quranm◉

Surah An-Naba transliteration

◉ Sûre · ∞

78:1

عَمَّ يَتَسَآءَلُونَ ﴿1﴾

Transliteration: AAamma yatasaaloona

Translation: (ئه‌ی خه‌ڵکه‌) ده‌رباره‌ی چی له یه‌کتر ده‌پرسن؟

78:2

عَنِ ٱلنَّبَإِ ٱلۡعَظِيمِ ﴿2﴾

Transliteration: AAani alnnabai alAAatheemi

Translation: ده‌رباره‌ی هه‌واڵه گه‌وره و گرنگه‌که‌!! (که ڕۆژی قیامه‌ته‌).

78:3

ٱلَّذِي هُمۡ فِيهِ مُخۡتَلِفُونَ ﴿3﴾

Transliteration: Allathee hum feehi mukhtalifoona

Translation: له حاڵێکدا له ئه‌وانه ڕاو بۆچوونیان جیاوازه ده‌رباره‌ی.

78:4

كَلَّا سَيَعۡلَمُونَ ﴿4﴾

Transliteration: Kalla sayaAAlamoona

Translation: نه‌خێر، وا بۆیان نالوێت، له داهاتوویه‌کی نزیکدا خۆیان ده‌بیننه‌وه و هه‌موو ڕاستیه‌کانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.

78:5

ثُمَّ كَلَّا سَيَعۡلَمُونَ ﴿5﴾

Transliteration: Thumma kalla sayaAAlamoona

Translation: به‌ڵێ! له‌وه‌و دوا، له داهاتوویه‌کی نزیکدا خۆیان ده‌بیننه‌وه و ڕاستیه‌کانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.

78:6

أَلَمۡ نَجۡعَلِ ٱلۡأَرۡضَ مِهَٰدٗا ﴿6﴾

Transliteration: Alam najAAali alarda mihadan

Translation: (پێش باسی قیامه‌ت په‌روه‌ردگار گه‌شتێکیان به ناو دروستکراوه‌کان و دیارده‌کاندا پێده‌کات ده‌پرسێت: ئایا زه‌ویمان وه‌ک لانکه بۆ فه‌راهه‌نگ نه‌هێناون؟

78:7

وَٱلۡجِبَالَ أَوۡتَادٗا ﴿7﴾

Transliteration: Waaljibala awtadan

Translation: (ئایا) کێوه‌کانمان وه‌ک مێخ بۆ دانه‌کوتاون؟ (تا زه‌وی بپارێزێت له فشاری بورکان و ماده تواوه‌کانی ناو ناخی، هه‌روه‌رها هه‌تا له‌نگه‌ری ڕابگرێت و چه‌نده‌ها سودی ترتان پێ بگه‌یه‌نێت).

78:8

وَخَلَقۡنَٰكُمۡ أَزۡوَٰجٗا ﴿8﴾

Transliteration: Wakhalaqnakum azwajan

Translation: (ئایا) نێوه‌مان به جووت دروست نه‌کردووه‌؟

78:9

وَجَعَلۡنَا نَوۡمَكُمۡ سُبَاتٗا ﴿9﴾

Transliteration: WajaAAalna nawmakum subatan

Translation: خه‌وتنمان بۆ نه‌کردوون به‌هۆی سره‌وتن؟

78:10

وَجَعَلۡنَا ٱلَّيۡلَ لِبَاسٗا ﴿10﴾

Transliteration: WajaAAalna allayla libasan

Translation: (ئایا) شه‌وگارمان بۆ نه‌کردوون به‌داپۆشه‌ر وه‌ک پۆشاک، تاتیایدا بشاردرێنه‌وه‌؟

