quranm◉

Surah At-Takwir transliteration

◉ Sûre · ∞

81:1

إِذَا ٱلشَّمۡسُ كُوِّرَتۡ ﴿1﴾

Transliteration: Itha alshshamsu kuwwirat

Translation: کاتێك خۆر ده‌پێچرێته‌وه و ڕووناکی نامێنێت.

81:2

وَإِذَا ٱلنُّجُومُ ٱنكَدَرَتۡ ﴿2﴾

Transliteration: Waitha alnnujoomu inkadarat

Translation: کاتێکیش ئه‌ستێره‌کان (له خو‌لگه‌ی خۆیان) ده‌ترازێن و ده‌ده‌ن به‌یه‌کدا.

81:3

وَإِذَا ٱلۡجِبَالُ سُيِّرَتۡ ﴿3﴾

Transliteration: Waitha aljibalu suyyirat

Translation: کاتێك کێوه‌کان له شوێنی خۆیان هه‌ڵده‌که‌نرێن و به‌ملاولادا ده‌برێن.

81:4

وَإِذَا ٱلۡعِشَارُ عُطِّلَتۡ ﴿4﴾

Transliteration: Waitha alAAisharu AAuttilat

Translation: کا‌تێك حوشترانی ئاوس که ته‌مه‌نی باردارییان ده مانگه گوێیان پێنادرێت (بێگومان ئه‌و وشترانه لای عه‌ره‌ب زۆر نازدارن).

81:5

وَإِذَا ٱلۡوُحُوشُ حُشِرَتۡ ﴿5﴾

Transliteration: Waitha alwuhooshu hushirat

Translation: کاتێك گیانله‌به‌رانی کێوی و وه‌حشی و دڕنده به ده‌وری یه‌کدا کۆده‌کرێنه‌وه (ئه‌وانیش دڕندایه‌تی خۆیانیان له بیر ده‌چێته‌وه له سامناکی ئه‌و ڕۆژه‌).

81:6

وَإِذَا ٱلۡبِحَارُ سُجِّرَتۡ ﴿6﴾

Transliteration: Waitha albiharu sujjirat

Translation: کاتێك ده‌ریاکان گڕ ده‌درێن (دیاره که ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ڕووده‌دات و ئاوی ده‌ریاکان ده‌بنه‌وه به هایدرۆجین و ئۆکسجین).

81:7

وَإِذَا ٱلنُّفُوسُ زُوِّجَتۡ ﴿7﴾

Transliteration: Waitha alnnufoosu zuwwijat

Translation: کاتێك گیانی هه‌ر که‌س ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لاشه‌ی و جووت ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵیدا.

81:8

وَإِذَا ٱلۡمَوۡءُۥدَةُ سُئِلَتۡ ﴿8﴾

Transliteration: Waitha almawoodatu suilat

Translation: کاتێك کچی زینده به‌چاڵکراو پرسیاری لێده‌کرێت.

81:9

بِأَيِّ ذَنۢبٖ قُتِلَتۡ ﴿9﴾

Transliteration: Biayyi thanbin qutilat

Translation: به چ گوناهێك، به چ تۆمه‌تێك کوژرا؟!

81:10

وَإِذَا ٱلصُّحُفُ نُشِرَتۡ ﴿10﴾

Transliteration: Waitha alssuhufu nushirat

Translation: کاتێك نامه‌ی کرده‌وه‌کان واڵا ده‌کرێت.

81:11

وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ كُشِطَتۡ ﴿11﴾

Transliteration: Waitha alssamao kushitat

Translation: کاتێك ئاسمان لاده‌برێن و داده‌ماڵرێن.

81:12

وَإِذَا ٱلۡجَحِيمُ سُعِّرَتۡ ﴿12﴾

Transliteration: Waitha aljaheemu suAAAAirat

Translation: کاتێك دۆزه‌خ داده‌گیرسێت و تاوده‌درێت.

81:13

وَإِذَا ٱلۡجَنَّةُ أُزۡلِفَتۡ ﴿13﴾

Transliteration: Waitha aljannatu ozlifat

Translation: کاتێك به‌‌هه‌شت نزیك ده‌خرێته‌وه (له خواناسان).

81:14

عَلِمَتۡ نَفۡسٞ مَّآ أَحۡضَرَتۡ ﴿14﴾

Transliteration: AAalimat nafsun ma ahdarat

Translation: ئیتر ئه‌و کاته هه‌رکه‌س ده‌زانێت چی ئاماده کردووه و چ توێشوویه‌کی پێیه‌.

81:15

فَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلۡخُنَّسِ ﴿15﴾

Transliteration: Fala oqsimu bialkhunnasi

Translation: سوێند به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که په‌نهان ده‌بن و ون ده‌بن له‌چاو، یاخود به‌هۆی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی و خۆیانه‌وه (به‌هۆی هه‌ڵهاتنی خۆره‌وه‌) ون ده‌بن.

