quranm◉

Surah An-Najm transliteration

◉ Sûre · ∞

53:1

وَٱلنَّجۡمِ إِذَا هَوَىٰ ﴿1﴾

Transliteration: Waalnnajmi itha hawa

Translation: سوێند به‌ئه‌ستێره کاتێک له‌شوێنی خۆی ده‌ترازێت و به‌خێرایی به‌رده‌بێته‌وه و ئاوا دبێت

53:2

مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمۡ وَمَا غَوَىٰ ﴿2﴾

Transliteration: Ma dalla sahibukum wama ghawa

Translation: هاوه‌ڵ وهاوڕێی ئێوه محمد (صلی الله علیه وسلم) گومڕاو سه‌رلێشێواو نه‌بووه‌، له‌رێگه‌ی ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه‌

53:3

وَمَا يَنطِقُ عَنِ ٱلۡهَوَىٰٓ ﴿3﴾

Transliteration: Wama yantiqu AAani alhawa

Translation: قسه‌و گوفتاریشی (ئه‌وه‌ی که‌قورئانه‌) له‌ئاره‌زوو بازی و هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه‌نیه‌

53:4

إِنۡ هُوَ إِلَّا وَحۡيٞ يُوحَىٰ ﴿4﴾

Transliteration: In huwa illa wahyun yooha

Translation: ئه‌مه‌ی که‌رای ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگاو وه‌حی خوای یه‌

53:5

عَلَّمَهُۥ شَدِيدُ ٱلۡقُوَىٰ ﴿5﴾

Transliteration: AAallamahu shadeedu alquwa

Translation: جوبره‌ئیلی فریشته خاوه‌نی هێزو توانای زۆر، قورئانی فێر کردووه‌

53:6

ذُو مِرَّةٖ فَٱسۡتَوَىٰ ﴿6﴾

Transliteration: Thoo mirratin faistawa

Translation: ئه‌و جوبره‌ئیله‌ی که‌خاوه‌نی بیرو هۆشێکی زۆر به‌هێزو دیمه‌نێکی جوان بوو، ئینجا له‌سه‌ر شێوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی وه‌ستا

53:7

وَهُوَ بِٱلۡأُفُقِ ٱلۡأَعۡلَىٰ ﴿7﴾

Transliteration: Wahuwa bialofuqi alaAAla

Translation: له‌کاتێکدا له‌ئاسۆی هه‌ره‌به‌رزو بڵنده‌وه سه‌ری هه‌ڵدابوو، ئاسۆی پڕکردبوو

53:8

ثُمَّ دَنَا فَتَدَلَّىٰ ﴿8﴾

Transliteration: Thumma dana fatadalla

Translation: له‌وه‌ودوا تا ده‌هات نزیک ده‌بۆوه و سه‌ره‌نجام هاته‌خواره‌وه‌بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)

53:9

فَكَانَ قَابَ قَوۡسَيۡنِ أَوۡ أَدۡنَىٰ ﴿9﴾

Transliteration: Fakana qaba qawsayni aw adna

Translation: ئه‌وه‌نده‌لێی نزیک بۆوه نێوانیان به‌قه‌ده‌ر دووکه‌وان یان که‌متریش بوو

53:10

فَأَوۡحَىٰٓ إِلَىٰ عَبۡدِهِۦ مَآ أَوۡحَىٰ ﴿10﴾

Transliteration: Faawha ila AAabdihi ma awha

Translation: ئینجا خوا له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌، نیگای کرد بۆ به‌نده‌ی خۆی، ئای چ نیگایه‌ک بوو!

