quranm◉

Surah Al-Qiyamah transliteration

◉ Sûre · ∞

75:1

لَآ أُقۡسِمُ بِيَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ ﴿1﴾

Transliteration: La oqsimu biyawmi alqiyamati

Translation: سوێند ده‌خۆم به ڕۆژی قیامه‌ت.

75:2

وَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلنَّفۡسِ ٱللَّوَّامَةِ ﴿2﴾

Transliteration: Wala oqsimu bialnnafsi allawwamati

Translation: سوێند ده‌خۆم به ویژدانی زیندوو و نه‌فسی ڕه‌خنه له خۆگر که لۆمه‌ی خۆی ده‌کات.

75:3

أَيَحۡسَبُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَلَّن نَّجۡمَعَ عِظَامَهُۥ ﴿3﴾

Transliteration: Ayahsabu alinsanu allan najmaAAa AAithamahu

Translation: ئایا ئینسان واده‌زانێت هه‌رگیز ئێسکه‌کانی کۆناکه‌ینه‌وه‌؟!

75:4

بَلَىٰ قَٰدِرِينَ عَلَىٰٓ أَن نُّسَوِّيَ بَنَانَهُۥ ﴿4﴾

Transliteration: Bala qadireena AAala an nusawwiya bananahu

Translation: به‌ڵێ، له‌وه زیاتریش ده‌که‌ین و توانامان هه‌یه که نه‌خشه ورده‌کانی سه‌ر په‌نجه‌کانی به‌دی بهێنینه‌وه‌.

75:5

بَلۡ يُرِيدُ ٱلۡإِنسَٰنُ لِيَفۡجُرَ أَمَامَهُۥ ﴿5﴾

Transliteration: Bal yureedu alinsanu liyafjura amamahu

Translation: نه‌خێر، با گومانی وانه‌بات، به‌ڵکو ئاده‌میزاد ده‌یه‌وێت گوناهو تاوان بکاته پیشه‌ی خۆی به‌درێژایی ژیانی، یاخود ده‌یه‌وێت قیامه‌ت له به‌رده‌میدا به‌رپا ببێت ئینجا باوه‌ڕی پێ بهێنێت!

75:6

يَسۡـَٔلُ أَيَّانَ يَوۡمُ ٱلۡقِيَٰمَةِ ﴿6﴾

Transliteration: Yasalu ayyana yawmu alqiyamati

Translation: بێ باکانه ده‌پرسێت: کوا، که‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟! (به‌خه‌یاڵی خۆی زۆر به دووری ده‌زانێت).

75:7

فَإِذَا بَرِقَ ٱلۡبَصَرُ ﴿7﴾

Transliteration: Faitha bariqa albasaru

Translation: کاتێك دێت، چاو ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت.

75:8

وَخَسَفَ ٱلۡقَمَرُ ﴿8﴾

Transliteration: Wakhasafa alqamaru

Translation: مانگیش ده‌گیرێت و تاریك ده‌بێت (ئه‌ویش هه‌ڵده‌وه‌شێت).

75:9

وَجُمِعَ ٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُ ﴿9﴾

Transliteration: WajumiAAa alshshamsu waalqamaru

Translation: (یاسای بوونه‌وه‌ر تێك ده‌چێت و) خۆرو مانگ کۆ ده‌کرێنه‌وه‌و ده‌درێن به‌یه‌کدا.

75:10

يَقُولُ ٱلۡإِنسَٰنُ يَوۡمَئِذٍ أَيۡنَ ٱلۡمَفَرُّ ﴿10﴾

Transliteration: Yaqoolu alinsanu yawmaithin ayna almafarru

Translation: ئه‌و ڕۆژه ئینسان ده‌ڵێت: (ئه‌ی هاوار) بۆ کوێ ڕا بکه‌م، له کوێوه خۆم ڕزگار بکه‌م.

75:11

كَلَّا لَا وَزَرَ ﴿11﴾

Transliteration: Kalla la wazara

Translation: نه‌خێر ئیتر ده‌ربازبوون نیه (ڕزگار بوون ئه‌سته‌مه‌).

75:12

إِلَىٰ رَبِّكَ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡمُسۡتَقَرُّ ﴿12﴾

Transliteration: Ila rabbika yawmaithin almustaqarru

Translation: تۆ ئیتر ده‌بێت لای په‌روه‌ردگارت ئاماده‌بیت و له‌وێ ئۆقره بگریت (بۆ لێپرسینه‌وه‌).

75:13

يُنَبَّؤُاْ ٱلۡإِنسَٰنُ يَوۡمَئِذِۭ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ ﴿13﴾

Transliteration: Yunabbao alinsanu yawmaithin bima qaddama waakhkhara

Translation: له‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌میزاد هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی پێده‌درێت که ده‌ست پێشکه‌ریی کردووه (یاخود به ته‌ما بووه بیکات و دوای خستووه‌، یاخود هه‌واڵی کرده‌وه‌ی ڕابووردووی و ئاسه‌واری دوای خۆی پێ ده‌درێت).

