quranm◉

Surah Al-Muddaththir transliteration

◉ Sûre · ∞

74:1

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلۡمُدَّثِّرُ ﴿1﴾

Transliteration: Ya ayyuha almuddaththiru

Translation: ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خۆت پێچاوه‌ته‌وه‌، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم

74:2

قُمۡ فَأَنذِرۡ ﴿2﴾

Transliteration: Qum faanthir

Translation: هه‌سته‌و خه‌ڵکی بێداربکه‌ره‌وه (ڕاستیه‌کان ڕوون بکه‌ره‌وه‌).

74:3

وَرَبَّكَ فَكَبِّرۡ ﴿3﴾

Transliteration: Warabbaka fakabbir

Translation: په‌روه‌ردگارت به گه‌وره ناوببه (الله اکبر، با دروشمت بێت، مه‌زنی ئه‌و زاته ڕوون بکه‌ره‌وه‌).

74:4

وَثِيَابَكَ فَطَهِّرۡ ﴿4﴾

Transliteration: Wathiyabaka fatahhir

Translation: پۆشاکت (دڵ و ده‌روونت، ڕه‌فتارت، هه‌ر هه‌مووی) خاوێن بکه (خۆت و شوێنکه‌وتووانت).

74:5

وَٱلرُّجۡزَ فَٱهۡجُرۡ ﴿5﴾

Transliteration: Waalrrujza faohjur

Translation: به‌رده‌وام به له‌سه‌ر واز هێنان له گوناه.

74:6

وَلَا تَمۡنُن تَسۡتَكۡثِرُ ﴿6﴾

Transliteration: Wala tamnun tastakthiru

Translation: منه‌تیش مه‌که (به‌سه‌ر که‌سدا) چاکه‌و به‌خشینه‌کانت به‌زۆر مه‌زانه له کاتێکدا به‌ته‌مای زیاتر بیت.

74:7

وَلِرَبِّكَ فَٱصۡبِرۡ ﴿7﴾

Transliteration: Walirabbika faisbir

Translation: هه‌وڵ بده له‌به‌ر خاترو ڕێزی په‌روه‌ردگارت خۆگرو ئارامگربه‌.

74:8

فَإِذَا نُقِرَ فِي ٱلنَّاقُورِ ﴿8﴾

Transliteration: Faitha nuqira fee alnnaqoori

Translation: جا کاتێك فوو ده‌کرێت به (صور) داو ده‌زگای تایبه‌تی لێ ده‌درێت.

74:9

فَذَٰلِكَ يَوۡمَئِذٖ يَوۡمٌ عَسِيرٌ ﴿9﴾

Transliteration: Fathalika yawmaithin yawmun AAaseerun

Translation: ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر گران و سه‌خته (که به‌سه‌ر دانیشتوانی زه‌ویدا دێت).

74:10

عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ غَيۡرُ يَسِيرٖ ﴿10﴾

Transliteration: AAala alkafireena ghayru yaseerin

Translation: له‌سه‌ر کافران هیچ ئاسان نی یه (به‌ڵکو زۆر سه‌غڵه‌تیان ده‌کات).

74:11

ذَرۡنِي وَمَنۡ خَلَقۡتُ وَحِيدٗا ﴿11﴾

Transliteration: Tharnee waman khalaqtu waheedan

Translation: واز له من و ئه‌و که‌سه بهێنه که به‌ته‌نهایی (تاقانه‌) دروستم کردووه (هیچی نه‌بوو، که وه‌لیدی کوڕی موغه‌یره‌یه‌).

74:12

وَجَعَلۡتُ لَهُۥ مَالٗا مَّمۡدُودٗا ﴿12﴾

Transliteration: WajaAAaltu lahu malan mamdoodan

Translation: له‌وه‌ودوا ماڵ و سامانی زۆرو زه‌به‌نده‌م پێبه‌خشی.

74:13

وَبَنِينَ شُهُودٗا ﴿13﴾

Transliteration: Wabaneena shuhoodan

Translation: چه‌نده‌ها کوڕو نه‌وه‌ش که هه‌میشه ئاماده‌ن له نزیکیدا.