53:11

مَا كَذَبَ ٱلۡفُؤَادُ مَا رَأَىٰٓ ﴿11﴾

Transliteration: Ma kathaba alfuadu ma raa

Translation: ئه‌وسا ئه‌وه‌ی که‌به‌چاوی سه‌ری بینی، له‌ناخ و ده‌رونیه‌وه بڕوای پێی هه‌بوو، ناخ و ده‌روونی ڕاستیه‌کانی به‌درۆنه‌دانی

53:12

أَفَتُمَٰرُونَهُۥ عَلَىٰ مَا يَرَىٰ ﴿12﴾

Transliteration: Afatumaroonahu AAala ma yara

Translation: جا ئایا ڕاسته‌؟ ئێوه موجاده‌له‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن له‌سه‌ر شتێک که‌ئه‌و دڵنیایه له‌دیتنی؟

53:13

وَلَقَدۡ رَءَاهُ نَزۡلَةً أُخۡرَىٰ ﴿13﴾

Transliteration: Walaqad raahu nazlatan okhra

Translation: سوێند به‌خوا بێگومان جارێکی تریش له‌دابه‌زینێکی تردا جوبره‌ئیلی بینیووه (کاتێک هاتووه‌بیبات بۆ شه‌وڕه‌وی)

53:14

عِندَ سِدۡرَةِ ٱلۡمُنتَهَىٰ ﴿14﴾

Transliteration: AAinda sidrati almuntaha

Translation: له‌کاتێکدا له (سدر‌ه‌المنتهی) دا بوو

53:15

عِندَهَا جَنَّةُ ٱلۡمَأۡوَىٰٓ ﴿15﴾

Transliteration: AAindaha jannatu almawa

Translation: که‌له‌وێدا به‌هه‌شتی (مَڕْوَى) هه‌یه به‌واتای لانه‌و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌

53:16

إِذۡ يَغۡشَى ٱلسِّدۡرَةَ مَا يَغۡشَىٰ ﴿16﴾

Transliteration: Ith yaghsha alssidrata ma yaghsha

Translation: کاتێک ئه‌وه‌ی _ سدره‌_ ی داپۆشی مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی بزانێت کێن و چین و کاریان چیه...

53:17

مَا زَاغَ ٱلۡبَصَرُ وَمَا طَغَىٰ ﴿17﴾

Transliteration: Ma zagha albasaru wama tagha

Translation: جا بینینی ئه‌و به‌دیهێنراوانه له‌و شه‌وه‌دا وه‌نه‌بێت چاوبه‌ست له‌پێغه‌مبه‌ر کرابێت و چاوی لێ لادا بێت

53:18

لَقَدۡ رَأَىٰ مِنۡ ءَايَٰتِ رَبِّهِ ٱلۡكُبۡرَىٰٓ ﴿18﴾

Transliteration: Laqad raa min ayati rabbihi alkubra

Translation: بێگومان پێغه‌مبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) له‌و شه‌وه‌دا له‌به‌ڵگه و نیشانه و موعجیزه گه‌وره‌کانی په‌روه‌ردگاری بینیووه‌، به‌چاوی سه‌ری، به‌هه‌موو هه‌ستی..

53:19

أَفَرَءَيۡتُمُ ٱللَّـٰتَ وَٱلۡعُزَّىٰ ﴿19﴾

Transliteration: Afaraaytumu allata waalAAuzza

Translation: جا هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ی لات و عوززا و (دوودانه‌بتی ناشرین و ئێسک تاڵی دروستکراو)!

53:20

وَمَنَوٰةَ ٱلثَّالِثَةَ ٱلۡأُخۡرَىٰٓ ﴿20﴾

Transliteration: Wamanata alththalithata alokhra

Translation: مه‌ناتی سێهه‌میش!! (ئه‌ویش بتێکی تره‌، ئایا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌).

