quranm◉

Surah As-Saffat transliteration

◉ Sûre · ∞

37:1

وَٱلصَّـٰٓفَّـٰتِ صَفّٗا ﴿1﴾

Transliteration: Waalssaffati saffan

Translation: سوێند به فریشته ڕیز بووه‌کان.

37:2

فَٱلزَّـٰجِرَٰتِ زَجۡرٗا ﴿2﴾

Transliteration: Faalzzajirati zajran

Translation: به‌و فریشتانه‌یش که ده‌خوڕن به‌سه‌ر سته‌مکاراندا (له‌سه‌ره مه‌رگ و له قیامه‌ت و دۆزه‌خدا).

37:3

فَٱلتَّـٰلِيَٰتِ ذِكۡرًا ﴿3﴾

Transliteration: Faalttaliyati thikran

Translation: به‌وانه‌ش که په‌یامه ئاسمانیه‌کان ده‌گه‌یه‌نن به پێغه‌مبه‌ران و به‌سه‌ریاندا ده‌یخوێننه‌وه‌.

37:4

إِنَّ إِلَٰهَكُمۡ لَوَٰحِدٞ ﴿4﴾

Transliteration: Inna ilahakum lawahidun

Translation: به‌ڕاستی خوای ئێوه تاک و یه‌کێکه‌.

37:5

رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَرَبُّ ٱلۡمَشَٰرِقِ ﴿5﴾

Transliteration: Rabbu alssamawati waalardi wama baynahuma warabbu almashariqi

Translation: په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه‌، په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاته‌کانیشه‌.

37:6

إِنَّا زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِزِينَةٍ ٱلۡكَوَاكِبِ ﴿6﴾

Transliteration: Inna zayyanna alssamaa alddunya bizeenatin alkawakibi

Translation: بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان ڕازاندۆته‌وه به جوانی و ڕۆشنی ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان.

37:7

وَحِفۡظٗا مِّن كُلِّ شَيۡطَٰنٖ مَّارِدٖ ﴿7﴾

Transliteration: Wahifthan min kulli shaytanin maridin

Translation: ئاسمانمان پاڕاستووه له پیلان و شه‌ڕی هه‌موو شه‌یتانێکی سه‌رکه‌ش.

37:8

لَّا يَسَّمَّعُونَ إِلَى ٱلۡمَلَإِ ٱلۡأَعۡلَىٰ وَيُقۡذَفُونَ مِن كُلِّ جَانِبٖ ﴿8﴾

Transliteration: La yassammaAAoona ila almalai alaAAla wayuqthafoona min kulli janibin

Translation: شه‌یتانه‌کان ناتوانن هه‌واڵی ئه‌و نه‌خشه و به‌رنامانه‌ی که به‌فریشته پایه بڵنده‌کان ده‌سپێردرێت، بیزانن بیبیستن، چونکه له هه‌موو لایه‌که‌وه پارچه ئه‌ستێره‌یان بۆ ده‌هاوێژرێت.

37:9

دُحُورٗاۖ وَلَهُمۡ عَذَابٞ وَاصِبٌ ﴿9﴾

Transliteration: Duhooran walahum AAathabun wasibun

Translation: بۆ ئه‌وه‌ی تێکبشکێنرێن و ڕاو بنرێن، سزای سه‌خت و به‌رده‌وام له قیامه‌تدا بۆیان ئاماده‌یه‌.

37:10

إِلَّا مَنۡ خَطِفَ ٱلۡخَطۡفَةَ فَأَتۡبَعَهُۥ شِهَابٞ ثَاقِبٞ ﴿10﴾

Transliteration: Illa man khatifa alkhatfata faatbaAAahu shihabun thaqibun

Translation: مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌واڵێک بفرێنێت و بیه‌وێت بۆی ده‌ربچێت، ئه‌وه ئه‌ستێره‌یه‌کی ڕووناک شوێنی ده‌که‌وێت و له‌ناوی ده‌بات.

37:11

فَٱسۡتَفۡتِهِمۡ أَهُمۡ أَشَدُّ خَلۡقًا أَم مَّنۡ خَلَقۡنَآۚ إِنَّا خَلَقۡنَٰهُم مِّن طِينٖ لَّازِبِۭ ﴿11﴾

Transliteration: Faistaftihim ahum ashaddu khalqan am man khalaqna inna khalaqnahum min teenin lazibin

Translation: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عیه وسلم له بێ باوه‌ڕان بپرسه‌: ئایا ئه‌وان گرنگتر و گه‌وره‌تر و به‌هێزترن یان ئه‌و شتانه‌ی تر که دروستمان کردووه وه‌ک (ئاسمان و زه‌وی و کێوه‌کان... هتد)، بێگومان ئێمه ئه‌وانمان له قوڕێکی مچ دروست کردووه (که یه‌کێکه له قۆناغه‌کانی دروستکردنی باوکه ئاده‌م).

37:12

بَلۡ عَجِبۡتَ وَيَسۡخَرُونَ ﴿12﴾

Transliteration: Bal AAajibta wayaskharoona

Translation: نه‌خێر (سه‌یره‌) تۆ سه‌رسامی له بێ باوه‌ڕان کافران که‌چی ئه‌وان گاڵته ده‌که‌ن به‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزانه‌.

37:13

وَإِذَا ذُكِّرُواْ لَا يَذۡكُرُونَ ﴿13﴾

Transliteration: Waitha thukkiroo la yathkuroona

Translation: کاتێکیش ئامۆژگاری بکرێن ئامۆژگاری وه‌رناگرن و سه‌ر باده‌ده‌ن.

37:14

وَإِذَا رَأَوۡاْ ءَايَةٗ يَسۡتَسۡخِرُونَ ﴿14﴾

Transliteration: Waitha raaw ayatan yastaskhiroona

Translation: کاتێک به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌ک ده‌بینن ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕ و باوه‌ڕ ناکه‌ن.

37:15

وَقَالُوٓاْ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّبِينٌ ﴿15﴾

Transliteration: Waqaloo in hatha illa sihrun mubeenun

Translation: ده‌شیانوت: ئه‌مه‌ی ئێمه ده‌یبینین و ده‌یبیستین جگه له جادوویه‌کی ئاشکرا شتێکی تر نیه‌...!!

37:16

أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ ﴿16﴾

Transliteration: Aitha mitna wakunna turaban waAAithaman ainna lamabAAoothoona

Translation: هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئایا کاتێک مردین و بووینه خاک و ئێبسک، ئایا ئێمه زیندوو ده‌کرێینه‌وه‌؟!

37:17

أَوَءَابَآؤُنَا ٱلۡأَوَّلُونَ ﴿17﴾

Transliteration: Awaabaona alawwaloona

Translation: ئایا باوانی دێرینیشمان زیندوو ده‌کرێته‌وه‌؟

37:18

قُلۡ نَعَمۡ وَأَنتُمۡ دَٰخِرُونَ ﴿18﴾

Transliteration: Qul naAAam waantum dakhiroona

Translation: له‌وه‌ڵامیاندا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ: به‌ڵێ، له‌کاتێکدا که ئێوه زه‌لیل و مل که‌چن.

37:19

فَإِنَّمَا هِيَ زَجۡرَةٞ وَٰحِدَةٞ فَإِذَا هُمۡ يَنظُرُونَ ﴿19﴾

Transliteration: Fainnama hiya zajratun wahidatun faitha hum yanthuroona

Translation: جا بێگومان ته‌نها داچڵه‌کاندن و تێخوڕین و ده‌نگێکی به‌هێزه ده‌ستبه‌جێ هه‌موویان هه‌ستاون و ته‌ماشا ده‌که‌ن.

37:20

وَقَالُواْ يَٰوَيۡلَنَا هَٰذَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ ﴿20﴾

Transliteration: Waqaloo ya waylana hatha yawmu alddeeni

Translation: ئه‌وسا ده‌ڵێن: ئه‌ی هاوار، ئاخ و ئۆف بۆ ئێمه‌، ئه‌مه ئیتر ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌یه‌.

37:21

هَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِ ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ ﴿21﴾

Transliteration: Hatha yawmu alfasli allathee kuntum bihi tukaththiboona

Translation: ئینجا به‌هه‌ڕه‌شه‌وه پێیان ده‌وترێت ئه‌مه ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه که ئێوه بڕواتان پێی نه‌بوو، به‌درۆتان ده‌زانی.

37:22

ٱحۡشُرُواْ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ وَأَزۡوَٰجَهُمۡ وَمَا كَانُواْ يَعۡبُدُونَ ﴿22﴾

Transliteration: Ohshuroo allatheena thalamoo waazwajahum wama kanoo yaAAbudoona

Translation: خوای گه‌وره فه‌رمانده‌دا به فریشته‌کان هه‌موو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه کۆیان بکه‌نه‌وه‌، خۆیان و هاوسه‌رانیان، خۆیان و هاوشێوه‌یان و ئه‌و شتانه‌ش که ده‌یانپه‌رست.....

