئه‌و زاته‌ی که ده‌تبینێت کاتێک هه‌ڵده‌ستیت له شه‌وگاردا ده‌یپه‌رستیت.

26:219

وَتَقَلُّبَكَ فِي ٱلسَّـٰجِدِينَ ﴿219﴾

Transliteration: Wataqallubaka fee alssajideena

Translation: ئه‌و زاته تۆ ده‌بینێت که چۆن له ڕیزی سوژده‌به‌راندا هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌یت.

26:220

إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ ﴿220﴾

Transliteration: Innahu huwa alssameeAAu alAAaleemu

Translation: به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زاتێکی بیسه‌رو زانایه (به‌گوفتارو نیه‌تتان).

26:221

هَلۡ أُنَبِّئُكُمۡ عَلَىٰ مَن تَنَزَّلُ ٱلشَّيَٰطِينُ ﴿221﴾

Transliteration: Hal onabbiokum AAala man tanazzalu alshshayateenu

Translation: ئایا پێتان بڵێم که شه‌یتانه‌کان داده‌به‌زنه سه‌ر کێ؟

26:222

تَنَزَّلُ عَلَىٰ كُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٖ ﴿222﴾

Transliteration: Tanazzalu AAala kulli affakin atheemin

Translation: داده‌به‌زنه سه‌ر هه‌موو که‌سێکی بوختانچی و تاوانبار و گوناهکار.

26:223

يُلۡقُونَ ٱلسَّمۡعَ وَأَكۡثَرُهُمۡ كَٰذِبُونَ ﴿223﴾

Transliteration: Yulqoona alssamAAa waaktharuhum kathiboona

Translation: شه‌یتانه‌کان گوێ هه‌ڵده‌خه‌ن بۆ هه‌واڵی ئاسمان و زۆربه‌شیان درۆزنن.

26:224

وَٱلشُّعَرَآءُ يَتَّبِعُهُمُ ٱلۡغَاوُۥنَ ﴿224﴾

Transliteration: WaalshshuAAarao yattabiAAuhumu alghawoona

Translation: سه‌رگه‌ردان و سه‌رلێشێواوه‌کانیش شوێنی شاعیران ده‌که‌ون.

26:225

أَلَمۡ تَرَ أَنَّهُمۡ فِي كُلِّ وَادٖ يَهِيمُونَ ﴿225﴾

Transliteration: Alam tara annahum fee kulli wadin yaheemoona

Translation: ئایا نابینیت که ئه‌وانه له هه‌موو دۆڵێکدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و له هه‌موو شتێک ده‌دوێن.

26:226

وَأَنَّهُمۡ يَقُولُونَ مَا لَا يَفۡعَلُونَ ﴿226﴾

Transliteration: Waannahum yaqooloona ma la yafAAaloona

Translation: به‌ڕاستی ئه‌وانه شتێک ده‌ڵێن و به‌کرده‌وه نایکه‌ن (کردارو گوفتاریان دووره له یه‌که‌وه‌).

26:227

إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّـٰلِحَٰتِ وَذَكَرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا وَٱنتَصَرُواْ مِنۢ بَعۡدِ مَا ظُلِمُواْۗ وَسَيَعۡلَمُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ أَيَّ مُنقَلَبٖ يَنقَلِبُونَ ﴿227﴾

Transliteration: Illa allatheena amanoo waAAamiloo alssalihati wathakaroo Allaha katheeran waintasaroo min baAAdi ma thulimoo wasayaAAlamu allatheena thalamoo ayya munqalabin yanqaliboona

Translation: جگه له‌وانه‌یان که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه و یادی خوایان زۆر کردووه‌، (به‌و تواناییه‌ی که هه‌یانه‌) پشتیوانیان کردووه له‌و ئیماندارانه‌ی که سته‌میان لێکراوه‌، سه‌رئه‌نجام ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه ده‌زانن که به‌چۆن تێکشکاویه‌ک ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خواو چۆن ژێره‌و ژوور ده‌بن و تیاده‌چن.

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download