53:21

أَلَكُمُ ٱلذَّكَرُ وَلَهُ ٱلۡأُنثَىٰ ﴿21﴾

Transliteration: Alakumu alththakaru walahu alontha

Translation: ئایا ڕه‌وایه کوڕان بۆ خۆتان و کچان بۆ خوا به‌چاک بزانن (خوای گه‌وره‌ده‌یه‌وێت به‌عه‌قڵی چه‌وتیان ڕه‌خنه‌یان لێبگرێت، ئه‌گینا کوڕو کچ هه‌ردووک دروستکراوی خوان و پێوه‌ی ڕێز ته‌نها خواناسی و پارێزکاریه‌)

53:22

تِلۡكَ إِذٗا قِسۡمَةٞ ضِيزَىٰٓ ﴿22﴾

Transliteration: Tilka ithan qismatun deeza

Translation: ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌و کاته‌ئه‌و دابه‌شکردن و بڕیاره‌تان زۆر دووره‌له‌دادپه‌روه‌ریه‌وه و له‌سنوور ترازانه‌

53:23

إِنۡ هِيَ إِلَّآ أَسۡمَآءٞ سَمَّيۡتُمُوهَآ أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلۡطَٰنٍۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَمَا تَهۡوَى ٱلۡأَنفُسُۖ وَلَقَدۡ جَآءَهُم مِّن رَّبِّهِمُ ٱلۡهُدَىٰٓ ﴿23﴾

Transliteration: In hiya illa asmaon sammaytumooha antum waabaokum ma anzala Allahu biha min sultanin in yattabiAAoona illa alththanna wama tahwa alanfusu walaqad jaahum min rabbihimu alhuda

Translation: ئه‌م بت و په‌یکه‌رانه ته‌نها شتێکه که‌خۆتان و باوو باپیرانتان ناوتان لێ ناون و هیچی تر نین، خوا به‌ڵگه‌یه‌کی نه‌ناردووه‌له‌سه‌ر ڕه‌وا بوونیان، سه‌یره‌، ئه‌وانه‌ته‌نها شوێنی گومان و ئاره‌زوی ده‌روونه‌نه‌خۆشیه‌کانیان ده‌که‌ون، له‌کاتێکدا که‌به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنمووییان پێ گه‌یشتووه!

53:24

أَمۡ لِلۡإِنسَٰنِ مَا تَمَنَّىٰ ﴿24﴾

Transliteration: Am lilinsani ma tamanna

Translation: نه‌خێر بۆ ئاده‌میزاد نی یه ئه‌وه‌ی داوای ده‌کات، (چونکه‌ئاواته‌کانی نایه‌ته دی له‌دنیادا)؟!

53:25

فَلِلَّهِ ٱلۡأٓخِرَةُ وَٱلۡأُولَىٰ ﴿25﴾

Transliteration: Falillahi alakhiratu waaloola

Translation: که‌واته‌هه‌ر خوایه خاوه‌نی دنیا وقیامه‌ت. (ئه‌ی بۆ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و زاته‌ناده‌ن؟!).

53:26

وَكَم مِّن مَّلَكٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ لَا تُغۡنِي شَفَٰعَتُهُمۡ شَيۡـًٔا إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ أَن يَأۡذَنَ ٱللَّهُ لِمَن يَشَآءُ وَيَرۡضَىٰٓ ﴿26﴾

Transliteration: Wakam min malakin fee alssamawati la tughnee shafaAAatuhum shayan illa min baAAdi an yathana Allahu liman yashao wayarda

Translation: زۆر فریشته‌ش له‌ئاسمانه‌کاندا هه‌ن که‌تکاو پاڕانه‌وه‌یان ناکام و بێ سووده‌، مه‌گه‌ر خوا مۆڵه‌ت بدات بۆ هه‌رکه‌سێک که‌شایسته‌یه و ڕازی بێت که‌تا بکات، یان تکای بۆ بکرێت

53:27

إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ لَيُسَمُّونَ ٱلۡمَلَـٰٓئِكَةَ تَسۡمِيَةَ ٱلۡأُنثَىٰ ﴿27﴾

Transliteration: Inna allatheena la yuminoona bialakhirati layusammoona almalaikata tasmiyata alontha