78:11

وَجَعَلۡنَا ٱلنَّهَارَ مَعَاشٗا ﴿11﴾

Transliteration: WajaAAalna alnnahara maAAashan

Translation: (ئایا) ڕۆژیشمان بۆ نه‌کردوونه‌ته کاتی به ده‌ستهێنانی ڕزق و ڕۆزی؟

78:12

وَبَنَيۡنَا فَوۡقَكُمۡ سَبۡعٗا شِدَادٗا ﴿12﴾

Transliteration: Wabanayna fawqakum sabAAan shidadan

Translation: (ئایا) حه‌وت چین ئاسمانی به هێز و پته‌ومان به ڕا سه‌رتانه‌وه دروست نه‌کردووه‌؟

78:13

وَجَعَلۡنَا سِرَاجٗا وَهَّاجٗا ﴿13﴾

Transliteration: WajaAAalna sirajan wahhajan

Translation: چرایه‌کی پرشنگدارمان بۆ فه‌راهه‌م نه‌هێناون؟ (که مه‌به‌ست خۆره‌)

78:14

وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلۡمُعۡصِرَٰتِ مَآءٗ ثَجَّاجٗا ﴿14﴾

Transliteration: Waanzalna mina almuAAsirati maan thajjajan

Translation: ‎ (ئایا) له هه‌وره گوشراوه‌کان بارانێکی زۆرمان نه‌باراندووه‌؟

78:15

لِّنُخۡرِجَ بِهِۦ حَبّٗا وَنَبَاتٗا ﴿15﴾

Transliteration: Linukhrija bihi habban wanabatan

Translation: تا به هۆی ئه‌و بارانه‌وه جۆره‌ها دانه‌وێڵه و ڕووه‌ک بڕوێنین.

78:16

وَجَنَّـٰتٍ أَلۡفَافًا ﴿16﴾

Transliteration: Wajannatin alfafan

Translation: هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها باخی چڕو پڕو له‌یه‌ک ئاڵاو به‌دی نه‌هێناوه‌.

78:17

إِنَّ يَوۡمَ ٱلۡفَصۡلِ كَانَ مِيقَٰتٗا ﴿17﴾

Transliteration: Inna yawma alfasli kana meeqatan

Translation: (ئینجا دێته سه‌ر باسی هه‌واڵه گرنگ و سامناکه‌که‌): به‌‎ڕاستی ڕۆژی جیاکرنه‌وه‌، کاتێكیدیاری کراوه (بۆ جیاکردنه‌وه‌ی چاکان له خراپان، ئیمانداران له کافران، سته‌مکاران له سته‌ملێکراوان).

78:18

يَوۡمَ يُنفَخُ فِي ٱلصُّورِ فَتَأۡتُونَ أَفۡوَاجٗا ﴿18﴾

Transliteration: Yawma yunfakhu fee alssoori fatatoona afwajan

Translation: ئه‌و ڕۆژه‌ی که فوو ده‌کرێت به (صور) دا، جا پۆل پۆل و ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و مه‌یدانی لێپرسینه‌وه بێ په‌روا دێن.

78:19

وَفُتِحَتِ ٱلسَّمَآءُ فَكَانَتۡ أَبۡوَٰبٗا ﴿19﴾

Transliteration: Wafutihati alssamao fakanat abwaban

Translation: ئاسمان ده‌کرێته‌وه و ده‌بێته ده‌روازه و ده‌رگا (بۆ دابه‌زینی فریشته‌کان).

78:20

وَسُيِّرَتِ ٱلۡجِبَالُ فَكَانَتۡ سَرَابًا ﴿20﴾

Transliteration: Wasuyyirati aljibalu fakanat saraban

Translation: کێوه‌کانیش هه‌ڵده‌که‌نرێن و ده‌ڕۆن به ئاسماندا وه‌ک تراویلکه و سه‌رابێکی گه‌وره‌.

78:21

إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتۡ مِرۡصَادٗا ﴿21﴾

Transliteration: Inna jahannama kanat mirsadan

Translation: بێگومان دۆزه‌خیش ده‌مێکه چاوه‌ڕێی ئه‌و ڕۆژه‌یه و خۆی بۆ مه‌ڵاسداوه‌.

