quranm◉

Surah An-Nazi'at transliteration

◉ Sûre · ∞

79:1

وَٱلنَّـٰزِعَٰتِ غَرۡقٗا ﴿1﴾

Transliteration: WaalnnaziAAati gharqan

Translation: سویند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی خه‌ڵکی ده‌کێشن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له قوڵایی ئاسماندا ده‌دره‌وشێنه‌وه و ده‌سوڕێنه‌وه.

79:2

وَٱلنَّـٰشِطَٰتِ نَشۡطٗا ﴿2﴾

Transliteration: Waalnnashitati nashtan

Translation: سوێند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی ئیمانداران ده‌کێشن به چالاکی و بێ وچان ده‌سوڕێنه‌وه (که‌س فه‌رامۆش ناکه‌ن).

79:3

وَٱلسَّـٰبِحَٰتِ سَبۡحٗا ﴿3﴾

Transliteration: Waalssabihati sabhan

Translation: سوێند به‌و فریشتانه‌ی که به گورجی فه‌رمانی خوا جێبه‌جێ ده‌که‌ن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له بۆشایی دا مه‌له ده‌که‌ن و ده‌سوڕێنه‌وه‌.

79:4

فَٱلسَّـٰبِقَٰتِ سَبۡقٗا ﴿4﴾

Transliteration: Faalssabiqati sabqan

Translation: هه‌روه‌ها سوێند به‌و فریشتانه‌ی که ڕۆحی ئیمانداران به‌په‌له به به‌هه‌شت شاد ده‌که‌ن و ڕۆحی کافرانیش به دۆزه‌خ ده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها پێشبڕکێ ده‌که‌ن و گورج و گۆڵ و ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێك پێیان ده‌سپێردرێت.

79:5

فَٱلۡمُدَبِّرَٰتِ أَمۡرٗا ﴿5﴾

Transliteration: Faalmudabbirati amran

Translation: سوێند به‌و فریشتانه‌ی (که به‌ویستی خوا) کارو فه‌رمان جێبه‌جێ ده‌که‌ن به رێك و پێکی.

79:6

يَوۡمَ تَرۡجُفُ ٱلرَّاجِفَةُ ﴿6﴾

Transliteration: Yawma tarjufu alrrajifatu

Translation: (سوێند به‌وانه هه‌مووی) له ڕۆژێکدا (فوو ده‌کرێت به صوردا، ده‌ستبه‌جێ) زه‌وی به توندی ته‌کان ده‌دات و ده‌که‌وێته له‌رزه و ژێره‌و ژوور ده‌بێت.

79:7

تَتۡبَعُهَا ٱلرَّادِفَةُ ﴿7﴾

Transliteration: TatbaAAuha alrradifatu

Translation: دوایی دووباره فووی پیاده‌کرێته‌وه (مردووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه و جیهانی هه‌میشه‌یی به‌رپا ده‌بێت).

79:8

قُلُوبٞ يَوۡمَئِذٖ وَاجِفَةٌ ﴿8﴾

Transliteration: Quloobun yawmaithin wajifatun

Translation: له‌و ڕۆژه‌دا دڵانێك به خێرایی لێ ده‌ده‌ن، زۆر ده‌ترسن و زۆر په‌رێشانن.

79:9

أَبۡصَٰرُهَا خَٰشِعَةٞ ﴿9﴾

Transliteration: Absaruha khashiAAatun

Translation: خاوه‌نی ئه‌و دڵانه له ڕیسوایی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زاریدا چاویان شۆڕه و ڕوویان نایه‌ت سه‌ر هه‌ڵببڕن.

79:10

يَقُولُونَ أَءِنَّا لَمَرۡدُودُونَ فِي ٱلۡحَافِرَةِ ﴿10﴾

Transliteration: Yaqooloona ainna lamardoodoona fee alhafirati

Translation: (ئه‌مانه کاتی خۆی) ده‌یانوت: باشه ئێمه له‌م گۆڕانه ده‌ردێین و زیندووده‌کرێینه‌وه‌؟...

79:11

أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمٗا نَّخِرَةٗ ﴿11﴾

Transliteration: Aitha kunna AAithaman nakhiratan

Translation: کاتێك بووینه ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو؟!

