quranm◉

Surah 'Abasa transliteration

◉ Sûre · ∞

80:1

عَبَسَ وَتَوَلَّىٰٓ ﴿1﴾

Transliteration: AAabasa watawalla

Translation: ڕووی گرژکردو ڕووی وه‌رگێڕا (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) کاتێك (عبدالله ی کوڕی ام مکتوم) که ئیماندارێکی نابینابوو هات بۆ خزمه‌تی، ئه‌ویش هه‌ندێك له سه‌رانی قوره‌یشی کۆ کردبۆوه به ئومێدی هیدایه‌تیان، عبدالله وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، خوا چی فێرکردوویت منیش فێر بکه‌، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی ناخۆش بوو که قسه‌کانی پێ ده‌بڕێت، له‌به‌رئه‌وه ڕووی گرژکرد و ڕووی وه‌رگێڕا. بۆیه سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته دابه‌زی که گله‌ییه له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم).

80:2

أَن جَآءَهُ ٱلۡأَعۡمَىٰ ﴿2﴾

Transliteration: An jaahu alaAAma

Translation: له‌به‌رئه‌وه‌ی نابیناکه هات بۆ لای.

80:3

وَمَا يُدۡرِيكَ لَعَلَّهُۥ يَزَّكَّىٰٓ ﴿3﴾

Transliteration: Wama yudreeka laAAallahu yazzakka

Translation: جا تۆ چوزانیت به‌ڵکو ئه‌و هاتبێت تا دڵ و ده‌روونی خاوێن بکاته‌وه‌.

80:4

أَوۡ يَذَّكَّرُ فَتَنفَعَهُ ٱلذِّكۡرَىٰٓ ﴿4﴾

Transliteration: Aw yaththakkaru fatanfaAAahu alththikra

Translation: یاخود ئامۆژگاری وه‌ربگرێت، تا ئامۆژگاریه‌که سوودی پێبگه‌یه‌نێت.

80:5

أَمَّا مَنِ ٱسۡتَغۡنَىٰ ﴿5﴾

Transliteration: Amma mani istaghna

Translation: به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی بێ نیاز نیشان ده‌دات و نایه‌وێت ڕێنموومایی وه‌ربگرێت.

80:6

فَأَنتَ لَهُۥ تَصَدَّىٰ ﴿6﴾

Transliteration: Faanta lahu tasadda

Translation: تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا کۆده‌بیته‌وه و گرنگی به‌و ده‌ده‌یت و ڕوو له‌و ده‌که‌یت.

80:7

وَمَا عَلَيۡكَ أَلَّا يَزَّكَّىٰ ﴿7﴾

Transliteration: Wama AAalayka alla yazzakka

Translation: جا تۆ هیچ گوناهبار نابیت که ئه‌و ئیمانی نه‌وێت و پاك و پوخته‌کردنی ده‌روونی نه‌وێت.

80:8

وَأَمَّا مَن جَآءَكَ يَسۡعَىٰ ﴿8﴾

Transliteration: Waamma man jaaka yasAAa

Translation: به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی هاتوه‌ته لات و کۆشش ده‌کات و مه‌به‌ستێتی که شاره‌زای به‌رنامه‌ی خوا ببێت...

80:9

وَهُوَ يَخۡشَىٰ ﴿9﴾

Transliteration: Wahuwa yakhsha

Translation: له‌کاتێکدا ئه‌و له خوا ده‌ترسێت.

80:10

فَأَنتَ عَنۡهُ تَلَهَّىٰ ﴿10﴾

Transliteration: Faanta AAanhu talahha

Translation: ئه‌وه تۆ گوێ به‌و ناده‌یت و خۆتی لێ بێ ئاگا ده‌که‌یت.

80:11

كَلَّآ إِنَّهَا تَذۡكِرَةٞ ﴿11﴾

Transliteration: Kalla innaha tathkiratun

Translation: نه‌خێر وامه‌که‌و وامه‌به‌، چونکه به‌ڕاستی ئه‌م ئایه‌تانه‌، ئه‌م سوره‌ته‌، یادخستنه‌وه و ئامۆژگاریه‌.

80:12

فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ ﴿12﴾

Transliteration: Faman shaa thakarahu

Translation: جا که‌سێك بیه‌وێت ڕێنموویی وه‌رگرێت، ئه‌وه یادی ده‌کات.

80:13

فِي صُحُفٖ مُّكَرَّمَةٖ ﴿13﴾

Transliteration: Fee suhufin mukarramatin

Translation: (ئه‌و قورئانه‌) له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزو پیرۆزدا هه‌ڵگیراوه و له (لوح المحفوظ) وه‌رگیراوه‌.