78:22

لِّلطَّـٰغِينَ مَـَٔابٗا ﴿22﴾

Transliteration: Lilttagheena maaban

Translation: ده‌بێته مه‌نزڵگای خوانه‌ناس و یاخیه‌کان.

78:23

لَّـٰبِثِينَ فِيهَآ أَحۡقَابٗا ﴿23﴾

Transliteration: Labitheena feeha ahqaban

Translation: هه‌زاره‌ها ساڵی دوورو درێژ و نه‌بڕاوه‌ی تێدا ده‌به‌نه‌سه‌ر...

78:24

لَّا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرۡدٗا وَلَا شَرَابًا ﴿24﴾

Transliteration: La yathooqoona feeha bardan wala sharaban

Translation: له‌ناویدا ناچێژن فێنکاییه‌ک، یا خواردنه‌وه‌یه‌کی به‌تام...

78:25

إِلَّا حَمِيمٗا وَغَسَّاقٗا ﴿25﴾

Transliteration: Illa hameeman waghassaqan

Translation: جگه له ئاوی له کوڵ و کێم و زووخاو.

78:26

جَزَآءٗ وِفَاقًا ﴿26﴾

Transliteration: Jazaan wifaqan

Translation: که ئه‌وه‌ش پاداشتێكی له‌بارو پڕاو پڕه (بۆ خوانه‌ناسان).

78:27

إِنَّهُمۡ كَانُواْ لَا يَرۡجُونَ حِسَابٗا ﴿27﴾

Transliteration: Innahum kanoo la yarjoona hisaban

Translation: چونکه ئه‌وانه کاتی خۆی به‌ته‌مای ئه‌م ڕۆژه و لێپرسینه‌وه‌یه نه‌بوون، حه‌زیان له باسی نه‌ده‌کرد.

78:28

وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا كِذَّابٗا ﴿28﴾

Transliteration: Wakaththaboo biayatina kiththaban

Translation: به‌ڵکو زۆر به‌توندی دژایه‌تی ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان ده‌رکرد و به درۆیان ده‌زانی..

78:29

وَكُلَّ شَيۡءٍ أَحۡصَيۡنَٰهُ كِتَٰبٗا ﴿29﴾

Transliteration: Wakulla shayin ahsaynahu kitaban

Translation: ئێمه‌ش هه‌موو شتێکمان له‌سه‌ریان سه‌رژمێری کردووه و به‌وردیی تۆمارمان کردووه‌.

78:30

فَذُوقُواْ فَلَن نَّزِيدَكُمۡ إِلَّا عَذَابًا ﴿30﴾

Transliteration: Fathooqoo falan nazeedakum illa AAathaban

Translation: (پاشان پێیان ده‌وترێت) ده بچێژن (ئه‌ی خوانه‌ناسان) له سزاو ئازار و ئه‌شکه‌نجه به‌ولاوه‌، جا هه‌رگیز هیچی ترتان بۆ زیاد ناکه‌ین.

78:31

إِنَّ لِلۡمُتَّقِينَ مَفَازًا ﴿31﴾

Transliteration: Inna lilmuttaqeena mafazan

Translation: به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران سه‌رفرازی و خۆشێ و شادی و کامه‌رانی فراوان ئاماده‌یه‌.

78:32

حَدَآئِقَ وَأَعۡنَٰبٗا ﴿32﴾

Transliteration: Hadaiqa waaAAnaban

Translation: چه‌نده‌ها باخچه‌ی جوان و جۆری ترێ.

78:33

وَكَوَاعِبَ أَتۡرَابٗا ﴿33﴾

Transliteration: WakawaAAiba atraban

Translation: (له‌و جێگه و ڕێگه خۆشانه‌دا هاوسه‌ر و هاوده‌می) ئافره‌تانی سینه جوان و (دیمه جوان) هاوته‌مه‌ن ئاماده‌یه‌.