37:23

مِن دُونِ ٱللَّهِ فَٱهۡدُوهُمۡ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡجَحِيمِ ﴿23﴾

Transliteration: Min dooni Allahi faihdoohum ila sirati aljaheemi

Translation: له‌جیاتی خوا، ئینجا ڕێنماییان بکه‌ن بۆ ڕێگه‌ی دۆزه‌خ چونکه بێ باوه‌ڕ و تاوانبارن.

37:24

وَقِفُوهُمۡۖ إِنَّهُم مَّسۡـُٔولُونَ ﴿24﴾

Transliteration: Waqifoohum innahum masooloona

Translation: له‌کاتی ڕاپێچ کردنیاندا فه‌رمان ده‌درێت: ئاده‌ی بیانوه‌ستێنن، بێگومان ئه‌وان پرسیار لێکراون.

37:25

مَا لَكُمۡ لَا تَنَاصَرُونَ ﴿25﴾

Transliteration: Ma lakum la tanasaroona

Translation: پێیان ده‌وترێت: ئه‌وه چیتانه بۆ پشتی یه‌کتر ناگرن، بۆ به‌رگری له یه‌ك ناکه‌ن؟!..

37:26

بَلۡ هُمُ ٱلۡيَوۡمَ مُسۡتَسۡلِمُونَ ﴿26﴾

Transliteration: Bal humu alyawma mustaslimoona

Translation: نه‌خیر، تازهکار له لار ترازاوه ئه‌مڕۆ هه‌موویان ته‌سلیمن و بێ ده‌سه‌ڵاتن.

37:27

وَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَسَآءَلُونَ ﴿27﴾

Transliteration: Waaqbala baAAduhum AAala baAAdin yatasaaloona

Translation: ئا له‌و کاته‌دا که ده‌وه‌ستێنرێن، یه‌خه‌ی یه‌کده‌گرن و ڕوو به ڕووی یه‌ک به توندی قسه ده‌که‌ن و پرسیار له یه‌ک ده‌که‌ن و یه‌کتری تاوانبار ده‌که‌ن.

37:28

قَالُوٓاْ إِنَّكُمۡ كُنتُمۡ تَأۡتُونَنَا عَنِ ٱلۡيَمِينِ ﴿28﴾

Transliteration: Qaloo innakum kuntum tatoonana AAani alyameeni

Translation: ژێر ده‌سته‌کان به ئاغاکانیان ده‌ڵێن: بێگومان ئێوه هه‌میشه لای ڕاستتان لێگرتبووین (هه‌وڵتان ده‌دا ئێمه بخه‌ڵه‌تێنن به‌درۆ به زۆر).

37:29

قَالُواْ بَل لَّمۡ تَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ ﴿29﴾

Transliteration: Qaloo bal lam takoonoo mumineena

Translation: ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: نه‌خێر، وا نیه‌، ئێوه هه‌ر خۆتان ئیماندار نه‌بوون!!

37:30

وَمَا كَانَ لَنَا عَلَيۡكُم مِّن سُلۡطَٰنِۭۖ بَلۡ كُنتُمۡ قَوۡمٗا طَٰغِينَ ﴿30﴾

Transliteration: Wama kana lana AAalaykum min sultanin bal kuntum qawman tagheena

Translation: خۆ ئێمه هیچ زۆر و ده‌سه‌ڵاتێکمان به سه‌رتاندا نه‌بوو، ده‌ستمان نه‌ده‌ڕۆشت به‌سه‌رتاندا، ئێوه هه‌ر خۆتان له سنوور ده‌رچوو بوون.

37:31

فَحَقَّ عَلَيۡنَا قَوۡلُ رَبِّنَآۖ إِنَّا لَذَآئِقُونَ ﴿31﴾

Transliteration: Fahaqqa AAalayna qawlu rabbina inna lathaiqoona

Translation: ئیتر خۆ چاره‌مان نیه ده‌بێت بڕیارداده‌ی په‌روه‌ردگارمان به‌سه‌رماندا پیاده بکرێت، ده‌بێت سزای (بێ ئیمانی و تاوانباری) خۆمان بچێژین.

37:32

فَأَغۡوَيۡنَٰكُمۡ إِنَّا كُنَّا غَٰوِينَ ﴿32﴾

Transliteration: Faaghwaynakum inna kunna ghaweena

Translation: له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: ڕاسته‌، ئێمه ئێوه‌مان گومڕا کردبوو، به‌ڵام خۆیشمان هه‌ر گومڕاو سه‌ر لێشێواو بووین.

37:33

فَإِنَّهُمۡ يَوۡمَئِذٖ فِي ٱلۡعَذَابِ مُشۡتَرِكُونَ ﴿33﴾

Transliteration: Fainnahum yawmaithin fee alAAathabi mushtarikoona

Translation: ئه‌و ڕۆژه به‌ڕاستی هه‌موویان له سزاو ئازاردا هاوبه‌شن، هه‌روه‌ک له دنیادا هاوکار بوون.

37:34

إِنَّا كَذَٰلِكَ نَفۡعَلُ بِٱلۡمُجۡرِمِينَ ﴿34﴾

Transliteration: Inna kathalika nafAAalu bialmujrimeena

Translation: ئێمه بێگومان ئاوا ده‌که‌ین به گوناهکار و تاوانباران.

37:35

إِنَّهُمۡ كَانُوٓاْ إِذَا قِيلَ لَهُمۡ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ يَسۡتَكۡبِرُونَ ﴿35﴾

Transliteration: Innahum kanoo itha qeela lahum la ilaha illa Allahu yastakbiroona

Translation: ئه‌وانه کاتی خۆی که پێیان ده‌وترا: هیچ خوایه‌ک نیه جگه له (الله‌) سه‌ریان باده‌دا و فوویان ده‌کرده خۆیان و فیزیان ده‌کرد...

37:36

وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوٓاْ ءَالِهَتِنَا لِشَاعِرٖ مَّجۡنُونِۭ ﴿36﴾

Transliteration: Wayaqooloona ainna latarikoo alihatina lishaAAirin majnoonin

Translation: ده‌یانوت: ئێمه چۆن واز له خواکانمان ده‌هێنین بۆ شاعیرێکی شێت؟!

37:37

بَلۡ جَآءَ بِٱلۡحَقِّ وَصَدَّقَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ﴿37﴾

Transliteration: Bal jaa bialhaqqi wasaddaqa almursaleena

Translation: نه‌خێر، وانیه‌، به‌ڵکو ئه‌و حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌ی هێناوه‌، ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی پێش خویشی سه‌لماندووه‌.

37:38

إِنَّكُمۡ لَذَآئِقُواْ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡأَلِيمِ ﴿38﴾

Transliteration: Innakum lathaiqoo alAAathabi alaleemi

Translation: (ماده‌م ئێوه کاتی خۆی بڕواتان پێنه‌کرد) ده‌بێت سزای زۆر به ئێش بچێژن.

37:39

وَمَا تُجۡزَوۡنَ إِلَّا مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ﴿39﴾

Transliteration: Wama tujzawna illa ma kuntum taAAmaloona

Translation: تۆڵه‌تان لێ ناسه‌نرێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌و کارو کرده‌وانه نه‌بێت که‌کاتی خۆی ئه‌نجامتان ده‌دا.

37:40

إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ ﴿40﴾

Transliteration: Illa AAibada Allahi almukhlaseena

Translation: (ئه‌وه‌ی باسکرا حاڵی خوانه‌ناسان بوو) به‌ڵام به‌نده دڵسۆز و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (ئیمانداره به‌ڕێزه‌کان).

37:41

أُوْلَـٰٓئِكَ لَهُمۡ رِزۡقٞ مَّعۡلُومٞ ﴿41﴾

Transliteration: Olaika lahum rizqun maAAloomun

Translation: ئه‌وان ڕزق و ڕۆزی ئاشکرای زۆرو زه‌به‌نده و دیاری کراویان پێشکه‌ش ده‌کرێت (له‌سه‌ر سینی و ده‌فری زێڕ و زیو).

37:42

فَوَٰكِهُ وَهُم مُّكۡرَمُونَ ﴿42﴾

Transliteration: Fawakihu wahum mukramoona

Translation: میوه‌هاتی هه‌مه‌جۆر و هه‌مه‌چه‌شن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ قه‌درو ڕێزێکی بێ وێنه‌دا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگار و فریشته‌کانه‌وه‌.