80:14

مَّرۡفُوعَةٖ مُّطَهَّرَةِۭ ﴿14﴾

Transliteration: MarfooAAatin mutahharatin

Translation: که به‌رزو بڵند و پاك و خاوێنن.

80:15

بِأَيۡدِي سَفَرَةٖ ﴿15﴾

Transliteration: Biaydee safaratin

Translation: به‌ده‌ستی فریشته نووسه‌ره‌کان.

80:16

كِرَامِۭ بَرَرَةٖ ﴿16﴾

Transliteration: Kiramin bararatin

Translation: که به‌ڕێزو خواناس و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداران.

80:17

قُتِلَ ٱلۡإِنسَٰنُ مَآ أَكۡفَرَهُۥ ﴿17﴾

Transliteration: Qutila alinsanu ma akfarahu

Translation: ئه‌ی ئاده‌میزاد، به‌کوشت بچیت، چه‌نده کافره‌، سپڵه‌یه‌، چه‌نده خوانه‌ناس و یاخیه‌، یاخود به‌کوشت چێت ئاده‌میزاد چی وای لێکردووه که کافر بێت؟! چ پاساوێکی هه‌یه بۆ خوانه‌ناسی و یاخی بوون.

80:18

مِنۡ أَيِّ شَيۡءٍ خَلَقَهُۥ ﴿18﴾

Transliteration: Min ayyi shayin khalaqahu

Translation: (بۆ بیرناکاته‌وه‌‌) خوا له‌چی دروستی کردووه‌؟!

80:19

مِن نُّطۡفَةٍ خَلَقَهُۥ فَقَدَّرَهُۥ ﴿19﴾

Transliteration: Min nutfatin khalaqahu faqaddarahu

Translation: له نوتفه‌یه‌ك (له خاڵێکی زۆر بچووك که به چاو نابینرێت) دروستی کردووه و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌ر و ناوی پێ به‌خشیوه و ئه‌ندازه‌گیری وردی له دروستکردنیدا ئه‌نجام داوه‌، (کات و شوێنی له‌دایکبوونی و مردنی بۆ دیاری کردووه‌).

80:20

ثُمَّ ٱلسَّبِيلَ يَسَّرَهُۥ ﴿20﴾

Transliteration: Thumma alssabeela yassarahu

Translation: له‌وه‌ودوا ژیانی بۆ ئاسان کردووه و سه‌رپشکی کردووه له په‌یڕه‌وی کردنی ڕێگه‌ی چاکه یان خراپه‌، ئیمان یان کوفر، (دوای ئه‌وه‌ی که ده‌ست نیشانی هه‌ردووکیانی بۆ کردووه و سه‌ره‌نجامی ڕوون کردۆته‌وه‌).

80:21

ثُمَّ أَمَاتَهُۥ فَأَقۡبَرَهُۥ ﴿21﴾

Transliteration: Thumma amatahu faaqbarahu

Translation: له‌وه‌ودوا ده‌یمرێنێت و ده‌یخاته ناو گۆڕه‌وه‌.

80:22

ثُمَّ إِذَا شَآءَ أَنشَرَهُۥ ﴿22﴾

Transliteration: Thumma itha shaa ansharahu

Translation: پاشان کاتێك بیه‌وێت زیندووی ده‌کاته‌وه‌.

80:23

كَلَّا لَمَّا يَقۡضِ مَآ أَمَرَهُۥ ﴿23﴾

Transliteration: Kalla lamma yaqdi ma amarahu

Translation: به‌ڕاستی، ئه‌وه‌ی که خوا فه‌رمانی پێداوه هێشتا ئاده‌میزاد به‌جێی نه‌هێناوه‌.

80:24

فَلۡيَنظُرِ ٱلۡإِنسَٰنُ إِلَىٰ طَعَامِهِۦٓ ﴿24﴾

Transliteration: Falyanthuri alinsanu ila taAAamihi

Translation: ده‌با ئاده‌میزاد سه‌یری خواردنه‌که‌ی بکات و سه‌رنجی بدات و بیری لێ بکاته‌وه‌.

80:25

أَنَّا صَبَبۡنَا ٱلۡمَآءَ صَبّٗا ﴿25﴾

Transliteration: Anna sababna almaa sabban

Translation: بێگومان ئێمه ئاومان بۆ دابارانده‌وه‌ته خواره‌وه‌، چۆن دابارینێت.

80:26

ثُمَّ شَقَقۡنَا ٱلۡأَرۡضَ شَقّٗا ﴿26﴾

Transliteration: Thumma shaqaqna alarda shaqqan

Translation: له‌وه‌ودوا زه‌ویمان بۆ له‌ت له‌ت به چه‌که‌ره‌ی ناسکی ڕووه‌ك.

