quranm◉

Surah Al-Buruj transliteration

◉ Sûre · ∞

85:1

وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلۡبُرُوجِ ﴿1﴾

Transliteration: Waalssamai thati alburooji

Translation: سوێند به ئاسمانی خاوه‌ن ئه‌ستیره و هه‌ساره‌ی گه‌وره‌...

85:2

وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡمَوۡعُودِ ﴿2﴾

Transliteration: Waalyawmi almawAAoodi

Translation: به‌و ڕۆژه‌ی که به‌ڵێن دراوه پێش بێت (واته ڕۆژی قیامه‌ت)...

85:3

وَشَاهِدٖ وَمَشۡهُودٖ ﴿3﴾

Transliteration: Washahidin wamashhoodin

Translation: به‌شایه‌ت و شایه‌تی له‌سه‌ردراوه‌، یاخود به شایه‌ت و بینراوه‌کان، (تاوانباران ئاماده‌ن و هه‌رچی ئه‌نجامیانداوه تۆمار کراوه له‌سه‌ریان).

85:4

قُتِلَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡأُخۡدُودِ ﴿4﴾

Transliteration: Qutila ashabu alukhdoodi

Translation: به‌کوشت چن، نه‌فرینیان لێ بێت، ئه‌وانه‌ی که چاڵیان هه‌ڵکه‌ند (بۆ ئیمانداران)...

85:5

ٱلنَّارِ ذَاتِ ٱلۡوَقُودِ ﴿5﴾

Transliteration: Alnnari thati alwaqoodi

Translation: ئاگری داگیرساو و به‌تینیان تێدا کرده‌وه‌...

85:6

إِذۡ هُمۡ عَلَيۡهَا قُعُودٞ ﴿6﴾

Transliteration: Ith hum AAalayha quAAoodun

Translation: ئه‌و کاته‌ی که به ده‌وریدا دانیشتبوون...

85:7

وَهُمۡ عَلَىٰ مَا يَفۡعَلُونَ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ شُهُودٞ ﴿7﴾

Transliteration: Wahum AAala ma yafAAaloona bialmumineena shuhoodun

Translation: له نزیکه‌وه چاودێری ئه‌و کاره‌ساته‌یان ده‌کرد که به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا ده‌هێنرێت و خۆیان له نزیکه‌وه سه‌رپه‌رشتیان ده‌کرد.

85:8

وَمَا نَقَمُواْ مِنۡهُمۡ إِلَّآ أَن يُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَمِيدِ ﴿8﴾

Transliteration: Wama naqamoo minhum illa an yuminoo biAllahi alAAazeezi alhameedi

Translation: ئه‌و ڕق و داخه‌یان له ئیمانداران ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که ئه‌وان باوه‌ڕی به‌تینیان ده‌هێنا به خوای باڵاده‌ستی شایسته‌ی سوپاسگوزاری...

85:9

ٱلَّذِي لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ ﴿9﴾

Transliteration: Allathee lahu mulku alssamawati waalardi waAllahu AAala kulli shayin shaheedun

Translation: ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی هه‌موو شتێکه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، ئه‌و خوایه‌ی شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو شتێك و ئاگای له هه‌موو شتێكه‌.

85:10

إِنَّ ٱلَّذِينَ فَتَنُواْ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ ثُمَّ لَمۡ يَتُوبُواْ فَلَهُمۡ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمۡ عَذَابُ ٱلۡحَرِيقِ ﴿10﴾

Transliteration: Inna allatheena fatanoo almumineena waalmuminati thumma lam yatooboo falahum AAathabu jahannama walahum AAathabu alhareeqi

Translation: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که به‌ڵاو ناخۆشی وته‌نگانه و پیلان دژی پیاوانی ئیماندارو ئافره‌تانی ئیماندار خسته‌کارو پاشان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن و کۆڵ ناده‌ن و په‌شیمان نابنه‌وه سزای دۆزه‌خ و سزای سووتێنه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه‌.