37:43

فِي جَنَّـٰتِ ٱلنَّعِيمِ ﴿43﴾

Transliteration: Fee jannati alnnaAAeemi

Translation: له به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌تدا (بۆ هه‌میشه دوور له پیری و نه‌خۆشی و ناخۆشی).

37:44

عَلَىٰ سُرُرٖ مُّتَقَٰبِلِينَ ﴿44﴾

Transliteration: AAala sururin mutaqabileena

Translation: ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان به‌رامبه‌ر یه‌کتری داده‌نیشن، (دیاره خوای گه‌وره ده‌یخاته دڵی ئیماندارانه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ناسیاوی یه‌کن، تا به‌دیداری یه‌کتر شاد ببن و ناو به‌ناو یادی ژیانی دنیاو خه‌باتیان له پێناوی ئاینی خوادا بکه‌ن).

37:45

يُطَافُ عَلَيۡهِم بِكَأۡسٖ مِّن مَّعِينِۭ ﴿45﴾

Transliteration: Yutafu AAalayhim bikasin min maAAeenin

Translation: له په‌رداخی تایبه‌تیدا شه‌رابی تایبه‌تیان به‌سه‌ردا ده‌گێڕن.

37:46

بَيۡضَآءَ لَذَّةٖ لِّلشَّـٰرِبِينَ ﴿46﴾

Transliteration: Baydaa laththatin lilshsharibeena

Translation: شه‌رابه‌که زۆر سپی و به‌له‌زه‌ته بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یخۆنه‌وه و نۆشی ده‌که‌ن.

37:47

لَا فِيهَا غَوۡلٞ وَلَا هُمۡ عَنۡهَا يُنزَفُونَ ﴿47﴾

Transliteration: La feeha ghawlun wala hum AAanha yunzafoona

Translation: ئه‌و شه‌رابه نه‌ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه و ئێڵنجدان، نه مه‌ست و سه‌رخۆش و بێ هۆشیان ده‌کات (وه‌ک شه‌رابه ناپوخته‌کانی دنیا).

37:48

وَعِندَهُمۡ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ عِينٞ ﴿48﴾

Transliteration: WaAAindahum qasiratu alttarfi AAeenun

Translation: له ته‌نیشتیانه‌وه حۆری چاوگه‌ش دانیشتوون، جگه له هاوسه‌رانیان چاو بۆ که‌سی تر هه‌ڵنابڕن.

37:49

كَأَنَّهُنَّ بَيۡضٞ مَّكۡنُونٞ ﴿49﴾

Transliteration: Kaannahunna baydun maknoonun

Translation: هه‌ر ده‌ڵێی هێلکه‌ی کوڵاوی پاک کراو شاراوه‌ن (که‌س ده‌ستی لێ نه‌داون).

37:50

فَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَسَآءَلُونَ ﴿50﴾

Transliteration: Faaqbala baAAduhum AAala baAAdin yatasaaloona

Translation: ئینجا ئیتر (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه به‌ده‌م عه‌یش و نۆشه‌وه‌) پرسیار له یه‌کتری ده‌که‌ن و (یادگاره‌کانیان له دنیادا باس ده‌که‌ن).

37:51

قَالَ قَآئِلٞ مِّنۡهُمۡ إِنِّي كَانَ لِي قَرِينٞ ﴿51﴾

Transliteration: Qala qailun minhum innee kana lee qareenun

Translation: یه‌کێکیان مۆڵه‌ت ده‌خوازێت و ده‌ڵێت: من به‌ڕاستی کاتی خۆی له دنیادا هاوه‌ڵێکم هه‌بوو...

37:52

يَقُولُ أَءِنَّكَ لَمِنَ ٱلۡمُصَدِّقِينَ ﴿52﴾

Transliteration: Yaqoolu ainnaka lamina almusaddiqeena

Translation: زۆرجار ده‌یوت: تۆ بڕوا بو شتی وا ده‌که‌یت؟!

37:53

أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَدِينُونَ ﴿53﴾

Transliteration: Aitha mitna wakunna turaban waAAithaman ainna lamadeenoona

Translation: ئایا ئه‌گه‌ر بووینه خاک و ئێسک ئێمه به‌ڕاست پاداشت ده‌درێینه‌وه‌؟!

37:54

قَالَ هَلۡ أَنتُم مُّطَّلِعُونَ ﴿54﴾

Transliteration: Qala hal antum muttaliAAoona

Translation: پاشان ئیمانداره‌که ڕوو به‌هاوه‌ڵانی وتی: ئه‌رێ ئه‌وه ئێوه ته‌ماشایه‌ک ناکه‌ن: بابزانین ئه‌و هاوه‌ڵه‌م حاڵی چۆنه‌.

37:55

فَٱطَّلَعَ فَرَءَاهُ فِي سَوَآءِ ٱلۡجَحِيمِ ﴿55﴾

Transliteration: FaittalaAAa faraahu fee sawai aljaheemi

Translation: هه‌ر که سه‌یرێکی کرد بینی وا له ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خدا گیری خواردووه‌...

37:56

قَالَ تَٱللَّهِ إِن كِدتَّ لَتُرۡدِينِ ﴿56﴾

Transliteration: Qala taAllahi in kidta laturdeeni

Translation: ئه‌وسا پێی وت: به‌خوا خه‌ریکبوو منیش تیا به‌ریت، خه‌ریک بوو منیش وه‌کو خۆت هه‌ڵدێریت.

37:57

وَلَوۡلَا نِعۡمَةُ رَبِّي لَكُنتُ مِنَ ٱلۡمُحۡضَرِينَ ﴿57﴾

Transliteration: Walawla niAAmatu rabbee lakuntu mina almuhdareena

Translation: خۆ ئه‌گه‌ر نیعمه‌تی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگارم نه‌بوایه‌، ئه‌وه منیش له ئاماده بووانی ناو دۆزه‌خ ده‌بووم.

37:58

أَفَمَا نَحۡنُ بِمَيِّتِينَ ﴿58﴾

Transliteration: Afama nahnu bimayyiteena

Translation: ئینجا به‌خته‌واران له خۆشیدا ده‌ڵێن: ئێمه ئیتر نامرین، ژیانمان به‌رده‌وامه‌....

37:59

إِلَّا مَوۡتَتَنَا ٱلۡأُولَىٰ وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ ﴿59﴾

Transliteration: Illa mawtatana aloola wama nahnu bimuAAaththabeena

Translation: جگه له مردنه‌که‌ی یه‌که‌م جارمان، ئێمه ئیتر هیچ ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کیش ناچێژین.

37:60

إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ﴿60﴾

Transliteration: Inna hatha lahuwa alfawzu alAAatheemu

Translation: به‌ڕاستی ئا ئه‌مه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری گه‌وره و بێ سنوور.

37:61

لِمِثۡلِ هَٰذَا فَلۡيَعۡمَلِ ٱلۡعَٰمِلُونَ ﴿61﴾

Transliteration: Limithli hatha falyaAAmali alAAamiloona

Translation: ده‌با ئا بۆ ئه‌م به‌هشته‌، بۆ ئه‌م کامه‌رانیه‌، بۆ ئه‌م نازو نیعمه‌ته بێ سنووره‌، ئه‌وانه‌ی که کارو کۆشش ده‌که‌ن، با بۆ ئه‌م ده‌سکه‌وتانه بیکه‌ن.

37:62

أَذَٰلِكَ خَيۡرٞ نُّزُلًا أَمۡ شَجَرَةُ ٱلزَّقُّومِ ﴿62﴾

Transliteration: Athalika khayrun nuzulan am shajaratu alzzaqqoomi

Translation: باشه‌، ئایا ئه‌و به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌ته چاکه‌؟ یان دره‌ختی ژه‌قنه بووت.

37:63

إِنَّا جَعَلۡنَٰهَا فِتۡنَةٗ لِّلظَّـٰلِمِينَ ﴿63﴾

Transliteration: Inna jaAAalnaha fitnatan lilththalimeena

Translation: ئێمه کردوومانه به‌هۆی ناخۆشی و ئازار بۆ سته‌مکاران (ئه‌وانه‌ی له دنیادا گاڵته‌یان ده‌هات و ده‌یانوت چۆن له‌ناو ئاگردا دره‌خت ده‌ڕوێت؟!)

37:64

إِنَّهَا شَجَرَةٞ تَخۡرُجُ فِيٓ أَصۡلِ ٱلۡجَحِيمِ ﴿64﴾

Transliteration: Innaha shajaratun takhruju fee asli aljaheemi

Translation: بێگومان ئه‌وه دره‌ختێکه له ناخی دۆزه‌خدایه و له‌وێوه (لق و پۆپه‌کانی) به‌هه‌موو به‌شه‌کانی دۆزه‌خدا بڵاوکردۆته‌وه‌.