81:16

ٱلۡجَوَارِ ٱلۡكُنَّسِ ﴿16﴾

Transliteration: Aljawari alkunnasi

Translation: به‌و هه‌سارانه‌ی که په‌نا ده‌گرن و دیار نامێنن.

81:17

وَٱلَّيۡلِ إِذَا عَسۡعَسَ ﴿17﴾

Transliteration: Waallayli itha AAasAAasa

Translation: به‌و شه‌وه‌ی که دادێت و تاریکایه‌که‌ی ڕوومان تێده‌کات.

81:18

وَٱلصُّبۡحِ إِذَا تَنَفَّسَ ﴿18﴾

Transliteration: Waalssubhi itha tanaffasa

Translation: به به‌ره‌به‌یان که پشووی تێدێت، وه‌کو زینده‌وه‌رێك ئاهی تێدێته‌وه و ده‌ست ده‌کات به هه‌ناسه‌دان و ژیان و ڕووناکیه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت.

81:19

إِنَّهُۥ لَقَوۡلُ رَسُولٖ كَرِيمٖ ﴿19﴾

Transliteration: Innahu laqawlu rasoolin kareemin

Translation: (سوێند به‌وانه هه‌مووی) به‌ڕاستی، بێ دوودڵی ئه‌م قورئانه له‌زاری نێردراوێکی به‌ڕێزه‌وه‌یه (که جوبره‌ئیله‌).

81:20

ذِي قُوَّةٍ عِندَ ذِي ٱلۡعَرۡشِ مَكِينٖ ﴿20﴾

Transliteration: Thee quwwatin AAinda thee alAAarshi makeenin

Translation: خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاته و لای خاوه‌نی عه‌رش، فریشته‌یه‌کی پایه‌داره‌.

81:21

مُّطَاعٖ ثَمَّ أَمِينٖ ﴿21﴾

Transliteration: MutaAAin thamma ameenin

Translation: فه‌رمانڕه‌وایه له‌وێ، هه‌روه‌ها ئه‌مین و دڵسۆزه له کاره‌کانیدا.

81:22

وَمَا صَاحِبُكُم بِمَجۡنُونٖ ﴿22﴾

Transliteration: Wama sahibukum bimajnoonin

Translation: دڵنیابن که هاورێکه‌تان { محمد (صلی الله علیه وسلم) } شێت نیه و (له‌که‌ماڵی ژیریدایه‌).

81:23

وَلَقَدۡ رَءَاهُ بِٱلۡأُفُقِ ٱلۡمُبِينِ ﴿23﴾

Transliteration: Walaqad raahu bialofuqi almubeeni

Translation: بێگومان محمد (صلی الله علیه وسلم) جوبره‌ئیلی بینی به ئاشکرا له ئاسۆی نومایاندا.

81:24

وَمَا هُوَ عَلَى ٱلۡغَيۡبِ بِضَنِينٖ ﴿24﴾

Transliteration: Wama huwa AAala alghaybi bidaneenin

Translation: هه‌رچی پێ ده‌گات، له جیهانی نهێنی و شاراوه‌کانه‌وه‌، لێتان ناشارێته‌وه و ڕاستیتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت چونکه هه‌رگیز له گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یدا ڕژدو ڕه‌زیل نیه‌.

81:25

وَمَا هُوَ بِقَوۡلِ شَيۡطَٰنٖ رَّجِيمٖ ﴿25﴾

Transliteration: Wama huwa biqawli shaytanin rajeemin

Translation: ئه‌م قورئانه گوفتاری شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو نیه‌.

81:26

فَأَيۡنَ تَذۡهَبُونَ ﴿26﴾

Transliteration: Faayna tathhaboona

Translation: ئیتر بۆ کوێ ده‌چن؟ ڕوو ده‌که‌نه کوێ؟ ڕوو ده‌که‌نه کێ؟

81:27

إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ لِّلۡعَٰلَمِينَ ﴿27﴾

Transliteration: In huwa illa thikrun lilAAalameena

Translation: ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م دانیشتووانی زه‌وی (بۆ په‌ری و ئاده‌میزاد له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا).

81:28

لِمَن شَآءَ مِنكُمۡ أَن يَسۡتَقِيمَ ﴿28﴾

Transliteration: Liman shaa minkum an yastaqeema

Translation: بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر.

81:29

وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ﴿29﴾

Transliteration: Wama tashaoona illa an yashaa Allahu rabbu alAAalameena

Translation: ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێك خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت، (هه‌رکه‌س ویستی خێری هه‌بێت خوای گه‌وره سه‌ربه‌رستی لێ زه‌وت ناکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئه‌وه پێش دێت که ویستی خوای له‌سه‌ره و توانای تێگه‌یشتنمان له نهێنی و شاراوه‌کا‌ن زۆر سنوورداره‌).

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download