Translation: بێگومان ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕ به‌قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه ناهێنن ناوی ئافره‌ت ده‌نێن له‌فریشته‌کان، (له‌حاڵێکدا فریشته‌کان دروستکراوانێکی تایبه‌تن)

53:28

وَمَا لَهُم بِهِۦ مِنۡ عِلۡمٍۖ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّۖ وَإِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغۡنِي مِنَ ٱلۡحَقِّ شَيۡـٔٗا ﴿28﴾

Transliteration: Wama lahum bihi min AAilmin in yattabiAAoona illa alththanna wainna alththanna la yughnee mina alhaqqi shayan

Translation: ئه‌وانه‌له‌و باره‌یه‌وه هیچ جۆره زانستی و زانیاریه‌کیان نیه‌، به‌ڵکو هه‌ر شوێنی گومانی بێ سه‌رو بن ده‌که‌ون، له‌کاتێکدا که‌گومان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جێگه‌ی حه‌ق و ڕاستی ناگرێته‌وه‌

53:29

فَأَعۡرِضۡ عَن مَّن تَوَلَّىٰ عَن ذِكۡرِنَا وَلَمۡ يُرِدۡ إِلَّا ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا ﴿29﴾

Transliteration: FaaAArid AAan man tawalla AAan thikrina walam yurid illa alhayata alddunya

Translation: گوێ مه‌ده‌به‌و که‌سه‌ی که‌یاخی بووه‌له‌یادو به‌رنامه‌ی ئێمه مه‌به‌ستیشی نه‌بووه‌ته‌نها ژیانی دنیایه نه‌بێت

53:30

ذَٰلِكَ مَبۡلَغُهُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِمَنِ ٱهۡتَدَىٰ ﴿30﴾

Transliteration: Thalika mablaghuhum mina alAAilmi inna rabbaka huwa aAAlamu biman dalla AAan sabeelihi wahuwa aAAlamu bimani ihtada

Translation: ئه‌وانه‌، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌زانن و عه‌قلیان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ده‌بڕێت، به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه که‌چاک ده‌زانێت کێ له‌رێبازه‌که‌ی لایداوه و گومڕایه کێیش ڕێبازی ئیمان و هیدایه‌تی گرتۆته‌به‌ر و شایسته‌ی ڕێزه‌

53:31

وَلِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ لِيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ أَسَـٰٓـُٔواْ بِمَا عَمِلُواْ وَيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ بِٱلۡحُسۡنَى ﴿31﴾

Transliteration: Walillahi ma fee alssamawati wama fee alardi liyajziya allatheena asaoo bima AAamiloo wayajziya allatheena ahsanoo bialhusna

Translation: هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیه‌تی، (تاقیتان ده‌کاته‌وه‌) بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌بسێنێت له‌وانه‌ی که‌خراپه‌یان کردووه‌به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان، پاداشتی ئه‌وانه‌ش که‌چاکه‌یان کردووه‌به‌چاکترین شێوه بداته‌وه‌

53:32

ٱلَّذِينَ يَجۡتَنِبُونَ كَبَـٰٓئِرَ ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡفَوَٰحِشَ إِلَّا ٱللَّمَمَۚ إِنَّ رَبَّكَ وَٰسِعُ ٱلۡمَغۡفِرَةِۚ هُوَ أَعۡلَمُ بِكُمۡ إِذۡ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ وَإِذۡ أَنتُمۡ أَجِنَّةٞ فِي بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمۡۖ فَلَا تُزَكُّوٓاْ أَنفُسَكُمۡۖ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَنِ ٱتَّقَىٰٓ ﴿32﴾

Transliteration: Allatheena yajtaniboona kabaira alithmi waalfawahisha illa allamama inna rabbaka wasiAAu almaghfirati huwa aAAlamu bikum ith anshaakum mina alardi waith antum ajinnatun fee butooni ommahatikum fala tuzakkoo anfusakum huwa aAAlamu bimani ittaqa