37:65

طَلۡعُهَا كَأَنَّهُۥ رُءُوسُ ٱلشَّيَٰطِينِ ﴿65﴾

Transliteration: TalAAuha kaannahu ruoosu alshshayateeni

Translation: به‌روبوومه‌که‌ی ده‌ڵێی سه‌لکه‌سه‌ری شه‌یتانه‌کانه (له ناشرینی و بێ له‌زه‌تیدا).

37:66

فَإِنَّهُمۡ لَأٓكِلُونَ مِنۡهَا فَمَالِـُٔونَ مِنۡهَا ٱلۡبُطُونَ ﴿66﴾

Transliteration: Fainnahum laakiloona minha famalioona minha albutoona

Translation: دۆزه‌خیه‌کان به ناچاری لێی ده‌خۆن، سکیانی لێ پڕ ده‌که‌ن.

37:67

ثُمَّ إِنَّ لَهُمۡ عَلَيۡهَا لَشَوۡبٗا مِّنۡ حَمِيمٖ ﴿67﴾

Transliteration: Thumma inna lahum AAalayha lashawban min hameemin

Translation: له‌وه‌ودوا شله‌مه‌نیه‌کی زۆر گه‌رم ده‌که‌ن به‌سه‌ریدا (به‌زۆر ده‌رخواردیان ده‌درێت).

37:68

ثُمَّ إِنَّ مَرۡجِعَهُمۡ لَإِلَى ٱلۡجَحِيمِ ﴿68﴾

Transliteration: Thumma inna marjiAAahum laila aljaheemi

Translation: پاسان (دوای ئه‌وه‌ی که تێریان خواردو تێریان خوارده‌وه‌!! به ده‌م شه‌ق و تێهه‌ڵدان و سه‌رزه‌نیشتی فریشته‌کانی دۆزه‌خه‌وه‌) به‌زۆر ده‌گێڕدێنره‌وه بۆ ناو دۆزه‌خ، (دیاره براون بۆ شوێنی تایبه‌تی خواردن و خواردنه‌وه‌!!)

37:69

إِنَّهُمۡ أَلۡفَوۡاْ ءَابَآءَهُمۡ ضَآلِّينَ ﴿69﴾

Transliteration: Innahum alfaw abaahum dalleena

Translation: ئه‌وانه کاتی خۆی باوو باپیرانی خۆیانیان بینی به‌گومڕایی (بیریان نه‌کرده‌وه و کوێرانه شوێنیان که‌وتن).

37:70

فَهُمۡ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمۡ يُهۡرَعُونَ ﴿70﴾

Transliteration: Fahum AAala atharihim yuhraAAoona

Translation: (ئیتر به‌بێ لێکدانه‌وه‌) ئه‌وانه به‌شوێنیاندا به‌تاڵۆکه و هه‌ڵه‌داوان چوون (باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ران و ئیمانداران نه‌کرد).

37:71

وَلَقَدۡ ضَلَّ قَبۡلَهُمۡ أَكۡثَرُ ٱلۡأَوَّلِينَ ﴿71﴾

Transliteration: Walaqad dalla qablahum aktharu alawwaleena

Translation: سوێند به‌خوا بێگومان زۆربه‌ی پێشینانیان هه‌ر گومڕا بوون (چونکه دڵڕه‌ق بوون و ئاماده‌ی بیستنی ڕاستی نه‌بوون).

37:72

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا فِيهِم مُّنذِرِينَ ﴿72﴾

Transliteration: Walaqad arsalna feehim munthireena

Translation: هه‌رچه‌نده ئێمه به‌ڕاستی، پێغه‌مبه‌رانی بێدارکه‌ره‌وه‌مان بۆ ڕه‌وانه کردبوون (به‌ڵام زۆربه‌یان گاڵته‌یان پێ ده‌هات).

37:73

فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُنذَرِينَ ﴿73﴾

Transliteration: Faonthur kayfa kana AAaqibatu almunthareena

Translation: جا ئیتر ته‌ماشابکه سه‌رنج بده‌، سه‌رئه‌نجامی بێدارکراوه‌کان چی بوو (چۆن به دۆزه‌خ پاداشت درانه‌وه‌!)

37:74

إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ ﴿74﴾

Transliteration: Illa AAibada Allahi almukhlaseena

Translation: جگه له به‌نده دڵسۆزو هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (که ئه‌وان له دۆزه‌خ دوورن و به به‌هه‌شت شاد بوون).

37:75

وَلَقَدۡ نَادَىٰنَا نُوحٞ فَلَنِعۡمَ ٱلۡمُجِيبُونَ ﴿75﴾

Transliteration: Walaqad nadana noohun falaniAAma almujeeboona

Translation: بێگومان نوح هانا و هاواری بۆ هێناین، ئێمه‌یش چاکترین فریاد ڕه‌سێک بووین که به‌هانا و هاواریه‌وه چووین.

37:76

وَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥ مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ ﴿76﴾

Transliteration: Wanajjaynahu waahlahu mina alkarbi alAAatheemi

Translation: خۆی و که‌سوکاری باوه‌ڕداریمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگار کرد...

37:77

وَجَعَلۡنَا ذُرِّيَّتَهُۥ هُمُ ٱلۡبَاقِينَ ﴿77﴾

Transliteration: WajaAAalna thurriyyatahu humu albaqeena

Translation: جا ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویشمان هێشته‌وه (که ببنه هۆی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی زه‌وی سه‌ر له‌نوێ).

37:78

وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ ﴿78﴾

Transliteration: Watarakna AAalayhi fee alakhireena

Translation: هه‌روه‌ها به‌سه‌رهاتی ئه‌ومان هێشته‌وه بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو (تا په‌ندی لێوه‌ربگرن).

37:79

سَلَٰمٌ عَلَىٰ نُوحٖ فِي ٱلۡعَٰلَمِينَ ﴿79﴾

Transliteration: Salamun AAala noohin fee alAAalameena

Translation: سڵاو له‌سه‌ر نوح له لایه‌ن سه‌رجه‌م ئیماندارانه‌وه له هه‌موو کات و شوێنێکدا.

37:80

إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ ﴿80﴾

Transliteration: Inna kathalika najzee almuhsineena

Translation: به‌ڕاستی ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (یادیان ده‌هێڵینه‌وه‌).

37:81

إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ﴿81﴾

Transliteration: Innahu min AAibadina almumineena

Translation: به‌ڕاستی ئه‌و له‌به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه‌.

37:82

ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ ﴿82﴾

Transliteration: Thumma aghraqna alakhareena

Translation: له‌وه‌ودوا ئه‌وانی ترمان نوقمی زریان کرد.

37:83

وَإِنَّ مِن شِيعَتِهِۦ لَإِبۡرَٰهِيمَ ﴿83﴾

Transliteration: Wainna min sheeAAatihi laibraheema

Translation: بێگومان له شوێنکه‌وته و په‌یڕه‌وانی نوح - ئیبراهیم - ه (سه‌لامی خوایان لێ بێت).

37:84

إِذۡ جَآءَ رَبَّهُۥ بِقَلۡبٖ سَلِيمٍ ﴿84﴾

Transliteration: Ith jaa rabbahu biqalbin saleemin

Translation: کاتێک ڕووی کرده په‌روه‌ردگاری، به پیر بانگه‌وازیه‌وه چوو، به‌دڵێکی پڕ له ئیمان و یه‌ک خواناسیه‌وه‌.

37:85

إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَاذَا تَعۡبُدُونَ ﴿85﴾

Transliteration: Ith qala liabeehi waqawmihi matha taAAbudoona

Translation: ڕۆژێک به باوکی و قه‌ومی و هۆزه‌که‌ی وت: باشه‌، ئه‌وه ئێوه چی ده‌په‌رستن؟!

37:86

أَئِفۡكًا ءَالِهَةٗ دُونَ ٱللَّهِ تُرِيدُونَ ﴿86﴾

Transliteration: Aifkan alihatan doona Allahi tureedoona

Translation: ئایا شتی ده‌ست هه‌ڵبه‌سته ده‌که‌نه خواو له جیاتی په‌روه‌ردگار ده‌تانه‌وێت بیپه‌رستن؟!

37:87

فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ﴿87﴾

Transliteration: Fama thannukum birabbi alAAalameena

Translation: باشه‌، ئاخر ئێوه‌، چ گومانێکتان هه‌یه له په‌روه‌ردگاری جیهانیان؟!

37:88

فَنَظَرَ نَظۡرَةٗ فِي ٱلنُّجُومِ ﴿88﴾

Transliteration: Fanathara nathratan fee alnnujoomi

Translation: (ئه‌وسا چاوی هه‌ڵبڕی بۆ ئاسمان و) ته‌ماشایه‌کی ئه‌ستێره‌کانی کرد، (له ساخی بیروبۆچوونیان).