75:14

بَلِ ٱلۡإِنسَٰنُ عَلَىٰ نَفۡسِهِۦ بَصِيرَةٞ ﴿14﴾

Transliteration: Bali alinsanu AAala nafsihi baseeratun

Translation: به‌ڵکو ئینسان خۆی شایه‌ته به‌سه‌ر خۆیه‌وه (ئه‌ندامه‌کان شایه‌تن به‌سه‌ریه‌وه‌).

75:15

وَلَوۡ أَلۡقَىٰ مَعَاذِيرَهُۥ ﴿15﴾

Transliteration: Walaw alqa maAAatheerahu

Translation: هه‌رچه‌نده چه‌نده‌ها پاکانه بکات و بیانوو بهێنێته‌وه (بێ سوودو بێ که‌ڵکه‌).

75:16

لَا تُحَرِّكۡ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعۡجَلَ بِهِۦٓ ﴿16﴾

Transliteration: La tuharrik bihi lisanaka litaAAjala bihi

Translation: په‌له مه‌که‌و زمانت مه‌جوڵێنه‌، بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بکه‌یت له وه‌رگرتنیدا.

75:17

إِنَّ عَلَيۡنَا جَمۡعَهُۥ وَقُرۡءَانَهُۥ ﴿17﴾

Transliteration: Inna AAalayna jamAAahu waquranahu

Translation: به‌ڕاستی له‌سه‌ر ئێمه‌یه کۆکردنه‌وه‌و خوێندنه‌وی.

75:18

فَإِذَا قَرَأۡنَٰهُ فَٱتَّبِعۡ قُرۡءَانَهُۥ ﴿18﴾

Transliteration: Faitha qaranahu faittabiAA quranahu

Translation: جا کاتێك ئێمه ده‌یخوێنینه‌وه تۆش شوێنمان بکه‌وه له خوێندنه‌وه‌یدا.

75:19

ثُمَّ إِنَّ عَلَيۡنَا بَيَانَهُۥ ﴿19﴾

Transliteration: Thumma inna AAalayna bayanahu

Translation: پاشان به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌.

75:20

كَلَّا بَلۡ تُحِبُّونَ ٱلۡعَاجِلَةَ ﴿20﴾

Transliteration: Kalla bal tuhibboona alAAajilata

Translation: نه‌خێر، وانی یه (زیندووکردنه‌وه لێپرسینه‌وه هه‌ر ده‌بێت) دیاره ئێوه هه‌ر ئه‌م دنیایه‌تان خۆش ده‌وێت که به‌په‌له به‌سه‌ر ده‌چێت.

75:21

وَتَذَرُونَ ٱلۡأٓخِرَةَ ﴿21﴾

Transliteration: Watatharoona alakhirata

Translation: قیامه‌ت و به‌هه‌شت پشتگوێ ده‌خه‌ن و وازی لێده‌هێنن.

75:22

وُجُوهٞ يَوۡمَئِذٖ نَّاضِرَةٌ ﴿22﴾

Transliteration: Wujoohun yawmaithin nadiratun

Translation: به‌مه‌رجێك ئه‌و ڕۆژه‌، ڕووخسارانێك گه‌شاوه‌و ناسك و ئاسووده‌ن.

75:23

إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٞ ﴿23﴾

Transliteration: Ila rabbiha nathiratun

Translation: چونکه (هه‌ریه‌که بۆ خۆی) ته‌ماشای په‌روه‌ردگاری ده‌کات (له ته‌ماشاکردنی تێر نابێت).

75:24

وَوُجُوهٞ يَوۡمَئِذِۭ بَاسِرَةٞ ﴿24﴾

Transliteration: Wawujoohun yawmaithin basiratun

Translation: هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا ڕووخسارانێکی تر ڕه‌ش داگیرساو گرژو تاڵ و دێزن.

75:25

تَظُنُّ أَن يُفۡعَلَ بِهَا فَاقِرَةٞ ﴿25﴾

Transliteration: Tathunnu an yufAAala biha faqiratun

Translation: چاوه‌ڕوانن کاره‌ساتێکی پشت شکێنیان به‌سه‌ردا بهێنرێت.

75:26

كَلَّآ إِذَا بَلَغَتِ ٱلتَّرَاقِيَ ﴿26﴾

Transliteration: Kalla itha balaghati alttaraqiya

Translation: نه‌خێر ئه‌و خه‌ڵکه هه‌روا ژیانیان به‌رده‌وام نابێت به‌ڵکو کاتێك دێت که ڕۆحی یه‌ك به‌یه‌کیان ده‌گاته گه‌رووی.

