quranm◉

Surah At-Tin transliteration

◉ Sûre · ∞

95:1

وَٱلتِّينِ وَٱلزَّيۡتُونِ ﴿1﴾

Transliteration: Waaltteeni waalzzaytooni

Translation: سوێند به هه‌نجیرو زه‌یتوون (که دوو میوه‌ی به‌سوودو به‌که‌ڵکن، سوێند خواردنی خوا به دروستکراوانی بۆ سه‌رنج ڕاکێشانمانه‌، به‌ڵام سوێند خواردنی ئێمه گه‌وره‌یی و گرنگی سوێند پێ خۆراوه‌که ده‌گه‌یه‌نێت).

95:2

وَطُورِ سِينِينَ ﴿2﴾

Transliteration: Watoori seeneena

Translation: به‌کێوی طوری سینا (که خوا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی موسا، له‌وێدا کرد).

95:3

وَهَٰذَا ٱلۡبَلَدِ ٱلۡأَمِينِ ﴿3﴾

Transliteration: Wahatha albaladi alameeni

Translation: سوێند به‌م شاره ئه‌مینه‌، که (مه‌ککه‌) یه‌.

95:4

لَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ فِيٓ أَحۡسَنِ تَقۡوِيمٖ ﴿4﴾

Transliteration: Laqad khalaqna alinsana fee ahsani taqweemin

Translation: به‌ڕاستی ئێمه ئینسانمان له جوانترین شێوه و ڕێکوپێکترین شێوازدا دروست کردووه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌.

95:5

ثُمَّ رَدَدۡنَٰهُ أَسۡفَلَ سَٰفِلِينَ ﴿5﴾

Transliteration: Thumma radadnahu asfala safileena

Translation: (ئه‌گه‌ر ڕێبازی خواناسی نه‌گرێت) سه‌ره‌نجام ده‌یخه‌ینه نزمترینی شوێنه نزمه‌کانه‌وه (له دۆزه‌خدا).

95:6

إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّـٰلِحَٰتِ فَلَهُمۡ أَجۡرٌ غَيۡرُ مَمۡنُونٖ ﴿6﴾

Transliteration: Illa allatheena amanoo waAAamiloo alssalihati falahum ajrun ghayru mamnoonin

Translation: جگه له‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌، پاداشتی هه‌میشه‌و نه‌بڕاوه بۆیان ئاماده‌یه‌.

95:7

فَمَا يُكَذِّبُكَ بَعۡدُ بِٱلدِّينِ ﴿7﴾

Transliteration: Fama yukaththibuka baAAdu bialddeeni

Translation: جا ئیتر (ئه‌ی ئینسانی سه‌ر که‌ش) چی وای لێکردوویت باوه‌ڕت به‌ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نه‌بێت دوای ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌؟

95:8

أَلَيۡسَ ٱللَّهُ بِأَحۡكَمِ ٱلۡحَٰكِمِينَ ﴿8﴾

Transliteration: Alaysa Allahu biahkami alhakimeena

Translation: ئایا خوا چاکترین فه‌رمانڕه‌وا نیه‌؟ دادپه‌روه‌رترین فه‌رمانڕه‌وا نیه‌؟ (که‌چی تۆی سه‌ر که‌ش پێی ڕازیی نیت!!).

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download