37:89

فَقَالَ إِنِّي سَقِيمٞ ﴿89﴾

Transliteration: Faqala innee saqeemun

Translation: (دیاره که سبه‌ی جه‌ژنیان بووه و ده‌عوه‌تی حه‌زره‌تی ئیبراهیمیشیان کردووه‌، ئه‌میش حه‌زی نه‌کردووه و بێزاربووه بۆیه‌) وتی: من نه‌خۆشم.

37:90

فَتَوَلَّوۡاْ عَنۡهُ مُدۡبِرِينَ ﴿90﴾

Transliteration: Fatawallaw AAanhu mudbireena

Translation: ئه‌وانیش به‌جێیان هێشت و ڕۆیشتن.

37:91

فَرَاغَ إِلَىٰٓ ءَالِهَتِهِمۡ فَقَالَ أَلَا تَأۡكُلُونَ ﴿91﴾

Transliteration: Faragha ila alihatihim faqala ala takuloona

Translation: ئه‌وسا به په‌نهانی چوو بۆ لای بته‌کانیان و وتی: ئه‌وه ناخۆن؟ (دیاره خۆراکیان بۆ بته‌کان داناوه‌!)

37:92

مَا لَكُمۡ لَا تَنطِقُونَ ﴿92﴾

Transliteration: Ma lakum la tantiqoona

Translation: ئه‌وسا هاواری له بته‌کان کردوو، به توڕه‌ییه‌وه پێی وتن: ئه‌وه بۆ ڵاڵن؟! بۆ قسه‌یه‌کی ژیرانه ناکه‌ن؟!

37:93

فَرَاغَ عَلَيۡهِمۡ ضَرۡبَۢا بِٱلۡيَمِينِ ﴿93﴾

Transliteration: Faragha AAalayhim darban bialyameeni

Translation: ئینجا تێیان که‌وت، به‌ده‌ستی ڕاستی پیاده‌ماڵین و ده‌یشکاندن.

37:94

فَأَقۡبَلُوٓاْ إِلَيۡهِ يَزِفُّونَ ﴿94﴾

Transliteration: Faaqbaloo ilayhi yaziffoona

Translation: دوایی بت په‌رستان گه‌ڕانه‌وه و بینیان خواکانیان تێکوپێک شکاون، به‌په‌له و شڵه‌ژاوییه‌وه هاتن بۆ ئیبراهیم...!!

37:95

قَالَ أَتَعۡبُدُونَ مَا تَنۡحِتُونَ ﴿95﴾

Transliteration: Qala ataAAbudoona ma tanhitoona

Translation: ئه‌ویش پێی وتن: باشه‌، ئایا ئه‌و په‌یکه‌رانه‌ی خۆتان دایده‌تاشن، ده‌یپه‌رستن؟!

37:96

وَٱللَّهُ خَلَقَكُمۡ وَمَا تَعۡمَلُونَ ﴿96﴾

Transliteration: WaAllahu khalaqakum wama taAAmaloona

Translation: له‌کاتێکدا خوا به‌دیهێنه‌ری ئێوه‌یش و ئه‌م بتانه‌شه که دروستتان کردوون (نه‌شیانتوانی به‌رگری له خۆیان بکه‌ن!!).

37:97

قَالُواْ ٱبۡنُواْ لَهُۥ بُنۡيَٰنٗا فَأَلۡقُوهُ فِي ٱلۡجَحِيمِ ﴿97﴾

Transliteration: Qaloo ibnoo lahu bunyanan faalqoohu fee aljaheemi

Translation: که‌چی بیریان نه‌کرده‌وه له‌و به‌ڵگه به‌هێزانه‌وه‌، وتیان: شوێنێک دروست بکه‌ن و ئاگری تێدا بکه‌نه‌وه و ئیبراهیمی تێ فڕێ بده‌ن (با بسوتێت و له‌ناو بچێت).

37:98

فَأَرَادُواْ بِهِۦ كَيۡدٗا فَجَعَلۡنَٰهُمُ ٱلۡأَسۡفَلِينَ ﴿98﴾

Transliteration: Faaradoo bihi kaydan fajaAAalnahumu alasfaleena

Translation: ئه‌وان ویستیان پیلانێکی بۆ دروست بکه‌ن، ئێمه ئه‌وانمان تێکشکاند و ڕیسوامان کردن.

37:99

وَقَالَ إِنِّي ذَاهِبٌ إِلَىٰ رَبِّي سَيَهۡدِينِ ﴿99﴾

Transliteration: Waqala innee thahibun ila rabbee sayahdeeni

Translation: ئینجا ئیبراهیم وتی: من به‌ڕاستی ئێوه به جێ ده‌هێڵم و ده‌ڕۆم به‌ره‌و ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارم، له ئایینده‌شدا به‌رده‌وام ڕێنموویم ده‌کات.

37:100

رَبِّ هَبۡ لِي مِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿100﴾

Transliteration: Rabbi hab lee mina alssaliheena

Translation: (ئه‌وسا کۆچی کرد)، له‌و ڕێگه‌و بانه‌دا داوای له‌خوا کردو وتی: په‌روه‌ردگارا نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه‌.

37:101

فَبَشَّرۡنَٰهُ بِغُلَٰمٍ حَلِيمٖ ﴿101﴾

Transliteration: Fabashsharnahu bighulamin haleemin

Translation: ئێمه‌ش مژده‌ی کوڕێکی به ئارام و خۆگرو ژیرمان پێبه‌خشی که -ئیسماعیل- ه‌.

37:102

فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ ٱلسَّعۡيَ قَالَ يَٰبُنَيَّ إِنِّيٓ أَرَىٰ فِي ٱلۡمَنَامِ أَنِّيٓ أَذۡبَحُكَ فَٱنظُرۡ مَاذَا تَرَىٰۚ قَالَ يَـٰٓأَبَتِ ٱفۡعَلۡ مَا تُؤۡمَرُۖ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّـٰبِرِينَ ﴿102﴾

Transliteration: Falamma balagha maAAahu alssaAAya qala ya bunayya innee ara fee almanami annee athbahuka faonthur matha tara qala ya abati ifAAal ma tumaru satajidunee in shaa Allahu mina alssabireena

Translation: کاتێک ئه‌و کوڕه که‌وته ده‌روماڵ له‌گه‌ڵیدا به‌یانیه‌ک پێی وت: کوڕم شیرینم بێگومان من ده‌مبینی له خه‌ونمدا که تۆ سه‌رده‌بڕم، تۆ ده‌ڵێی چی؟ ڕات چۆنه‌؟! (کوڕی چاک و خواناس و خۆگر به‌زمانی شیرین) وتی: بابه‌گیان هه‌ر فه‌رمانێکت پێ دراوه جێبه‌جێی بکه‌، ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا حه‌ز بکات، خوابیه‌وێت، له ئارامکاران ده‌بم.

37:103

فَلَمَّآ أَسۡلَمَا وَتَلَّهُۥ لِلۡجَبِينِ ﴿103﴾

Transliteration: Falamma aslama watallahu liljabeeni

Translation: کاتێک هه‌ردووکیان ته‌سلیمی فه‌رمانی په‌روه‌ردگار بوون، ئیبراهیم، ئیسماعیلی به ڕوودا خسته سه‌ر خاک بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری ببڕێت.

37:104

وَنَٰدَيۡنَٰهُ أَن يَـٰٓإِبۡرَٰهِيمُ ﴿104﴾

Transliteration: Wanadaynahu an ya ibraheemu

Translation: ئێمه‌ش بانگمان لێکرد: ئه‌ی ئیبراهیم!!

37:105

قَدۡ صَدَّقۡتَ ٱلرُّءۡيَآۚ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ ﴿105﴾

Transliteration: Qad saddaqta alrruya inna kathalika najzee almuhsineena

Translation: به‌ڕاستی خه‌وه‌که‌ت هێنایه دی، ئێمه هه‌ر ئاوا پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (له تاقی کردنه‌وه‌کاندا سه‌ریان ده‌خه‌ین، چونکه لێبڕاون).

37:106

إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡبَلَـٰٓؤُاْ ٱلۡمُبِينُ ﴿106﴾

Transliteration: Inna hatha lahuwa albalao almubeenu

Translation: به‌ڕاستی ئه‌مه خۆی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاشکراو ڕوونه‌.

37:107

وَفَدَيۡنَٰهُ بِذِبۡحٍ عَظِيمٖ ﴿107﴾

Transliteration: Wafadaynahu bithibhin AAatheemin

Translation: ئێمه‌ش قۆچێکی گه‌وره‌مان کرده قوربانی ئیسماعیل تا له جیاتی ئه‌ودا سه‌ری ببڕێت.