75:27

وَقِيلَ مَنۡۜ رَاقٖ ﴿27﴾

Transliteration: Waqeela man raqin

Translation: ئه‌وسا ده‌وترێت، کێ فریاد ڕه‌سیه‌تی؟

75:28

وَظَنَّ أَنَّهُ ٱلۡفِرَاقُ ﴿28﴾

Transliteration: Wathanna annahu alfiraqu

Translation: به‌ڵام له‌و کاته‌دا، ئه‌و که‌سه‌ی له‌سه‌ره مه‌رگدایه دڵنیابه که ئیتر هیچ شتێك فریای ناکه‌وێت و کاتی ماڵئاواییه‌.

75:29

وَٱلۡتَفَّتِ ٱلسَّاقُ بِٱلسَّاقِ ﴿29﴾

Transliteration: Wailtaffati alssaqu bialssaqi

Translation: ئیتر قاچ و لوولاق به‌یه‌کدا ده‌ئاڵێن.

75:30

إِلَىٰ رَبِّكَ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡمَسَاقُ ﴿30﴾

Transliteration: Ila rabbika yawmaithin almasaqu

Translation: ئه‌وساو له‌و ڕۆژه‌دا بۆ لای په‌روه‌ردگارت ڕاپێچ ده‌کرێیت و ده‌برێیت.

75:31

فَلَا صَدَّقَ وَلَا صَلَّىٰ ﴿31﴾

Transliteration: Fala saddaqa wala salla

Translation: نه‌بڕوای هێناو نه نوێژێکی به‌جوانی خوێند.

75:32

وَلَٰكِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ ﴿32﴾

Transliteration: Walakin kaththaba watawalla

Translation: به‌ڵکو بڕوای نه‌هێناو پشتی تێکرد.

75:33

ثُمَّ ذَهَبَ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ يَتَمَطَّىٰٓ ﴿33﴾

Transliteration: Thumma thahaba ila ahlihi yatamatta

Translation: پاشان هه‌موو جار به له‌نجه‌و لارو خۆبادانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو که‌سوکاری و که‌شخه‌ی ده‌کرد.

75:34

أَوۡلَىٰ لَكَ فَأَوۡلَىٰ ﴿34﴾

Transliteration: Awla laka faawla

Translation: (جا ئه‌م دۆزه‌خه‌) بۆ تۆ شیاوتره‌و له‌بارتره‌.

75:35

ثُمَّ أَوۡلَىٰ لَكَ فَأَوۡلَىٰٓ ﴿35﴾

Transliteration: Thumma awla laka faawla

Translation: پاشان هه‌ر ئه‌و سزایه بۆ تۆ شیاوتره‌و له‌بارتره‌.

75:36

أَيَحۡسَبُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَن يُتۡرَكَ سُدًى ﴿36﴾

Transliteration: Ayahsabu alinsanu an yutraka sudan

Translation: ئایا ئاده‌میزاد واده‌زانێت هه‌روا وازی لێده‌هێنرێت به‌خۆڕایی (لێپرسینه‌وه‌ی نابێت؟!).

75:37

أَلَمۡ يَكُ نُطۡفَةٗ مِّن مَّنِيّٖ يُمۡنَىٰ ﴿37﴾

Transliteration: Alam yaku nutfatan min manayyin yumna

Translation: باشه‌، ئایا کاتی خۆی نوتفه‌یه‌ك نه‌بووه له‌مه‌نی که ده‌ڕژێنرایه شوێنی خۆی (که منداڵانی دایکه‌).

75:38

ثُمَّ كَانَ عَلَقَةٗ فَخَلَقَ فَسَوَّىٰ ﴿38﴾

Transliteration: Thumma kana AAalaqatan fakhalaqa fasawwa

Translation: پاشان خۆ هه‌ڵواسه‌رێك بوو گه‌شه‌ی کردوو و ڕۆح و ده‌زگاکانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی به‌ڕێکوپێکی پێبه‌خشی.

75:39

فَجَعَلَ مِنۡهُ ٱلزَّوۡجَيۡنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰٓ ﴿39﴾

Transliteration: FajaAAala minhu alzzawjayni alththakara waalontha

Translation: ئینجا هه‌ر له‌و مه‌نی یه هه‌ردوو جووت نێرو مێ ی دروست کردووه (که ته‌واوکاری یه‌کترن).

75:40

أَلَيۡسَ ذَٰلِكَ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يُحۡـِۧيَ ٱلۡمَوۡتَىٰ ﴿40﴾

Transliteration: Alaysa thalika biqadirin AAala an yuhyiya almawta

Translation: ئایا ئه‌و زاته‌ی ئه‌وه بکات ناتوانێت مردووه‌کان زیندوو بکاته‌وه‌؟!

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download