quranm◉

Surah Al-'Alaq transliteration

◉ Sûre · ∞

96:1

ٱقۡرَأۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلَّذِي خَلَقَ ﴿1﴾

Transliteration: Iqra biismi rabbika allathee khalaqa

Translation: (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بخوێنه به‌ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ته‌وه که هه‌موو شتێکی دروست کردووه‌.

96:2

خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ مِنۡ عَلَقٍ ﴿2﴾

Transliteration: Khalaqa alinsana min AAalaqin

Translation: ئاده‌میزادی له چه‌ند خانه‌یه‌کی هه‌ڵواسراو (له‌ناو منداڵداندا) دروست کردووه‌.

96:3

ٱقۡرَأۡ وَرَبُّكَ ٱلۡأَكۡرَمُ ﴿3﴾

Transliteration: Iqra warabbuka alakramu

Translation: بخوێنه‌، له‌کاتێکدا هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ به‌خشنده‌یه‌.

96:4

ٱلَّذِي عَلَّمَ بِٱلۡقَلَمِ ﴿4﴾

Transliteration: Allathee AAallama bialqalami

Translation: ئه‌و زاته‌یه که به‌هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه زانستی و زانیاری فێر کردووه‌.

96:5

عَلَّمَ ٱلۡإِنسَٰنَ مَا لَمۡ يَعۡلَمۡ ﴿5﴾

Transliteration: AAallama alinsana ma lam yaAAlam

Translation: ئاده‌میزادی فێری ئه‌و شتانه کردووه که نه‌یزانیوون.

96:6

كَلَّآ إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لَيَطۡغَىٰٓ ﴿6﴾

Transliteration: Kalla inna alinsana layatgha

Translation: نه‌خێر (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو چاکه‌و ڕێزه‌دا که خوا به‌خشیویه‌تی به ئینسان) به‌ڕاستی خه‌ڵکی سه‌رکه‌شی ده‌که‌ن، یاخی ده‌بن، سته‌م ده‌که‌ن.

96:7

أَن رَّءَاهُ ٱسۡتَغۡنَىٰٓ ﴿7﴾

Transliteration: An raahu istaghna

Translation: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئاده‌میزاد هه‌ستی کرد ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه (له‌ڕووی ئابووری، یان ته‌ندروستی، یان زانستی... هتد)یه‌وه‌.

96:8

إِنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلرُّجۡعَىٰٓ ﴿8﴾

Transliteration: Inna ila rabbika alrrujAAa

Translation: (ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌کات که‌): بێگومان سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارته‌و (له‌سه‌ر که‌ش و یاخیه‌کان ده‌پرسێته‌وه‌).

96:9

أَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي يَنۡهَىٰ ﴿9﴾

Transliteration: Araayta allathee yanha

Translation: باشه‌، پێم بڵێ ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که فه‌رمان ده‌دات و ڕێگری ده‌کات؟!...

96:10

عَبۡدًا إِذَا صَلَّىٰٓ ﴿10﴾

Transliteration: AAabdan itha salla

Translation: له به‌نده‌یه‌کی خوا کاتێك نوێژ ده‌کات!!...

96:11

أَرَءَيۡتَ إِن كَانَ عَلَى ٱلۡهُدَىٰٓ ﴿11﴾

Transliteration: Araayta in kana AAala alhuda

Translation: ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی قه‌ده‌غه‌ی لێده‌کرێت له‌سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت و چاکه بێت!!

96:12

أَوۡ أَمَرَ بِٱلتَّقۡوَىٰٓ ﴿12﴾

Transliteration: Aw amara bialttaqwa

Translation: یان فه‌رمان به خواناسی بکات!!...

96:13

أَرَءَيۡتَ إِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰٓ ﴿13﴾

Transliteration: Araayta in kaththaba watawalla

Translation: ئه‌ی ئه‌گه‌ر (کابرای خوانه‌ناس) به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ بزانێت و پشتی تێ بکات.

96:14

أَلَمۡ يَعۡلَم بِأَنَّ ٱللَّهَ يَرَىٰ ﴿14﴾

Transliteration: Alam yaAAlam bianna Allaha yara

Translation: ئایا نه‌یزانیووه که خوا ده‌یبینێت و ئاگای (له گوفتارو کرداریه‌تی)؟!

96:15

كَلَّا لَئِن لَّمۡ يَنتَهِ لَنَسۡفَعَۢا بِٱلنَّاصِيَةِ ﴿15﴾

Transliteration: Kalla lain lam yantahi lanasfaAAan bialnnasiyati

Translation: نه‌خێر.. سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌دات و کۆتایی (به دوژمنکاری نه‌هێنێت)، ئێمه پێشه سه‌ری ده‌گرین (بۆ دۆزه‌خ کێشی ده‌که‌ین).

96:16

نَاصِيَةٖ كَٰذِبَةٍ خَاطِئَةٖ ﴿16﴾

Transliteration: Nasiyatin kathibatin khatiatin

Translation: ئه‌و پێشه سه‌ره درۆزنه تاوانکاره (پێشه سه‌ر: جێگه‌ی بیر کردنه‌وه‌و تێفکرانه‌).

96:17

فَلۡيَدۡعُ نَادِيَهُۥ ﴿17﴾

Transliteration: FalyadAAu nadiyahu

Translation: ئینجا وازی لێبهێنه‌، با هاوه‌ڵ و هاوبیرو باوه‌ڕانی بانگ بکات و (کۆیان بکاته‌وه بۆ دژایه‌تی ئیمانداران).

96:18

سَنَدۡعُ ٱلزَّبَانِيَةَ ﴿18﴾

Transliteration: SanadAAu alzzabaniyata

Translation: ئێمه‌ش فریشته‌کانی کاربه‌ده‌ستی دۆزه‌خی بۆ بانگ ده‌که‌ین (تا تۆڵه‌ی لێ بسێنن و له دۆزه‌خ توندی بکه‌ن).

96:19

كَلَّا لَا تُطِعۡهُ وَٱسۡجُدۡۤ وَٱقۡتَرِب۩ ﴿19﴾

Transliteration: Kalla la tutiAAhu waosjud waiqtarib

Translation: نه‌خێر به‌گوێی ئه‌و جۆره که‌سانه مه‌که‌، تۆ هه‌ر سه‌رگه‌رمی نوێژو سوژده ببه‌و به به‌ندایه‌تی خۆت له په‌روه‌ردگارت نزیك بکه‌ره‌وه‌.

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download