quranm◉

Surah Ad-Duhaa transliteration

◉ Sûre · ∞

93:1

وَٱلضُّحَىٰ ﴿1﴾

Transliteration: Waaldduha

Translation: سوێند به چێشته‌نگاو (کاتێك خۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌و کاتی جوڵه‌و چالاکیه‌).

93:2

وَٱلَّيۡلِ إِذَا سَجَىٰ ﴿2﴾

Transliteration: Waallayli itha saja

Translation: سوێند به شه‌و کاتێك به‌تاریکیه‌که‌ی زه‌وی داده‌پۆشێت.

93:3

مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ ﴿3﴾

Transliteration: Ma waddaAAaka rabbuka wama qala

Translation: په‌روه‌ردگارت ده‌ستبه‌رداری تۆ نه‌بووه‌و وازی له تۆ نه‌هێناوه‌و خه‌شمی لێ نه‌گرتوویت (ماوه‌یه‌ك وه‌حی نه‌هات بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کافرانی قوڕه‌یش وتیان، په‌روه‌ردگاری محمد وازی لێ هێناوه‌، ئیتر خوای گه‌وره به‌درۆی خسته‌وه‌).

93:4

وَلَلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ لَّكَ مِنَ ٱلۡأُولَىٰ ﴿4﴾

Transliteration: Walalakhiratu khayrun laka mina aloola

Translation: بێگومان قیامه‌ت و دواڕۆژ چاکتره بۆ تۆ له دنیا.

93:5

وَلَسَوۡفَ يُعۡطِيكَ رَبُّكَ فَتَرۡضَىٰٓ ﴿5﴾

Transliteration: Walasawfa yuAAteeka rabbuka fatarda

Translation: له ئاینده‌دا په‌روه‌ردگارت ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تت پێده‌به‌خشێت که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بیت.

93:6

أَلَمۡ يَجِدۡكَ يَتِيمٗا فَـَٔاوَىٰ ﴿6﴾

Transliteration: Alam yajidka yateeman faawa

Translation: ئایا په‌روه‌ردگارت نه‌یبینیت به هه‌تیوی و خێرا ده‌رووی لێکردیته‌وه و لانه‌ی بۆ سازاندیت و حه‌واندیتیه‌وه‌؟!

93:7

وَوَجَدَكَ ضَآلّٗا فَهَدَىٰ ﴿7﴾

Transliteration: Wawajadaka dallan fahada

Translation: ئه‌ی سه‌رگه‌ردان نه‌بوویت و نه‌ت ده‌زانی چی بکه‌یت، هیدایه‌تی دایت و ڕێنموویی کردیت؟!

93:8

وَوَجَدَكَ عَآئِلٗا فَأَغۡنَىٰ ﴿8﴾

Transliteration: Wawajadaka AAailan faaghna

Translation: ئه‌ی نه‌یبینیت که هه‌ژارو نه‌داریت، جا ماڵ و سامانی پێبه‌خشیت و ده‌وڵه‌مه‌ندی کردیت و بێ نیازی کردیت؟!

93:9

فَأَمَّا ٱلۡيَتِيمَ فَلَا تَقۡهَرۡ ﴿9﴾

Transliteration: Faamma alyateema fala taqhar

Translation: که‌واته تۆش (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) هه‌تیو مه‌چه‌وسێنه‌ره‌وه‌و دڵی مه‌ڕه‌نجێنه‌.

93:10

وَأَمَّا ٱلسَّآئِلَ فَلَا تَنۡهَرۡ ﴿10﴾

Transliteration: Waamma alssaila fala tanhar

Translation: هه‌ڵمه‌شاخێ به هه‌ژارو داماوو سواڵکه‌راندا.

93:11

وَأَمَّا بِنِعۡمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثۡ ﴿11﴾

Transliteration: Waamma biniAAmati rabbika fahaddith

Translation: (به‌ڵکو) ده‌رباره‌ی نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگارت هه‌میشه بدوێ و باسیان بکه له جێی خۆیاندا به‌کاریان بهێنه‌.

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download