quranm◉

Surah Al-Infitar transliteration

◉ Sûre · ∞

82:1

إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنفَطَرَتۡ ﴿1﴾

Transliteration: Itha alssamao infatarat

Translation: کاتێك ئاسمان له‌ت له‌ت و پارچه پارچه ده‌بێت.

82:2

وَإِذَا ٱلۡكَوَاكِبُ ٱنتَثَرَتۡ ﴿2﴾

Transliteration: Waitha alkawakibu intatharat

Translation: کاتێك ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان په‌رش و بلاو ده‌بنه‌وه و ورد و خاش ده‌بن.

82:3

وَإِذَا ٱلۡبِحَارُ فُجِّرَتۡ ﴿3﴾

Transliteration: Waitha albiharu fujjirat

Translation: کاتێك ده‌ریاکان ده‌ته‌قێنرێنه‌وه‌.

82:4

وَإِذَا ٱلۡقُبُورُ بُعۡثِرَتۡ ﴿4﴾

Transliteration: Waitha alqubooru buAAthirat

Translation: کاتێك که گۆره‌کان ژێره و ژوور ده‌کرێن (مردووه‌کانی ناویان ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه و زیندوو ده‌کرێنه‌وه‌).

82:5

عَلِمَتۡ نَفۡسٞ مَّا قَدَّمَتۡ وَأَخَّرَتۡ ﴿5﴾

Transliteration: AAalimat nafsun ma qaddamat waakhkharat

Translation: ئه‌وسا هه‌رکه‌س ده‌زانێت چی پێشخستووه و چی دواخستووه‌، چی ده‌ستپێشکه‌ری کردووه و چیشی هێشتۆته‌وه (له کارو کرده‌وه‌ی چاك، یان خراپ که خه‌ڵکی دوای خۆی چاویان لێ کردووه‌).

82:6

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلۡإِنسَٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلۡكَرِيمِ ﴿6﴾

Transliteration: Ya ayyuha alinsanu ma gharraka birabbika alkareemi

Translation: ئه‌ی ئینسان!! تۆ چی وای لێکردویت که سه‌رکه‌ش بیت به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و به‌ڕێزت؟ چی وای لێکردویت که وه‌کو پێویست قه‌دری نه‌زانیت؟ (نافه‌رمان و یاخی بیت؟).

82:7

ٱلَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّىٰكَ فَعَدَلَكَ ﴿7﴾

Transliteration: Allathee khalaqaka fasawwaka faAAadalaka

Translation: (به‌مه‌رجێك) ئه‌و په‌روه‌ردگاره تۆی دروست کردووه‌، به ڕێكوپێکترین شێوه‌، به‌جوانترین شێواز (ئه‌ندامه‌کان هه‌موو له‌شوێنی تایبه‌تی خۆیاندا دانراون که بتوانن کارو فرنانی خۆیان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش که جووتن قه‌باره و درێژی و شێوه‌یان چوونیه‌که‌، جگه له‌وه‌ی که یارمه‌تی و ته‌باییه‌کی ته‌واو هه‌یه له‌نێوانیاندا و هه‌مووان هاوکارن).

82:8

فِيٓ أَيِّ صُورَةٖ مَّا شَآءَ رَكَّبَكَ ﴿8﴾

Transliteration: Fee ayyi sooratin ma shaa rakkabaka

Translation: له‌هه‌ر شێوه و شێوازێكدا که ویستوویه‌تی تۆی ڕێکخستووه و ئه‌ندامه‌کانتی به‌یه‌که‌وه لکاندووه‌.

82:9

كَلَّا بَلۡ تُكَذِّبُونَ بِٱلدِّينِ ﴿9﴾

Transliteration: Kalla bal tukaththiboona bialddeeni

Translation: واز بهێنن له بێ ئاگایی، (نه‌ده‌بوو وابێت به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاره جوانکاره‌ت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ڕوون کردنه‌وانه‌) به‌ڵکو بڕوا به‌ڕۆژی پاداشت ناکه‌ن!!

82:10

وَإِنَّ عَلَيۡكُمۡ لَحَٰفِظِينَ ﴿10﴾

Transliteration: Wainna AAalaykum lahafitheena

Translation: بێگومان ئێوه چاودێرتان له‌سه‌ر دانراوه‌.

82:11

كِرَامٗا كَٰتِبِينَ ﴿11﴾

Transliteration: Kiraman katibeena

Translation: له فریشته به‌ڕێزه تۆمارکاره‌کان.

82:12

يَعۡلَمُونَ مَا تَفۡعَلُونَ ﴿12﴾

Transliteration: YaAAlamoona ma tafAAaloona

Translation: که ئاگاو زانان به‌هه‌وو ئه‌و کرده‌وه و ڕه‌فتارانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

82:13

إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ لَفِي نَعِيمٖ ﴿13﴾

Transliteration: Inna alabrara lafee naAAeemin

Translation: (سه‌رئه‌نجام) به‌ڕاستی چاکان، خواناسان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی پڕ له شادی و خۆشی ده‌به‌نه‌سه‌ر.

82:14

وَإِنَّ ٱلۡفُجَّارَ لَفِي جَحِيمٖ ﴿14﴾

Transliteration: Wainna alfujjara lafee jaheemin

Translation: بێگومان تاوانبارو تاوانکاره‌کانیش له‌ناو دۆزه‌خدا ژیانی پڕ له ئێش و ئازار ده‌به‌نه‌سه‌ر.

82:15

يَصۡلَوۡنَهَا يَوۡمَ ٱلدِّينِ ﴿15﴾

Transliteration: Yaslawnaha yawma alddeeni

Translation: که له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌خرێنه ناوی و دووچاری ده‌بن.

82:16

وَمَا هُمۡ عَنۡهَا بِغَآئِبِينَ ﴿16﴾

Transliteration: Wama hum AAanha bighaibeena

Translation: له‌ناویدا ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕزگاریان نابێت و ناتوانن لێی دووربکه‌نه‌وه و خۆیانی لێ بشارنه‌وه‌.

82:17

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ ﴿17﴾

Transliteration: Wama adraka ma yawmu alddeeni

Translation: جا تۆ ئه‌ی ئینسان چووزانیت ڕۆژی قیامه‌ت چیه و چۆنه‌؟!

82:18

ثُمَّ مَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ ﴿18﴾

Transliteration: Thumma ma adraka ma yawmu alddeeni

Translation: پاشان تۆ چووزانیت ئه‌و ڕۆژه چۆن ڕۆژێکه‌، (چه‌ند سه‌خته‌، چه‌ند سامناکه‌، چه‌نده پڕ له مه‌ینه‌ته‌).

82:19

يَوۡمَ لَا تَمۡلِكُ نَفۡسٞ لِّنَفۡسٖ شَيۡـٔٗاۖ وَٱلۡأَمۡرُ يَوۡمَئِذٖ لِّلَّهِ ﴿19﴾

Transliteration: Yawma la tamliku nafsun linafsin shayan waalamru yawmaithin lillahi

Translation: ئه‌و ڕۆژه که‌س فریای که‌س ناکه‌وێت، که‌س هیچ شتێکی له ده‌ست نایه‌ت بۆ که‌سانی تر، ئه‌و ڕۆژه هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوایه‌، فه‌رمان ته‌نها فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری دادپه‌روه‌ره‌.

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download