37:108

وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ ﴿108﴾

Transliteration: Watarakna AAalayhi fee alakhireena

Translation: پاشان ئێمه له‌ناو گه‌لان و نه‌وه‌کانی داهاتوودا ناوی ئیبراهیممان هێشته‌وه‌.

37:109

سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِبۡرَٰهِيمَ ﴿109﴾

Transliteration: Salamun AAala ibraheema

Translation: سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر ئیبراهیم.

37:110

كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ ﴿110﴾

Transliteration: Kathalika najzee almuhsineena

Translation: ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه‌...

37:111

إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ﴿111﴾

Transliteration: Innahu min AAibadina almumineena

Translation: به‌ڕاستی ئه‌میش له‌به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه‌...

37:112

وَبَشَّرۡنَٰهُ بِإِسۡحَٰقَ نَبِيّٗا مِّنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿112﴾

Transliteration: Wabashsharnahu biishaqa nabiyyan mina alssaliheena

Translation: مژده‌ی هاتنه دنیای - ئیسحاق - یشمان پێبه‌خشی، که ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکه له چاکان.

37:113

وَبَٰرَكۡنَا عَلَيۡهِ وَعَلَىٰٓ إِسۡحَٰقَۚ وَمِن ذُرِّيَّتِهِمَا مُحۡسِنٞ وَظَالِمٞ لِّنَفۡسِهِۦ مُبِينٞ ﴿113﴾

Transliteration: Wabarakna AAalayhi waAAala ishaqa wamin thurriyyatihima muhsinun wathalimun linafsihi mubeenun

Translation: خێرو به‌ره‌که‌تمان ڕژاند به‌سه‌ر ئیبراهیم و به‌سه‌رئیسحاقدا و له‌نه‌وه‌ی هه‌ردووکیان، واته‌: ئیسماعلیل و ئیسحاق چاکان و پاکان، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش په‌یداده‌بن به‌روونی سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن.

37:114

وَلَقَدۡ مَنَنَّا عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ﴿114﴾

Transliteration: Walaqad mananna AAala moosa waharoona

Translation: به‌ڕاستی ئێمه نازو نیعمه‌تی خۆمانمان ڕژاند به‌سه‌ر موسا و هاروون (هه‌ردووکیانمان هه‌ڵبژارد بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی).

37:115

وَنَجَّيۡنَٰهُمَا وَقَوۡمَهُمَا مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ ﴿115﴾

Transliteration: Wanajjaynahuma waqawmahuma mina alkarbi alAAatheemi

Translation: هه‌ردووکیان و قه‌ومه‌که‌شیانمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگارکرد (له غه‌رق بوون و خنکان).

37:116

وَنَصَرۡنَٰهُمۡ فَكَانُواْ هُمُ ٱلۡغَٰلِبِينَ ﴿116﴾

Transliteration: Wanasarnahum fakanoo humu alghalibeena

Translation: سه‌رکه‌وتنمان پێبه‌خشین به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا، هه‌ر ئه‌وانیش زاڵ بوون.

37:117

وَءَاتَيۡنَٰهُمَا ٱلۡكِتَٰبَ ٱلۡمُسۡتَبِينَ ﴿117﴾

Transliteration: Waataynahuma alkitaba almustabeena

Translation: پاشان ته‌وراتمان پێبه‌خشین که ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه‌، (تا په‌یڕه‌ویی بکه‌ن).

37:118

وَهَدَيۡنَٰهُمَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ ﴿118﴾

Transliteration: Wahadaynahuma alssirata almustaqeema

Translation: هه‌روه‌ها ڕێنموویی هه‌ردووکیانمان کرد بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست (تا قه‌ومه‌که‌یان سه‌رفراز بکه‌ن).

37:119

وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِمَا فِي ٱلۡأٓخِرِينَ ﴿119﴾

Transliteration: Watarakna AAalayhima fee alakhireena

Translation: ناوبانگی خێریانمان له نه‌وه‌کانی داهاتوودا هێشته‌وه (که هه‌تا دنیایه به‌ڕێزه‌وه ناویان ببرێت).

37:120

سَلَٰمٌ عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ﴿120﴾

Transliteration: Salamun AAala moosa waharoona

Translation: سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر موسا و هاروون (له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری مه‌زن و به‌ڕێزه‌وه‌).

37:121

إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ ﴿121﴾

Transliteration: Inna kathalika najzee almuhsineena

Translation: بێگومان ئێمه‌، ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (له دنیاو قیامه‌تدا ڕێزدارن).

37:122

إِنَّهُمَا مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ﴿122﴾

Transliteration: Innahuma min AAibadina almumineena

Translation: به‌ڕاستی هه‌ردووکیان له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه بوون (ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان به چاکی ئه‌نجامدا).

37:123

وَإِنَّ إِلۡيَاسَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ﴿123﴾

Transliteration: Wainna ilyasa lamina almursaleena

Translation: بێگومان - ئیلیاس - یش له ده‌سته‌ی پێغه‌مبه‌ران و ڕه‌وانه کراوانه (له لایه‌ن ئێمه‌وه‌).

37:124

إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦٓ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿124﴾

Transliteration: Ith qala liqawmihi ala tattaqoona

Translation: ئه‌وکاته ئه‌ویش به قه‌وم و گه‌له‌که‌ی خۆی وت: ئه‌وه ناکرێت خواناس بن؟ ئه‌وه بۆ له‌خوا ناترسن؟!

37:125

أَتَدۡعُونَ بَعۡلٗا وَتَذَرُونَ أَحۡسَنَ ٱلۡخَٰلِقِينَ ﴿125﴾

Transliteration: AtadAAoona baAAlan watatharoona ahsana alkhaliqeena

Translation: ئایا ئێوه هاناو هاوارو نزا بۆ - به‌عل - ده‌به‌ن (بتێکی گه‌وره بوو ده‌یانپه‌رست) وه واز له خواپه‌رستی ده‌هێنن له‌کاتێکدا ئه‌و زاته چاکترینی دروستکاره‌کانه‌.

37:126

ٱللَّهَ رَبَّكُمۡ وَرَبَّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ ﴿126﴾

Transliteration: Allaha rabbakum warabba abaikumu alawwaleena

Translation: که - الله - یه‌، په‌روه‌ردگارتانه‌، په‌روه‌ردگاری باو و باپیرانی دێرینیشتانه (ئه‌وه بۆ بیرێک ناکه‌نه‌وه‌)؟!

37:127

فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمۡ لَمُحۡضَرُونَ ﴿127﴾

Transliteration: Fakaththaboohu fainnahum lamuhdaroona

Translation: که‌چی ئه‌وان بڕوایان پێ نه‌کرد، که‌وابوو بێگومان ئه‌وان ئاماده‌کراون بۆ دۆزه‌خ.

37:128

إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ ﴿128﴾

Transliteration: Illa AAibada Allahi almukhlaseena

Translation: جگه له به‌نده دڵسۆزو هه‌ڵبژارده‌کانی خوا.

37:129

وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ ﴿129﴾

Transliteration: Watarakna AAalayhi fee alakhireena

Translation: ئینجا ناوبانگی خێری ئیلیاسمان له نه‌وه‌کانی داهاتوودا هێشته‌وه‌.

37:130

سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِلۡ يَاسِينَ ﴿130﴾

Transliteration: Salamun AAala il yaseena

Translation: سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر ئیلیاسین بێت.

37:131

إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ ﴿131﴾

Transliteration: Inna kathalika najzee almuhsineena

Translation: ئێمه به‌ڕاستی به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه‌.

37:132

إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ﴿132﴾

Transliteration: Innahu min AAibadina almumineena

Translation: بێگومان ئه‌ویش له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه‌.

37:133

وَإِنَّ لُوطٗا لَّمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ﴿133﴾

Transliteration: Wainna lootan lamina almursaleena

Translation: به‌ڕاستی -ڵوط - یش له پێغه‌مبه‌رانه‌.

37:134

إِذۡ نَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ ﴿134﴾

Transliteration: Ith najjaynahu waahlahu ajmaAAeena

Translation: کاتی خۆی ئه‌و و هه‌موو که‌س و کاریمان ڕزگار کرد.

37:135

إِلَّا عَجُوزٗا فِي ٱلۡغَٰبِرِينَ ﴿135﴾

Transliteration: Illa AAajoozan fee alghabireena

Translation: بێجگه له پیره‌ژنێک (بێ باوه‌ڕ بوو به‌رده‌وام گرفتی بۆ پێش ده‌هێنا) له‌ناومان برد.

37:136

ثُمَّ دَمَّرۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ ﴿136﴾

Transliteration: Thumma dammarna alakhareena

Translation: پاشان هه‌مووانمان ته‌فرو تونا کرد.