79:12

قَالُواْ تِلۡكَ إِذٗا كَرَّةٌ خَاسِرَةٞ ﴿12﴾

Transliteration: Qaloo tilka ithan karratun khasiratun

Translation: (به گاڵته پێکردن و بێ بڕواییه‌وه‌) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر وابێت، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی زۆر زیانبه‌خشه‌!!

79:13

فَإِنَّمَا هِيَ زَجۡرَةٞ وَٰحِدَةٞ ﴿13﴾

Transliteration: Fainnama hiya zajratun wahidatun

Translation: (با خوانه‌ناسان چاك بزانن) به‌ڕاستی ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌یه یه‌ك تێخوڕینه‌.

79:14

فَإِذَا هُم بِٱلسَّاهِرَةِ ﴿14﴾

Transliteration: Faitha hum bialssahirati

Translation: جا ده‌ستبه‌جێ هه‌ر هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه بێدارده‌بنه‌وه و زیندووده‌بنه‌وه و له گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه‌دا ئاماده ده‌بن.

79:15

هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ ﴿15﴾

Transliteration: Hal ataka hadeethu moosa

Translation: (ئینجا دێته سه‌ر باسی سه‌رگوزه‌شته‌ی حه‌زره‌تی موساو دڵخۆشی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێت): ئایا به‌سه‌رهاتی موسات پێگه‌یشتووه‌؟!

79:16

إِذۡ نَادَىٰهُ رَبُّهُۥ بِٱلۡوَادِ ٱلۡمُقَدَّسِ طُوًى ﴿16﴾

Transliteration: Ith nadahu rabbuhu bialwadi almuqaddasi tuwan

Translation: کاتێک په‌روه‌ردگاری له دۆڵی (طوی) دا بانگی کرد و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کرد و فه‌رمانی پێدا:

79:17

ٱذۡهَبۡ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ ﴿17﴾

Transliteration: Ithhab ila firAAawna innahu tagha

Translation: بچۆ بۆ لای فیرعه‌ون (چونکه‌) به‌ڕاستی له سنوور ده‌رچووه و سته‌می بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

79:18

فَقُلۡ هَل لَّكَ إِلَىٰٓ أَن تَزَكَّىٰ ﴿18﴾

Transliteration: Faqul hal laka ila an tazakka

Translation: پێی بڵێ: باشه ئه‌وه ناکرێت دڵ و ده‌روون و کردارو ره‌فتارت پاك و جوان و پوخته بێت!

79:19

وَأَهۡدِيَكَ إِلَىٰ رَبِّكَ فَتَخۡشَىٰ ﴿19﴾

Transliteration: Waahdiyaka ila rabbika fatakhsha

Translation: تا ڕێنموویت بکه‌م بۆ ناسینی په‌روه‌ردگارت، تا ترسی (سزای) ئه‌و زاته‌ت هه‌بێت و سته‌م نه‌که‌یت).

79:20

فَأَرَىٰهُ ٱلۡأٓيَةَ ٱلۡكُبۡرَىٰ ﴿20﴾

Transliteration: Faarahu alayata alkubra

Translation: (دیاره فیرعه‌ون داوای به‌ڵگه‌ی کردوه‌) ئه‌ویش موعجیزه گه‌وره‌که‌ی نیشانداوه (که دار عاساکه‌یه‌).

79:21

فَكَذَّبَ وَعَصَىٰ ﴿21﴾

Transliteration: Fakaththaba waAAasa

Translation: (به‌ڵام) به درۆی زانی و یاخی بوو.

79:22

ثُمَّ أَدۡبَرَ يَسۡعَىٰ ﴿22﴾

Transliteration: Thumma adbara yasAAa

Translation: له‌وه‌ودوا پشتی هه‌ڵگردو که‌وته هه‌وڵ و تێکۆشان (بۆ به‌رهه‌ڵستی موسا و دژایه‌تی ئیمان).

