quranm◉

Surah Al-Fajr transliteration

◉ Sûre · ∞

89:1

وَٱلۡفَجۡرِ ﴿1﴾

Transliteration: Waalfajri

Translation: سوێند به به‌ره‌به‌یان.

89:2

وَلَيَالٍ عَشۡرٖ ﴿2﴾

Transliteration: Walayalin AAashrin

Translation: سوێندم به‌و شه‌وانه‌ی که ده شه‌ون (هه‌ندێک ده‌ڵێن ده شه‌وی کۆتایی ڕه‌مه‌زانه‌، هه‌ندێکیش ده‌ڵێن ده شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجه‌یه که کاتی ئه‌نجامدانی حه‌جه‌، هه‌ردوو بۆنه‌که‌ش پیرۆزن).

89:3

وَٱلشَّفۡعِ وَٱلۡوَتۡرِ ﴿3﴾

Transliteration: WaalshshafAAi waalwatri

Translation: سوێند به ئه‌و شتانه که جووتن، هه‌روه‌ها سوێند به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که تاکن (یاخود سوێند به شه‌وه جووت و شه‌وه تاکه‌کان)

89:4

وَٱلَّيۡلِ إِذَا يَسۡرِ ﴿4﴾

Transliteration: Waallayli itha yasri

Translation: به هه‌موو شه‌وێک کاتێک تێده‌په‌ڕێت (له سه‌ره‌نجامی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا).

89:5

هَلۡ فِي ذَٰلِكَ قَسَمٞ لِّذِي حِجۡرٍ ﴿5﴾

Transliteration: Hal fee thalika qasamun lithee hijrin

Translation: ئایا له‌و شتانه‌دا سوێندی شایسته نییه بۆ که‌سێك خاوه‌نی عه‌قڵ و بیروهۆش بێت؟!

89:6

أَلَمۡ تَرَ كَيۡفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ ﴿6﴾

Transliteration: Alam tara kayfa faAAala rabbuka biAAadin

Translation: ئایا نه‌تزانیووه په‌روه‌ردگاری تۆ چی کرد به هۆزی عاد.

89:7

إِرَمَ ذَاتِ ٱلۡعِمَادِ ﴿7﴾

Transliteration: Irama thati alAAimadi

Translation: که ئه‌ویش هۆزی (ارم) و خاوه‌نی پایه‌ی به‌رزو کۆڵه‌که و نیرگه‌ی درێژ بوون (قه‌ومی عاد له شاری ئیره‌م که باڵابه‌رزو تێکسمڕاو بوون، خانووبه‌ره و کۆشک و ته‌لاری گه‌وره و به‌رزیان دروست ده‌کرد).

89:8

ٱلَّتِي لَمۡ يُخۡلَقۡ مِثۡلُهَا فِي ٱلۡبِلَٰدِ ﴿8﴾

Transliteration: Allatee lam yukhlaq mithluha fee albiladi

Translation: له سه‌رده‌می ئه‌واندا له هیچ شار و شوێنێکدا، کۆشك و ته‌لاری وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان دروست نه‌کراوه‌.

89:9

وَثَمُودَ ٱلَّذِينَ جَابُواْ ٱلصَّخۡرَ بِٱلۡوَادِ ﴿9﴾

Transliteration: Wathamooda allatheena jaboo alssakhra bialwadi

Translation: ئایا نه‌تزانیووه قه‌ومی ثمودیش خوا چی لێکردن، ئه‌وانه‌ی له دۆڵ و شیوه‌کانه‌وه به‌ردیان ده‌تاشی و ده‌یانگواسته‌وه بۆ ناو قه‌دی چیاکان و له‌وێ خانوویان دروست ده‌کرد؟

89:10

وَفِرۡعَوۡنَ ذِي ٱلۡأَوۡتَادِ ﴿10﴾

Transliteration: WafirAAawna thee alawtadi

Translation: هه‌روه‌ها فیرعه‌ونی خاوه‌ن ئه‌هرامه‌کان، (چ کۆشک و بینایه‌کی مه‌حکه‌میان وه‌کو مێخ داده‌کوتی به زه‌ویدا).

89:11

ٱلَّذِينَ طَغَوۡاْ فِي ٱلۡبِلَٰدِ ﴿11﴾

Transliteration: Allatheena taghaw fee albiladi

Translation: ئه‌وانه‌ی که سته‌میان به‌رپاکرد له وڵاتداو خه‌ڵکیان ده‌چه‌وسانه‌وه‌.