37:137

وَإِنَّكُمۡ لَتَمُرُّونَ عَلَيۡهِم مُّصۡبِحِينَ ﴿137﴾

Transliteration: Wainnakum latamurroona AAalayhim musbiheena

Translation: بێگومان ئێوه هه‌موو به‌یانیه‌ک ده‌ڕۆن به‌سه‌ر شوێنه‌واره‌کانیاندا.

37:138

وَبِٱلَّيۡلِۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ ﴿138﴾

Transliteration: Wabiallayli afala taAAqiloona

Translation: هه‌روه‌ها له شه‌ویشدا (هه‌ندێک جار له‌وێوه تێده‌په‌ڕن) ئایا ئه‌وه ژیریتان ناخه‌نه کارو بیرێک ناکه‌نه‌وه (چیمان به‌سه‌ر هێنان؟!!)

37:139

وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ﴿139﴾

Transliteration: Wainna yoonusa lamina almursaleena

Translation: به‌ڕاستی - یونس - یش له پێغه‌مبه‌رانه‌.

37:140

إِذۡ أَبَقَ إِلَى ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ ﴿140﴾

Transliteration: Ith abaqa ila alfulki almashhooni

Translation: که‌چی ڕای کرد به‌ره‌و که‌شتیه پڕ له که‌لوپه‌ل و خه‌ڵکه‌که‌...

37:141

فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ ٱلۡمُدۡحَضِينَ ﴿141﴾

Transliteration: Fasahama fakana mina almudhadeena

Translation: ئه‌وسا به‌ناچاری به‌شداری قورعه‌ی کرد، له ڕیزی ئه‌وانه‌دا بوو که‌له قورعه‌که‌دا سه‌رنه‌که‌وتن...

37:142

فَٱلۡتَقَمَهُ ٱلۡحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٞ ﴿142﴾

Transliteration: Failtaqamahu alhootu wahuwa muleemun

Translation: ئینجانه‌هه‌نگێک قووتی دا، له‌کاتێکدا که شایانی سه‌رزه‌نشت و گله‌یی بوو (چونکه پێش ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی بدات قه‌ومه‌که‌ی به‌جێهێشت).

37:143

فَلَوۡلَآ أَنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلۡمُسَبِّحِينَ ﴿143﴾

Transliteration: Falawla annahu kana mina almusabbiheena

Translation: خۆ ئه‌گه‌ر له‌و که‌سانه نه‌بوایه که ته‌سبیحات و یادی خوا ده‌که‌ن و نه‌یوتایه (لا اله الا انت سبحانك انی کنت من الظالمین): په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش شایسته‌ی تۆیه و من له سته‌مکارانم.

37:144

لَلَبِثَ فِي بَطۡنِهِۦٓ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ ﴿144﴾

Transliteration: Lalabitha fee batnihi ila yawmi yubAAathoona

Translation: ئه‌وه ده‌مایه‌وه له سکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا تا ڕۆژێک که هه‌مووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه‌.

37:145

فَنَبَذۡنَٰهُ بِٱلۡعَرَآءِ وَهُوَ سَقِيمٞ ﴿145﴾

Transliteration: Fanabathnahu bialAAarai wahuwa saqeemun

Translation: له‌وه‌ودوا فڕێماندایه چۆڵیه‌کی بێ گژوگیاو دره‌خته‌وه بێ هێز و ماندوو نه‌خۆش.

37:146

وَأَنۢبَتۡنَا عَلَيۡهِ شَجَرَةٗ مِّن يَقۡطِينٖ ﴿146﴾

Transliteration: Waanbatna AAalayhi shajaratan min yaqteenin

Translation: ئینجا ڕووه‌کی کوله‌که‌ی گه‌وره‌مان بۆ پێگه‌یاندن (که گه‌ڵاکانی پان و گه‌وره‌یه و مێش و مه‌گه‌نزێکی ناکه‌ون).

37:147

وَأَرۡسَلۡنَٰهُ إِلَىٰ مِاْئَةِ أَلۡفٍ أَوۡ يَزِيدُونَ ﴿147﴾

Transliteration: Waarsalnahu ila miati alfin aw yazeedoona

Translation: ئینجا گه‌ڕانما‌نه‌وه و ڕه‌وانه‌مه‌ن کرد به پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆ لای سه‌د هه‌زار که‌س و زیاتریش ده‌بن (که قه‌ومه‌که‌یه‌تی).

37:148

فَـَٔامَنُواْ فَمَتَّعۡنَٰهُمۡ إِلَىٰ حِينٖ ﴿148﴾

Transliteration: Faamanoo famattaAAnahum ila heenin

Translation: ئه‌وسا هه‌موویان ئیمان و باوه‌ڕیان هێنا، ئێمه‌ش ژیانێکی خۆشمان بۆ فه‌راهه‌م هێنان تا کاتێکی دیاریکراو.

37:149

فَٱسۡتَفۡتِهِمۡ أَلِرَبِّكَ ٱلۡبَنَاتُ وَلَهُمُ ٱلۡبَنُونَ ﴿149﴾

Transliteration: Faistaftihim alirabbika albanatu walahumu albanoona

Translation: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ڕاپرسیان لێ بکه‌: ئایا ڕاسته! که کچان شایسته‌ی په‌روه‌ردگارت بن و کوڕان شایسته‌ی خۆیان بێت؟! (هه‌ڵبه‌ته کوڕو کچ هه‌ردوو به‌دیهێنراوی خوان، پێوه‌ر ته‌نها ته‌قوایه‌، به‌ڵام قورئان ده‌یه‌وێت به‌بیرو بۆچوونی خۆیان، پووچه‌ڵی به‌ڵگه‌که‌یان ده‌ر بخات، کاتێ که وتویانه‌: فریشته‌کان کچی جوانن له حاڵێکدا ئه‌وان کچ به‌چاوی سووک ته‌ماشا ده‌که‌ن و به‌که‌می ده‌زانن، ئه‌ی بۆچی بۆ خوای په‌روه‌ردگار که له هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌ڕه چه‌وتانه دووره ڕه‌وای ده‌بینن؟)

37:150

أَمۡ خَلَقۡنَا ٱلۡمَلَـٰٓئِكَةَ إِنَٰثٗا وَهُمۡ شَٰهِدُونَ ﴿150﴾

Transliteration: Am khalaqna almalaikata inathan wahum shahidoona

Translation: ئایا مه‌گه‌ر فریشته‌کانمان به مێینه درووست کردووه و له‌و کاته‌دا ئه‌وان له‌وێ بوون؟!

37:151

أَلَآ إِنَّهُم مِّنۡ إِفۡكِهِمۡ لَيَقُولُونَ ﴿151﴾

Transliteration: Ala innahum min ifkihim layaqooloona

Translation: ئاگادار بن!! به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ندێک له درۆ و بوختانیان ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن:

37:152

وَلَدَ ٱللَّهُ وَإِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ ﴿152﴾

Transliteration: Walada Allahu wainnahum lakathiboona

Translation: خوا منداڵی بووه‌!! به‌ڕاستی و بێگومان ئه‌وانه زۆر درۆزنن.

37:153

أَصۡطَفَى ٱلۡبَنَاتِ عَلَى ٱلۡبَنِينَ ﴿153﴾

Transliteration: Astafa albanati AAala albaneena

Translation: ئایا مه‌گه‌ر کچانی هه‌ڵبژاردووه که بیکات به نه‌وه‌ی خۆی وه ڕێزی داون به‌سه‌ر کوڕاندا؟!!

37:154

مَا لَكُمۡ كَيۡفَ تَحۡكُمُونَ ﴿154﴾

Transliteration: Ma lakum kayfa tahkumoona

Translation: ئایا چیتانه و چۆن بڕیاری بێ به‌ڵگه‌ی وا ده‌ده‌ن.

37:155

أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴿155﴾

Transliteration: Afala tathakkaroona

Translation: ئایا بیرێک ناکه‌نه‌وه‌؟ (له‌م قسه بێ سه‌روبه‌نانه؟! له‌م تۆمه‌ته ناماقوڵانه‌؟!).

37:156

أَمۡ لَكُمۡ سُلۡطَٰنٞ مُّبِينٞ ﴿156﴾

Transliteration: Am lakum sultanun mubeenun

Translation: ئایا مه‌گه‌ر به‌ڵگه و شتێکی به‌هێز و ئاشکراتان به‌ده‌سته‌وه‌یه (بۆ ئه‌م قسه حه‌له‌ق و مه‌له‌قانه‌).

37:157

فَأۡتُواْ بِكِتَٰبِكُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ﴿157﴾

Transliteration: Fatoo bikitabikum in kuntum sadiqeena

Translation: ئاده‌ی: کوا کتێبتان، کوا به‌ڵگه‌تان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن بیهێننه مه‌یدان.