Translation: ئه‌وانه‌ی که‌خۆیان ده‌پارێزن له‌گوناهو تاوانه‌گه‌وره‌کان له‌گوفتارو کرداری به‌د جگه‌له‌ورده‌گوناهان، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی پێغنمبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار چاوپۆشی زۆر فراوانه‌، چاک ده‌تانناسێت، له‌کاتێکدا ئێوه‌ی له‌زه‌ویدا به‌رپاکردووه‌، له‌و کاته‌شدا ئێوه کۆرپه‌له‌ی بچووک بوون له‌سکی دایکتاندا (ئاگای لێتان بوو)، که‌واته‌خۆتان به‌چاک مه‌زانن و خۆتان به‌پاڵفته دامه‌نێن، هه‌ر خوا ده‌زانێت کێ ته‌قای هه‌یه و پارێزکاره‌

53:33

أَفَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي تَوَلَّىٰ ﴿33﴾

Transliteration: Afaraayta allathee tawalla

Translation: جا هه‌واڵم بده‌رێ ئایا ئه‌وه‌ی پشتی له‌باوه‌ڕ هه‌لکرد...

53:34

وَأَعۡطَىٰ قَلِيلٗا وَأَكۡدَىٰٓ ﴿34﴾

Transliteration: WaaAAta qaleelan waakda

Translation: که‌مێکیشی به‌خشی و خێرا ده‌ستی گرته‌وه‌...

53:35

أَعِندَهُۥ عِلۡمُ ٱلۡغَيۡبِ فَهُوَ يَرَىٰٓ ﴿35﴾

Transliteration: aAAindahu AAilmu alghaybi fahuwa yara

Translation: ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌زانستی و نهێنی ده‌زانن و ئاگاداری شاراوه‌کانن و ده‌یبینن؟!

53:36

أَمۡ لَمۡ يُنَبَّأۡ بِمَا فِي صُحُفِ مُوسَىٰ ﴿36﴾

Transliteration: Am lam yunabba bima fee suhufi moosa

Translation: ئایا ئاگادار نه‌کرابوو به‌وه‌ی له‌په‌ڕاوه‌کانی موسادا بوو؟!

53:37

وَإِبۡرَٰهِيمَ ٱلَّذِي وَفَّىٰٓ ﴿37﴾

Transliteration: Waibraheema allathee waffa

Translation: یان ئه‌و ئیبراهیمه‌ی که‌هه‌موو په‌یمانه‌کانی به‌جێ هێنا به‌ته‌واوی؟!

53:38

أَلَّا تَزِرُ وَازِرَةٞ وِزۡرَ أُخۡرَىٰ ﴿38﴾

Transliteration: Alla taziru waziratun wizra okhra

Translation: (له‌و په‌ڕاوو کتێبه پیرۆزانه‌دا هاتووه‌): که‌هیچ گوناهبارێک گوناهی تاوانبارێکی تر هه‌ڵناگرێت

53:39

وَأَن لَّيۡسَ لِلۡإِنسَٰنِ إِلَّا مَا سَعَىٰ ﴿39﴾

Transliteration: Waan laysa lilinsani illa ma saAAa

Translation: به‌ڕاستی ئاده‌میزاد خاوه‌نی هیچ شتێک نی یه ئه‌وه‌ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت که‌خۆی کردوویه‌تی

53:40

وَأَنَّ سَعۡيَهُۥ سَوۡفَ يُرَىٰ ﴿40﴾

Transliteration: Waanna saAAyahu sawfa yura

Translation: بێگومان هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی ده‌بینرێته‌وه له‌قیامه‌تدا