89:12

فَأَكۡثَرُواْ فِيهَا ٱلۡفَسَادَ ﴿12﴾

Transliteration: Faaktharoo feeha alfasada

Translation: جا خراپه و تاوان و گوناهی زۆریان ئه‌نجامده‌دا.

89:13

فَصَبَّ عَلَيۡهِمۡ رَبُّكَ سَوۡطَ عَذَابٍ ﴿13﴾

Transliteration: Fasabba AAalayhim rabbuka sawta AAathabin

Translation: (دوای ماوه‌یه‌کی دیاریکراو) په‌روه‌ردگاری تۆ سزاو خه‌شـم و قینی خۆی ڕژاند به‌سه‌ریاندا و ته‌فرو تونای کردن.

89:14

إِنَّ رَبَّكَ لَبِٱلۡمِرۡصَادِ ﴿14﴾

Transliteration: Inna rabbaka labialmirsadi

Translation: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام ئاماده‌یه که تۆڵه له سته‌مکاران بسێنێت.

89:15

فَأَمَّا ٱلۡإِنسَٰنُ إِذَا مَا ٱبۡتَلَىٰهُ رَبُّهُۥ فَأَكۡرَمَهُۥ وَنَعَّمَهُۥ فَيَقُولُ رَبِّيٓ أَكۡرَمَنِ ﴿15﴾

Transliteration: Faamma alinsanu itha ma ibtalahu rabbuhu faakramahu wanaAAAAamahu fayaqoolu rabbee akramani

Translation: جا کاتێک ئاده‌میزاد له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه تاقی ده‌کرێته‌وه‌، زێزی لێ ده‌نێت و نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێت، ده‌ڵێت: (به خوا وا دیاره‌) په‌روه‌ردگارم خۆشی ده‌وێم ڕێزم هه‌یه لای.

89:16

وَأَمَّآ إِذَا مَا ٱبۡتَلَىٰهُ فَقَدَرَ عَلَيۡهِ رِزۡقَهُۥ فَيَقُولُ رَبِّيٓ أَهَٰنَنِ ﴿16﴾

Transliteration: Waamma itha ma ibtalahu faqadara AAalayhi rizqahu fayaqoolu rabbee ahanani

Translation: به‌ڵام کاتێک تاقی ده‌کاته‌وه و ڕزق و ڕۆزی که‌می پێده‌به‌خشێت و لێی ده‌گرێته‌وه ده‌ڵێت: وا دیاره په‌روه‌ردگارم منی خۆش ناوێت و ڕقی لێمه و ڕیسوای کردووم.

89:17

كَلَّاۖ بَل لَّا تُكۡرِمُونَ ٱلۡيَتِيمَ ﴿17﴾

Transliteration: Kalla bal la tukrimoona alyateema

Translation: نه‌خێر ئه‌و شتانه‌، هیچی وا نیه‌، (نه‌به‌خشین مانی ڕێز و قه‌دره‌، نه‌لێگرتنه‌وه مانای بێ ڕێزی و بێ قه‌درییه‌، به‌ڵکو ئێوه (سه‌ره‌ڕای ئه‌و بیرو بۆچوونه چه‌وتانه‌تان) ڕێزی هه‌تیو ناگرن ونازی پێناده‌ن.

89:18

وَلَا تَحَـٰٓضُّونَ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلۡمِسۡكِينِ ﴿18﴾

Transliteration: Wala tahaddoona AAala taAAami almiskeeni

Translation: هانی یه‌کتر ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆراک ببه‌خشن به‌هه‌ژار و نه‌داران.

89:19

وَتَأۡكُلُونَ ٱلتُّرَاثَ أَكۡلٗا لَّمّٗا ﴿19﴾

Transliteration: Watakuloona altturatha aklan lamman

Translation: میڕاتی ده‌خۆن و هه‌مووی ده‌ماشنه‌وه (حه‌ق خزمان و نه‌دارانی لێ ناده‌ن).

89:20

وَتُحِبُّونَ ٱلۡمَالَ حُبّٗا جَمّٗا ﴿20﴾

Transliteration: Watuhibboona almala hubban jamman

Translation: ماڵ و سامان و دارایشتان زۆر خۆشده‌وێت (ره‌چاوی حه‌ڵاڵ و حه‌رام ناکه‌ن).