37:158

وَجَعَلُواْ بَيۡنَهُۥ وَبَيۡنَ ٱلۡجِنَّةِ نَسَبٗاۚ وَلَقَدۡ عَلِمَتِ ٱلۡجِنَّةُ إِنَّهُمۡ لَمُحۡضَرُونَ ﴿158﴾

Transliteration: WajaAAaloo baynahu wabayna aljinnati nasaban walaqad AAalimati aljinnatu innahum lamuhdaroona

Translation: (له‌لایه‌کی تره‌وه کافره‌کان) خزمایه‌تیان بڕیار داوه له‌نێوان زاتی په‌روه‌ردگار و په‌ریه‌کاندا، سوێن به‌خوا په‌ریه‌کانیش چاک زانیویانه که ئاماده ده‌کرێن (بۆ لێپرسینه‌وه و محاسه‌به ئه‌گه‌ر ئاوا خزمایه‌تیه‌ک هه‌بێت چۆن دادگای ده‌کرێن؟!).

37:159

سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿159﴾

Transliteration: Subhana Allahi AAamma yasifoona

Translation: پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وه‌ره‌، ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌وان باسی ئه‌که‌ن و ئه‌و قسه بێ جێیانه‌ی ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ر به خوا.

37:160

إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ ﴿160﴾

Transliteration: Illa AAibada Allahi almukhlaseena

Translation: به‌ڵام به‌نده دڵسۆزو هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (له‌و گوفتارو بۆچونه خوارو خێچانه دوورن).

37:161

فَإِنَّكُمۡ وَمَا تَعۡبُدُونَ ﴿161﴾

Transliteration: Fainnakum wama taAAbudoona

Translation: ئه‌ی بێ باوه‌ران به‌ڕاستی ئێوه و ئه‌وه‌ش ده‌یپه‌رستن.

37:162

مَآ أَنتُمۡ عَلَيۡهِ بِفَٰتِنِينَ ﴿162﴾

Transliteration: Ma antum AAalayhi bifatineena

Translation: ناتوانن که‌سی پێ گومڕاو و سه‌رلێشێواو بکه‌ن و له خوای دوور بخه‌نه‌وه‌.

37:163

إِلَّا مَنۡ هُوَ صَالِ ٱلۡجَحِيمِ ﴿163﴾

Transliteration: Illa man huwa sali aljaheemi

Translation: مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خه‌.

37:164

وَمَامِنَّآ إِلَّا لَهُۥ مَقَامٞ مَّعۡلُومٞ ﴿164﴾

Transliteration: Wama minna illa lahu maqamun maAAloomun

Translation: فریشته‌کان ده‌ڵێن: که‌سمان نی یه شوێنی دیاریکراوی خۆی نه‌بێت.

37:165

وَإِنَّا لَنَحۡنُ ٱلصَّآفُّونَ ﴿165﴾

Transliteration: Wainna lanahnu alssaffoona

Translation: به‌ڕاستی ئێمه هه‌ر هه‌مومان به ڕیز وه‌ستاوین (ئاماده‌ی فه‌رمانین).

37:166

وَإِنَّا لَنَحۡنُ ٱلۡمُسَبِّحُونَ ﴿166﴾

Transliteration: Wainna lanahnu almusabbihoona

Translation: دووباره ده‌ڵێن: ئیمه هه‌موو ده‌م سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایشی خوای میهره‌بانین.

37:167

وَإِن كَانُواْ لَيَقُولُونَ ﴿167﴾

Transliteration: Wain kanoo layaqooloona

Translation: هه‌رچه‌نده هاوه‌ڵگه‌ڕان پێش ڕه‌وانه کردنی پێغه‌مبه‌ر ده‌یان وت:

37:168

لَوۡ أَنَّ عِندَنَا ذِكۡرٗا مِّنَ ٱلۡأَوَّلِينَ ﴿168﴾

Transliteration: Law anna AAindana thikran mina alawwaleena

Translation: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش کتێبێکی ئاسمانیمان وه‌ک پێشووه‌کان بۆ بهاتایه‌...

37:169

لَكُنَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ ﴿169﴾

Transliteration: Lakunna AAibada Allahi almukhlaseena

Translation: ئێمه‌یش ده‌بووینه به‌نده دڵسۆزو چاکه‌کانی خوای گه‌وره‌.

37:170

فَكَفَرُواْ بِهِۦۖ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ ﴿170﴾

Transliteration: Fakafaroo bihi fasawfa yaAAlamoona

Translation: که‌چی که قورئانمان ڕه‌وانه کرد بڕوایان پێ نه‌کرد، سه‌رئه‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه (چیان به‌سه‌ر ده‌هێنین).

37:171

وَلَقَدۡ سَبَقَتۡ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا ٱلۡمُرۡسَلِينَ ﴿171﴾

Transliteration: Walaqad sabaqat kalimatuna liAAibadina almursaleena

Translation: سوێن به‌خوا بێگومان بڕیاری ئێمه بۆ به‌نده فرستاده و پێغه‌مبه‌ره‌کانمان (هه‌ر زوو ده‌رچووه)...

37:172

إِنَّهُمۡ لَهُمُ ٱلۡمَنصُورُونَ ﴿172﴾

Transliteration: Innahum lahumu almansooroona

Translation: که به‌دڵنیایی، هه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز ده‌بن.

37:173

وَإِنَّ جُندَنَا لَهُمُ ٱلۡغَٰلِبُونَ ﴿173﴾

Transliteration: Wainna jundana lahumu alghaliboona

Translation: سه‌ربازه ئیمانداره‌کانیشمان هه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و زاڵ ده‌بن.

37:174

فَتَوَلَّ عَنۡهُمۡ حَتَّىٰ حِينٖ ﴿174﴾

Transliteration: Fatawalla AAanhum hatta heenin

Translation: جارێ تا ماوه‌یه‌ک خۆت بگره و گویان پێ مه‌ده‌.

37:175

وَأَبۡصِرۡهُمۡ فَسَوۡفَ يُبۡصِرُونَ ﴿175﴾

Transliteration: Waabsirhum fasawfa yubsiroona

Translation: تۆ سه‌رئه‌نجامی لاری و خوانه‌ناسینیان بخه‌ره به‌رچاو، له ئاینده‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌.

37:176

أَفَبِعَذَابِنَا يَسۡتَعۡجِلُونَ ﴿176﴾

Transliteration: AfabiAAathabina yastaAAjiloona

Translation: ئایا ئه‌وانه په‌له‌یانه که زوو سزاو تۆڵه‌ی ئێمه ڕووبه‌ڕوویان ببێت و یه‌خه‌یان پێ بگرێت؟!

37:177

فَإِذَا نَزَلَ بِسَاحَتِهِمۡ فَسَآءَ صَبَاحُ ٱلۡمُنذَرِينَ ﴿177﴾

Transliteration: Faitha nazala bisahatihim fasaa sabahu almunthareena

Translation: (قووڕ به‌سه‌ریان خاک به‌دامانیان) کاتێک که سزاو تۆڵه‌ی ئێمه داده‌به‌زێته مه‌یدانیان، ئای که به‌ربه‌یانیه‌کی سامناکه بۆ بێدار کراوه‌کان.

37:178

وَتَوَلَّ عَنۡهُمۡ حَتَّىٰ حِينٖ ﴿178﴾

Transliteration: Watawalla AAanhum hatta heenin

Translation: تۆ تا ماوه‌یه‌ک مۆڵه‌تیان بده و گوێیان پێ مه‌ده.

37:179

وَأَبۡصِرۡ فَسَوۡفَ يُبۡصِرُونَ ﴿179﴾

Transliteration: Waabsir fasawfa yubsiroona

Translation: ڕاستیه‌کان بخه‌ره به‌رچاو، سه‌رئه‌نجام خۆیان ئه‌بیننه‌وه‌.

37:180

سُبۡحَٰنَ رَبِّكَ رَبِّ ٱلۡعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿180﴾

Transliteration: Subhana rabbika rabbi alAAizzati AAamma yasifoona

Translation: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارت، په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، له‌وه‌ی که ئه‌وانه ده‌یده‌نه پاڵ ئه‌و زاته بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه‌.

37:181

وَسَلَٰمٌ عَلَى ٱلۡمُرۡسَلِينَ ﴿181﴾

Transliteration: Wasalamun AAala almursaleena

Translation: سڵاو دروودیش له‌سه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و سه‌رجه‌م فرستاده‌کانی خوا.

37:182

وَٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ﴿182﴾

Transliteration: Waalhamdu lillahi rabbi alAAalameena

Translation: سوپاس و ستایشیش بۆ خوا، په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانان هه‌میشه و به‌رده‌وام.

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download