quranm◉

Surah Al-Mutaffifin transliteration

◉ Sûre · ∞

83:1

وَيۡلٞ لِّلۡمُطَفِّفِينَ ﴿1﴾

Transliteration: Waylun lilmutaffifeena

Translation: ‌‌هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ته‌رازووبازه‌کان، بۆ ئه‌وانه‌ی که له‌کێشان و پێواندا له‌کڕین و فرۆشتندا ته‌رازوو بازی و فێڵ ده‌که‌ن (یان له هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ڵکیدا ڕاست ناڵێن).

83:2

ٱلَّذِينَ إِذَا ٱكۡتَالُواْ عَلَى ٱلنَّاسِ يَسۡتَوۡفُونَ ﴿2﴾

Transliteration: Allatheena itha iktaloo AAala alnnasi yastawfoona

Translation: ئه‌وانه‌ی کاتێك شت له خه‌ڵکی ده‌کڕن به ته‌واوی، به زیاده‌وه ڵێیان وه‌رده‌گرن.

83:3

وَإِذَا كَالُوهُمۡ أَو وَّزَنُوهُمۡ يُخۡسِرُونَ ﴿3﴾

Transliteration: Waitha kaloohum aw wazanoohum yukhsiroona

Translation: به‌ڵام کاتێك شتیان بۆ ده‌پێون یان ده‌کێشن لێی ده‌دزنه‌وه و که‌میان ده‌ده‌نێ و فێڵیان لێده‌که‌ن.

83:4

أَلَا يَظُنُّ أُوْلَـٰٓئِكَ أَنَّهُم مَّبۡعُوثُونَ ﴿4﴾

Transliteration: Ala yathunnu olaika annahum mabAAoothoona

Translation: ئایا ئه‌وانه گومان نابه‌ن که به‌ڕاستی زیندوو ده‌کرێنه‌وه (تا سه‌رئه‌نجامی خیانه‌ت و فێڵیان وه‌ربگرن).

83:5

لِيَوۡمٍ عَظِيمٖ ﴿5﴾

Transliteration: Liyawmin AAatheemin

Translation: بۆ ڕۆژێکی زۆر سامناک و ترسناک و گه‌وره‌.

83:6

يَوۡمَ يَقُومُ ٱلنَّاسُ لِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ﴿6﴾

Transliteration: Yawma yaqoomu alnnasu lirabbi alAAalameena

Translation: ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو خه‌ڵکی به پێوه ده‌وه‌ستن له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاری جیهانیاندا.

83:7

كَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلۡفُجَّارِ لَفِي سِجِّينٖ ﴿7﴾

Transliteration: Kalla inna kitaba alfujjari lafee sijjeenin

Translation: واز بهێنن له ته‌رازووبازی، چونکه به‌ڕاستی نامه‌ی کرده‌وه‌ی تاوانباران له (سجین) دایه‌.

83:8

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا سِجِّينٞ ﴿8﴾

Transliteration: Wama adraka ma sijjeenun

Translation: جا تۆ چووزانی (سجین) چیه‌؟

83:9

كِتَٰبٞ مَّرۡقُومٞ ﴿9﴾

Transliteration: Kitabun marqoomun

Translation: نامه‌یه‌کی (دیاری و ئاشکرایه هه‌ر به‌ڕواڵه‌تیدا دیاره که خێری تیادا نیه‌)، مۆرکراوو لۆک کراویشه‌.

83:10

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ ﴿10﴾

Transliteration: Waylun yawmaithin lilmukaththibeena

Translation: هاوارو ئاهوناڵه له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوایان نیه و، به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ ده‌زانن.

83:11

ٱلَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوۡمِ ٱلدِّينِ ﴿11﴾

Transliteration: Allatheena yukaththiboona biyawmi alddeeni

Translation: ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ڕۆژی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه نیه و هه‌میشه به‌درۆی ده‌زانن.

83:12

وَمَا يُكَذِّبُ بِهِۦٓ إِلَّا كُلُّ مُعۡتَدٍ أَثِيمٍ ﴿12﴾

Transliteration: Wama yukaththibu bihi illa kullu muAAtadin atheemin

Translation: که‌سیش به‌رپا بوونی ئه‌و ڕۆژه به‌درۆ نازانێت، مه‌گه‌ر هه‌موو سته‌مکارێکی گوناهبار نه‌بێت.

83:13

إِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِ ءَايَٰتُنَا قَالَ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ ﴿13﴾

Transliteration: Itha tutla AAalayhi ayatuna qala asateeru alawwaleena

Translation: ئه‌وجۆره که‌سانه‌ی کاتێک ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه‌، ده‌ڵێن: ئه‌مه ئه‌فسانه‌ی پێشینانه و (به‌سه‌رچووه‌)...!!