53:41

ثُمَّ يُجۡزَىٰهُ ٱلۡجَزَآءَ ٱلۡأَوۡفَىٰ ﴿41﴾

Transliteration: Thumma yujzahu aljazaa alawfa

Translation: پاشان پاداشت ده‌درێته‌وه به‌تێرو ته‌سه‌لی

53:42

وَأَنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلۡمُنتَهَىٰ ﴿42﴾

Transliteration: Waanna ila rabbika almuntaha

Translation: به‌ڕاستی و دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین: که‌کۆتایی ئه‌م ڕێگوزه‌ره له‌لای په‌روه‌ردگارته‌وه‌سه‌رهه‌ڵ ده‌دات

53:43

وَأَنَّهُۥ هُوَ أَضۡحَكَ وَأَبۡكَىٰ ﴿43﴾

Transliteration: Waannahu huwa adhaka waabka

Translation: بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته‌ش دیارده‌ی پێکه‌نین و گریانی له‌ئاده‌میزادا به‌دیهێناوه‌

53:44

وَأَنَّهُۥ هُوَ أَمَاتَ وَأَحۡيَا ﴿44﴾

Transliteration: Waannahu huwa amata waahya

Translation: هه‌روه‌ها هه‌ر خۆی دیارده‌ی مردن و ژیانی دروست کردووه‌

53:45

وَأَنَّهُۥ خَلَقَ ٱلزَّوۡجَيۡنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰ ﴿45﴾

Transliteration: Waannahu khalaqa alzzawjayni alththakara waalontha

Translation: هه‌ر ئه‌و زاته‌ش دوو جۆری دروست کردووه‌که‌نێرو مێیه....

53:46

مِن نُّطۡفَةٍ إِذَا تُمۡنَىٰ ﴿46﴾

Transliteration: Min nutfatin itha tumna

Translation: له‌نوتفه‌یه‌ک (له‌خاڵێکی زۆر بچووک ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ربێت) کاتێک له‌جێی خۆیدا داده‌نرێت

53:47

وَأَنَّ عَلَيۡهِ ٱلنَّشۡأَةَ ٱلۡأُخۡرَىٰ ﴿47﴾

Transliteration: Waanna AAalayhi alnnashata alokhra

Translation: بێگومان له‌سه‌ر خوایشه دروست کردنه‌وه‌ی تریش

53:48

وَأَنَّهُۥ هُوَ أَغۡنَىٰ وَأَقۡنَىٰ ﴿48﴾

Transliteration: Waannahu huwa aghna waaqna

Translation: ده‌وڵه‌مه‌ندی و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یبه‌خشێت

53:49

وَأَنَّهُۥ هُوَ رَبُّ ٱلشِّعۡرَىٰ ﴿49﴾

Transliteration: Waannahu huwa rabbu alshshiAAra

Translation: هه‌ر خوایش په‌روه‌ردگاری شیعرایه‌: (ئه‌ستێره‌یه‌که هه‌ندێ له‌عه‌ره‌به‌کان په‌رستویانه‌، قه‌باره‌که‌ی ده‌، ئه‌وه‌نده‌ی خۆره‌، یه‌ک ملیۆن ئه‌وه‌نده‌ی نێوان زه‌وی و خۆر لێمانه‌ووه دووره‌....)

53:50

وَأَنَّهُۥٓ أَهۡلَكَ عَادًا ٱلۡأُولَىٰ ﴿50﴾

Transliteration: Waannahu ahlaka AAadan aloola

Translation: هه‌ر ئه‌و زاته‌ش قه‌ومی عادی یه‌که‌می له‌ناو برد

53:51

وَثَمُودَاْ فَمَآ أَبۡقَىٰ ﴿51﴾

Transliteration: Wathamooda fama abqa

Translation: سمودیشی له‌ناو برد و هیچی نه‌هێشتن

53:52

وَقَوۡمَ نُوحٖ مِّن قَبۡلُۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ هُمۡ أَظۡلَمَ وَأَطۡغَىٰ ﴿52﴾

Transliteration: Waqawma noohin min qablu innahum kanoo hum athlama waatgha

Translation: زووتریش قه‌ومی نوحی له‌ناو برد که‌بێگومان ئه‌وانیش سته‌مکارو سه‌رکه‌شتر بوون

53:53

وَٱلۡمُؤۡتَفِكَةَ أَهۡوَىٰ ﴿53﴾

Transliteration: Waalmutafikata ahwa

Translation: هه‌ر ئه‌و زاته‌تاوانباران و شه‌رواڵ پیسانیشی ژێره‌و ژوورکرد....