74:14

وَمَهَّدتُّ لَهُۥ تَمۡهِيدٗا ﴿14﴾

Transliteration: Wamahhadtu lahu tamheedan

Translation: له هه‌موو که‌ل و په‌ل و نازو نیعمه‌تێك به‌هره‌وه‌رم کرد.

74:15

ثُمَّ يَطۡمَعُ أَنۡ أَزِيدَ ﴿15﴾

Transliteration: Thumma yatmaAAu an azeeda

Translation: له پاش ئه‌وه‌ش به‌ته‌مایه بۆی زیاتر بکه‌م.

74:16

كَلَّآۖ إِنَّهُۥ كَانَ لِأٓيَٰتِنَا عَنِيدٗا ﴿16﴾

Transliteration: Kalla innahu kana liayatina AAaneedan

Translation: نه‌خێر، به‌ڕاستی ئه‌و به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌کانی ئێمه هه‌ر سه‌رکه‌ش و که‌لله ڕه‌ق و سه‌رسه‌خته‌.

74:17

سَأُرۡهِقُهُۥ صَعُودًا ﴿17﴾

Transliteration: Saorhiquhu saAAoodan

Translation: ئه‌وسا سزای سه‌ختی پێ ئه‌چێژم.

74:18

إِنَّهُۥ فَكَّرَ وَقَدَّرَ ﴿18﴾

Transliteration: Innahu fakkara waqaddara

Translation: به‌ڕاستی ئه‌و بیری کرده‌وه‌و په‌یامه‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگاند (به‌ڵام به‌هه‌ڵه‌).

74:19

فَقُتِلَ كَيۡفَ قَدَّرَ ﴿19﴾

Transliteration: Faqutila kayfa qaddara

Translation: به‌کوشت چێ و سه‌ره‌و نگوون بێت، چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنێکی کرد.

74:20

ثُمَّ قُتِلَ كَيۡفَ قَدَّرَ ﴿20﴾

Transliteration: Thumma qutila kayfa qaddara

Translation: پاشان هه‌ر به‌کوشت بچێت بۆ خۆی و هه‌ڵسه‌نگاندنێك که کردی بۆ قورئان.

74:21

ثُمَّ نَظَرَ ﴿21﴾

Transliteration: Thumma nathara

Translation: ئینجا بیری لێ کرده‌وه‌و ورد بۆوه‌و ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری کرد.

74:22

ثُمَّ عَبَسَ وَبَسَرَ ﴿22﴾

Transliteration: Thumma AAabasa wabasara

Translation: ئینجا ناوچاوی هێنایه‌وه یه‌ك (وه‌ك یه‌کێك به‌قووڵی بیربکاته‌وه‌) ڕه‌ش داگیرسا.

74:23

ثُمَّ أَدۡبَرَ وَٱسۡتَكۡبَرَ ﴿23﴾

Transliteration: Thumma adbara waistakbara

Translation: پاشان ڕووی وه‌رگێڕاو خۆی به‌زلزانی.

74:24

فَقَالَ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ يُؤۡثَرُ ﴿24﴾

Transliteration: Faqala in hatha illa sihrun yutharu

Translation: به‌هه‌موو عه‌قڵیه‌وه وتی!! ئه‌م قورئانه جگه جادوو نه‌بێت که وه‌رده‌گیرێت هیچی تر نی یه‌!!...

74:25

إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا قَوۡلُ ٱلۡبَشَرِ ﴿25﴾

Transliteration: In hatha illa qawlu albashari

Translation: ئه‌مه هه‌ر قسه‌ی به‌شه‌ره و هیچی تر نی یه‌؟!

74:26

سَأُصۡلِيهِ سَقَرَ ﴿26﴾

Transliteration: Saosleehi saqara

Translation: (ئه‌و بێ ویژدانه به‌سه‌ریه‌وه ناچێت) ده‌بێت بیگه‌یه‌نمه ناو دۆزه‌خ.