83:14

كَلَّاۖ بَلۡۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ ﴿14﴾

Transliteration: Kalla bal rana AAala quloobihim ma kanoo yaksiboona

Translation: نه‌خێر، وانیه (ئه‌و نه‌فامانه تێناگه‌ن و داناچڵه‌کێن) به‌ڵکو دڵیان ژه‌نگی هێناوه‌و چڵکی گوناه دایپۆشیوه له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.

83:15

كَلَّآ إِنَّهُمۡ عَن رَّبِّهِمۡ يَوۡمَئِذٖ لَّمَحۡجُوبُونَ ﴿15﴾

Transliteration: Kalla innahum AAan rabbihim yawmaithin lamahjooboona

Translation: نه‌خێڕ، ڕزگاربوونیان نیه‌، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه به‌ربه‌ست هه‌یه له‌نێوان تاوانباران و په‌روه‌ردگاریاندا و بێ به‌ش ده‌بن له‌بینینی ئه‌و زاته‌.

83:16

ثُمَّ إِنَّهُمۡ لَصَالُواْ ٱلۡجَحِيمِ ﴿16﴾

Transliteration: Thumma innahum lasaloo aljaheemi

Translation: له‌وه‌ودوا بێگومان ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌.

83:17

ثُمَّ يُقَالُ هَٰذَا ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ ﴿17﴾

Transliteration: Thumma yuqalu hatha allathee kuntum bihi tukaththiboona

Translation: پاشان پێیان ده‌وترێت: ئائه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه که بڕواتان پێی نه‌بوو به‌ڕاستتان نه‌ده‌زانی.

83:18

كَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلۡأَبۡرَارِ لَفِي عِلِّيِّينَ ﴿18﴾

Transliteration: Kalla inna kitaba alabrari lafee AAilliyyeena

Translation: نه‌خێر (ده‌سته‌ی سه‌رفرازان دوورن له‌و ته‌نگانه‌یه‌) به‌ڵکو نامه‌ی کرده‌وه‌کانیان، دۆسیه‌ی ڕه‌فتاریان وا له شوێنه به‌رزو بڵنده‌کاندا.

83:19

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا عِلِّيُّونَ ﴿19﴾

Transliteration: Wama adraka ma AAilliyyoona

Translation: جا تۆ چووزانی (علیون) چیه‌و چۆنه‌.

83:20

كِتَٰبٞ مَّرۡقُومٞ ﴿20﴾

Transliteration: Kitabun marqoomun

Translation: نامه‌یه‌کی (دیارو ئاشکرایه‌، هه‌ر به ڕواڵه‌تیدا دیاره که خاوه‌نی سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ره‌) مۆرکراوو لۆک کراویشه‌.

83:21

يَشۡهَدُهُ ٱلۡمُقَرَّبُونَ ﴿21﴾

Transliteration: Yashhaduhu almuqarraboona

Translation: ئه‌و نامه‌یه فریشته نزیکه به‌ڕێزه‌کانی لای خوا ده‌یکه‌نه‌وه‌و (به‌سه‌رسامی و خۆشیه‌وه سه‌رنجی چاکه و خواپه‌رستی چاکان ده‌ده‌ن و) شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.

83:22

إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ لَفِي نَعِيمٍ ﴿22﴾

Transliteration: Inna alabrara lafee naAAeemin

Translation: به‌ڕاستی چاکان، خواناسان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی خۆشی و شادی ده‌به‌نه سه‌ر.

83:23

عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ ﴿23﴾

Transliteration: AAala alaraiki yanthuroona

Translation: له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن (سه‌رنجی دیمه‌نی جوان و باخات و باخچه و گوڵ و گوڵزارو تاڤگه و ڕووبارو نازو نیعمه‌ته نه‌بڕاوه و بێشوماره‌کان ده‌ده‌ن).

83:24

تَعۡرِفُ فِي وُجُوهِهِمۡ نَضۡرَةَ ٱلنَّعِيمِ ﴿24﴾

Transliteration: TaAArifu fee wujoohihim nadrata alnnaAAeemi

Translation: خۆشی و خۆشگوزه‌رانی ناسک په‌روه‌ری له ڕووخساریاندا ده‌بینیت.

83:25

يُسۡقَوۡنَ مِن رَّحِيقٖ مَّخۡتُومٍ ﴿25﴾

Transliteration: Yusqawna min raheeqin makhtoomin

Translation: شه‌رابێکیان پێشکه‌ش ده‌کرێت، که پاک و سه‌رمۆره‌.