53:54

فَغَشَّىٰهَا مَا غَشَّىٰ ﴿54﴾

Transliteration: Faghashshaha ma ghashsha

Translation: ئینجا ئه‌و دێهاتانه‌ی داپۆشی ئه‌وه‌ی که‌دای پۆشی. (به‌به‌رد باران)

53:55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكَ تَتَمَارَىٰ ﴿55﴾

Transliteration: Fabiayyi alai rabbika tatamara

Translation: جا ئیتر ئه‌ی بێ ئیمان تۆ له‌کام یه‌ک له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا دوودڵیت...

53:56

هَٰذَا نَذِيرٞ مِّنَ ٱلنُّذُرِ ٱلۡأُولَىٰٓ ﴿56﴾

Transliteration: Hatha natheerun mina alnnuthuri aloola

Translation: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش هۆشیارکه‌ره‌وه‌یه له‌هۆشیارکه‌ره‌وانی پێشوو

53:57

أَزِفَتِ ٱلۡأٓزِفَةُ ﴿57﴾

Transliteration: Azifati alazifatu

Translation: (ئه‌وه‌چاک بزانن) قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نزیک بووته‌وه (نزیکه به‌نیسبه‌ت هه‌ر ئاده‌میزادێکه‌وه هه‌ر که‌مردن ئه‌وه‌قیامه‌ت له‌و به‌رپا بووه‌، قیامه‌تی گه‌وره‌ش کاتێک به‌رپا ده‌بێت هه‌مووان واهه‌ست ده‌که‌ن که‌چه‌ند سه‌عات له‌وه‌وپێش دنیا بوو وا ئێسته‌ش قیامه‌ته‌)!!

53:58

لَيۡسَ لَهَا مِن دُونِ ٱللَّهِ كَاشِفَةٌ ﴿58﴾

Transliteration: Laysa laha min dooni Allahi kashifatun

Translation: که‌سیش ناتونێت ئه‌و ڕۆژه ده‌ربخات و به‌رپای بکات جگه‌له‌خوای باڵاده‌ست

53:59

أَفَمِنۡ هَٰذَا ٱلۡحَدِيثِ تَعۡجَبُونَ ﴿59﴾

Transliteration: Afamin hatha alhadeethi taAAjaboona

Translation: جا ئایا ئێوه له‌م قسه‌یه که‌قورئانه‌سه‌رسام ده‌بن؟!

53:60

وَتَضۡحَكُونَ وَلَا تَبۡكُونَ ﴿60﴾

Transliteration: Watadhakoona wala tabkoona

Translation: پێ ده‌که‌نن و گریانتان نایه‌ت (بۆ ئه‌و چاره‌نووسه‌ره‌شه‌ی که‌چاوه‌ڕێتانه‌)

53:61

وَأَنتُمۡ سَٰمِدُونَ ﴿61﴾

Transliteration: Waantum samidoona

Translation: ئێوه به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی ڕابوردنن و بێ هۆشن؟!

53:62

فَٱسۡجُدُواْۤ لِلَّهِۤ وَٱعۡبُدُواْ۩ ﴿62﴾

Transliteration: Faosjudoo lillahi waoAAbudoo

Translation: (ده‌ی که‌واته‌بێداربنه‌وه و داچڵه‌کێن) که‌واته‌سوژده‌بۆ خوای به‌دیهێنه‌ر ببه‌ن، هه‌ر ئه‌ویش بپه‌رستن

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download