74:27

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا سَقَرُ ﴿27﴾

Transliteration: Wama adraka ma saqaru

Translation: جا تۆ نازانیت دۆزه‌خ چیه‌...

74:28

لَا تُبۡقِي وَلَا تَذَرُ ﴿28﴾

Transliteration: La tubqee wala tatharu

Translation: هیچ ئه‌ندامێك ناهێڵێته‌وه‌و ده‌ست هه‌ڵناگرێت...

74:29

لَوَّاحَةٞ لِّلۡبَشَرِ ﴿29﴾

Transliteration: Lawwahatun lilbashari

Translation: پێستیان هه‌ڵده‌قرچێنێت و ڕه‌شی ده‌کات و ده‌ری ده‌خات.

74:30

عَلَيۡهَا تِسۡعَةَ عَشَرَ ﴿30﴾

Transliteration: AAalayha tisAAata AAashara

Translation: نۆزده فریشته سه‌رپه‌رشتی دۆزه‌خ ده‌که‌ن.

74:31

وَمَا جَعَلۡنَآ أَصۡحَٰبَ ٱلنَّارِ إِلَّا مَلَـٰٓئِكَةٗۖ وَمَا جَعَلۡنَا عِدَّتَهُمۡ إِلَّا فِتۡنَةٗ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ لِيَسۡتَيۡقِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ وَيَزۡدَادَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِيمَٰنٗا وَلَا يَرۡتَابَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ وَلِيَقُولَ ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ وَٱلۡكَٰفِرُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلٗاۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِي مَن يَشَآءُۚ وَمَا يَعۡلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَۚ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكۡرَىٰ لِلۡبَشَرِ ﴿31﴾

Transliteration: Wama jaAAalna ashaba alnnari illa malaikatan wama jaAAalna AAiddatahum illa fitnatan lillatheena kafaroo liyastayqina allatheena ootoo alkitaba wayazdada allatheena amanoo eemanan wala yartaba allatheena ootoo alkitaba waalmuminoona waliyaqoola allatheena fee quloobihim maradun waalkafiroona matha arada Allahu bihatha mathalan kathalika yudillu Allahu man yashao wayahdee man yashao wama yaAAlamu junooda rabbika illa huwa wama hiya illa thikra lilbashari

Translation: جا ئێمه وه‌نه‌بێت کار گوزارانی دۆزه‌خمان له که‌سانی تر جگه له فریشته به‌دی هێنابێت، ئه‌و ژماره‌یه‌شمان ته‌نها بۆ تاقیکردنه‌وه دیاری کردووه بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبیان پێدراوه دڵنیابن له ڕاستی ئه‌م قورئانه (چونکه له ته‌ورات و ئینجیلدا ئه‌و باسه هه‌یه‌) و بۆ ئه‌وه‌ش که ئیمانداران زیاتر باوه‌ڕیان دامه‌زراو بێت و ئه‌وانه‌ش که کتێبیان پێدراوه ئیماندارانیش حه‌ق نیه تووشی دوو دڵی ببن، با ئه‌وانه‌ی دڵ و ده‌روونیان نه‌خۆشه له دووڕووه‌کان و بێ باوه‌ڕان هه‌ر بۆ خۆیان قسه بکه‌ن و بڵێن: نیازی خوا چی یه به‌م ژماره‌یه‌؟ به‌و شێوه‌یه باسکرا خوا هه‌ر که‌سێکی بوێت گومڕای ده‌کات، هه‌ر که‌سێکیشی بوێت ڕێنموویی ده‌کات، که‌س ژماره‌ی سه‌ربازانی په‌روه‌ردگارت نازانێت جگه له زاتی خۆی، ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه ته‌نها په‌ندو ئامۆژگارین بۆ ئاده‌می.

74:32

كَلَّا وَٱلۡقَمَرِ ﴿32﴾

Transliteration: Kalla waalqamari

Translation: نه‌خێر، سوێند به مانگ (ئه‌و خه‌ڵکه چاك هه‌ستی پێ ناکه‌ن).

