quranm◉

Surah Al-Layl transliteration

◉ Sûre · ∞

92:1

وَٱلَّيۡلِ إِذَا يَغۡشَىٰ ﴿1﴾

Transliteration: Waallayli itha yaghsha

Translation: سوێند به شه‌و کاتێک دنیا داده‌گرێت...

92:2

وَٱلنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّىٰ ﴿2﴾

Transliteration: Waalnnahari itha tajalla

Translation: به ڕۆژ کاتێک دنیا ڕووناک ده‌بێت و تاریکی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌.

92:3

وَمَا خَلَقَ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰٓ ﴿3﴾

Transliteration: Wama khalaqa alththakara waalontha

Translation: سوێند به‌و زاته‌ی که نێر و مێی دروست کردووه‌.

92:4

إِنَّ سَعۡيَكُمۡ لَشَتَّىٰ ﴿4﴾

Transliteration: Inna saAAyakum lashatta

Translation: به‌ڕاستی هه‌وڵ و کۆششی ئێوه جۆراو جۆره (هه‌تانه هه‌وڵ و کۆششی بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شته‌، هه‌تانه به پێچه‌وانه‌وه به ده‌ست و برده بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و خراپکاری، هه‌تانه گوێڕایه‌ڵ و هه‌تانه یاخی... هتد).

92:5

فَأَمَّا مَنۡ أَعۡطَىٰ وَٱتَّقَىٰ ﴿5﴾

Transliteration: Faamma man aAAta waittaqa

Translation: جا ئه‌وه‌ی (ماڵ و سامان و زانستی و... هتد) ده‌به‌خشێت و پارێزکار و له خوانرسه‌...

92:6

وَصَدَّقَ بِٱلۡحُسۡنَىٰ ﴿6﴾

Transliteration: Wasaddaqa bialhusna

Translation: بڕوای بته‌وی به پاداشتی چاک و به‌نرخی خوایی هه‌یه‌...

92:7

فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلۡيُسۡرَىٰ ﴿7﴾

Transliteration: Fasanuyassiruhu lilyusra

Translation: ئه‌وه ڕێگه‌ی چاکه و چاکه‌کاری بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام ده‌یخه‌ینه خێر و خۆشیه‌وه‌.

92:8

وَأَمَّا مَنۢ بَخِلَ وَٱسۡتَغۡنَىٰ ﴿8﴾

Transliteration: Waamma man bakhila waistaghna

Translation: به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و ده‌ست نوقاو بێت و خۆی بێ نیاز بزانێت (ره‌زامه‌ندی خوایی مه‌به‌ست نه‌بێت)...

92:9

وَكَذَّبَ بِٱلۡحُسۡنَىٰ ﴿9﴾

Transliteration: Wakaththaba bialhusna

Translation: بڕوای نه‌بێت به پاداشت و به‌هره‌ی چاکی خوایی و به‌درۆی بزانێت...

92:10

فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلۡعُسۡرَىٰ ﴿10﴾

Transliteration: Fasanuyassiruhu lilAAusra

Translation: ئه‌وه ئێمه ڕێبازی ته‌نگانه و ناخۆشی بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام به دۆزه‌خی ده‌گه‌یه‌نین.

92:11

وَمَا يُغۡنِي عَنۡهُ مَالُهُۥٓ إِذَا تَرَدَّىٰٓ ﴿11﴾

Transliteration: Wama yughnee AAanhu maluhu itha taradda

Translation: ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرێت و له گۆڕ ده‌نرێت، ئه‌و کاته‌ش که فڕێ ده‌درێته دۆزه‌خه‌وه ماڵ و سامان هیچ فریای ناکه‌وێت.

92:12

إِنَّ عَلَيۡنَا لَلۡهُدَىٰ ﴿12﴾

Transliteration: Inna AAalayna lalhuda

Translation: به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت و دیاریکردنی بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌.

92:13

وَإِنَّ لَنَا لَلۡأٓخِرَةَ وَٱلۡأُولَىٰ ﴿13﴾

Transliteration: Wainna lana lalakhirata waaloola

Translation: بێگومان ده‌سه‌ڵاتی بێ سنورمان هه‌یه به‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژ و قیامه‌تدا، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر دنیادا.

92:14

فَأَنذَرۡتُكُمۡ نَارٗا تَلَظَّىٰ ﴿14﴾

Transliteration: Faanthartukum naran talaththa

Translation: جا من ئه‌وه‌ته ئاگادارتان ده‌که‌م و ده‌تانترسێنم له ئاگرێک که زۆر بڵێسه ده‌سێنێت.

92:15

لَا يَصۡلَىٰهَآ إِلَّا ٱلۡأَشۡقَى ﴿15﴾

Transliteration: La yaslaha illa alashqa

Translation: ناچێته ناوی مه‌گه‌ر که‌سانی ناپوخت و دڕنده و خوانه‌ناس نه‌بێت.

92:16

ٱلَّذِي كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ ﴿16﴾

Transliteration: Allathee kaththaba watawalla

Translation: ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی به درۆ داناوه و پشتی هه‌ڵکردووه (له به‌رنامه‌ی خوا).

92:17

وَسَيُجَنَّبُهَا ٱلۡأَتۡقَى ﴿17﴾

Transliteration: Wasayujannabuha alatqa

Translation: جا خواناس و پارێزکاران له‌و سزاو ناگرو ناخۆشیه دوور ده‌خرێنه‌وه‌.

92:18

ٱلَّذِي يُؤۡتِي مَالَهُۥ يَتَزَكَّىٰ ﴿18﴾

Transliteration: Allathee yutee malahu yatazakka

Translation: ئه‌و جۆره که‌سه‌ی ماڵ و سامانی ده‌به‌خشێت به‌وه دڵ و ده‌روونی خۆی خاوێن ڕاده‌گرێت...

92:19

وَمَا لِأَحَدٍ عِندَهُۥ مِن نِّعۡمَةٖ تُجۡزَىٰٓ ﴿19﴾

Transliteration: Wama liahadin AAindahu min niAAmatin tujza

Translation: له کاتێکدا که‌که‌س چاکه‌یه‌کی وای به‌سه‌ریه‌وه نی یه که پاداشت بدرێته‌وه‌.

92:20

إِلَّا ٱبۡتِغَآءَ وَجۡهِ رَبِّهِ ٱلۡأَعۡلَىٰ ﴿20﴾

Transliteration: Illa ibtighaa wajhi rabbihi alaAAla

Translation: (چونکه‌) ته‌نها مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵنده‌.

92:21

وَلَسَوۡفَ يَرۡضَىٰ ﴿21﴾

Transliteration: Walasawfa yarda

Translation: سوێند به‌خوا ڕازی و خۆشنوود ده‌بێت پێی.

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download