79:23

فَحَشَرَ فَنَادَىٰ ﴿23﴾

Transliteration: Fahashara fanada

Translation: خه‌ڵکی کۆکرده‌وه و به‌ده‌نگی به‌رز وتی:

79:24

فَقَالَ أَنَا۠ رَبُّكُمُ ٱلۡأَعۡلَىٰ ﴿24﴾

Transliteration: Faqala ana rabbukumu alaAAla

Translation: من په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌رزو بڵندی ئێوه‌م!!

79:25

فَأَخَذَهُ ٱللَّهُ نَكَالَ ٱلۡأٓخِرَةِ وَٱلۡأُولَىٰٓ ﴿25﴾

Transliteration: Faakhathahu Allahu nakala alakhirati waaloola

Translation: ئه‌وسا خوا دووچاری سزای قیامه‌ت و دنیای کرد.

79:26

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَعِبۡرَةٗ لِّمَن يَخۡشَىٰٓ ﴿26﴾

Transliteration: Inna fee thalika laAAibratan liman yakhsha

Translation: به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ هه‌رکه‌سێک له خوا بترسێت. (ئینجا دێته سه‌ر باسی هه‌ندێک له دروستکراوانی که به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی ئه‌و زاته‌).

79:27

ءَأَنتُمۡ أَشَدُّ خَلۡقًا أَمِ ٱلسَّمَآءُۚ بَنَىٰهَا ﴿27﴾

Transliteration: Aantum ashaddu khalqan ami alssamao banaha

Translation: باشه ئاخر زیندووکردنه‌وه‌ی ئێوه سه‌خترو گرانتره‌، یان به‌دیهێنانی ئه‌م ئاسمانه‌، که هه‌ر خۆی به‌رپای کردووه (که پڕه له ئه‌ستێره‌وهه‌ساره‌ی گه‌وره‌ی هه‌مه‌جۆر).

79:28

رَفَعَ سَمۡكَهَا فَسَوَّىٰهَا ﴿28﴾

Transliteration: RafaAAa samkaha fasawwaha

Translation: به‌به‌رزیه‌وه رایگرتووه و به‌وپه‌ڕی ڕێکو پێکی به‌دیهێناوه (به ڕاسه‌رتانه‌وه‌).

79:29

وَأَغۡطَشَ لَيۡلَهَا وَأَخۡرَجَ ضُحَىٰهَا ﴿29﴾

Transliteration: Waaghtasha laylaha waakhraja duhaha

Translation: شه‌وگاره‌که‌ی تاریك کردووه‌، کاتی چێشته‌نگاویش ڕووناک خۆری ده‌رخستووه‌.

79:30

وَٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ ذَٰلِكَ دَحَىٰهَآ ﴿30﴾

Transliteration: Waalarda baAAda thalika dahaha

Translation: دواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی به‌دیهێناوه‌.

79:31

أَخۡرَجَ مِنۡهَا مَآءَهَا وَمَرۡعَىٰهَا ﴿31﴾

Transliteration: Akhraja minha maaha wamarAAaha

Translation: ئاوی لێده‌رهێناوه و له‌وه‌ڕگای بۆ ماڵات فه‌راهه‌م هێناوه‌.

79:32

وَٱلۡجِبَالَ أَرۡسَىٰهَا ﴿32﴾

Transliteration: Waaljibala arsaha

Translation: کێوه‌کانیشی به تۆکمه‌یی دامه‌زراندووه‌.

79:33

مَتَٰعٗا لَّكُمۡ وَلِأَنۡعَٰمِكُمۡ ﴿33﴾

Transliteration: MataAAan lakum walianAAamikum

Translation: (هه‌موو ئه‌مانه‌مان دروست کردووه‌) تا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که خۆتان و ماڵاته‌کانیشتان سوودی لێ وه‌ربگرن.

79:34

فَإِذَا جَآءَتِ ٱلطَّآمَّةُ ٱلۡكُبۡرَىٰ ﴿34﴾

Transliteration: Faitha jaati alttammatu alkubra

Translation: جا کاتێك به‌ڵا گه‌وره‌که پێشهات، که ته‌نگانه سامناکه‌که ڕوویدا، (مه‌به‌ست ڕۆژی قیامه‌ته‌).