89:21

كَلَّآۖ إِذَا دُكَّتِ ٱلۡأَرۡضُ دَكّٗا دَكّٗا ﴿21﴾

Transliteration: Kalla itha dukkati alardu dakkan dakkan

Translation: نه‌خێر، (هه‌ر ئاوا بۆتان نالوێت)، کاتێك دێت که زه‌وی ورد و خاش ده‌کرێت و له‌ناکاو ده‌درێت به‌یه‌کدا.

89:22

وَجَآءَ رَبُّكَ وَٱلۡمَلَكُ صَفّٗا صَفّٗا ﴿22﴾

Transliteration: Wajaa rabbuka waalmalaku saffan saffan

Translation: په‌روه‌ردگارت دێت و فریشته‌کانیش پۆل پۆل (هاتنی په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆی نه‌بێت که‌س نازانێت چۆنه‌).

89:23

وَجِاْيٓءَ يَوۡمَئِذِۭ بِجَهَنَّمَۚ يَوۡمَئِذٖ يَتَذَكَّرُ ٱلۡإِنسَٰنُ وَأَنَّىٰ لَهُ ٱلذِّكۡرَىٰ ﴿23﴾

Transliteration: Wajeea yawmaithin bijahannama yawmaithin yatathakkaru alinsanu waanna lahu alththikra

Translation: ئه‌و ڕۆژه دۆزه‌خ ده‌هێنرێت و نیشان ده‌درێت، جا ئه‌و ڕۆژه (ئاده‌میزادی بێ باوه‌ڕ) ده‌زانێت چ په‌ندێکی به‌سه‌ر خۆی هێناوه‌، به‌ڵام تازه به‌خۆدا هاتنه‌وه و په‌شیمانی هیچ سوودێکی نیه و دادی نادات؟!

89:24

يَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي قَدَّمۡتُ لِحَيَاتِي ﴿24﴾

Transliteration: Yaqoolu ya laytanee qaddamtu lihayatee

Translation: (ئه‌وسا به که‌ساسی و هه‌ناسه‌ی سارده‌وه‌‎) ده‌ڵێت: خۆزگه بۆ ئه‌م ژیانه‌م ده‌ست پێشخه‌ریم بکردایه‌.

89:25

فَيَوۡمَئِذٖ لَّا يُعَذِّبُ عَذَابَهُۥٓ أَحَدٞ ﴿25﴾

Transliteration: Fayawmaithin la yuAAaththibu AAathabahu ahadun

Translation: جا ئیتر ئه‌و ڕۆژه که‌س وه‌ک خوا به‌خشم و قین نیه له بێ باوه‌ڕان، له‌به‌رئه‌وه سزایه‌کیان ده‌دات که که‌س ناتوانێت سزای له‌و چه‌شنه بدات.

89:26

وَلَا يُوثِقُ وَثَاقَهُۥٓ أَحَدٞ ﴿26﴾

Transliteration: Wala yoothiqu wathaqahu ahadun

Translation: که‌سیش وه‌ک ئه‌و زاته (بێ باوه‌ڕان) نابه‌ستێته‌وه و به‌ندیان ناکات.

89:27

يَـٰٓأَيَّتُهَا ٱلنَّفۡسُ ٱلۡمُطۡمَئِنَّةُ ﴿27﴾

Transliteration: Ya ayyatuha alnnafsu almutmainnatu

Translation: (شایانی باسه به ئیماندارای سه‌رفراز له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌وترێت) ئه‌ی خاوه‌نی دڵ و ده‌روونی پڕ له ئارامی (ئه‌ی ئاده‌میزادی ژیر و هۆشمه‌ند که له ته‌مه‌نی کۆتای دنیادا په‌روه‌ردگارت ناسی و به‌جوانی ده‌تپه‌رست...).

89:28

ٱرۡجِعِيٓ إِلَىٰ رَبِّكِ رَاضِيَةٗ مَّرۡضِيَّةٗ ﴿28﴾

Transliteration: IrjiAAee ila rabbiki radiyatan mardiyyatan

Translation: بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت که تۆ له‌و ڕازیت و ئه‌ویش له تۆ ڕازیه‌.

89:29

فَٱدۡخُلِي فِي عِبَٰدِي ﴿29﴾

Transliteration: Faodkhulee fee AAibadee

Translation: ده بچۆره ڕیزی به‌نده چاکه نازدار و به‌ڕێزه‌کانمه‌وه‌.

89:30

وَٱدۡخُلِي جَنَّتِي ﴿30﴾

Transliteration: Waodkhulee jannatee

Translation: بچۆره به‌هه‌شته خۆشه ڕازاوه‌که‌مه‌وه‌.

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download