74:33

وَٱلَّيۡلِ إِذۡ أَدۡبَرَ ﴿33﴾

Transliteration: Waallayli ith adbara

Translation: به شه‌ویش کاتێك که تێ په‌ڕی (زۆربه‌یان باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه‌).

74:34

وَٱلصُّبۡحِ إِذَآ أَسۡفَرَ ﴿34﴾

Transliteration: Waalssubhi itha asfara

Translation: به به‌ره‌به‌یان کاتێك که خۆی ده‌نوێنێت.. (زۆربه‌ی خه‌ڵکی غافڵه‌)

74:35

إِنَّهَا لَإِحۡدَى ٱلۡكُبَرِ ﴿35﴾

Transliteration: Innaha laihda alkubari

Translation: به‌ڕاستی_سه‌قه‌ر_ یه‌کێکه له شته سامناك و گه‌وره‌کان.

74:36

نَذِيرٗا لِّلۡبَشَرِ ﴿36﴾

Transliteration: Natheeran lilbashari

Translation: بۆ ترساندنی سه‌رجه‌م خه‌ڵکانه‌.

74:37

لِمَن شَآءَ مِنكُمۡ أَن يَتَقَدَّمَ أَوۡ يَتَأَخَّرَ ﴿37﴾

Transliteration: Liman shaa minkum an yataqaddama aw yataakhkhara

Translation: جا ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و پێش بچێت (پێشبڕکێ بکات له چاکه‌کاریدا) یان خۆی دوا بخات (له‌و بواره‌دا).

74:38

كُلُّ نَفۡسِۭ بِمَا كَسَبَتۡ رَهِينَةٌ ﴿38﴾

Transliteration: Kullu nafsin bima kasabat raheenatun

Translation: چونکه له قیامه‌تدا هه‌موو که‌س بارمته‌ی ده‌ستپێشکه‌ری خۆیه‌تی (کرده‌وه‌کانی دێنه‌وه ڕێی).

74:39

إِلَّآ أَصۡحَٰبَ ٱلۡيَمِينِ ﴿39﴾

Transliteration: Illa ashaba alyameeni

Translation: جگه له ده‌سته‌ی ڕاستان و ئیماندارانی کرده‌وه چاك.

74:40

فِي جَنَّـٰتٖ يَتَسَآءَلُونَ ﴿40﴾

Transliteration: Fee jannatin yatasaaloona

Translation: له‌ناو به‌هه‌شته‌کاندان و پرسیار ده‌که‌ن له یه‌کتر...

74:41

عَنِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ ﴿41﴾

Transliteration: AAani almujrimeena

Translation: له باره‌ی تاوانبارانه‌وه‌...

74:42

مَا سَلَكَكُمۡ فِي سَقَرَ ﴿42﴾

Transliteration: Ma salakakum fee saqara

Translation: ئه‌وه چی بوو ئێوه‌ی ڕاپێچی دۆزه‌خ کرد؟!

74:43

قَالُواْ لَمۡ نَكُ مِنَ ٱلۡمُصَلِّينَ ﴿43﴾

Transliteration: Qaloo lam naku mina almusalleena

Translation: به که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: ئێمه له نوێژگه‌ران نه‌بووین...

74:44

وَلَمۡ نَكُ نُطۡعِمُ ٱلۡمِسۡكِينَ ﴿44﴾

Transliteration: Walam naku nutAAimu almiskeena

Translation: خۆراکمان به هه‌ژاران نه‌ده‌به‌خشی...

74:45

وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ ٱلۡخَآئِضِينَ ﴿45﴾

Transliteration: Wakunna nakhoodu maAAa alkhaideena

Translation: ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌م درێژو بێ ئابڕووه‌کاندا قسه‌ی خۆمان ده‌کردو له بابه‌تی ئه‌وانمان ده‌گوت و ڕه‌خنه‌ی بێ جێمان ده‌گرت له گه‌ڵیان ڕۆده‌چووین.

74:46

وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوۡمِ ٱلدِّينِ ﴿46﴾

Transliteration: Wakunna nukaththibu biyawmi alddeeni

Translation: ئێمه بڕوامان به ڕۆژی پاداشت نه‌بوو.