85:11

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّـٰلِحَٰتِ لَهُمۡ جَنَّـٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡكَبِيرُ ﴿11﴾

Transliteration: Inna allatheena amanoo waAAamiloo alssalihati lahum jannatun tajree min tahtiha alanharu thalika alfawzu alkabeeru

Translation: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌، باخه‌کانی به‌هه‌شت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات بۆیان ئاماده‌یه‌، هه‌ر ئه‌وه خۆی له خۆیدا سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ سنوورو بێ وێنه‌یه‌.

85:12

إِنَّ بَطۡشَ رَبِّكَ لَشَدِيدٌ ﴿12﴾

Transliteration: Inna batsha rabbika lashadeedun

Translation: به‌ڕاستی تۆڵه‌ی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیمانداران) زۆر توندو تیژ و به‌زه‌بره‌.

85:13

إِنَّهُۥ هُوَ يُبۡدِئُ وَيُعِيدُ ﴿13﴾

Transliteration: Innahu huwa yubdio wayuAAeedu

Translation: به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و زاته‌یه سه‌ره‌تا هه‌موو شتێکی دروست ده‌کات و دوای نه‌مانیش دووباره دروستی ده‌کاته‌وه‌.

85:14

وَهُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلۡوَدُودُ ﴿14﴾

Transliteration: Wahuwa alghafooru alwadoodu

Translation: هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی زۆر لێخۆشبوو به‌سۆزو دڵۆڤان و دڵسۆزه (بۆ ئیمانداران).

85:15

ذُو ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡمَجِيدُ ﴿15﴾

Transliteration: Thoo alAAarshi almajeedi

Translation: خاوه‌نی ته‌ختی بڵند و به‌رزو پایه‌داره‌.

85:16

فَعَّالٞ لِّمَا يُرِيدُ ﴿16﴾

Transliteration: FaAAAAalun lima yureedu

Translation: هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌رچی بیه‌وێت که‌س ناتوانێت ده‌ست بهێنێته ڕێی.

85:17

هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ٱلۡجُنُودِ ﴿17﴾

Transliteration: Hal ataka hadeethu aljunoodi

Translation: ئایا هه‌واڵی له‌شکرو سوپاکانت پێگه‌یشتووه‌؟ (ئه‌وانه‌ی یاخی بوون له پێغه‌مبه‌ران و به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی).

85:18

فِرۡعَوۡنَ وَثَمُودَ ﴿18﴾

Transliteration: FirAAawna wathamooda

Translation: که له‌شکری فیرعه‌ون و ثموده‌.

85:19

بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي تَكۡذِيبٖ ﴿19﴾

Transliteration: Bali allatheena kafaroo fee taktheebin

Translation: به‌ڵکو ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون ته‌مێ نابن به‌ڵکو هه‌ر سه‌رگه‌رمی به درۆ له قه‌له‌مدان و دژایه‌‌تی ئه‌م ئایین و به‌رنامه و قورئانه‌ن.

85:20

وَٱللَّهُ مِن وَرَآئِهِم مُّحِيطُۢ ﴿20﴾

Transliteration: WaAllahu min waraihim muheetun

Translation: (به‌ڵام با بزانن)، ده‌سه‌ڵاتی خوا له پشتیانه‌وه ده‌وره‌ی داون له ده‌ستی ده‌رناچن

85:21

بَلۡ هُوَ قُرۡءَانٞ مَّجِيدٞ ﴿21﴾

Transliteration: Bal huwa quranun majeedun

Translation: (ئه‌وه‌ی ئه‌وان دژایه‌تی ده‌که‌ن) ئه‌و قورئانه به‌رزو بڵندو پایه‌داره‌یه‌.

85:22

فِي لَوۡحٖ مَّحۡفُوظِۭ ﴿22﴾

Transliteration: Fee lawhin mahfoothin

Translation: که له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی و له‌سه‌ر تابڵوی پیرۆز، پارێزراوه له (لوح المحفوظ) دا.

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download