quranm◉

Surah Al-A'la transliteration

◉ Sûre · ∞

87:1

سَبِّحِ ٱسۡمَ رَبِّكَ ٱلۡأَعۡلَى ﴿1﴾

Transliteration: Sabbihi isma rabbika alaAAla

Translation: ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵند و پایه‌دارت بکه‌.

87:2

ٱلَّذِي خَلَقَ فَسَوَّىٰ ﴿2﴾

Transliteration: Allathee khalaqa fasawwa

Translation: ئه‌‌و زاته‌ی هه‌موو شتێکی دروستکردووه به‌جوانی و ڕێکوپێک و تێرو ته‌واویی کردووه‌.

87:3

وَٱلَّذِي قَدَّرَ فَهَدَىٰ ﴿3﴾

Transliteration: Waallathee qaddara fahada

Translation: ئه‌و زاته‌ی که نه‌خشه‌ی کێشاوه بۆ هه‌موو شتێك و جا ڕێنموویی کردووه‌.

87:4

وَٱلَّذِيٓ أَخۡرَجَ ٱلۡمَرۡعَىٰ ﴿4﴾

Transliteration: Waallathee akhraja almarAAa

Translation: ئه‌وه‌ی که گژوگیای له له‌وه‌ڕگا ده‌رهێناوه‌.

87:5

فَجَعَلَهُۥ غُثَآءً أَحۡوَىٰ ﴿5﴾

Transliteration: FajaAAalahu ghuthaan ahwa

Translation: (به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک) ده‌یکاته پووش و په‌ڵاشتێکی زه‌رده و وشك و ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاو.

87:6

سَنُقۡرِئُكَ فَلَا تَنسَىٰٓ ﴿6﴾

Transliteration: Sanuqrioka fala tansa

Translation: { ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) } ئێمه قورئانت له ڕێگه‌ی جوبره‌ئیله‌وه به‌سه‌ردا ده‌خوێنینه‌وه‌، ئیتر هه‌رگیز بیرت ناچێت.

87:7

إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُۚ إِنَّهُۥ يَعۡلَمُ ٱلۡجَهۡرَ وَمَا يَخۡفَىٰ ﴿7﴾

Transliteration: Illa ma shaa Allahu innahu yaAAlamu aljahra wama yakhfa

Translation: مه‌گه‌ر شتێك ویستی خوای له‌سه‌ربێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و شتانه‌ی که ئاشکراو دیارن، یاخود شاراوه‌ن.

87:8

وَنُيَسِّرُكَ لِلۡيُسۡرَىٰ ﴿8﴾

Transliteration: Wanuyassiruka lilyusra

Translation: جا دڵنیابه ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك، هه‌موو کارێكی له‌بارت بۆ ئاسان ده‌که‌ین.

87:9

فَذَكِّرۡ إِن نَّفَعَتِ ٱلذِّكۡرَىٰ ﴿9﴾

Transliteration: Fathakkir in nafaAAati alththikra

Translation: که‌واته تۆ ئیتر له‌سه‌ر یادخستنه‌وه و یاداوه‌ری ئه‌و که‌سانه به‌رده‌وام به که سوودیان وه‌رگرتووه و ئاماده‌ن زیاتر تێبگه‌ن.

87:10

سَيَذَّكَّرُ مَن يَخۡشَىٰ ﴿10﴾

Transliteration: Sayaththakkaru man yakhsha

Translation: بێگومان ئه‌و که‌سه‌ی که ترسی خوای له دڵدا بێت یاده‌وه‌ری وه‌رده‌گرێت.

87:11

وَيَتَجَنَّبُهَا ٱلۡأَشۡقَى ﴿11﴾

Transliteration: Wayatajannabuha alashqa

Translation: خراپترین که‌س خۆی لێ دوور ده‌گرێت...

87:12

ٱلَّذِي يَصۡلَى ٱلنَّارَ ٱلۡكُبۡرَىٰ ﴿12﴾

Transliteration: Allathee yasla alnnara alkubra

Translation: ئه‌وه‌ی ده‌چێته ناو ئاگره‌که گه‌وره‌که‌وه و ده‌سوتێت تیایدا.

87:13

ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحۡيَىٰ ﴿13﴾

Transliteration: Thumma la yamootu feeha wala yahya

Translation: له‌وه‌ودوا نه ئه‌وه‌یه بمرێت و (ڕزگاری بێت، نه ئه‌وه‌شه که‌) ژیانێکی ئاسایی به‌سه‌ر به‌رێت.

87:14

قَدۡ أَفۡلَحَ مَن تَزَكَّىٰ ﴿14﴾

Transliteration: Qad aflaha man tazakka

Translation: بێگومان ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که ده‌روونی خۆی پاك ڕاگرتووه و...

87:15

وَذَكَرَ ٱسۡمَ رَبِّهِۦ فَصَلَّىٰ ﴿15﴾

Transliteration: Wathakara isma rabbihi fasalla

Translation: ناوی په‌روه‌ردگاری ده‌بات و نوێژی بۆ ده‌کات و کڕنووش و سوژده‌ی بۆ بردووه‌.

87:16

بَلۡ تُؤۡثِرُونَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا ﴿16﴾

Transliteration: Bal tuthiroona alhayata alddunya

Translation: که‌چی ئێوه ڕێبازی ڕزگاری ناگرنه به‌رو به‌ڵکو زیاتر ژیانی دنیاتان مه‌به‌سته‌.

87:17

وَٱلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰٓ ﴿17﴾

Transliteration: Waalakhiratu khayrun waabqa

Translation: له‌کاتێکدا قیامه‌ت و به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت چاکتره و به‌رده‌وامیشه (هه‌ر به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی کورتی دنیادا).

87:18

إِنَّ هَٰذَا لَفِي ٱلصُّحُفِ ٱلۡأُولَىٰ ﴿18﴾

Transliteration: Inna hatha lafee alssuhufi aloola

Translation: بێگومان ئه‌م یادخستنه‌وانه له په‌ڕاوه دێرینه‌کانیشدا باسکراوه‌.

87:19

صُحُفِ إِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ ﴿19﴾

Transliteration: Suhufi ibraheema wamoosa

Translation: (له‌وانه‌) کتێبه پیرۆزه‌کانی ئیبراهیم و موسا.

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download