74:47

حَتَّىٰٓ أَتَىٰنَا ٱلۡيَقِينُ ﴿47﴾

Transliteration: Hatta atana alyaqeenu

Translation: هه‌تا مردن یه‌خه‌ی پێگرتن و ڕۆژگاری ته‌مه‌نمان کۆتایی هات.

74:48

فَمَا تَنفَعُهُمۡ شَفَٰعَةُ ٱلشَّـٰفِعِينَ ﴿48﴾

Transliteration: Fama tanfaAAuhum shafaAAatu alshshafiAAeena

Translation: که‌واته ئیتر تکای تکاکاران سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت.

74:49

فَمَا لَهُمۡ عَنِ ٱلتَّذۡكِرَةِ مُعۡرِضِينَ ﴿49﴾

Transliteration: Fama lahum AAani alttathkirati muAArideena

Translation: باشه‌، ئه‌وه بۆچی له یادخستنه‌وه پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن.

74:50

كَأَنَّهُمۡ حُمُرٞ مُّسۡتَنفِرَةٞ ﴿50﴾

Transliteration: Kaannahum humurun mustanfiratun

Translation: ده‌ڵێی گه‌له گوێدرێژی کێوین و ده‌سڵه‌مێنه‌وه‌...

74:51

فَرَّتۡ مِن قَسۡوَرَةِۭ ﴿51﴾

Transliteration: Farrat min qaswaratin

Translation: له ترسی شێر هه‌ڵهاتوون...

74:52

بَلۡ يُرِيدُ كُلُّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُمۡ أَن يُؤۡتَىٰ صُحُفٗا مُّنَشَّرَةٗ ﴿52﴾

Transliteration: Bal yureedu kullu imriin minhum an yuta suhufan munashsharatan

Translation: به‌ڵکو هه‌ریه‌ك له‌وان ده‌یه‌وێت له ئاسمانه‌وه چه‌نده‌ها نامه‌ی کراوه‌ی بۆ بێت؟

74:53

كَلَّاۖ بَل لَّا يَخَافُونَ ٱلۡأٓخِرَةَ ﴿53﴾

Transliteration: Kalla bal la yakhafoona alakhirata

Translation: نه‌خێر ئه‌وانه به‌هیچ شتێك داناچڵه‌کێن به‌ڵکو له دواڕۆژ ناترسن.

74:54

كَلَّآ إِنَّهُۥ تَذۡكِرَةٞ ﴿54﴾

Transliteration: Kalla innahu tathkiratun

Translation: نه‌خێر ئه‌وانه به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت، چونکه ئه‌و قورئانه ئامۆژگاریه‌.

74:55

فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ ﴿55﴾

Transliteration: Faman shaa thakarahu

Translation: جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با یادی بگرێت و شوێنی بکه‌وێت (چه‌ندی توانی له‌به‌ری بکات).

74:56

وَمَا يَذۡكُرُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُۚ هُوَ أَهۡلُ ٱلتَّقۡوَىٰ وَأَهۡلُ ٱلۡمَغۡفِرَةِ ﴿56﴾

Transliteration: Wama yathkuroona illa an yashaa Allahu huwa ahlu alttaqwa waahlu almaghfirati

Translation: جا ئه‌و خه‌ڵکه یاداوه‌ری وه‌رناگرێت و بیر له‌م ڕاستیانه ناکاته‌وه مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت (که له‌گه‌ڵ ویستی ئینسانه به‌خته‌وه‌ره‌کاندا یه‌ك ده‌که‌وێت) جا هه‌ر ئه‌و زاته‌ش شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی حسابی بۆ بکه‌ن و له خه‌شمی بترسن و هه‌ر ئه‌ویش له خۆی گرتووه که لێخۆشبوو بێت (له ئیماندارانی گوناهبار، کاتێك ته‌وبه ده‌که‌ن).

Transliteration source: English Transliteration by Tanzil. Used under Tanzil's non-commercial terms; see the source and latest updates at Tanzil. Tanzil translation download