80:27

فَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا حَبّٗا ﴿27﴾

Transliteration: Faanbatna feeha habban

Translation: ئینجا دانه‌وێڵه‌مان تێادا ڕوواند.

80:28

وَعِنَبٗا وَقَضۡبٗا ﴿28﴾

Transliteration: WaAAinaban waqadban

Translation: هه‌روه‌ها ترێ و سه‌وزه‌مان.

80:29

وَزَيۡتُونٗا وَنَخۡلٗا ﴿29﴾

Transliteration: Wazaytoonan wanakhlan

Translation: هه‌روه‌ها زه‌یتوون و دارخورمایش.

80:30

وَحَدَآئِقَ غُلۡبٗا ﴿30﴾

Transliteration: Wahadaiqa ghulban

Translation: باخچه‌ی ده‌وره‌دراو به دارخورما یان دره‌ختی تر، یاخود باخی چڕو پڕ.

80:31

وَفَٰكِهَةٗ وَأَبّٗا ﴿31﴾

Transliteration: Wafakihatan waabban

Translation: جۆره‌ها میوه‌، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گژو گیایانه‌ی که خواکرده و ماڵات ده‌یخوات له له‌وه‌ڕگاکاندا.

80:32

مَّتَٰعٗا لَّكُمۡ وَلِأَنۡعَٰمِكُمۡ ﴿32﴾

Transliteration: MataAAan lakum walianAAamikum

Translation: (هه‌موو ئه‌مانه ئاماده‌مان کردووه‌) تا خۆتان و ماڵاته‌کانتان سوودی لێ وه‌ربگرن.

80:33

فَإِذَا جَآءَتِ ٱلصَّآخَّةُ ﴿33﴾

Transliteration: Faitha jaati alssakhkhatu

Translation: جا کاتێك قیامه‌ت به‌رپا بوو به‌هۆی ده‌نگێکی به‌هێزی گوێ کپ که‌ره‌وه‌.

80:34

يَوۡمَ يَفِرُّ ٱلۡمَرۡءُ مِنۡ أَخِيهِ ﴿34﴾

Transliteration: Yawma yafirru almaro min akheehi

Translation: ئه‌و ڕۆژه (هێنده سامناکه‌) برا له‌ده‌ست براکه‌ی هه‌ڵدێت و ڕاده‌کات و خۆی لێ ده‌شارێته‌وه‌.

80:35

وَأُمِّهِۦ وَأَبِيهِ ﴿35﴾

Transliteration: Waommihi waabeehi

Translation: هه‌روه‌ها له‌ده‌ست دایك و باوکی...

80:36

وَصَٰحِبَتِهِۦ وَبَنِيهِ ﴿36﴾

Transliteration: Wasahibatihi wabaneehi

Translation: له‌ده‌ست هاوسه‌رو کوڕه‌کانی...

80:37

لِكُلِّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُمۡ يَوۡمَئِذٖ شَأۡنٞ يُغۡنِيهِ ﴿37﴾

Transliteration: Likulli imriin minhum yawmaithin shanun yughneehi

Translation: له‌و ڕۆژه‌دا هه‌رکه‌سێك له‌وانه ئه‌وه‌نده سه‌رگه‌رمی کێشه‌ی خۆیه‌تی، ناتوانێت فریای که‌سی تر بکه‌وێت.

80:38

وُجُوهٞ يَوۡمَئِذٖ مُّسۡفِرَةٞ ﴿38﴾

Transliteration: Wujoohun yawmaithin musfiratun

Translation: له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێك گه‌ش و جوان و ڕوون و شادن.

80:39

ضَاحِكَةٞ مُّسۡتَبۡشِرَةٞ ﴿39﴾

Transliteration: Dahikatun mustabshiratun

Translation: ده‌م پێکه‌نینن، مژده و شادییان لێ ده‌دره‌وشێته‌وه‌.

80:40

وَوُجُوهٞ يَوۡمَئِذٍ عَلَيۡهَا غَبَرَةٞ ﴿40﴾

Transliteration: Wawujoohun yawmaithin AAalayha ghabaratun

Translation: له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێکیش هه‌ن که گژو تاڵ و تۆزاوی و په‌ست غه‌مگینن.

80:41

تَرۡهَقُهَا قَتَرَةٌ ﴿41﴾

Transliteration: Tarhaquha qataratun

Translation: دێزی و ڕه‌شی و تاریکی دایپۆشیوون.

80:42

أُوْلَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡكَفَرَةُ ٱلۡفَجَرَةُ ﴿42﴾

Transliteration: Olaika humu alkafaratu alfajaratu

Translation: ئا ئه‌وانه بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس و تاوانبارو گوناهکاره‌کانن.

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download