78:34

وَكَأۡسٗا دِهَاقٗا ﴿34﴾

Transliteration: Wakasan dihaqan

Translation: له‌گه‌ڵ کاسه‌ی پڕ له شه‌رابی تایبه‌تیدا.

78:35

لَّا يَسۡمَعُونَ فِيهَا لَغۡوٗا وَلَا كِذَّـٰبٗا ﴿35﴾

Transliteration: La yasmaAAoona feeha laghwan wala kiththaban

Translation: له‌و به‌هه‌شته‌دا هیچ جۆره قسه‌یه‌کی پڕو پووچ و درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ک نابیستن.

78:36

جَزَآءٗ مِّن رَّبِّكَ عَطَآءً حِسَابٗا ﴿36﴾

Transliteration: Jazaan min rabbika AAataan hisaban

Translation: ئه‌مه‌ش هه‌مووی پاداشتێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (ئه‌ی ئیماندار)، به‌خششێکه به حسابێکی ورد ده‌به‌خشرێت (به به‌خته‌وه‌ران).

78:37

رَّبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا ٱلرَّحۡمَٰنِۖ لَا يَمۡلِكُونَ مِنۡهُ خِطَابٗا ﴿37﴾

Transliteration: Rabbi alssamawati waalardi wama baynahuma alrrahmani la yamlikoona minhu khitaban

Translation: ‎ (له‌لایه‌ن) په‌روه‌ردگاری میهره‌بانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه‌، (ئه‌و ڕۆژه‌) که‌س ناتوانێت له‌به‌رده‌م زاتی په‌روه‌ردگاردا بدوێت.

78:38

يَوۡمَ يَقُومُ ٱلرُّوحُ وَٱلۡمَلَـٰٓئِكَةُ صَفّٗاۖ لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنۡ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَقَالَ صَوَابٗا ﴿38﴾

Transliteration: Yawma yaqoomu alrroohu waalmalaikatu saffan la yatakallamoona illa man athina lahu alrrahmanu waqala sawaban

Translation: ڕۆژێک دێت جوبڕه‌ئیل و فه‌ریشته‌کان به ڕیز ده‌وه‌ستن و ورته‌یان لێنایه‌ت و هیچ قسه ناکه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان که خوای میهره‌بان مۆڵه‌تی بدات و قسه‌ی جوان و به‌جێ پێشکه‌ش بکات.

78:39

ذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمُ ٱلۡحَقُّۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ مَـَٔابًا ﴿39﴾

Transliteration: Thalika alyawmu alhaqqu faman shaa ittakhatha ila rabbihi maaban

Translation: ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی حه‌ق و ڕاسته و به‌ڕێوه‌یه‌.. جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری ڕێگه بگرێته به‌ر.

78:40

إِنَّآ أَنذَرۡنَٰكُمۡ عَذَابٗا قَرِيبٗا يَوۡمَ يَنظُرُ ٱلۡمَرۡءُ مَا قَدَّمَتۡ يَدَاهُ وَيَقُولُ ٱلۡكَافِرُ يَٰلَيۡتَنِي كُنتُ تُرَٰبَۢا ﴿40﴾

Transliteration: Inna antharnakum AAathaban qareeban yawma yanthuru almaro ma qaddamat yadahu wayaqoolu alkafiru ya laytanee kuntu turaban

Translation: به‌ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان ئاگادار کردووه له‌وه‌ی که سزایه‌کی نزیک به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکه که ئاده‌میزاد سه‌یری ده‌ستپێشخه‌ری خۆی ده‌کات، خوانه‌ناسیش ده‌ڵێت.. خۆزگه هه‌ر خاک بوومایه (ئاوا زیندوو نه‌کرامایه‌ته‌وه و گیرم نه‌خواردایه‌).

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download