79:35

يَوۡمَ يَتَذَكَّرُ ٱلۡإِنسَٰنُ مَا سَعَىٰ ﴿35﴾

Transliteration: Yawma yatathakkaru alinsanu ma saAAa

Translation: ئه‌و ڕۆژه ئاده‌میزاد دێته‌وه یادی که چی کردووه و چی ئه‌نجامداوه.

79:36

وَبُرِّزَتِ ٱلۡجَحِيمُ لِمَن يَرَىٰ ﴿36﴾

Transliteration: Waburrizati aljaheemu liman yara

Translation: دۆزه‌خ نیشان ده‌درێت و ده‌رده‌خرێت بۆ هه‌رکه‌سێك که ببینێت...

79:37

فَأَمَّا مَن طَغَىٰ ﴿37﴾

Transliteration: Faamma man tagha

Translation: جا ئه‌وه‌ی خوانه‌ناس و یاخی و له‌سنوور ده‌رچوو بێت...

79:38

وَءَاثَرَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا ﴿38﴾

Transliteration: Waathara alhayata alddunya

Translation: ژیانی دنیای زیاتر له قیامه‌ت مه‌به‌ست بووبێت...

79:39

فَإِنَّ ٱلۡجَحِيمَ هِيَ ٱلۡمَأۡوَىٰ ﴿39﴾

Transliteration: Fainna aljaheema hiya almawa

Translation: ئه‌وه بێگومان ئه‌و دۆزه‌خه جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه‌یه‌تی!!

79:40

وَأَمَّا مَنۡ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ وَنَهَى ٱلنَّفۡسَ عَنِ ٱلۡهَوَىٰ ﴿40﴾

Transliteration: Waama man khafa maqama rabbihi wanaha alnnafsa AAani alhawa

Translation: به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پایه‌و شکۆی په‌روه‌ردگاری ترسابێت و حیسابی بۆ کردبێت و جڵه‌وی نه‌فسی گرتبێته‌وه له هه‌موو هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زوویه‌کی نادروست...

79:41

فَإِنَّ ٱلۡجَنَّةَ هِيَ ٱلۡمَأۡوَىٰ ﴿41﴾

Transliteration: Fainna aljannata hiya almawa

Translation: بێگومان هه‌ر به‌هه‌شت جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه و گوزه‌رانیه‌تی.

79:42

يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرۡسَىٰهَا ﴿42﴾

Transliteration: Yasaloonaka AAani alssaAAati ayyana mursaha

Translation: پرسیارت لێ ده‌که‌ن { ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) } ده‌رباره‌ی قیامه‌ت، که که‌ی؟ چ کاتێك به‌رپا ده‌بێت؟

79:43

فِيمَ أَنتَ مِن ذِكۡرَىٰهَآ ﴿43﴾

Transliteration: Feema anta min thikraha

Translation: جا تۆ له‌کوێ ده‌زانیت که‌ی به‌رپا ده‌بێت!! تۆ له کوی و ئه‌و باسه له‌کوێ؟

79:44

إِلَىٰ رَبِّكَ مُنتَهَىٰهَآ ﴿44﴾

Transliteration: Ila rabbika muntahaha

Translation: بێگومان کۆتایی دنیاو به‌رپابوونی قیامه‌ت، هه‌ر په‌روه‌ردگارت ده‌یزانێت.

79:45

إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرُ مَن يَخۡشَىٰهَا ﴿45﴾

Transliteration: Innama anta munthiru man yakhshaha

Translation: بێگومان ئه‌رکی تۆ ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌و زاته ده‌ترسن.

79:46

كَأَنَّهُمۡ يَوۡمَ يَرَوۡنَهَا لَمۡ يَلۡبَثُوٓاْ إِلَّا عَشِيَّةً أَوۡ ضُحَىٰهَا ﴿46﴾

Transliteration: Kaannahum yawma yarawnaha lam yalbathoo illa AAashiyyatan aw duhaha

Translation: ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، بێ باوه‌ڕان واده‌زانن که ته‌نها سه‌ر له ئێواره‌یه‌ك یان سه‌ر له به‌یانیه‌ك درێژه‌ی ژیانی دنیایان بووه‌.

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download