83:26

خِتَٰمُهُۥ مِسۡكٞۚ وَفِي ذَٰلِكَ فَلۡيَتَنَافَسِ ٱلۡمُتَنَٰفِسُونَ ﴿26﴾

Transliteration: Khitamuhu miskun wafee thalika falyatanafasi almutanafisoona

Translation: که نۆشکرا بۆنی میسک ئه‌و ناوه پڕده‌کات، (پێچه‌وانه‌ی شه‌رابی دنیایه که بخۆرو ده‌وروبه‌ریش بۆگه‌ن ده‌کات)، جا با له پێناوی ئه‌وه‌دا پێشبڕکێکه‌ران پێشبڕکێ بکه‌ن.

83:27

وَمِزَاجُهُۥ مِن تَسۡنِيمٍ ﴿27﴾

Transliteration: Wamizajuhu min tasneemin

Translation: هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌رابه ئاوێته‌که‌ی له (تسنیم)ه‌.

83:28

عَيۡنٗا يَشۡرَبُ بِهَا ٱلۡمُقَرَّبُونَ ﴿28﴾

Transliteration: AAaynan yashrabu biha almuqarraboona

Translation: (تسنیم) یش سه‌رچاوه‌یه‌که ته‌نها خۆشه‌ویستان و نزیککراوه‌کان لێی ده‌خۆنه‌وه‌.

83:29

إِنَّ ٱلَّذِينَ أَجۡرَمُواْ كَانُواْ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يَضۡحَكُونَ ﴿29﴾

Transliteration: Inna allatheena ajramoo kanoo mina allatheena amanoo yadhakoona

Translation: بێگومان ئه‌وانه‌ی که تاوانیان ده‌کرد گاڵته‌یان به ئیمانداران ده‌هات و پێیان پێده‌که‌نین.

83:30

وَإِذَا مَرُّواْ بِهِمۡ يَتَغَامَزُونَ ﴿30﴾

Transliteration: Waitha marroo bihim yataghamazoona

Translation: کاتێکیش به‌لایاندا تێپه‌ڕ بوونایه ده‌یانکرده چپه‌چپ و سرته سرت و به چاو ئیشاره‌تیان ده‌کرد.

83:31

وَإِذَا ٱنقَلَبُوٓاْ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِمُ ٱنقَلَبُواْ فَكِهِينَ ﴿31﴾

Transliteration: Waitha inqalaboo ila ahlihimu inqalaboo fakiheena

Translation: کاتێکیش ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ باڵه‌وه، به‌ده‌م پێکه‌نین و گاڵته‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه (هه‌ر باسیان ده‌کردن)...

83:32

وَإِذَا رَأَوۡهُمۡ قَالُوٓاْ إِنَّ هَـٰٓؤُلَآءِ لَضَآلُّونَ ﴿32﴾

Transliteration: Waitha raawhum qaloo inna haolai ladalloona

Translation: کاتێکیش ئیمانداران ده‌بیننه‌وه‌، ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئه‌وانه گومران و له‌ڕێگه‌ی باو وباپیران لایانداوه‌!!

83:33

وَمَآ أُرۡسِلُواْ عَلَيۡهِمۡ حَٰفِظِينَ ﴿33﴾

Transliteration: Wama orsiloo AAalayhim hafitheena

Translation: خۆ ئه‌و خوانه‌ناسانه ڕه‌وانه نه‌کراون تا چاودێربن به‌سه‌ر ئیماندارانه‌وه‌.

83:34

فَٱلۡيَوۡمَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنَ ٱلۡكُفَّارِ يَضۡحَكُونَ ﴿34﴾

Transliteration: Faalyawma allatheena amanoo mina alkuffari yadhakoona

Translation: (ئه‌مڕۆ ئیتر نۆره‌ی ئیماندارانه‌) جا ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدار بوون به‌کافران پێده‌که‌نن.

83:35

عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ ﴿35﴾

Transliteration: AAala alaraiki yanthuroona

Translation: له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه (ڕازاوه‌کان) ته‌ماشا ده‌که‌ن (دۆزه‌خیه‌کان ده‌بینن له‌سه‌ر شاشه‌ی تایبه‌تی پێیان ده‌ڵێن):

83:36

هَلۡ ثُوِّبَ ٱلۡكُفَّارُ مَا كَانُواْ يَفۡعَلُونَ ﴿36﴾

Transliteration: Hal thuwwiba alkuffaru ma kanoo yafAAaloona

Translation: باشه ئایا کافران پاداشتی ئه‌وه‌ی که ده‌یانکرد درانه‌وه‌؟!

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download